چالاكیهەواڵ

ئیمان و ژیار لە دەرکەوتەکانی بیری کراوە

سەنتەری زەھاوی سمیناری «ئیمان و ژیار لە دەرکەوتەکانی بیری کراوە» ساز دەکات

ڕۆژی پێنجشەممە (١٧ /٣ /٢٠٢٢), لە هۆڵی سەنتەر، سەنتەری زەهاوی سمینارێک بە ناونیشانی «ئیمان و ژیار لە دەرکەوتەکانی بیری کراوە» پێشکەش کرا لە لایەن (پ.د. یادگار شارەزووری) سازکرا, کە تێیدا ئاماژەی بە مێژووی فیکر لە شارستانێتی ئیسلامیدا تیشکی خستە سەر کراوەیی ئەو فکرە بەسەر هەموو کلتوورە جیاوازەکاندا بە مەبەستی کاریگەریی و کاتێکردن.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە هیچ کاتێک بیری ئیسلامی قۆرخکار نەبووە، بە تایبەتی لە بەخشینی زانست و زانیاری بەوانی دیکە، کە ئەمەش بووەتە هۆی ئاوێتەبوونی زانستی و بنەمای پێشکەوتنی شارستانی و کۆمەڵگا نائیسلامییەکان.
شیاوی باسە لای خۆیانەوە، بەشداربووانیش بە پرسیار و تێچێنەکانیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply