دوای تەواوکردنی گشت مەرج و پێداویستییەکانی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی، سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی پلەی زانستی (پڕۆفیسۆر)ی بە بەڕێز (د.ئیسماعیل ئیبراهیم مستەفا) بەخشی، کە مامۆستایە لە کۆلێجی زمان، هاوکات ئەندامی دەستەی کارگێڕیی سەنتەری زەهاوییە.
وێڕای پیرۆزبایی و هیوای سەركەوتن بۆ بەڕێزیان، سپاسی زانکۆی سلێمانیش دەکەین.