ئەمڕۆ شەممە ٤/٢/٢٠٢٢ دەستەی گشتیی سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی لە شاری سلێمانی کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی سازکرد.
لەو کۆبوونەوەیەدا، وێڕای پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن بۆ کار و چالاکییەکانی سەنتەر و خستنەڕووی پێشنیاز بۆ کار و چالاکیی نوێ، دەستەی گشتی هەڵبژاردنی دوو ساڵەی بۆ سەرۆکی سەنتەر و دەستەی کارگێڕی نوێ ئەنجام دا. شیاوی باسە پڕۆسەکە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی بەشێوەیەکی ڕێکوپێک بەڕێوەچوو.
جێی باسە، سەنتەری زەهاوی، وەکو سەنتەرێکی کارا و کاریگەر و هاوسەنگ لە گۆڕەپانی هزری و ڕۆشنبیریی هەرێمی کوردستاندا، لە ساڵی (٢٠١١)ەوە بە فەرمی دامەزراوە و هەردوو ساڵ جارێک هەڵبژاردن بۆ سەرۆک و دەستەی کارگێڕی ئەنجام دەدات.