(صحیفەی مەدینە) لە نێوان (الاتصال والارسال)دا توێژینەوەیەکی فەرموودەیی
دکتۆر حاكم مطیری
كۆلێژی شەریعە-زانکۆی کوەیت-2011
پوختەی توێژینەوەكە
توێژینەوەکە توێژینەوەیەکی فەرموودەییە سەبارەت بە (صحیفەی مەدینە)، کە لەلایەن پێغەمبەرەوە (r)، کاتێک چووە ناو مەدینە، نووسراوە، هەروەها یەکەم بەڵگەنامەی دەستوورییە، کە جیهان ئاشنای بووبێت، ئهوانهی كتێبیان لهسهر غهزاكان داناوه، به درێژی باسیان لێوە کردوە و، هەندێک لە نووسەرە هاوچەرخەکانیش گومانیان له ڕاستێتیهكهی بۆ دروست بووه. ئەم توێژینەوەیە لێكۆڵینەوەیە لە ڕادەی ڕاستێتیەكەی و، دروستێتی پشتپێبەستنی وەك بەڵگە.
توێژینەوەکەمان بەسەر دوو دهروازەدا دابەشکردووە:
یەکەم: تهخریجی صهحیفەكە لە سەرچاوەکانییەوە و حوکمدان لەسەر زنجیرەی ئیسنادهكانی.
دووەمیان: حوکمدان لەسەر صهحیفەكە و باسکردنی ئەو کەسانەی کە گومانیان لە چهسپاندنی هەیە.
پێشەکی :
سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، درودو سڵاو بۆ سەر گیانی محمدr و خانەوادەو یارو یاوەرانی.
ئەمە تویژینەوەكی فەرموودەییه بۆ (صهحیفەی مەدینە)، كە پێغەمبەر (r) لەكاتی گەیشتنی بەشاری مەدینە نووسیوویەتی و، لەلایەن توێژەرانی هاوچەرخەوە بەیەكەمین بەڵگەنامەی دەستووری تۆماركراو لەجیهاندا دادەنرێت و، دەیسەلمینێت كە دەوڵەتی ئیسلامی یەكەمین دەوڵەت بووە لەسەر بنچینەی دەستووریی دامەزرابێت. (1)
هەندێك لە لێكۆڵەرانی هاوچەرخیش قسەیان لەسەر ئەم (صهحیفە)یە كردووە و به ناڕاستیان داناوه، هەندێكی تریش به لاوازیان داناوه، بەو پاساوەی لە كتێبی (مغازی)ی (محمدی كوڕی ئیسحاق)دا بەشێوەی (مرسل) هاتووە. (2)
ئامانجی ئەم تویژینەوە فەرموودەییە، لێكۆڵینەوەیە لەڕادەی ڕاستێتی ئەو حوكمەی دراوە بەسەر (صهحیفە)كەدا، بەگوێرەی پێوەرەكانی ڕەخنەگرتن لای ئیمامەكانی پیشین (الائمة المتقدمین)، ئەمەش لەدوو دەروازەدا دەخەینە ڕوو:
یەكەم: تهخریجی (صهحیفە)كە و لێكۆڵینەوە لە سهنهدەكانی.
دووەم: حوكمدان لەسەر (صهحیفە)كەو وهڵامدانهوهی ئەوانەی گومانیان لە ڕاستبوونی هەیه.
دەروازەی یەكەم: تهخریجی (صهحیفە)كە و لێكۆڵینەوە لە سهنهدەكانی.
پێغەمبەری خوا (r) نووسراوێكی لەنێوان موهاجیرین و ئەنصارەكاندا نووسی و، تيايدا ئاشتيى لهگهڵ جولەكەكان ڕاگهیاند و پەیمانی لەگەڵ بەستن و، بڕیاری بۆ دان ئایین و داراییان پارێزراو بێت، مەرجی بۆ دانان و مەرجیشی لەسەر دانان:
بسم الله الرحمن الرحیم، ئەمە نوسراوێكە لەمحمدی پێغەمبەری خواوە (r) لەنێوان بڕواداران و موسڵمانانی قوڕەیشو یەسریبیەكانو، ئەوانەی شوێنیان كەوتوونو، پەیوەندییان پێوەكردوونو، لەگەڵیاندا جیهادیان كردووە، هەموویان ئومەتێكن جیاواز لەخەڵكی.
كۆچبەران (موهاجرین) لە قوڕەیش لەسەر ئەو حاڵەی كە لەسەرین، دەبێت ئەگەر خوێن كەوتە سەریان تۆڵەكەی پێكەوە بدەن و فیدیەی ئەسیرەكانیان بدەن بەباشی و بەدادپەروەرانە لەنێوان ئیمانداراندا، بەنی عەوفیش دەبێت تۆڵەی ئەو خوێنانە بدەن، كە دەكەوێتە سەریان و، بەنو ساعدەش لەسەر ئەو حاڵەن، كە لەسەرین، دەبێت ئەگەر خوێنە كەوتە سەریان پێكەوە فیدیەكەی بدەن، هەموو تائیفەیەك فیدیەی ئەسیرەكانیان بدەن بەچاكهو بەدادپەروەرانە لەنێوان ئیمانداراندا و، بەنو حارسیش لەسەر ئەو حاڵەن، كەتێیدان و، دەبێت خوێن كەوتە سەریان پێكەوە تۆڵەكەی بدەن، هەموو تایفەیەك لەنێو هۆزەكەیدا پێكەوە ئەسیرەكانیان دەكڕنەوە و لەسەر چاكەو دادپەروەری هاریكاری یەكتر دەكەن، بەنو جشم لەسەر حاڵی خۆیان دەمێننەوە و پێكەوە تۆڵەی ئەو خوێنانەنە دەدەنەوە كە دەكەوێتە سەریان، هەر تایفەیەك بەچاكەو دادپەروەری ئەوەی دەكەوێتە سەریان دەدەنەوە، بەنو نەجاریش لەسەر حاڵی پێشویان دەمێننەوە و كۆمەكی فیدیەی خوێنی یەكتر دەكەن و هەموو تایفەیەك ئەسیری خۆیان ئازاد دەكەن بەكڕینەوە لەسەر چاكەو دادپەروەری نێوان باوەڕداران، بەنو عەمری كوڕی عەوفیش لەسەر حاڵی پێشویان دەمێننەوە و كۆمەكی فیدیەی خوێنی یەكتر دەكەن و، هەموو تایفەیەك ئەسیری خۆیان ئازاد دەكەن بەكڕینەوە لەسەر چاكەو دادپەروەری نێوان باوەڕداران، بەنو نبیت لەسەر حاڵی پێشویان دەمێننەوە و كۆمەكی فیدیەی خوێنی یەكتر دەكەن و هەموو تایفەیەك ئەسیری خۆیان ئازاد دەكەن بەكڕینەوە لەسەر چاكەو دادپەروەری نێوان باوەڕداران، بەنو ئەوسیش لەسەر حاڵی پێشویان دەمێننەوە و كۆمەكی فیدیەی خوێنی یەكتر دەكەن و هەموو تایفەیەك ئەسیری خۆیان ئازاد دەكەن بەكڕینەوە لەسەر چاكەو دادپەروەری نێوان باوەڕداران، باوەڕداران لە هەموو ڕوویەكەوە بەچاكی هاریكاری یەكتر دەبن.
هیچ موسڵمانێك پەیمان نابەستێ لەگەڵ غەیرە موسڵمان، باوەڕداران تەقوادار پێكەوە بەڕەنگاری ئەوانە دەبنەوە كە لەنێویاندا یاخی دەبن یان بیەوێت ستەم بكات یان خراپە یاخود دوژمنكاری ئەنجام بدات، هەموویان یەكدەستن بۆ بەرپەرچدانەوە، با ئەگەر كوڕی یەكێكیش لەخۆیان بێت، هیچ موسڵمانێك موسڵمانێك لەتۆڵەی بێباوەڕێكدا ناكوژێتهوه، هیچ موسڵمانێك یارمەتی بێباوەڕ نادات بەسەر باوەڕداردا، پەیمانو عەهدی خودا یەكە، جا بۆ هەموو مسوڵمانێكە (ئەگەر پلەشی نزم بێت) پەنای خەڵكی بدات، موسڵمانان هەموویان برای یەكن جیاواز لەبێباوەڕان.
هەركەس لەجولەكەكان شوێنمان بكەوێت، ئەوا مافی سەرخستن و یەكسانییان هەیە و ستەمیان لێ ناكرێتو كەسیان بەسەردا سەرناخرێت، ڕێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ ناموسڵمانەكان ناكرێت بەبێ ڕەزامەندی هەموو موسڵمانان لەسەری بە یەكسانی و دادپەروەری، هەموو كەسێ بەشداری غەزای كردبێت لەگەڵمان مافی لەپێشبوونی هەیە لەوانەی دوای ئەو هاتوون و بەرگرییان كردووە، باوەڕداران فەزڵی باشتریان بەسهر باشتریاندا بەپێی ئەو قوربانیدان و خوێنبەخشین و گیانفیداییە لەپێناوی خوادا بەخشیوویەتی، باوەڕدارانی بەتەقوا لەسەر باشترین هیدایەتی و بەهێزترینین، بێباوەڕان ناتوانن ماڵ و سامانی قوڕەیشیەكان بپارێزن یان قوڕەیشی بپارێزن و، ڕێگە نەدهن باوەڕدار دەستی بەسەردا بگرێت، هەركەسێك باوەڕدارێك بكوژێت دەكوژرێتەوە، مەگەر خاوەن خوێنەكە بەفدیە ڕازی بن، هەموو موسڵمانان لەدژی ئەوە یەكن و بۆیان نییە بەرگری لێ بكەن، دروست نییە بۆ ههر بڕوادارێك، كە دانی بەوەی لەم نووسراوەدا هاتووە ناوە و ئیمانی بەخوای گەورەو ڕۆژی دوایی هەیە، پشتیوانی لە كەتنكارێك بكات و پەنای بدات، جا هەر كەسێك پشتیوانی لـێ بكات و پەنای بدات ئەوا بەر لەعنەت و توڕەیی خودا دەكەوێت لە ڕۆژی قیامەتدا، متمانەی پێ ناكرێت و شاهێدی لێ وەرناگیرێت، لەسەر هەر شتێك ناكۆك بوون ئەوا دەگێڕدرێتەوە بۆ لای خواو محمد (r)، جولەكەكان لەگەڵ باوەڕداران كاتی جەنگ ئەركی پێداویستییەكانی شەڕیان دەكەوێتە ئەستۆ، جولەكەكانی بەنی عەوف لەگەڵ بڕواداراندا یەك ئومەتن، جولەكەكان ئاینی خۆیان هەیەو، موسڵمانەكانیش ئاینی خۆیان و لایەنگرانو خودی خۆیانیان هەیە، مەگەر یەكێكیان ستەم یان خراپەیەك ئەنجام بدات و بەوەش تەنها خۆی و خانەوادەكەی تووشی نەهامەتی دەكات، جولەكەكانی بەنی نەجار هەمان ئەو مافانەیان هەیە كەبۆ جولەكەی بەنی عەوف هەیە، جولەكەكانی بەنی حارث هەمان ئەو مافانەیان هەیە، كەبۆ جولەكەی بەنی عەوف هەیە، جولەكەكانی بەنی ساعدە هەمان ئەو مافانەیان هەیە كەبۆ جولەكەی بەنی عەوف هەیە، جولەكەكانی بەنی جشم هەمان ئەو مافانەیان هەیە كە بۆ جولەكەی بەنی عەوف هەیە، جولەكەكانی بەنی ئەوس هەمان ئەو مافانەیان هەیە كە بۆ جولەكەی بەنی عەوف هەیە، جولەكەكانی بەنی ثەعلەبە هەمان ئەو مافانەیان هەیە كە بۆ جولەكەی بەنی عەوف هەیە، مەگەر یەكێكیان ستەم یان خراپەیەك ئەنجام بدات و بەوەش تەنها خۆی و خانەوادەكەی تووشی نەهامەتی دەكات، لقهكانی ثەعلەبە وەك خۆیان دادەنرێن و، بەنی شەطیبەش هەمان ئەو مافانەیان هەیە كە بۆ جولەكەی بەنی عەوف هەیە، چاكەكاری دهكرێت بەبێ خراپەكاری، موالیەكانی ثەعلبە وەك ثەعلبە حسابیان بۆ دەكرێت، ئەوانەی لهنێو هۆزە جولەكەكاندان هەروەك جولەكەكانن، هیچ یەكێكیان بۆیان نیه لەمەدینە بچنە دەرەوە بەبێ مۆڵەتخواستن لە محمد (r)، ڕێگری لێ ناكرێت تۆڵەی برین بكرێتەوە، هەركەس ستەم بكات و كەسێك بكوژێت ئەوا خۆی و خانەوادەكەی تووشی ناڕەحەتی كردووە، مەگەر ستەم لهخۆی یان له كهسێكی خانهوادهكهی كرابێت، خوای گەورە دەسەڵاتی بەسەر ئەو ستهمەدا هەیە، جولەكەكان لهسهریانه بژێوی خۆیان دابین بكهن و ئامۆژگاری و چاكە بكهن لهنێوان خۆیاندا، بهبێ ئهوهی خراپهیهكی تێدابێ، هیچ كەس خراپە بەرانبەر هاوپەیمانەكەی نەكات، سەرخستن و حەق بۆ ستەملێكراوە لەدژی ستەمكار، جولەكەكانیش لەگەڵ باوەڕداراندا بەهۆی ئەوەی لەجەنگدان نەفەقەی شەڕیان دەكەوێتە سەر، یەسریب شوێنێكی ئارامە بۆ هەموو ئەوانەی بەشداری ئەم نوسراوەیان كردووە، دراوسێ وەك خۆت مافی لەسەرتە مەگەر زیانی هەبێت یان خراپە بكات، پیشێلی حورمەتی ناكرێت بەبێ مۆڵەتی خاوەنی، ئەو ڕووداو یاخود ناكۆكی و پێكدادان لەنێوان بەشدارانی ئەم نوسراوەدا هەبووە و مەترسی خراپتربوونی هەیە، ئەوا دەگێڕدرێتەوە بۆ لای خوا و لای محمدی پێغەمبەری خوا (r)، خوای گەورە شاهێدە لەسەر ئەوەی لەم نووسراوەدا هاتووە، نابێت قوڕەیشیەكان و ئەوانەی پشتیوانیان بوون بپارێزرێن، ههركهس هێرش بكاته سەر یەسرب دهبێ یهكتر سهربخهن، خۆ ئەگەر داوای ئاشتەواییان لێكرا و پێی ڕازی بوون، ئەوا ئاشتەواییان لەگەڵ دەكەن و ڕازی دەبن، خۆ ئەگەر بۆ هاوشێوەی ئەوە بانگكران ئەو ئەوەیان لهسهر موسڵمانان بۆ هەیە، ئەوانە نەبێت له ئاییندا دژی جەنگاوە، هەر كەس لهلای ئاراستهی خۆیهوه پشكی خۆی ههیه، جولەكەكانی بەنی ئەوس: موالیەكانیان و خۆیشیان، ههرچی بۆ بەشدارانی ئەم نوسراوە هەیە بۆ ئەوانیش هەیە، لەگەڵ چاكەی تەواو لەلایەن بەشدارانی ئەم نوسراوەوە.
ئیبن هیشام دەڵێت: دهوترێت (لەگەڵ چاكەی باشی بەشدارانی ئەم نوسراوەوە).
ئیبن ئیسحاق دەڵێت: ڕێككەوتن لەسەر چاكەیە نەك خراپە، ههركهس تاوانێك بكات، سهرهنجامەكەی تهنها بۆ خۆی دەگەڕێتەوە و، خوای گەورە شاهێدە لەسەر ئەم نوسراوەو ئەوەی تێیدایە، ئەم نوسراوە ستەمكارو خراپەكار ناپارێزێت، ئهوهی لەمەدینە بچێتە دەر پارێزراوهو ئهوهشی لەمەدینە بمێنێتەوە پارێزراوه، مەگەر كەسێك ستەم یان خراپەكاری بكات، خوای گەورە هاوەڵی ئەوانەیە چاكەكارو تەقوادارن و محمدی پێغەمبەری خواش (r).
ڕێگاكانی هاتنی ئەم صەحیفەیە:
ئەم صەحیفەیە بەدرێژی و بهكورتی لەچەند ڕێگەیەكەوە هاتووە، ئەوانیش:
ڕێگەی یەكەم: گێڕانەوەی زوهری (روایة الزهري):
” (أبو عبید القاسم بن سلام) لە كتێبی (الأموال)دا هێناویەتی (39)، دەڵێت (یحیی بن عبداللە بن بكیر) (4) و (عبداللە بن صالح) (5) بۆیان باسكردم وتیان (لیث بن سعد) بۆی باسكردین وتی (عقیل بن خالد) لە (ابن شهاب)ەوە بۆی گێڕایەنەوە كە وتوویەتی پێمگەیشتووە كە پێغەمبەری خوا (r) ئەو نووسراوەی نووسیووەو ناوەڕۆكەكەی بەدرێژیی هێناوە..
پیاوانی ڕشتەی گێڕانەوە (رجال الإسناد):
ئەم ڕشتەیە(اسناد) پڕیەتی لەئیمامی حافظ، لەفەرموودەی (لیث كوڕی سعد)ە (6) لە (عقیل كوڕی خالد ئەیلی) (7) لە (ئیبن شهاب زهری)، (عبداللە كوڕی صالح) و (یحیی كوڕی عبداللە كوڕی بكیر)، كه هاوڕێ و نووسەری (لیث) بوون، لێیان وهرگرتووهو پاراستوویانە، بۆ ئەوەی له بهههڵهداچوون بهدوور بن، ههریهكهیان ئاگاداریی و چاودێریی ئەوتریانی دهكرد.
ئەوەش لەفەرموودەی (زهری)یە، لە كتێبی (المغازي)یهكهی، لەبارەی غەزاكان كتێبی داناوه، هەروەك چۆن كتێبی ژیاننامە (سیرة)ی داناوە، كتانی دەڵێت: (كتێبی سیرەی ئەبوبەكر محمد كوڕی مسلم كوڕی عبیداللە كوڕی عبداللە كوڕی شهاب قرشی زهری، مدنی دانیشتووی شام، یەكێكه لەناوداران، تابیعییەكی بچوكه، هەندێك وتوویانە: یەكەمین كتێبی سیرە نوسرابێت لەئیسلامدا سیرەی زهری بووە) (8).
قوتابیەكانی زهری كتێبەكانی خۆییان بۆ دەخوێندەوە(9) لەنێویاندا كتێبی (المغازی)، كە محمدی كوڕی ئیسحاق لەبەری بووە، ئیبن ئیسحاق لە گەورە قوتابییەكانی زهریەو لەبەركاری تایبەت بووە لە سیرەو مەغازیدا، زهری مامۆستاشی شاهێدی ئەوەی بۆ دەدات (10).
(ئیبن عیینە) دەڵێت: (لای ئیبن شەهاب بووم دەربارەی (مغازی)ەكانی پرسیاری لێكرا، وتی ئەوە زاناترین كەسە لەو بابەتەدا، مەبەستی ئیبن ئیسحاق بوو، حرملە كوڕی یەحیا لە شافیعییەوە گێڕاویەتەوە وتوویەتی هەركەسێك بیەوێت لە (مغازی)دا قوڵ ببێتەوە با وابەستەی محمدی كوڕی ئیسحاق بێت) (11).
“هەروەها عبدالرزاقیش (12) لە (معمر) و ئەویش لە (زهری)یهوه هێناویەتی دەڵێت: پێمان گەیشتووە كە پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) لەو نووسراوەی لەنێوان قوڕەیشیەكان و ئەنصاریەكاندا نووسی دەفەرمووێت: (لا یتركون مفرحا أن یعینوە في فكاك أو عقل)، واتە: (هیچ قهرزدارێك جێ ناهێڵن تا لە فیدیە یان ڕزگاركردنی دیل یارمەتیی نەدەن) بەكورتی هێناویەتی.
ئەمە ڕشتەی زنجیرەی ئیمامە حافزەكانە تا دەگاتەوە زهری، ئەم دەربڕینە كورتەش لێرەدا بەشێكە لەمیانی هەواڵی صەحیفەكە كە خۆی دورودرێژە، لە قسەی زهریدا (لەو كتێبەی لەنێوان قوڕەیشی و ئەنصاریەكاندا نووسی) ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ناوبانگی كتێبەكە.
پیاوانی ڕشتەكە (رجال الاسناد):
معمر كوڕی ڕاشد ئیمامێكی حافزە، كتێبی (الجامع والمغازي) داناوە، یەكێكە لە ئیمامەكانی ئەم هونەرە، زەهەبی لەبارەیەوە وتوویەتی: (ئیمامێكی حافز و، شێخ الاسلامە و… یەكێك بووە لەوانەی خاوەن زانستی فراوان بوون، لەگەڵ ڕاستگۆیی و پشكنین و، پارێزكاری و پایەبەرزی و، پۆلێنبەندی جوانی نووسین (حسن التصنیف)دا) (13).
ئیبن ندیم لەبارەیەوە وتوویەتی: (معمر كوڕی ڕاشد خەڵكی كوفە بووە، عبدالرزاق لێیەوە فەرموودەی گێڕاوەتەوە، لەو كەسانە بووە سیرەو ڕووداوەكانی گێڕاوەتەوە، لەكتێبیشدا كتێبی (المغازي) هەیە) (14).
عبدالرزاقیش لەوانەیە كتێبیان لە غەزاكاندا نووسیوە و لە معمر ئەویش لەزهریەوە وەریگرتووە، ئیبن نەدیم دەڵێت: (عبدالرزاق كوڕی همام كوڕی نافع صنعانی كونیەكەی ئابوبەكر مەولای حمیر بووە، ساڵی دووسەدو یازدە كۆچی دوایی كردووە، چەند كتێبێكی هەبووە وەك (كتاب السنن) لەفیقهدا و كتێبی (المغازی) )(15).
ئیبن خیر ئیشبیلی وتوویەتی: ( كتێبی (المغازي) دانراوی عبدالرزاق كوڕی همام (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) ئەبو محمدی كوڕی عتاب (بەڕەحمەت بێت) بەكورتی بۆی باسكردم…) (16)، هەروەها وتوویەتی: (باسی كتێبی (المغازي)ی بۆ کردم کە یەکێکە لە کتێبەکان) (17).\
بهمجۆرە دروستی(صحة)ی ئەم صەحیفەیە دەسەلمێندرێت كە ئیمامی مەغازی و سیرە محمدی كوڕی شهاب زهری نووسیوویەتی، بەڵام گێڕانەوەكەی (مرسل)ە و هیچ لێوەرگیراوێكی باس نەكردووە.
ڕێگەی دووەم: گێڕانەوەی محمد ئیسحاق:
صەحیفەكە بەم دەربڕینە بەدرێژیی لەلایەن ئیبن ئیسحاقەوە لە كتێبی (المغازي) گێڕدراوەتەوە وەك ئەوەی هەیە لای:
“ئیبن هیشام 3/31 و ڕشتە (إسناد)ی ڕوون نەكراوەتەوە”.
“بەیهەقیش لە (السنن الكبری 8/106) لە ڕێگەی یونس كوڕی بكیر لە ئیبن ئیسحاق لە عوسمان كوڕی محمد كوڕی خنیس لەو سەحیفەیە وەریگرتووە كە لەلای بنەماڵەی عومەری كوڕی خەتاب هەبووە هەروەك ئیبن هیشام بەدرێژی هێناویەتی”.
كەسانی ڕشتەكە (رجال الاسناد):
- یونس كوڕی بكیر ڕاستگۆو خافز بووە (18)، لەوانە بووە ڕیوایەتی مەغازی لە ئیبن ئیسحاق كردووە، (یەحیای كوڕی معین دەڵێت: (زیاد بكائي) لە ئیبن ئیسحاق متمانە پێكراوە، عوسمانی كوڕی سەعیدی دارمی دەڵێت: پرسیارم دەربارەی بكائی لە یەحیای كوڕی معین كرد وتی: لەمەغازیدا كێشەی نییە، بەڵام شتی تری لێ وەرناگیرێت، پرسیارم لەیەحیا كرد لەكێوە مەغازی وەربگرم لەوانەی لە یونس كوڕی بكیرەوە دەگێڕنەوە یان جگە لەو؟ وتی لە هاوڕێكانی بكائییەوە، ئەبو علی صالح كوڕی محمد دەڵێت: هیچ كتێبێكی مغازی نییە لای هیچ كەس ڕاستر بێت لەوەی لای بكائی هەیە، زیاد لەخۆیدا لاوازە بەڵام ئەو لەهەموو كەس دامەزراوترە لەم كتێبەدا، ئەمەش بەهۆی ئەوەی خانووەكەی خۆی فرۆشت و چوو لەگەڵ ئیبن ئیسحاقدا دەهات و دەچوو تا كتێبەكەی لێوە بیست) (19). ئەم تەفزیڵە لەنێوان ئەو و بكائیدا لەگێڕانەوەی مەغازی بەڵگەیە لەسەر ناوبانگی بەگێڕانەوەی و، نوسخەیەكی لەئ یبن ئیسحاقەوە لەلا بووە.
- محمد كوڕی ئیسحاق مدنی مولی قوڕەیش، بێ ڕكابەر ئیمامی ئەم هونەرەیە لەسەردەمی خۆیدا، زهری مامۆستای دەڵێت: هەركەسێك مەغازی بووێت ئەوا دەبێت لە مولی قیسی بن مخرمە(20) وەریبگرێت)، هەروەها دەڵێت: هێشتا لە مەدینە -یان حیجاز- عیلمی زۆری تێدایە تا ئەو كەسە مابێت، مەبەستی ئیبن ئیسحاقە (21)، بەرز سەیركردنی لەلایەن زوهرییەوە گەیشتووەتە ڕادەیەك، فەرمانی بەدەرگاوانەكەی كردووە هەركاتێ هات بێتە ژوورەوەو رێگری لێ نەكات (22)، گرنگیدانی بەزانستی مەغازی و بەپەرۆشی وەرگرتنی گەیشتبووە ئەوەی هەموو مەغازی زوهری مامۆستای لەبەر بووە، لەیادی كرد، دووبارە لەبەری كردەوە (23).
شعبە دەڵیت: محمدی كوڕی ئیسحاق ئەمیری فەرموودەناسان بەلەبەركردنەكەی (24).
ئەو ئیمامی ئەو چینە بووە لە زانستی غەزاو سیرەدا و، سەرچاوە بووە تێیاندا، لەمەشدا زۆرێك لە زانایانی ئەم هونەرەی سەردەمەكەی شاهێدیان بۆ داوە، ئیمامی زەهەبی دەڵێت: (محمدی كوڕی ئیسحاق كوڕی یسار ئیمامی حافز ئەبوبەكری مطلبی مدنی دانەری مەغازی چاوی كەوتووە بە ئەنەسی كوڕی مالیك…، یەكێك بووە لەوانەی زانستێكی فراوانیان هەبووەو شارەزا لە زانینی مەغازە و سیرەدا، لەفەرموودەدا ئەوەندە شارەزا نییە بۆیە لەپلەی (صحیح) هاتووەتە خوار و، لەخۆیدا ڕاستگۆیە و جێی ڕەزامەندییە، دەڵێت: یەحیای كوڕی معین بیستوویەتی لە ئەبی سەلەمەی كوڕی عبدالرحمن و ئابانی كوڕی عوسمان، هەروەها وتویەتی ئەو متمانەپێكراوە و بەڵگە (حجة) نییە، ئەحمەدی كوڕی حنبل وتوویەتی (حسن الدیث)ە، عەلی كوڕی مدینی وتوویەتی فەرموودەی لای من (صحیح)ە، نسائی وتویەتی بەهێز نییە، دار قطنی نەیكردوەتە حجە، شعبە وتوویەتی ئەو (أمیر المۆمنین) لە فەرموودەدا، یزید كوڕی هاروون وتوویەتی ئەگەر دەسەڵاتم هەبوایە ئەوا ئیبن ئیسحاقم دەكردە گەورەی فەرموودەناسان) (25).
هەروەها زەهەبی وتوویەتی: (یەكێك بووە لەوانەی زانستیان فراوان بووەو شارەزا بووە لە ناسینی مەغازی و سیرەدا…، ئەوەی وایكردووە كاری پێ بكرێت ئەوە بووە ئیبن ئیسحاق لە مەغازی و ژیانی پێغەمبەردا مەرجەعی بووە) (26).
ئەو لەگەڵ ئەوەی ئیمام بوو لە مەغازیدا، بەڵام ئەهلی فەرموودە بۆچوونیان لەبارەیەوە جیاواز بووە و هەندێكیان و ئیمامەكانیش قسەیان لەسەر بەبەڵگە وەرگرتنی فەرموودەكانی كردووە، بەڵام ئەو فەرموودانەی گێڕاویەتەوە لە پلەی (حسن) نەهاتووەتە خوار، هەروەك زەهەبی پەسەندی كردووەو كاری پێكردووە (27).
حافز ئیبن حەجەر دەڵێت: (محمدی كوڕی ئیسحاق كوڕی یسار مطلبی مەولایان مەدەنی نیشتەجێی عێراق و ئیمامی مەغازی و سیرە و یەكێك لە ئیمامە ناسراوەكان) (28).
ئیبن ئیسحاق ئەو غەزاو سیرانەی پێش خۆی نووسرابوون كۆكردبووەوە، وەك مەغازی عروەو زهری و جگە لەوانیش و، پاكنووسی كردبوون بە باشترین شێوە و، دووبارە دایڕشتبووە و سێجار نووسیبووی، ئیبراهیم كوڕی سەعدی قوتابی لەبارەیەوە دەڵێت: (محمدی كوڕی ئیسحاق سێ جار مەغازیەكەی نووسییەوە و هەموو ئەوانە من شاهێدم و لەوێ ئادەبووم) (29).
عەلی كوڕی میدتی دەڵێت: (سەیری كتێبەكانی ئیبن ئیسحاقم كرد، تێیاندا تەنها دوو فەرموودەم بینی، دەكرێت ئەوانیش صەحیح بن) (30)، عبداللە كوڕی ئەحمەد دەڵێت: (باوكم بەشوێن فەرموودەی ئیبن ئیسحاقدا دەڕۆشت، بە بەرزو نزمی دەینووسی و، لە مەسنەدەكەی دەریدەكرد، نەمدیووە یەك فەرموودەی ئەوی هیشتبێتەوە هەرگیز) (31).
ئەحمەدی كوڕی حنبل لەبارەیەوە وتوویەتی: (ئیبن ئیسحاق كتێبی خەڵكی دەبردو دەیخستە نێو كتێبی خۆیەوە) (32).
زەهەبی لهسهر ئەو قسەیەی ئەحمەد وتوویەتی: (ئەو كارە ڕەوایە، ئەوەتا صەحیحی بوخاریشی تەعلیقی زۆری تێدایە) (33).
خەڵكی دەهاتنە لای و كتێبی مەغازیەكەیان بۆ دەخوێندەوەو، ئەویش لەبارەیەوە قسەی بۆ دەكردن و، لێیەوە دەیانگێڕایەوە و، تهنها بەوەوە سەرقاڵ بوون، یەحیای كوڕی سەعیدی ئومەوی دەڵێت: (محمدی كوڕی سەعیدی برام و (عوفی) كتێبی مەغازیان بەگوێ لێبوون لە ئیبن ئیسحاقەوە گوێ لێبووە، بەڵام من و ئەبو یوسف -مەبەستی ئەبو یوسفی قازیە- و هەندێك لە هاوڕێكانمان، بۆمان باسكرا، كهمێك نهبێ) (34).
ئیبراهیم كوڕی سەعد دەڵێت: (محمدی كوڕی ئیسحاق پێی وتم لهسهر پاكتر لەشەوی چواردە بەجێتهێشتم) (35).
ئەبو ئەحمەدی كوڕی عدی دەڵێت: (محمدی كوڕی ئیسحاق فەرموودەی زۆری هەیە، ئیمامەكانی خەڵك وەك شعبەو ثوری و ئیبن عیینەو حمادەی كوڕی سلمەو جگە لەمانیش لێیانەوە گێڕاوەتەوە، ئیبراهیمی كوڕی سەعدو سلمەی كوڕی فضل و محمدی كوڕی سلمە و یەحیای كوڕی سەعیدی ئەمەوی و سەعیدی كوڕی زریع و جریر كوڕی حازم و زیادی بكائی و جگە لەمانیش مەغازیان لێیەوە گێڕاوەتەوە، سەرەتای دروستبوون و هاتنی وەحی بۆی(مبتدأ و مبعث)ی لێیەوە گێڕاوەتەوە، ئەگەرچی ئیبن ئیسحاق فەزلی نەبووایە ئەوا ڕویدەكردە پادشاكان و وازی لەكتێبی مەغازی دەهێنا بڕوات بەلای سەرقاڵبوون بە غەزاكانی پێغەمبەری خواوە (r) و سەرەتای هاتنی و سەرەتای دروستبوونەوە ئەوا ئەو فەزیڵەتە ئیبن ئیسحاق پێشەنگ نەدەبوو تێیدا، پاشان دوای ئەویش كەسانێكی دیكە كتێبیان تێدا دانا و نەگەیشتنە پلەی ئیبن ئیسحاق تێیدا، زۆر فەرموودەم لە نێو فەرموودەكانیدا پشكنی یەكلا نەبوومەوە تێیاندا هەبێت بڵێم لاواز (ضعیف)ە، لەوانەیە هەڵەی كردبێت یاخود لەهاتنی شتێك پاش شتێكی تر هەروەك جگە لەویش هەڵەی تێدا دەكات، لەگێڕانەوەش لەوەوە كەسانی متمانەدار و ئیمامەكانی تێدایە و با كەمیش بێت) (36).
- عوسمانی كوڕی محمدی كوڕی ئەخنەس ڕاستگۆیەو و خەیاڵاتیشی هەیە (37).
ڕایگەیاندووە صەحیفەكەی لەبنەماڵەی عومەری كوڕی خەتاب وەرگرتووە.
ئەمە ڕشتەیەكی باش (إسناد حسن)ی ئیبن ئەخنەسە، ، ئەگەر لەبەر ئەوە نەبوایە کە ناڕوونییەکی تێدا هەیە، چونكە ناوی ئەو کەسەی نەهێناوە کە ئەم بەڵگەنامەیەی بنەماڵەی (عومەر بن الخطاب)ی لێ وەرگیراوە، بەڵام گێڕانەوەكەی ئەو دەسەلمێنێت کە صەحیفەکە ڕێگای تری هەیە جگە لەڕێگای زوهری بە (مرسل)ی، بۆیە یەکێکیان بەوی تریان بەهێز دەکرێت.
ڕێگەی سێیەم: گێڕانەوەی عەمری كوڕی شعیب لە باوكییەوەو لەباپیریەوە عبداللەی كوڕی عەمری كوڕی عاص: (پێغەمبەر (r) نوسراوێكی لەنێوان موهاجیرەكان و ئەنصارەكاندا نووسی كەلەشوێنی خۆیان بمیننەوەو فیدیەی خوێنیان بەباشی بدەن).
(ئەحمەد لەڕێگەی حجاجی كوڕی ئەرتەئەوە بە كورتی گێڕاویەتەوە.
ئەمە ڕشتەیەكی شله بەهۆی حاڵی حەجاجەوە كە ڕاستگۆیە بەڵام هەڵەو ههڵبهستنی زۆرە (39)، بەڵام گێڕانەوەكەی بە بەڵگەکانی بەهێزتر دەبێت.
ڕێگای چوارەم: گێڕانەوەی ئەبو زوبەیر لەسەر جابری كوڕی بن عبداللەوە:
دەڵێت: (پێغەمبەر (r) نووسی هەر كەسێك فیدیەی خۆی هەیە، پاشان نووسی ڕەوا نییە بۆ موسڵمان (عەبدێك موسڵمان بوبێت) خۆی بداتە پاڵ كەسێكی تر جگە لەو كەسەی ئازادی كردووە بەبێ مۆڵەتی ئازادكەرەكەی، پاشان هەواڵم زانی لەو صەحیفەیەیدا نەفرینی كردووە لەو كەسەی ئەوە بكات) (مسلم لەڕێگەی ئیبن جریج هێناویەتی (40) كە دەڵێت ئەبو زوبەیر بۆی باسكردم).
ئەمە هەر ئەو صەحیفەیەیە كە مەغازی نووسەكان بەدرێژیی هێناویانەو حوكمی فیدیەی تێدایە، هەروەها نەفرەتیش لەو كەسەی تێدایە كەتنێك بكات یان پەنای كەتنكارێك بدات، هەروەها ڕوونكردنەوە حوكمەكانی موالاتی لەنێوان موسڵمانان لەخۆ گرتووە … هتد، لەگێڕانەوەی ئیبن ئیسحاق و زوهریدا هاتووە: (دروست نییە بۆ هیچ بڕوادارێك كە دانی بەوەی لەم نووسراوەدا هاتووە ناوە و ئیمانی بەخوای گەورەو ڕۆژی دوایی هەیە پشتیوانی لە كەتنكارێك بكات و پەنای بدات، جا هەر كەسێك پشتیوانی لـێ بكات و پەنای بدات ئەوا بەر لەعنەت و توڕەیی خودا دەكەوێت ..).
دەروازەی دووەم: حوكمدان لەسەر صەحیفەكەو وەڵامدانەوەی ئەوانەی گومانیان لەڕاستی یان بەبەڵگەبوونی هەبووە:
هەندێک لە هاوچەرخەکانی وەک مامۆستا (یوسف العش) بۆچوونیان حوکمی هەڵبەستراو (موضوع) بەسەر صەحیفەکەدا بدەن بەو بیانوەی تەنها ئیبن ئیسحاق گێڕاویەتییەوە و باسی لە ڕشتەی گێڕانەوەی نەكردووەو بە (مرسل) هێناویەتی، ئەمەش ئەگەری ئەوە زۆر دەكات لە صەحیفەكەی کثیری مزنی وەریگرتبێت کە صەحیفەیەکی هەڵبەستراو (موضوعة)ە) (41).
دكتۆر ئەكرەم زیا عمری وەڵامی داوەتەوەو رەتیكردوەتەوە صەحیفەكە هەڵبەستراو بێت، بەڵام دڵنیا نەبووە لەوەش كە صەحیحە، هەرچەندە ئەوەی پەسەند زانیووە ئەسڵی هەبێت، بە پاساوی ئەوەی ئیبن ئیسحاق گێڕاوەتەوە بەبێ هیچ زنجیرەیەكی گواستنەوە، بۆیە لاوازە، بە گێڕانەوەی ئیبن ئیسحاق لای بەیهەقی بەهێز دەکرێت، بەجۆرێک کە: (گونجاوە وەک بنەمایەک بۆ لێکۆڵینەوەی مێژوویی کە پێویستی بە ڕادەی دروستی (صحیح) نییە کە حوكمە شەرعییەكان پێویستیان پێیەتی…) (42).
شێخی ئەلبانی بەوە تانەی لێداوە كە (إرسال)ە، لەمبارەیەوە دەڵێت: (ئەم بەڵگەنامەیە ئیبن ئیسحاق بەبێ ڕشتە (إسناد) گێڕاویەتەوە، هیچ حوكمی لەسەر نەداوە نە بە (صحیح) نە بە(حسن)، وەك ئەوەی بە (إرسال) لاواز (ضعیف)ی بكات (43).
ئەم سێ قسەیە تێڕوانینێك هەیە، پەسند (راجح) ئەوەیە ئەم (صحیفە)یە بەكۆی ڕێگاكانییەوە (صحیح)ە، ئیمامەكان لەكاتی حكومدان وەك بەڵگە كاریان پێكردووە، ئەوەتانێ شێخی ئیسلام ئیبن تەیمییە هەندێك لەوەی لە (صحیفە)ی مەدینەدا هاتووە كردوویەتیە بەڵگەو دەڵێت: (ئەم صەحیفەیە لای ئەهلی عیلم ناسراوە، مسلم لە صەحیحەكەیدا لەجابرەوە دەگێڕێتەوە وتوویەتی: (پێغەمبەری خوا (r) لەسەر هەر فیدیەی كوشتن نووسی كەلەسەر ئەو سكەیە لێیەوە هاتووە (واتە لەسەر بنەماڵەكەیەتی) پاشان نووسی دروست نییە موسڵمان (عەبدی موسڵمان) گەورەكەی بگۆڕێت بەبێ مۆڵەتخواستن لێی)..) (44).
هەروەها پاش لەڕێگەی ئیبن ئیسحاق لە عوسمانی ئەخنەس لەو صەحیفەیەی لای خانەوادەی عومەر هەبووە و، لەڕێگەی واقدی لە فەرموودەی كەعبەوە دەیهێنێت، دەڵێت: (ئیبن كەعب باسی وەك ئەوەی لەو صەحیفەیەدا هاتووە كردووە و ڕوونی كردووەتەوە كە هەموو جولەكەكان پەیمانیان داوە، ئەمەش هیچ كەس لە ئەهلی عیلم دوودڵ نییە لەسەری لەژیاننامەی پێغەمبەردا (r)) (45).
حوكمدان لەسەر ئەم صەحیفەیە و هەواڵەكانی تری غەزا و سیرە لەسەر دوو بنەڕەت دادەمەزرێت كەپێویستە لەبەرچاو بگیرێن:
یەكەمیان: سروشتی هەواڵی غەزاكان و گەڕانەوە تێیاندا ئیمامەكانی ئەم هونەرە:
ئیمامەكان ئاشنای سروشتی زانستی غەزاو سیرە بوون، دەیانزانی زۆرینەی هەواڵەكانی غەزاو ڕووداوە سەرەكیانی سیرەی پێغەمبەر متواتیرە بەشێوەی (متواتر قطعي)و لە زانستی فەرموودەو (أثر) جیاوازە، بۆ سەلماندنی پێویستی بە ڕشتە (إسناد) نییە كە فەرموودەی (احاد) پێویستی پێیەتی، هەروەك شێخ ئیبن تەیمیە وتوویەتی: (غەزاكانی پێغەمبەری خوا (r)، بەتایبەت غەزای جەنگەكان، ناسراوە، بەناوبانگە، ڕێكە، متواتیرە لای ئەهلی عیلم، لەكتێبەكانی ئەهلی فەرموودە و تەفسیر و فیقهو مەغازی و سیرەدا باسكراوە) (46).
كاتێك ئیمامەكانی زانستی مەغازی وەك كەعبی كوڕی زوبیر و ئیبن ئیسحاق و جگە لەمانیش كتێبەكانیان دادەنا، مەبەستیان لەوكاتەدا كۆكردنەوەی هەواڵی سیرە بوو نەك سەلماندنیان، چونكە پایەی پێغەمبەر (r)، پایەی بانگەوازەكەی لەمەكەو، هیجرەتەكەی و، غەزاكانی لە مەدینە و، ژیاننامەی لەگەڵ هاوپەیمانەكان و، ئەوانەی دژی دەجەنگان و، ئەهلی زیمەو، ئەمانە لەوە باناوبانگترن پێویستیان بە ڕشتە (اسناد) هەبێت، بگرە ناوبانگەكەی وەك ناوبانگی قورئان و ئیسلام وایە، ئەگەرچی ئەهلی فەرموودە دواتر ئەو هەواڵانەیان كۆكردووەتەوە كەبەپێی مەرجەكانیانە، خاوەن صەحاحەكانیش ئەوەی بەگوێرەی مەرجی خۆیان صەحیحە لێیان هێناوە، هەروەك بوخاری لە صەحیحەكەیدا لە (كتاب المغازي) كردوویەتی، بەڵام ئەوان كاتێ فەرموودەیەك دەبینن سەنەدەكەی بەپێی مەرجەكانیان نییە، ئەوا ئەوەندەی لای ئەهلی مەغازی و سیرە هەیە، لەهەواڵی زۆر لای ئەوان دەسهلمێت و هیچ سەنەدێكیشی نییە، بەڵام صەحیحە لەسهر مەرجی ئەهلی فەرموودەو ئەسەر، هەروەك خەلیلی لەبارەی ئیبن ئیسحاق دەڵێت: (زانایەكی گەورەیە… بۆیە بوخاری لە صەحیحەكەیدا نەیهێناوە بەهۆی گێڕانەوەی دورودرێژەكان و مەغازیەكان و، شاهێدی پێ دەدرێت، لەهەموو زیاتر لەوەی لە ڕۆژگاری پێغەمبەر (r) و بارودۆخی و، مێژووەكان قسەی لەسەر دەكات، ئەو زانایاكی زانست فراوانی متمانەدارە) (47).
مالك وتوویەتی: (مەغازیەكانی موسای كوڕی عوقبە وەربگرن، چونك متمانە پێكراوە – لە گێڕانەوەیەكی تردا- مەغازیەكانی پیاوچاك موسای كوڕی عوقبە وەربگرن، چونكە ڕاسترینی مەغازییە … ئیبن نەعین دەیووت كتێبی موسای كوڕی عوقبە لە زوهرییەوە لە ڕاسترینی ئەو كتێبانەیە) (48).
دیارە كتێبی مەغازی زهری زۆرینەی (مراسل)ەو زوهری وەك (خبر احاد) لەیەك سیاقدا دەیگێڕێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ ناكۆكییەك لەنێوان ئەهلی عیلمدا نییە، مەغازیەكانی زوهری، كە لە ئیبن ئیسحاق و موسای كوڕی عوقبەوە دەیانگێڕێتەوە، وەك بەڵگە وەربگیرێت، بەپێچەوانەی (مراسل)ەكانی لە دەرەوەی كتێی (المغازي و السیر)، كە لەلایەن زۆرێك لەئیمامەكانی فەرموودەوە ڕەتكراوەتەوە، علائی دەڵێت: (هەروەها لەبارەی (مراسیل)ی زوهریشەوە جیاڕای هەبوو، بەڵام زۆرینە لەسەر لاوازبوونیان بوون، ئەحمەدی كوڕی ئەبی شریح دەڵێت گوێم لەشافعی بوو دەیوت دەڵێن پێمانخۆشە، ئەگەر بۆ كەسێك پێمانخۆش بووایە، ئەوا بۆ زهری پێمانخۆش دەبوو، بەڵام (ارسال)ی زوهری هیچ نییە، چونكە دەبینین لە سلیمانی كوڕی ئەرقەم دەگێڕێتەوە. ئەبو قدامە عبیداللە كوڕی سەعید دەڵێت گوێم لە یەحیای كوڕی سەعید بوو، مەبەستی (القطان)ە دەیووت: (مراسل)ی زوهری خراپترە لە (مراسل)ی كەسانی تر، چونكە ئەم خۆی حافزە، هەركاتێ توانیبێتی ناو بێنێت، ناویناوەو، ئەوانەشی واز لێهێناوه، كە پێی باش نهبووه ناوی بێنێت. ئیبن ئەبی خاتەم ستایشی ئەحمەدی كوڕی سنانی كرد وتی: یەحیای كوڕی سەعید (مرسل)ی زوهری و قەتادەی لا هیچ بوو، دەڵێت ئەو وەك ڕەشەبا وایە و دەڵێت ئەوان كهسانێكی حافز بوون هەر شتێكیان ببیستایە وەریاندەگرت، (عباس الدوری) لە یەحیای كوڕی معین گێڕاویەتیەوە دەڵێت (مراسل)ەكانی زهری هیچ نییە) (49).
حاكم دەڵێت: (كۆمەڵێك لە ئیمامەكان باسیان كردووە كە ڕاسترینی مەغازیەكان كتێبەكەی موسای كوڕی عوقبەیە لە ئیبن شەهابەوە) (50).
زەهەبی دەڵێت: (موسای كوڕی عوقبەی ئەسەدی مەدەنی حافز مەولای بنەماڵەی زوبەیری كوڕی عوام… كتێبێكی مەغازی دانابوو.. ئەحمەدی كوڕی حنبل دەڵێت مەغازی موسای كوڕی عوقبە وەربگرن چونكە متمانەپێكراوە) (51).
زەهەبی لەبارەیەوە دەڵێت: (یەكێك بووە لەزانست فراوانەكان و قوڵ بووە لە زانینی مەغازی و سیرەدا، ئەوەی بڕیار دراوە لەسەر كارپێكردنی ئەوەیە ئیبن ئیسحاق مەرجەعیەتی لە مەغازی و ڕۆژگاری پێغەمبەردا) (52).
حافز ئیبن حەجەر دەڵێت: (محمدی كوڕی ئیسحاق كوڕی یسار ئیمام بووە لە مەغازیدا، ڕای جیا هەیە لەسەر وەرگرتنیان بەبەڵگە، كۆڕا ئەوەیە لە سیرەدا قبوڵكراوە، مسلم لە (متابعات) لێی وەرگرتووە، لە بوخاریشدا چەند بابەتێكی هەیە (معلق)ـه لێیەوە، لەیەك شوێندا ئیبراهیم كوڕی ئەسعەد لەباوكیەوە و ئەویش لە ئیبن ئیسحاقەوە فەرموودەیەكی باسكردووە) (53)، هەروەها وتویەتی: (لە مەغازیدا ئەو حجەیە، لەمەدا گێڕانەوەی ئەو پەسەندترە لەگێڕانەوەی كەسانی تر) (54).
شێخی ئیسلام ئیبن تەیمیە مەغازی و سیرەی ئیمامەكانی ئەم هونەرەی دەكردە بەڵگە (ئیمامەكانی ئەم هونەرە وەك موسای كوڕی عوقبەو عروە كوڕی زوبیر و، زوهری و، ئیبن ئیسحاق و مامۆستاكانی و، واقدی و، یەحیای كوڕی سەعیدی ئومەوی و، وەلیدی كوڕی مسلم و، محمدی كوڕی عائذ و جگە لەوانیش باسیان نەكردووە، باسیشی لە فەرموودەدا نەهاتووە و، لەقورئانیشدا هیچی لەبارەوە نەهاتووەتە خوار، بەگشتی غەزاكانی پێغەمبەری خوا (r) بەتایبەت غەزای جەنگەكان ناسراو و بەناوبانگ و ڕێك و متواترە لای ئەهلی عیلم بەو شێوەی بووە، لەكتێبەكانی ئەهلی حەدیس و فیقهو تەفسیرو مەغازی و سیرە و هاوشێوەكانیاندا باس كراوە، ئەمەش هۆكاری گواستنەوەیان دەردەخات و ڕەوا و شەرعی نییە پێغەمبەر (r) بچێتە غەزا و ئەوجۆرە كاروبارانە ڕووبدات و هیچ یەكێك لەئەهلی عیلم نەیگوازێتەوە) (55).
ئەم دەقانە جگە لە وەرگرتنی مەغازی و هەواڵەكانیان لەسیرەدا وەك بەڵگە هیچ مانایەکی تر نییە، تەنانەت ئەگەر بەبێ (اسناد)یش هاتبن، چونكە مەغازییەکانی موسا كوڕی عوقبە لە زوهرییەوە، لەو ڕوەوەی كە (مرسل)ە، مەبەستی ئەو ئیمامانە بەبهڵگە وەرگرتن ئیبن ئیسحاق یان موسای كوڕی عوقبە یاخود زوهری نییە، لە هەواڵی مەغازییەکان جگە لە بەبەڵگە وەرگرتنی ئەو هەواڵانەی گێڕاویانەتەوە، تەنها ئەوانە نەبێت کە سەلمێنراوە هەڵەیان تێدا کردووە، یان کەسێک پێچەوانەی ئەمان بێت کە متمانەپێکراوتر و زانیاری زیاترە تێیدا هەبێت، وەک حاڵی هەواڵە (مسندە)ەكان.
هێنانەوەی بەڵگە بە هەواڵەكانی ئەهلی مەغازی و سیرە ئەوانەشیان ئەحكامیان تێدا دێت جیا ناكرێنەوە، بەڵكو تێكڕای بەحجە وەرگرتنی هەواڵەكانیان لە بابەتەكانی بابی فیقهو ئەحكامە شەرعییەكاندایە و، لەبابی ڕۆشتن و جیهادو دەستكەوت و…هتد، هەروەك طحاوی دەڵێت: (ئەوەی بەڵگە بوو لەسەریان لەمەدا بەهۆی پێچەوانە بوونیانەوەیە لەوەی عكرمەی مەولای عبداللە كوڕی عەباس (خوا لێیان ڕازی بێت) و، محمدی كوڕی مسلم كوڕی عبید اللە كوڕی شەهابی زوهر، ئەوەیە زۆرینەی هەواڵی مەغازیەكان لەوانەوەیە، لەو دووانەوە گێڕاویانەتەوە كە خەڵكی مەككە لەو ڕێككەوتنە دەرچوون، كەلەگەڵ پێغەمبەری خوا (r) كردبوویان بەهەندێك ڕووداو كە خۆیان هەڵیان بەستووە) (56).
هەروەها ئیبن تەیمیە هەواڵەكانی ئەهلی مەغازی و سیرەی لە ئەحكامەكاندا وەك بەڵگە هێناوە، وەك بەبەڵگە وەرگرتنی چیرۆكی كوژرانی كەعبی كوڕی ئەشرف غیلەو، دەڵیت: (بەڵگە لەسەر كوژرانی كەعبی كوڕی ئەشرەف لە دوو ڕوەوەیە: یەكێكیان: ئەو پەیماندەر (معاهد)ێكی لەسهرخۆ بووەو ئەمهش هیچ جیاڕاییەكی تێدا نییە لای ئەوانەی شارەزای زانستی مەغازی و سیرەن، لای ئەوان ئەوەندە عیلم هەیە كە پێویست بەگواستنەوە تایبهت نەكات) (57).
دەڵێت: (شتگەلێکی هاوشێوە لەلای ئەوان بەناوبانگە، وەک زهری و ئیبن عوقبە و ئیبن ئیسحاق و واقیدی و ئومەوی و ئەوانی تر و زۆربەیان ئەوەی تێدایە کە (مرسل)ە لەچەندین لای جیاوازەوە گێڕدراوەتەوە، بەتایبەت ئەوەی بایەخ بەم كارە بدات و شوێنی بكەوێن وەك ئەوە وایە (مسند)ی هەبێت، بگرە هەندێك لەوەی لای ئەهلی مەغازی ناسراوە شتێ وای لێ وەردەگیرێت، كە بەهێزترە لەوەی بە تاکەیەک (اسناد) دەگێڕدرێتەوە، ئەوەش لاوازی ناکات کە لە فەرموودەی (أثر)دا باسی نەکراوە…) (58).
بگرە شێخی ئیسلام ئیبن تەیمییە لەوانەیە درێژەی هەواڵێكی لە واقدییەوە هێناوەو، دەڵێت: (لەوەی واقیدی باسی كردووە لە مامۆستاكانییەوە ئەوە ڕوون دەكاتەوەو پشتگیری دەكات، ئەگەرچی واقیدی بەبەڵگە ناكرێت، ئەگەر بەتەنها هێنابێتی بەڵام گومان لە شارەزاییەكەی لە مەغازی و ئاگاداربوونی زۆر لە درێژەی باسەكان لەلای ئەوەوە نییەو، هیچمان نەهێناوە بەتەنها لەوەوە بووبێت، بەڵكو ئیسنادمان لەجگە لەویشەوە وەرگرتووە) (59).
هەروەها دەڵێت: (سەربوردەكەمان لە گێڕانەوەیەكی ئەهلی مەغازییەوە وەرگرتووە، لەگەڵ ئەو لاوازییەی لە واقیدیدا هەیە، بەڵام بەهۆی نابوبانگی ئەم سەربوردەیە لەلایان، لەگەڵ ئەوەی كەس نییە جیاڕا بێت لەوەی واقیدی لە زاناترین كەس بووە لە درێژەی كاروبارەكانی مەغازی و بەئاگاترین بووە لەهەواڵەكانیان، شافیعی و ئەحمەدو جگە لەوانیش سوودیان لەعیلمی ئەو وەرگرتووە لەكتێبەكانیدا، بەڵێ ئەم (باب)ە گێڕانەوەكان تێیدا بەناو یەكدا دەچن، تا دەردەكەوێت كە كۆی بەسەرهاتەكەی لە مامۆستاكانییەوە وەرگرتووە، بەڵام بەشێوەیەك لەهەر یەكێكیان بەشێكی وەرگرتووە و جیای نەكردووەتەوە، وەرگرتنی ئەوەش فەرموودەی (مرسل) و (مقطوع)ی تێدەكەوێت و لەوانەیە گێڕەرەوەش هەندێك كاروباری بۆ زیاتر سوودگەیاندن لەچەند ڕوویەكەوە دروست كردبێت، زۆری ئەوەش زۆرییەكە پەنا بۆ موجازەفە لەگێڕانەوەو ناڕێكی هەیە، بۆیە نەتوانراوە ئەوەی بەتەنها هێنابێتی بەڵگەی پێناهێنرێتەوە، بەڵام شاهێدیدان بە فەرموودەی ئەو و پشت پێبەستنی مشتومڕی تێدا نییە، بەتایبەت لە سەربوردەیەكی تەواودا كە تێیدا ناوی بكوژ و كوژراو و وێنەی ڕەوشە باس دەكات، كەسی ئاواو هاوشێوەكانی باشترن لەوانەی لەنموونەی درۆو هەڵبەستندا بەرز دەكرێنەوە) (60).
سەبارەت بەهەواڵی هرقل و چیرۆكەكەی لەگەڵ بەتریكەكانیدا، كاتێك دحیەی كلبی نامەی پێغەمبەر (r) دەڵیت: ئەمە فەرموودەیەكی بەناوبانگە لەفەرموودەی محمدی كوڕی ئیسحاق، ئەویش زانست و بەرچاوڕوونی هەبووە لەو بوارەداو هێندەی لەبهر بووە كەسانی تر لەبەریان نەبێت) (61).
بنەڕەتی دووەم: بەبەڵگەبوونی فەرموودەی (مرسل):
زۆرینەی هەواڵی جەنگەكان و سیرە بە (مرسل) و سەنهدی پچڕاو هاتووە، بەمەش لەگەڵ سروشتی گێڕانەوەی فەرموودەی پێغەمبەردا یەك ناگرێتەوە، كە پێشەوایانی تابعی و ئەوانەی پاش ئەوانیش گرنگیانداوە بە ڕشتەكەی، تا دەگاتەوە ئەوەی كێ لێیەوە گێڕاویەتەوە، لەمبارەیەوە ئیمامی ئەحمەد قسەیەكی بەناوبانگی هەیە دەڵێت: (سێ جۆر كتێب بنەما(أصول)یان نییە، جەنگەكان و تەفسیر و داستان (ملحمة)) (62).
شێخی ئیسلام ئیبن تەیمییە مەبەستی ئیمام ئەحمەدی لەو دەربڕینە ڕوونكردووەتەوە، كاتێ (ئیمامی ئەحمەد دەڵێت: (سێ جۆر كتێب بنەما (أصول)یان نییە جەنگەكان و تەفسیر و داستان (ملحمة)))، لە دەربڕینێكی تردا: ڕشتە (سند)یان نییە، مانای ئەمە ئەوەیە زۆرینەیان (مرسل) و (منقطع)ە، ئەگەر شتێك بەناوبانگ بوو لەلای ئەهلی هونەرەكە، ئەوا ڕیگاكانی زۆر دەبن، ئەمەش لەلای ئەهلی عیلم پەسەندترە بەپێچەوانەی شتەكانی ترەوە) (63).
ئاشكرایە كە (مراسیل) لای زانایانی فەرموودەناسی پێشوو بەڵگە بووە، هەتا شافیعی هات و قسەی لەبارەوە كرد، هەروەك ئەبو داود لەنامەكەیدا دەڵێت: (بەڵام (مراسیل) زانایانی پێشووی وەك سوفیانی سەوری و مالیكی كوڕی ئەنەس و ئەوزاعی بەبەڵگەیان وەردەگرت، هەتا شافیعی هات و قسەی لەبارەوە كرد و، ئەحمەدی كوڕی حنبل و جگە لەویش لەسهر ئەوە ڕۆشتن (خوا لێیان ڕازی بێت)، ئەگەر (مسند) بێ (مراسیل) نەبوو، (مسند)یش نەبوو، ئەوا (مرسل) بەبەڵگە وەردەگیرێت، بەڵام وەك نەپچڕاو (متصل) بەهێز نییە) (64).
ئیبن عبدالبر دەڵیت: ( طبری بانگەشەی ئەوەی كردووە كە تابعینەكان هەموویان لەسەر ئەوە كۆكبوون (مرسل) قبول بكەن و هیچ نكوڵیكردنێكی ئەوان و ئیمامەكانی پاش ئەوانیش تا دەگاتە كۆتایی ساڵی دووسەد نەهێناوە، وەك ئەوەی بڵێت شافیعی یەكەم كەس بووە (مرسل)ی قبوڵ نەبووە) (65).
ئەو (مرسل)ی شافیعی و ئەحمەد قسەیان لەسەر كردووە، ئەوەیە كە لەبازنەی (صحیح المسند) دەریانهێناوە، بەڵام كاریان پێكردووە و، دەچێتە خانەی (الحسن) ئەگەر پشتیوانییەكی هەبوو، لاواز (ضعیف) كارپێكراو ئەگەر پشتویانیشی نەبوو، ئەمانەی لای ئیمام ئەحمەد باشترن لە بۆچوون (رأي) و قیاس، هەروەك ئیبن تەیمییە وتوویەتی: (قسەكەی ئەحمەد و ئیسحاق مەبەستیان ئەوە بووە دوو فەرموودەی صحیح بووە بەگوێرەی ڕێگەی ئەهلی فەرموودە و زاراوەكانیان، بەڵام (الحسن) ناوی نانێن صەحیح هەرچەند واجب بێت كاری پێ بكرێت، ئەمە لەقسەی ئەحمەددا زۆرە فەرموودە لاواز دەكات و پاشان كاری پێ دەكات، مەبەستی لاوازە لەپلەی صەحیح، لەگەڵ ئەوەشدا گێڕەرەوەكەی نزیكخەرەوەیە نەك دژ، پێویستە كاری پێ بكرێت ئەویش (حسن)ە، لەبەر ئەوە فەرموودە بەوە لاواز دەكات كە (مرسل)ە، لەگەڵ ئەوەشدا زۆر كار بە (مراسیل) دەكات) (66).
ئەوەی وایكردووە پێشەوایانی جەنگەكان و سیرەكان به(مرسل)ی باس لهوانه بكهن، كەپێشتر ڕوونمان كردەوە، ئهوهیه كە، بەهۆی ئەوەی هەواڵەكانی جەنگەكان متواتر و مەشهورە بەجۆرێك لەڕووی گشتیبوون و كۆی هەموویەوە پێویستی بەناوهێنانی (سند)ەكان نەبێت، چونكە هەواڵی تاك (خبر احاد) نییە پێویست بە (سند) بكات تا بسەلمێندرێت.
هەروەها (إرسال) گرەنتیە (ضمان)، لەكاتێكدا (إسناد) ئیحالەیە، لەبەر ئەوە بووە هەندێك لە ئیمامەكان (مرسل)یان پێش (مسند) خستووە (67).
شێخی ئیسلام بنەمایەكی بەنرخی بۆ گوازراوەكان (منقولات) بڕیار لەسەر داوە، لەگەڵ ڕوونكردنەوەی ئەوانەی وەردەگیرێن و ئەوانەی ڕەد دەكرێنەوە، دەڵێت: (مەبەست لە گوازراوە(منقولات)انەی كە لەئاییندا پێویستیمان پێی دەبێت، خوای گەورە بە صەحیحی و جگە لەویش ئەوەی تێیاندایە ڕوونی كردووەتەوە، دیارە گوازراوە لە تەفسیردا زۆربەی وەك گوازراوەیە لە جەنگەكان و داستانەكاندا، لەبەر ئەوەیە ئیمام ئەحمەد وتوویەتی: (سێ شت ئیسنادیان نییە: تەفسیر و داستان و جەنگەكان)، بەم شێوەیەش گێڕاویانەتەوە: هیچ ئەسڵێكی نییە واتە ئیسنادی نییە، چونكە زیاتر (مراسیل) بەسەریدا زاڵە، وەك ئەوەی عروەی كوڕی زوبیر و شعبی و زوهری و موسای كوڕی عقبە و ئیبن ئیسحاق و دوای ئەوانیش وەك یەحیای كوڕی سەعیدی ئومەوی و وەلیدی كوڕی مسلم و واقیدی و ئەوانیشتریش لە كتێبی جەنگەكاندا… (مراسیل) ئەگەر ڕیگاكانی گێڕانەوەی زۆر بوو و بەدەر بوو لە شوێنی گومان بەئەنقەست یان ڕێككەوتن بە نائەنقەست ئەوا بەتەواوی صەحیحە)(68).
هەروەها دەڵێت: (مراسیل) ئەگەر ڕیگاكانی گێڕانەوەی زۆر بوو و بەدەر بوو لە شوێنی گومان بەئەنقەست یان ڕێككەوتن بە نائەنقەست ئەوا بەتەواوی صەحیحە، گوێزانەوە (نقل) یان ئەوەتا ڕاستگۆیانەیەو وەك هەواڵەكە وایە، یاخود درۆیەو خاوەنەكەی بەئەنقەست درۆی كردووە یان هەڵەی كردووە تێیدا، ئەگەرهاتوو بەدەر بوو لە درۆی بەئەنقەست و هەڵە، ئەوا بێگومان ڕاستە، ئەگەر فەرموودە لە دوولاوە یان زیاتر هات، زانرا ئەوانەی هەواڵەكەیان هێناوە و خۆیان هەڵیان نەبەستووەو زانرا هاوشێوەی ئەوە هاودەنگبوونی بێ مەبەستی تێدا نابێت وا زانراوە صەحیحە، وەك كەسێك قسە لەبارەی ڕووداوێكەوە دەكات كە ڕوویداوە و باسی وردەكاری قسەو ئەوەی روویداوە تێیدا دەكات و كەسێكی تریش دێت و زانیویەتی ئەوەی یەكەم هەڵینەبەستووە و ئەمیش وەك ئەوەی یەكەم باسی وردەكاری قسەكان و ئەوەی روویداوە دەكات، ئەوا بەتەواوەتی دەزانرێت ئەو ڕووداوە بەگشتی حەقە، چونکە ئەگەر هەریەکەیان بە ئەنقەست یان بە هەڵە درۆی لەو بارەیەوە کردبا، بەگشتی ڕێککەوتن نەدەکرا، کە هەریەکەیان ئەو وردەکاریانە بخەنە ڕوو، کە بەزۆری ڕێگری لە ڕێککەوتنی ئەو دووانە دەکەن لەسەریان بەبێ ئاگابوونی یەكێكیان لەویتریان، یان بەنهێنی لێی وەرگرتبێت، یاخود ئەوەیە قسەكە ڕاستە، بەگشتی بەمەدا ڕاستگۆیی دەزاندرێت، هەرشتێ سەرچاوەكانی زۆرو جیاواز بوو بەمجۆرە لە گواستنەوە، خۆ ئەگەر یەكێكیان بەس نەبێت بۆ ناردنی یان بەهۆی لاوازی گوێزەرەكەیەوە، بەڵام هاوشێوەی ئەمە ئەو وشانەی لەگێڕانەوەدا بەكار دێت و خولەكانی ڕێك (ضبط) ناكرێت و نازاندرێت، بەڵكو ئەم ڕێگەیە پێویستی ڕێیەكە ئەو جۆرە وشەو خولەكانەی پێ بسەلمێندرێت، لەبەر ئەوە بە تەواوتر غەزای بەدرمان پێ گەیشتووەو زانراوە پێشی ئوحود بووە، بەڵكو بە تەواوی دڵنیابوونەوە دەزانرێت حەمزەو عەلی و عبیدە لەگەڵ عوتبە و وەلیددا جەنگان، عەلی وەلیدی كوشت و، حەمزەش بەرانبەرەكەی خۆی كوشت، بەڵام گومان هەیە ئایا ئەو بەرانبەرەی حەمزە، عوتبە بووە یان شەیبە، مەبەست لێرەدا ئەوەیە فەرموودەی درێژ ئەگەر لەدوو لای جیاوازەوە بەبێ ڕێكەوتن گێڕدرایەوە، ناكرێت هەڵە بێت، هەروەها ناكرێت درۆ بێت، چونكە هەڵە لە سەربوردەی دورودرێژی هەمەچەشندا نابێت، بەڵكو لەهەندێكیدا دەبێت، ئەگەر ئەم چیرۆكە دورودرێژە هەمەچەشنە گێڕدرایەوەو كەسێكی تریش گێڕایەوە بەهەمان شێوەی كە كەسی یەكەم گێڕابوویەوە بەبێ ڕێككەوتن ئەوا ڕێگرە لەوەی هەڵە لەهەموویدا هەبێت، هەروەها ڕێگریشە لەوەی هەمووی بەبێ ڕێككەوتن درۆ بێت، لەبەر ئەوە لەهاوشێوەی ئەمەدا هەڵە لەبەشێكیدا لەوەی لە چیرۆكەكەدا ڕوویداوە ڕوودەدات، وە ئەو فەرموودەیەی پێغەمبەر (r) وشترێكی لەجابر كڕی، هەركەس لەڕێگەكانی گێڕانەوەی ڕابمێنێت بەدڵنیایی تەواوەوە دەزانێت فەرمووەكە صەحیحە با لەبڕی نرحەكەیشیدا جیاوازی لەنێوان گێڕانەوەكاندا هەبێت) (69).
ئەوەی ئیبن تەیمیە لێرەدا باسی كردووە بەگشتی ئەهلی عیلم لەسەری كۆكن كە (مراسیل) ئەگەر ڕێگاكان و سەرچاوەكانی زۆر بوو، ڕاویەكانیش هەندێكیان لەهەندێكیانی وەرگرتبێت، هەندێكی بەهەندێكی تری بەهێز دەبێت و دەبێتە صەحیح.
تەنانەت ئیبن تەیمییە (مرسل)یش دەكاتە بەڵگە با ڕێگەكانی گێڕانەوەشی زۆر نەبن بەڵام لەگەڵ وتەی هاوەڵان یەكبگرێتەوە، (اتفاق علیە)یشی گواستووەتەوە و، دەڵێت: (مرسل ئەگەر وتەی صەحابە بەهێزی كرد دەبێتە بەڵگە) (70).
زانینی ئەوەی هەواڵەکە لەنەبوونەوە سەلمێنراوە، بە تەنها لەسەر زنجیرەی گێڕانەوە (اسناد) و بەردەستبوونی مەرجەکانی ڕاستبوونی نەوەستاوە، بەڵکو بەڵگەی هەیە کە دەتوانرێت لەڕێیانەوە حوکمی لەسەر بدرێت، ئایا پشتڕاستکراونەتەوە یان (مرسل)ە، وەک شافیعی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) لەبارەی فەرموودەی (لا وصیة لوارث) دەڵێت: (بینیمان ئەهلی فەتواو ئەوانەی لێیانەوە لەبەرمان كردووە لە شارەزایانی زانستی جەنگەكان (علم المغازي) لە قوڕەیش و جگە لەوانیش بۆچوونیان جیاواز نییە لەوەی پێغەمبەر لە ساڵی فەتحی مەككەدا فەرموویەتی: (لا وصية لوارث ولا يقتل مؤمن بكافر)، واتە: (وەصیەت بۆ میراتگر نییه و، موسڵمان لەبری كافر ناكوژرێتەوە) و پێیان باشترە لەوکەسانەوە بێت کە پاراستوویانە لەوانەی کە ئەهلی عیلمی جەنگەكانن، بۆیە ئەمە گواستنەوەیەکی گشتی بوو لە گشتییەکەوە، لە هەندێک بابەتدا ئەمە بەهێزتر بوو لەوەی گواستنەوەی یەکێک بێت لە یەکێکەوە، هەروەها بینیمان ئەهلی عیلم لەسەری پێكەوەن، دەڵێت هەندێك لە خەڵكی شام فەرموودەیەكیان گێڕایەوە ئەوەی لای ئەهلی فەرموودە پێویستە بۆ سەلماندنی تێیدا نەبوو و ئەوەی تێدا بوو هەندێك لە پیاوەکانی نەناسراون بۆیە بە پچڕان (منقطع) لە پێغەمبەرەوە گێڕامانەوە، بەڵکو بەو شێوەی گواستنەوەی ئەهلی مەغازی و کۆدەنگی گشتی لەسەری پێناسراوە قبوڵمان کرد، ئەگەرچی ئێمە باسی ئەوەمان كرد قسەی تێدا كراوە و پشتمان بە قسەی ئەهلی مەغازی بەگشتی و کۆدەنگی خەڵک بەست، بۆیە ئەوەی لە گواستنەوەی هەموو ئەهلی مەغازی لە پێغەمبەرەوە كردمانە بەڵگە کە (وەصیەت بۆ میراتگر نییە) بەوەی كە میرات جێگەی وەصیەتكردن بۆ دایک و باوک و ژن دەگرێتەوە لەگەڵ هەواڵە پچڕاو (منقطع)ەی کە لە پێغەمبەر و کۆدەنگی هەمووان لەسەر كارپێكردنی) (71).
هەروەها شافیعی وتوویەتی: (سوفیان لە سلیمانی ئەحوەلەوە ئەویش لە مجاهدەوە هەواڵمان پێدەدات، واتە لەفەرموودەی (لا وصية لوارث)، شافعی دەڵێت: بینیم لای عامەی خەڵكی دیارە لەوانەی پێیان گەیشتم لە ئەهلی مەغازی، كە پێغەمبەری خوا (r) لە وتارەكەیدا ساڵی فەتحی مەككە فەرمووی (لا وصية لوارث) لەنێو خەڵكیدا هیچ جیاڕاییەكم لەسەر ئەوە بەدی نەكرد) (72).
لێرەدا ڕوونە ئەو گواستنەوە (نقل)ی شافیعی مەبەستیەتی بە(گواستنەوەی گشتی لە گشتەوە) گواستنەوە بە زنجیرەی گێڕانەوەوە نییە، وەك ئەوەی لای ئەهلی فەرموودە هەیە، بەڵكو بڵاوبوونەوەی مەعریفەیەكی گشتییە لای ئەهلی عیلم، لەوكاتەدا كە پێغەمبەر (r) ئەم فەرموودەیەی فەرمووە، ئەگەر شافیعی مەبەستی تەواتری گێڕانەوەی بووایە، ئەوا پۆزشی نەدەهێنایەوە بۆ نەبوونی (اسناد) بۆی، کاتێک باسی ئەوە دەكات پچڕاوە و گێڕەرەوەکانی بۆ ئەهلی فەرموودە نەناسراون، کاتێک پێویستی كرد بەڵگەی بۆ پەیدا بكرێت ئەوا لەوەی لای خەڵکی عامەی ئەهلی عیلمی مەغازی ئەوانەی شافیعی پێیان گەیشتووە هەبووە.
سەبارەت بەڵگەهێنانەوە بە كۆدەنگی (اجماع) مەبەستی كۆدەنگی شەرعزانان (إجماع الفقهاء)ە لەسەر ئەو حوكمە كە وەصیەت بۆ میراتگر نییە، نەك كۆدەنگییان لهسهر گێڕانەوەی فەرموودەی (لا وصية لوارث) یان كۆدەنگییان لەسەر بەصەحیح هاتنی لە پێغەمبەرەوە (r).
شافیعی ئەوەی لەلایەن جمهوری ئەهلی مەغازیەوە گوازرابێتەوەو ئەوەی لای ئەوان مەشهور بێت لەبەرانبەر ئیسنادی صەحیحی نەپچڕاوی داناوەو دەڵێت: (وتراوە: ئەسپەکانیان سەربڕاون و خەسێنراون، پاساویان ئەوەیە جەعفەر لە کاتی جەنگدا خەساندونی. نازانم ئەوەی لە جەعفەرەوە گێڕدراوەتەوە لەلای زۆرینەی ئەهلی مەغازی بوونی هەیە، یان بە زنجیرەیەکی ناسراو (إسناد المعروف)ی نەپچڕاو سەلمێنراوە) (73).
هەروەها دەڵێت: (خۆ ئەگەر كەسێك بڵێت: گێڕدراوەتەوە كە جەعفەری كوڕی ئەبو طالب لەكاتی جەنگدا ئەسپەكەی خەساندووە؟ ئەوەم بەجۆرێك لەبەر نییە بەتەنها بیسەلمێنێت، ناشزانم ئایا لای عامەی ئەهلی عیلمی مەغازی مەشهورە یان نا) (74).
شافیعی لێرەدا مەشهور بوونی خەساندنی لای ئەهلی مەغازی هاوتای نەسەلماندن بە زنجیرەی گێڕانەوەی نەپچڕاوی تاك كردووە لە (اخبار احاد)دا، ئەمهش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی خەبەری ئاحادی متصلی سەلمێندراو، یان خەبەری مەشهور لای ئەهلی مەغازی، با متصلیش نەبێت یان ئیسنادی نەبێت دەكرێتە بەڵگە، مەشهوربوون لای ئەوان بەسە بە بۆچوونی شافیعی، چونكە ئەم هونەرە هونەری ئەوانە و ئەوان لەخەڵكی تر زیاتر شارەزاینی.
هەروەها -وەك بەیهەقی گێڕاویەتییەوە- دەڵێت: (شافیعی هەواڵی بە مسلمی كوڕی خالد دا لە ئیبن ئەبی حسین لە عەتا و طاوس وادەزانم وتی مجاهدو حسنیش، دەڵێت: پێغەمبەری خوا (r) لەڕۆژی فەتحی مەككەدا فەرمووی: (لا يقتل مؤمن بكافر)، واتە: (باوەڕدار بۆ كافر ناكوژرێت)، شافیعی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) دەڵێت ئەم ساڵە لای ئەهلی مەغازی وایە كە پێغەمبەری خوا (r) لەوتاری ڕۆژی فەتحدا باسی كردووە، ئەو لە پێغەمبەر (r) دەگێڕێتەوە لە فەرموودەكەی عەمری كوڕی شعیب و فەرموودەی عمران كوڕی حصین) (75).
لێرەدا شافیعی هەواڵی گشتی (خبر عام)ی لای ئەهلی مەغازی و سیرە با (مرسل)یش بێت كردووەتە بەڵگە و، خستوویەتیە پێش هەندێك لە هەواڵ كە سندیان ئاحادە، ئەوە لای بەهێزترە هەروەك دەڵێت: (ئەوە گواستنەوەی گشتی بووە لە گشتەوە و، لەهەندێك كاروباردا بەهێزترە لەگواستنەوەی كەسێك لەیەك كەسەوە) (76).
بەمجۆرە ڕاست (صحیح)بوونی هەواڵی دەستووری مەدینە(صحیفة المدینة) دەردەكەوێت، چونكە:
- صەحیفەیەكی مەشهورە لای ئیمامەكانی جەنگەكان و سیرە، بەجۆرێك زوهری لەجەنگە دورودرێژەكانیدا گێڕاویەتەوە، هەروەها ئیبن ئیسحاقیش، ئەم دوانەش ئیمامی ئەم هونەرەن و مەرجەعن لەم بوارەدا.
- هیچ كام لەئیمامەكانی جەنگەكان ڕەتیان نەكردووەتەوە، ئەمەش جەختكردنەوەیە لەسەر سەلمێنراوی لەلایان.
- لای ئیبن ئیسحاق لەرێگەی عوسمانی كوڕی ئەخنەس لە بنەماڵەی عومەری كوڕی خەتابەوە هاتووە، ئەم ڕێگەیەش ڕێگەیەكی ترە جگە لەڕێگەی زوهری، بۆیە ئەمیان بەویان بەهێزتر دەبێت.
- هەواڵی صەحیفەكە بەگشتی لەڕێگەی صەحیحەوە سەلمێندراوە وەك لەصەحیحی مسلمدا لەجابرەوە هاتووە، هەروەها لەمسند ئەحمەد لە عبداللە كوڕی عەمری كوڕی عاص، باسی صەحیفەكەیان كردووە و هەندێك لەوەی تێیدا هاتووە بەكورتی هێناویانە، ئەمەش ڕاستی هەواڵەكەو سەلماندنی دەچەسپێنێت بەگشتی.
- ئەهلی عیلم پاش ئەوە قبولیان بووەو وەریانگرتووەو كاریان پێكردووە، هەروەك ئەبو عبید پاش گێڕانەوەی كردوویەتیە بەڵگە و، بەهەمان شێوە بەیهەقی و ئیبن تەیمیەش.
- بەوپێیەی بە (مرسل) هاتووە نابێتە ڕێگر لەوەی بڕیاری صەحیح بوونی لەسەر بدرێت پاش ئەوەی ئەو هەموو قەرینەیە هەبوو.
- هیچ كام لەئیمامەكانی پێشوو تانەی لێنەداوەو ڕەتی نەكردووەتەوەو، لە كتێبی (موضوعات) یان (واهیات) یان (مناكیر)دا نەیانهێناوە، لەكاتێكدا زۆر گرنگیان داوەلەو بابەتەدا.
خوای گەورە زاناترە..
پێڕستی سەرچاوەو ژێدەرەكان:
- الإرشاد في معرفة علماء الحديث: الخليل بن عبد الله بن أحمد الخليلي القزويني، تحقيق د. محمد سعيد عمر إدريس، ط 1 1409 ، الرشد ـ الرياض.
- الأم : محمد بن إدريس الشافعي، ط سنة 1393 هـ ، دار المعرفة، بيروت.
- الأموال: أبو عبيد القاسم بن سلام، تحقيق محمد هراس، ط1 1406، دار الكتب العلمية، لبنان.
- تاريخ بغداد : الخطيب البغدادي، دار الكتب العلمية، بيروت.
- تاريخ دمشق : ابن عساكر ، تحقيق علي شيري ، دار الفكر ، لبنان.
- التاريخ الكبير : محمد بن إسماعيل البخاري، ط سنة 1361هـ ، إدارة المعارف العثمانية، الهند.
- تذكرة الحفاظ: الذهبي ، تحقيق عميرات، ط 1 سنة 1998 م، دار الكتب العلمية، بيروت.
- التقريب: أحمد بن علي ابن حجر، تحقيق محمد عوامة، ط3 سنة 1411هـ، دار الرشيد، سوريا.
- التمهيد: يوسف بن عبد البر ، طبعة ثانية سنة 1402هـ ، وزارة الأوقاف المغربية.
- تقييد العلم: الخطيب البغدادي، تحقيق : يوسف العش، الطبعة الثانية ، 1974، دار إحياء السنة النبوية.
- تهذيب التهذيب: أحمد بن علي بن حجر أبو الفضل العسقلاني، الطبعة الأولى ، 1404 – 1984، دار الفكر ، بيروت.
- تهذيب الكمال: المزي، تحقيق بشار عواد، ط1 سنة 1413هـ، الرسالة، بيروت.
- الجامع لأخلاق الراوي وآداب السامع: الخطيب البغدادي، تحقيق د. محمود الطحان، مكتبة المعارف – الرياض ط 1403 .
- جامع التحصيل : العلائي، تحقيق حمدي السلفي، ط2 سنة 1407، عالم الكتب، بيروت.
- الجرح والتعديل: ابن أبي حاتم، تحقيق المعلمي، ط1 سنة 372هـ دائرة المعارف العثمانية، الهند.
- الجواب الصحيح: ابن تيمية ، تحقيق العسكر وجماعة، ط 1 سنة 1414، دار العاصمة ـ الرياض.
- الدولة العربية وسقوطها: فلهاوزن، ترجمة يوسف العش، ط1 سنة 1969م الجامعة السورية، دمشق.
- الرد على البكري: ابن تيمية أحمد بن عبد الحليم بن تيمية، تحقيق : محمد علي عجال، الطبعة الأولى ، 1417، مكتبة الغرباء الأثرية – المدينة المنورة.
- الرسالة: محمد بن إدريس الشافعي، المحقق : أحمد محمد شاكر، دار الكتب العلمية.
- رسالة أبي داود إلى أهل مكة : سليمان بن الأشعث أبو داود، تحقيق : محمد الصباغ، دار العربية – بيروت.
- الرسالة المستطرفة : محمد بن جعفر الكتاني، تحقيق محمد المنتصر محمد الزمزمي الكتاني، الطبعة الرابعة ، 1406 – 1986، دار البشائر الإسلامية ـ بيروت.
- سنن البيهقي الكبرى: أحمد بن الحسين بن علي بن موسى أبو بكر البيهقي، تحقيق : محمد عبد القادر عطا، ط 1994، مكتبة دار الباز – مكة المكرمة.
- سير أعلام النبلاء :محمد بن أحمد الذهبي، تحقيق جماعة، ط9 سنة 1413هـ، الرسالة، بيروت.
- سيرة ابن هشام : ابن هشام ، تحقيق طه سعد، ط سنة 1411 هـ ، دار الجيل، بيروت.
- السيرة النبوية الصحيحة : أكرم ضياء العمري، ط1 سنة 1412هـ، مكتبة العلوم والحكم، المدينة المنورة.
- شرح العمدة في الفقه: أحمد بن عبد الحليم بن تيمية، تحقيق : د. سعود صالح العطيشان، الطبعة الأولى 1413، مكتبة العبيكان – الرياض.
- شرح معاني الآثار: الطحاوي، تحقيق النجار، ط2 سنة 1407هـ، بيروت .
- الصارم المسلول: ابن تيمية، تحقيق الحلواني ، ط 1 سنة 1417 ، دار ابن حزم ـ بيروت .
- صحيح مسلم :مسلم بن الحجاج، ترقيم عبد الباقي، ط1، المكتبة الإسلامية، استانبول.
- العلل رواية عبد الله بن أحمد: تحقيق وصي الله عباسي، ط1 سنة 1408هـ، المكتب الإسلامي، بيروت.
- عيون الأثر في معرفة المغازي والسير، ابن سيد الناس، ط 1 سنة 1992، دار التراث، المدينة المنورة.
- فتح الباري: أحمد بن علي بن حجر العسقلاني، تحقيق محب الدين الخطيب، ترقيم عبد الباقي ط1 سنة 1410هـ نشر دار الكتب العلمية، بيروت .
- فقه السيرة : محمد الغزالي، تحقيق الألباني، ط 2 سنة 1985م، دار القلم دمشق.
- الفهرست : محمد بن إسحاق أبو الفرج النديم، ط 1398 – 1978دار المعرفة ـ بيروت .
- فهرسة ابن خير الاشبيلي: أبو بكر محمد بن خير الأموي، تحقيق محمد فؤاد منصور، ط 1998م، دار الكتب العلمية، بيروت ـ لبنان.
- الكاشف : محمد بن أحمد الذهبي ، تحقيق عوامة ، الطبعة الأولى سنة 1416هـ، دار القبلة، جدة.
- الكامل في الضعفاء: عبد الله بن عدي الجرجاني، تحقيق سهيل زكار، ط3 سنة 1409، دار الفكر، بيروت.
- لسان الميزان: أحمد بن علي ابن حجر، ط1 دار الكتاب الإسلامي، القاهرة .
- المبادئ الدستورية العامة: أ.د. عادل الطبطبائي، ط1 .
- المجروحين: محمد بن حاتم بن حبان، تحقيق محمود زايد، ط2 سنة 1402هـ دار الوعي، حلب.
- مجموع الفتاوى: أحمد بن عبد الحليم ابن تيمية، جمع ابن القاسم، طبعة سنة 1412هـ عالم الكتب، الرياض.
- المصنف:عبد الرزاق بن همام الصنعاني، تحقيق حبيب الرحمن الأعظمي ط1 سنة 1982م المكتب الإسلامي، بيروت .
- معرفة علوم الحديث: الحاكم، تحقيق معظم حسين، ط1 دائرة المعارف العثمانية.
- المعرفة والتاريخ : البسوي، تحقيق ضياء العمري، ط 1 سنة 1989م ، مكتبة الدار ، المدينة المنورة.
- منهاج السنة : ابن تيمية، تحقيق محمد رشاد سالم، ط 1 ، مؤسسة قرطبة.
- بڕوانە: المبادئ الدستورية العامة أ.د. عادل الطبطبائي – عميد كلية الحقوق بجامعة الكويت سابقا – ص 59 تێیدا دەڵێت:(دەتوانین لێرەدا بڵێین یەكەمین دەستووری نوسراو جیهان ئاشنای بووبێت بریتییە لەو بەڵگەنامەیە كە پێغەمبەر (r) بۆ ڕێكخستنی كاروباری دەوڵەتی مەدینە پاش گواستنەوەی لەمەكەوە بۆ ئەوێ نووسی، ئەم بەڵگەنامەیە پێشەكییەكی هەیە تێیدا یەكێتییەكی سیاسی ئیسلامی لەنێوان موهاجیرەكانی مەككەو ئەنصارەكانی مەدینە تێدا دەبینین، ئەمە وێڕای ئەو كەمایەتییانەی تر كە لە مەدینە نیشتەجێ بوون و ئامادەیی خۆیان دەربڕیووە بۆ ملكەچبوون بۆ ئەو یەكێتییە سیاسیە نوێیە، هەروەها بەڵگەنامەکە دەقی تایبەت بە هاوشانی کۆمەڵایەتی و، بەرپاكردنی دادپەروەری و، ڕێکخستنی دەسەڵاتی دادوەری لەخۆگرتبوو، هەروەها هەندێک بنەمای سزایی گرنگی وەک بنەمای کەسییبوونی سزا و، بنەمای تۆڵەسەندنەوە وەک سزایەک بۆ کوشتنی بەئەنقەستی شەڕانگێزانە لەخۆگرتبوو، هەروەها ئەو جۆرە تاوانانەی کە دەکەونە سەر گیان و پارەو سامان. هەروەها بەڵگەنامەکە پێغەمبەری خوای کردە فەرمانڕەوای باڵا لە دەوڵەتدا، و وەک ناوبژیوانێک لە نێوان ڕەعیەتەکانیدا، ههروهها ههندێك دهق پێگهی كهمینه ئاینییهكانی له دهوڵهتی ئیسلامی نوێدا روون دهكاتهوه، دواتریش له دهقهكانی دیكهدا ئهو ماف و ئازادیانه روون كراوهتهوه كه ئیسلام گهرەنتیان دهكات و، باسی مافی ژیان و، ئازادی بیروباوهڕ و، مافی موڵكداریی و، مافی ئاسایش و نیشتەجێبوون و، جووڵە و، مافی یەکسانی و، مافی تاک لە یارمەتی دارایی، بەوەش ئیسلام یەكەمینە لەداڕشتنی پایەكانی ئازادی ئابووری و كۆمەڵایەتیدا، هەروەها ئەم بەڵگەنامەیە باسی مافی كۆمەڵەكانی لەسەر بنەمای هۆز یان لەسەر بنەمای ئایین و، مافی خستنەڕووی بیروڕا كردووە، لەوانەی پێشوو دەردەكەوێت ئەو حوكمانەی لەم بەڵگەنامەیەدا هاتووە بڕبڕەی پشتی هەر بەڵگەنامەیەكی دەستووریی هاوچەرخن، ئەمەش جەخت لەوە دەكاتەوە ئیسلام پێش ڕێكخستنە هاوچەرخەكان كەوتووە لەم بوارەدا.
(2) بڕوانە: قسەی شێخی ئەلباني لەسەر فقه السيرة، غزالي، ط2، حاشية، ص185، تێیدا دەڵێت: (ئەم بەڵگەنامەیە ئیبن ئیسحاق بەبێ ڕشتە (إسناد) گێڕاویەتەوە) حوكمی ئەوەی بەسەردا نەداوە (صحیح) یان (حسن)ە وەك ئەوەی بە (إرسال) لاوازی بكات، هەروەها بڕوانە: السيرة النبوية الصحيحة، للعمري، 1/274، مشتومڕی لەسەر بانگەشەكەی (یوسف العش) كە ئەو بەڵگەنامەیە هەڵبەستراو (موضوع)ە بەهۆی نەبوونی ڕشتە (إسناد) بۆی لەلای ئیبن ئیسحاقو ئەو لە صەحیفەكەی (كثیر المزني) وەریگرتووە كە هەڵبەستراوە و ڕشتەكەی سڕیووەتەوە… هتد، لەدەروازەی دووەمدا ئەوە تاوتوێ دەكەین
(03) الأموال، ص 215 .
(4) (يحيى كوڕی عبد الله كوڕی بكير المصري) لە هاوڕێكانی (ليث كوڕی سعد)ن، (بخاري ومسلم) فەرموودەیان لێ گێڕاوەتەوە و، (نسائي) بەلاوازی داناوە و، أبو حاتم) وتوویەتی: (فەرموودەی دەنووسرێت بەڵام ناكرێتە بەڵگە)، بڕوانە: الجرح والتعديل، 9/165، وتهذيب الكمال 31/400 ، زەهەبیش لە (الكاشف) ژمارە 6193 دەڵێت: (ڕاستگۆ و زانستفراوان و موفتی بووە)، ئیبن حجر لە (التقريب) ژمارە 7580 دەڵێت: (متمانەدارە ثقة ليث).
(5) (عبد الله كوڕی صالح المصري)، نووسەری ليث، ڕاستگۆ بووەو قسەی لەبارەوە كراوە، (أبو زرعة) هەروەك لە (الجرح والتعديل) 5/ژمارە 398 لەبارەیەوە وتوویەتی: (حسن الحديث)، بخاري هەروەك لە (الكاشف) ژمارە 2780 دا هاتووە فەرموودەی لێ گێڕاوەتەوە و، ئیبن حجر لە (التقريب) ژمارە 3388 دا وتوویەتی: (ڕاستگۆیە زۆر هەڵە لەكتێبەكەیدا سەلماوە).
(6) ليث كوڕی سعد متمانەدارو بەڵگەیە، وەك لە (الجرح والتعديل) 7/ 179، وتهذيب الكمال 24/255دا هاتووە، ئیبن حجر لە (التقريب)، 5684 لەبارەیەوە وتوویەتی: (متمانەدار و دامەزراو و شەرعزانێكی بەناوبانگ بووە، (الجماعة) فەرموودەیان لێ گێڕاوەتەوە).
(7) (عقيل كوڕی خالد ئەيلي) متمانەدارو دامەزراوە لەهاوڕێكانی (زهري)یە، هەروەك لە (الجرح والتعديل)، 7/43، وتهذيب الكمال 20/242دا هاتووە، لە (التقريب)، 4665 دا لەبارەیهوە وتراوە: (متمانەدارو دامەزراو بووە (الجماعة) فەرموودەیان لێ گێڕاوەتەوە).
(8)الرسالة المستطرفة، ص 106 .
(9) المعرفة والتاريخ، 2/827 .
(10) تاريخ بغداد، 1/219 وتهذيب الكمال 24/413 .
(11) تاريخ بغداد، 1/215، وتهذيب الكمال 24/413 .
(12) المصنف، ح رقم 18879 لە (كتاب العقول).
(13) سير الأعلام، 7/5 .
(14) الفهرست، ص 138 .
(15) الفهرست، ص318 .
(16) فهرسة ابن خير، رقم 425 .
(17) فهرسة ابن خير، ص 108 .
(18) (يونس كوڕی بكير) ڕاستگۆیە و قسەی لەبارەوە كراوە، لەهاوڕێكانی ئیبن ئیسحاقە، بڕوانە: الجرح والتعديل 9/236، وتهذيب الكمال 32/493، زەهەبی لە (الكاشف) 6464دا لەبارەیەوە وتوویەتی: (حافظ)ەو .. ئیبن معين وتوویەتی ڕاستگۆیە..)، لە (الميزان) 9900 دا وتوویەتی: (ئەو(حسن الحديث)ە)، ئیبن حجریش لە ا(لتقريب) 7900 دا وتوویەتی: (ڕاستگۆیە و هەڵە دەكات) .
(19) تاريخ بغداد 8/476 بەدەستكاری و كورت كردنەوەوە .
(20) البخاري في التاريخ الكبير، 1/40 .
(21) الجرح والتعديل، 7/191 .
(22) الجرح والتعديل، 7/191 .
(23) الجرح والتعديل، 7/191 .
(24) البخاري في التاريخ الكبير 1/40 ، والجرح والتعديل 7/191 .
(25) تذكرة الحفاظ، 1/172 .
(26) تذكرة الحفاظ، 1/173 .
(27) سير الأعلام، 7/133 .
(28) لسان الميزان، 7/518 .
(29) العلل رواية عبد الله بن أحمد، 3/436 .
(30) سير الأعلام، 7/41.
(31) سير الأعلام، 7/46.
(32) سير الأعلام، 7/46.
(33) سير الأعلام، 7/46.
(34) تهذيب الكمال، 31/322 .
[35) العلل رواية عبد الله بن أحمد، 3/437 .(36) الكامل في الضعفاء، 6/112.
(37) (عثمان كوڕی محمد كوڕی ئەخنس)، (ئیببن معين) بەهێزی كردووە و (ئیبن مديني) قسەی لەبارەوە كردووە، هەروەك لە (الجرح والتعديل)، 6/ژمارە 910دا هاتووە، زەهەبی لە (الكاشف)، 3737دا لەبارەیەوە وتوویەتی :(ئیبن معين متمانەداری كردووە)، ئیبن حجر لە (التقريب)، 4515دا وتوویەتی: (حجازيەو ڕاستگۆیە خەیاڵات (أوهام)ی هەیە).
(38) المسند، 1/271 و2/204 .
(39) زەهەبی لە (الكاشف)، 928دا لەبارەیەوە وتوویەتی: (یەكێكە لەدیارەكانە و نەرمی تێدایە)، ئیبن حجر 1119 وتوویەتی: (قازی یەكێكە لە شەرعزانە ڕاستگۆكان هەڵەی و ساختەی زۆری هەیە).
(40) صحيح مسلم، ح رقم 1507 .
(41) بڕوانە: حاشية يوسف العش على ترجمته لكتاب الدولة العربية وسقوطها، ص 20 .
(42) السيرة النبوية الصحيحة، 2/ 275 .
(43) فقه السيرة، للغزالي، تحقيق: الألباني، ط2، حاشية، ص 185 .
(44) الصارم المسلول، 1/ 67 .
(45) الصارم المسلول، 1/ 70 .
(46) منهاج السنة، 8/ 116.
(47) الإرشاد في معرفة علماء الحديث، 1/288 .
(48) تاريخ دمشق 60/465، وتهذيب الكمال 29/119، وتهذيب التهذيب 10/322 .
(49) جامع التحصيل للعلائي، ص 89 .
(50) معرفة علوم الحديث، ص 320 .
(51) تذكرة الحفاظ، 1/148 .
(52) تذكرة الحفاظ، 1/173 .
(53) مقدمة فتح الباري، ص 459 .
(54) مقدمة فتح الباري، ص 369 .
(55) منهاج السنة، 8/ 116.
(56) شرح معاني الآثار، 3/ 311 .
(57) الصارم المسلول، 1/ 77 .
(58) الصارم المسلول، ص 147 .
(59) الصارم المسلول، ص 77 .
(60 الصارم المسلول، ص 101 .
(61) الجواب الصحيح،1/282 .
(62) الجامع لأخلاق الراوي، 2/162 .
(63) الرد على البكري، ص 76 .
(64) رسالة أبي داود إلى أهل مكة، ص 24 .
(65) بڕوانە: التمهيد لما في الموطأ، 1/4.
(66) شرح العمدة، 1/337 .
(67) بڕوانە: التمهيد لما في الموطأ، 1/3 .
(68) مجموع الفتاوى، 13/346، ومقدمة في التفسير، ص 68 .
(69) مجموع الفتاوى، 13/347، ومقدمة في التفسير، ص 68 .
(70) شرح العمدة، 2/214 .
(71) الرسالة، ص 137 ، بڕوانە: السنن الكبرى، للبيهقي، 6/246 .
(72) الأم، 4/143 ، باب الوصية للوارث.
(73) الأم، 4/180 .
(74) الأم، 4/369 .