سه‌نته‌ری زه‌هاوی چه‌ند زانا و بیرمه‌ندێكی ناوداری شاری موسڵ به‌سه‌رده‌كاته‌وه
شاندێكی سه‌نته‌ری زه‌هاوی، كه له به‌ڕێز سه‌رۆكی سه‌نته‌ر و چه‌ند ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕی و ده‌سته‌ی گشتی پێكهاتبوو، له (4/8/2023) له شاری موسڵ، چه‌ند زانا و بیرمه‌ندێكی ناوداری ئه‌و شاره‌ی به‌سه‌ركرده‌وه و كاره زانستییه‌كانیانی به‌رز نرخاند و له‌پای هه‌وڵ و كۆشش و ماندووبوونیان له كاروانی زانست و مه‌عریفه‌دا قه‌ڵغانی ڕێزلێنانی سه‌نته‌ریان پێشكه‌ش كردن. كه‌سایه‌تییه‌كان پێكهاتبوون له سێ كه‌سایه‌تی خاوه‌ن خامه‌ی به‌بڕشت و هزری كراوه و تێزی گرنگ: هه‌ریه‌ك له به‌ڕێز پڕۆفیسۆر دكتۆر عیماده‌د‌ین خه‌لیل، هه‌روه‌ها پڕفیسۆر دكتۆر محمه‌د جه‌میل ئه‌لحه‌ببال ودكتۆر عومه‌ر سه‌لهه‌م ئال ساڵح به‌گ.
شیاوی باسه له‌و به‌سه‌ركردنه‌وانه‌دا گفتوگۆی چه‌ندین بابه‌تی زانستی و هزری و ئه‌كادیمی كرا، ئه‌وانیش لای خۆیانه‌وه گرنگیدانی سه‌نته‌ری زه‌هاوییان به زانایان به‌بێ جیاوازی و ئاوڕدانه‌وه له شاره‌كه‌یان به‌رز نرخاند و سپاسی شاندی سه‌نته‌ریان كرد.