ئەمڕۆ، پێنج شەممە، ڕێكەوتی ١٨/ ٠٨/ ٢٠٢٢، سەنتەری زەهاوی “دیداری یاد و ڕێزلێنان: پڕۆفیسۆر نیزامەدین عەبدولحەمید شێخ بزێنی و دكتۆر مستەفا مەحمود پێنجوێنی” لە هۆڵی ئوتێل دیدەمان، لە شاری هەولێری پایتەخت ساز كرد.
دیدارەكە، بە خوێندنی چەند ئایەتێكی قورئانی پیرۆز دەستی بە كارەكانی كرد، دواتر سەرۆكی سەنتەری زەهاوی، پ. د. سەباح بەرزنجی، وتەی بەخێرهێنانی پێشكەش كرد، دواتر لە دوو پانێڵدا چوار وتەی بەپێز لەلایەن هەریەك لە بەڕێزان (پ. د. موحسین عەبدولحەمید، پ. د. عوسمان محەمەد غەریب، پ. د. ڕەیان تۆفیق خەلیل و د. محەمەد تاهیر بەرزنجی)ییەوە پێشكەشكرا، كە تێیاندا باس لە ژیان و بەرهەم و ڕا و بۆچوون و هەڵوێستە بەرزەكانی هەردوو زانای پایەبەرزی كوردی جیهانی ئیسلامیی (پڕۆفیسۆر نیزامەدین عەبدولحەمید شێخ بزێنی و دكتۆر مستەفا مەحمود پێنجوێنی) خرانە ڕوو.
پانێڵەكان لەلایەن بەڕێزان (پ. د. عەبدولسەتار ئەلحەیانی و پ. ی. د. ئیبراهیم سەنگەسەری)ییەوە بەڕێوە بران.
دواتر بە تێچێن و پرسیار و كارلێكی بەشداربووان دیدارەكە دەوڵەمەنتر و بەپێزتر كرا.
شیاوی باسە سەنتەری زەهاوی گرنگیدان بە زانست و زانایانی كوردی موسڵمان بە یەكێك لە ئەركە بنچینەییەكانی خۆی دەزانێت.