چالاكیهەواڵ

سەنتەری زەهاوی دیداری ساڵانەی خۆی ساز دەكات

سەنتەری زەهاوی بۆ لێكۆڵینەوەی فیكریی، ئەمڕۆ شەممە، ڕێكەوتی ١٢ / ١١ / ٢٠٢٢، دیداری ساڵانەی خۆی لە سلێمانی ساز كرد.

لەو دیدارەدا وێڕای دوو پانێڵ، كە شەش وتەی بەپێزیان تێدا پێشكەش كرا، سەرۆكی سەنتەری زەهاوی بەڕێز د. سەباح بەرزنجی، وتەی دەستپێكی دیدارەكەی پێشكەش كرد.

شیاوی باسە لە سەرەتای دیدارەكەدا و پاش خوێندنەوەی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز، بەڕێز د. دیاری ئەحمەد قەساب وتەی سەنتەر و بەڕێز د. هەڤاڵ ئەبوبەكر وتەی پارێزگای سلێمانی پێشكەش كرد. 

پاشان دوو پانێڵ پێشكەش كران، كە توێژەرانی ناوخۆ و دەرەوەی سلێمانی و هەرێمی كوردستان وتەیان تێدا پێشكەش كرد.

شیاوی ئاماژەپێكردنە، بەڕێز ئەمینداری گشتیی پەیمانگای جیهانیی فیكری ئیسلامی لە واشنتۆن، بەڕێز پ. د. عومەر كاسولی، ئامادەی دیدارەكە بوو و بە وتەیەك دیدارەكەی زیاتر ڕازاندەوە.

دواتر بەشدابووان بە تێچێنەكانیان دیدارەكەیان دەوڵەمەندتر كرد.

لە كۆتاییشدا بەیانی كۆتایی لەلایەن بەڕێز د. كەریم داودییەوە خوێندرایەوە و دیدارەكە بە چەند بنەما و ڕاسپاردەیەك بە كۆتا گەیشت.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply