چالاكیهەواڵ

خولێکی ھزریی زانستی بەناوی «خولی ئیبنو صەڵاحی شارەزووری» دەکرێتەوە

سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی «خولی ئیبنو صەڵاحی شارەزووری بۆ پەرەپێدانی توانا هزری و زانستییەکانی مامۆستایانی ئایینی» بۆ مامۆستایانی سنووری بەڕێوبەرایەتی ئەوقافی شارەزوور بەپایان گەیاند.

ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە، مێژووی ١٥، ١٦ ١٧ ، ٢٠ /٢ /٢٠٢٢، سەنتەری زەهاوی خولی ئیبنو صەڵاحی شارەزووری بۆ پەرەپێدانی توانا هزری و زانستییەکانی مامۆستایانی ئایینی سنووری قەزای شارەزوور کردەوەو تێیدا کۆمەڵێک وانە لەلایەن مامۆستایانی زانکۆو پسپۆڕانەوە بۆ مامۆستایانی سنوورەکە وترایەوە.

لەو خولەدا، کە دوو ڕۆژی خەیاند، بە چروپڕی کۆمەڵێک بابەت پێشکەشکرا.

ڕۆژی یەکەم سێ وانە لەلایەن هەریەکە لە بەڕێزان: پ.ی.د.یەحیا ڕێشاوی، بە ناونیشانی «مامەڵەکردنی دروست لەگەڵ سۆشیالمیدیا»، هەروەها «مەبەستەکانی شەریعەت» لەلایەن پ.ی.د.بەختیار نەجمەددین، دواتر «بنەماکانی بەڕێوەبردنی مزگەوت و کاروبارە ئایینییەکان» لەلایەن پ.ی.د.حسێن محەمەد ئیبراهیم پێشکەشکران.

ڕۆژی دووم سێ  وانە لەلایەن هەریەک لە بەڕێزان: پ.د سەباح بەرزنجی، بە ناونیشانی «میتۆدی بنیاتنانی زانای ئایینی لەڕووی زانست و  هزرەوە»، هەروەها «پەیوەندیی نازارەکیی وتاربێژی سەرکەتوو» لەلایەن پ. د. دانا عەلی بەرزنجی و  «ھوشیاری یاسایی بۆ مامۆستایانی ئایینی» پارێزەر بەکر حمە سدیق پێشکەشکران.

شایەنی باسە خولەکە بە سەرکەوتووی کۆتایی هات و دیاری و بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووان، لای خۆشیانەوە مامۆستایانی بەشداربوو ، وێڕای سوپاس و دەستخۆشی بۆ سەنتەری زەهاوی، هیوایان خواست ئەم جۆرە خولانە بەردەوامییان هەبێت.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply