چالاكیهەواڵ

بەپایانگەیشتنی تێزێكی دکتۆرا سەبارەت بە “تەواوكاریی مەعریفیی و کاریگەرییەکانی لەسەر فەتوا و دادوەریی”

ڕۆژی چوارشەممە، 30ی نیسانی 2025، لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سلێمانی، تێزێكی دکتۆرا تاوتوێ کرا، كە لەلایەن بەڕێز “میران مەجید حەمەئەمین”ەوە پێشکەشکرابوو، كە شەنوكەوی ڕۆڵی ئەرێنی تەواوكاریی نێوان زانستە ئیسلامییەکان و زانستە ئەزموونی و مرۆییەکانی تر لە ڕێکخستن و داڕشتنی فەتوا و حوکمی هاوچەرخ لە دادگاکاندا كردووە، چەندین  نموونەی لەو ڕووەوە خستووەتەڕوو.

شیاوی باسە، تێزەکە لەلایەن پرۆفیسۆر د.حسێن محمد ئیبراهیم ئەندامی دەستەی کارگێڕی سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی و سەرۆکی بەشی توێژینەوە سەرپەرشتی کراوە و پرۆفیسۆر د.سەباح محمد بەرزنجی سەرۆكی سەنتەر ئەندامی لیژنەی گفتوگۆی تێزەكە بووە. جێی ئاماژەیە، ئەم تێزە دووەم توێژینەوەی ئەکادیمییە کە لە دوو ساڵی ڕابردوودا لەسەر تەواوكاریی مەعریفی بەرهەمهاتووە و ئەندامانی سەنتەرمان ڕۆڵی كارایان لە بەپایانگەیاندنیاندا هەبووە.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply