چالاكیوتار

سەنتەری زەهاوی كۆڕبەندێك لە شاری موسڵ ساز دەكات

ڕۆژی شەممە ١٧ی ڕەمەزانی ١٤٤٤، بەرانبەر ٨/ ٤/ ٢٠٢٣، سەنتەری زەهاوی، بە هاوكاری لەگەڵ سەندیكای پزیشكانی عێراق- لقی نەینەوا، كۆڕبەندێك لە شاری موسڵ بە ناونیشانی (النوازل الطبية في ميزان الشريعة الإسلامية) ساز دەكات، كە تێیدا هەر یەك لە بەڕێزان دكتۆر ڕەیيان تۆفيق خەليل و پڕۆفیسۆر دكتور مەحموود عەبدولجومەيلی وتەیان پێشكەش كرد. پاشان بەشداربووان بە تێچێن و پرسیاڕەكانیان بابەتانیان دەوڵەمەند كرد.

شیاوی باسە كۆڕبەندەكە لە هۆڵی سەندیكای ئەندازیاران ئەنجام درا و ئامادەبووان بە گەرمی پێشوازییان لەم هەنگاوەی زەهاوی كرد و داوای كار و چالاكی و هەماهەنگیی هزری و زانستیی زیاتریان كرد، لە كۆتاییدا سەنتەری زەهاوی قەڵغانی ڕێزلێنانی پێشكەكش بە توێژەران و چەند كەسایەتییەكی كۆڕبەندەكە كرد.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply