چالاكیهەواڵ

سەنتەری زەھاوی و ڕێکخراوی گزنگی شارەزوور یادی ئیسراو میعراج بەرز ڕادەگرن

ئەمڕۆ دوو شەممە، ڕێکەوتی ۲۷رەجەب/۱٤٤۳ ی کۆچی بەرامبەر ٢٨/ ٠٢/ ٢٠٢٢، سەنتەری زەھاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی، بە ھەماھەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی گزنگی شارەزوور، «دیداری ئیسراو میعراج»ی لە هۆڵی گزنگی شارەزوور لە قەزای شارەزوور ڕێکخست.
بۆ زیندووڕاگرتنی یادی شەوڕەوی و بڵندبوونەوەی پێغەمبەر (دروود و سەلامی خوای لەسەر بێت) و پەندوەرگرتن لەو ڕووداو مەزنە بێوێنەیە ئەم چالاکییە ساز کرا، تیایدا «ناساندنی ئەدەبیاتی میعراجنامەکان» لەلایەن (پرۆفیسۆر دکتۆر نادری کەریمیان) پێکەشکرا، پاشان «دەرەنجامە ئیمانی و هزرییەکانی ئیسرا و میعراج»
لەلایەن (پرۆفیسۆر دکتۆر سەباح محەمەد بەرزنجی)ـیەوە خرانەڕوو.
جێی باسە دواتر بە گفتوگۆو پرسیارو تێچێنەکانی بەشداربووان باسەکە ئیمانی دەوڵەمەندتر کراو ئامادەبووان خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەم جۆرە چالاکییانە دەربڕی.

تۆی بەڕێز ھەر ئێستا دەتوانیت لەم بەستەرەی خوارەوە بینەری تەواوی چالاکییەکە بیت:

https://www.facebook.com/216195378475295/posts/4993067000788085/?d=n

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply