سەنتەری زەهاوی ئێوارەکۆڕێک بە ناونیشانی (خوێندنەوەیەک بۆ “ئاینی ئیبراهیمی” لەبەر ڕۆشنایی قورئانی پیرۆزدا) ساز دەكات
ڕۆژی ٥شەممە ٩ى ٣ى ٢٠٢٣، سەنتەری زەهاوی بۆ لێكۆڵینەووی فیكریی لە سلێمانی ئێوارەکۆڕێکی بە ناونیشانی (خوێندنەوەیەک بۆ “ئاینی ئیبراهیمی” لەبەر ڕۆشنایی قورئانی پیرۆزدا) بۆ بەڕێز (د.کەریم ئەحمەد داودی)، توێژەر لە بواری فیکری ئیسلامیدا، سازكرد.
تێیدا بەڕێزیان تیشكی خستەسەر ڕەگوڕیشەی ئەو پلانانەی كە بە ناوی ئاینی ئیبراهیمییەوە كاری بۆ دەكرێت وەك پڕۆژەیەكی سیاسی و پاڵنەر و ئامانج و پایەكانی و لێكەوتەو دەرەنجامەكانی، پشتبەست بە ئایەتە پیرۆزەكانی قورئان و بە خوێندنەوەی پاڵنەر و ئامانجە شاراوەكانی ئەم پڕۆژەیە و دیاریكردنی ئەوانەی پێی هەڵدەستن و ئەوانەی لێی سوودمەند دەبن، بۆ ئامادەبووان شیكردەوە.
پاشان بەشدابووان بە پرسیار و تێچێنەكانیان باسەكەیان دەوڵەمەندتر كرد.
شیاوی باسە، كۆڕەكە -بە سپاسەوە- لە هۆڵی ناوەندی کوردستان بۆ ئیعجازی زانستی لە قورئان و سوننەتدا بەڕێوەچوو.