چالاكیهەواڵ

ڕانان و واژووکردن لەسەر کتێب لە دهۆک

ئەمشەو ۱٥ی ڕەمەزان ٥ /٤ /٢٠٢٣ لە ئۆفیسی دهۆکی سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان بەڕێز (م.ئیدریس غازی) ڕانانی کرد بۆ کتێبی (زمانێ قورئانا پیرۆز) لە نوسینی ئەحمەد بەسسام ساعی و وەرگێڕانی بەڕێزیان بۆ شێوەزاری کرمانجی لە چوارچێوەی کتێبە چاپکراوەکانی سەنتەری زەهاویدا، دواتر واژووی لەسەر کتێبەکە کرد بۆ ئامادەبووان کە نوێترین کتێبی وەرگێڕدراوی زەهاوییە بۆ ئەو شێوەزارە.
شایانی باسە لەو بۆنەیەدا ئاماژە و ڕانانی بۆ هەردوو کتێبی (مەرەمێن شریعەتی و پەیمانا شەرەفێ یا بانگخوازیێ) کە پێشتر وەریگڕاون بۆ کرمانجی و سەنتەری زەهاوی چاپیکردوون و لەلایەن ئامدەبووانەوە گفتوگۆیان لەسەر کرا.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply