لە سەنتەری زەهاوی ڕانانان بۆ کتێبی «إشارات ومفاتیح لفھم القرآن الکریم»ی بەڕێز دکتۆر محەمەد ڕەئوف دەکرێت.
ئەمرۆ ١٤ /٢ /٢٠٢٢ لە ھۆڵی سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی بە ئامادەبوونی ژمارەیەک کەسایەتی و ڕۆشنبیرو ڕوناکبیرو مامۆستای زانکۆ، ناساندن و ڕانانان بۆ کتێبی «إشارات ومفاتیح لفھم القرآن الکریم»ی بەڕێز دکتۆر محەمەد ڕەئوف کرا، سەرەتا لەلایەن نوسەرەوە پوختەیەک لەسەر کتێبەکە پێشکەشکرا، دواتر لەلایەن هەریەکە لە پ.د سەباح بەرزنجی و د. محەمەد تاهیرەوە چەند سەرنج و تێبینییەک لەسەر کتێبکە خرانەڕوو .
شایەنی باسە ئامادەبووانیش بە سەرنج و تێبینییەکانیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.