هەردوو ئەندامی سەنتەری زەهاوی م. هاوژین عمر کەریم و م.ئاراس حمەئەمین عوسمان بە سەرکەوتوویی گفتوگۆی بڕوانامەی باڵایان کرد.
لە ڕۆژی ( ٢ /١٢/ ٢٠٢١ ) م.هاوژین عومەر کەریم بەڕێوبەری جێبەجێکاری سەنتەر گفتوگۆی ماستەرنامەکەی بە ناونیشانی (مبادئ الفكر المقاصدي لدى رواد المعهد العالمي للفكر الاسلامي- الدكتور عبدالحميد ابو سليمان نموذجًا- دراسة تحليلية)، لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سلێمانی، بە سەرکەوتوویی ئەنجام دا، کە بە سەرپەرشتیی پڕۆفیسۆر دکتۆر سەباح بەرزنجی نوسرابوو، شیاوی باسە ماستەرنامەکە بەپلەی (زۆرباشەی باڵا ) وەرگیرا.
ھەروەھا لە ڕۆژی ( ٢٧ /١/ ٢٠٢٢ ) م. ئاراس حمە ئەمین عوسمان ئەندامی دەستەی گشتیی سەنتەر ، گفتوگۆی تێزی دکتۆراکەی بە ناونیشانی (جرائم وسائل الإعلام المضرة بالأشخاص وأجزیتها المقررة في الفقه الإسلامي -دراسة فقهية مقارنة بالقانون الوضعي-) لە ھەمان کۆلیژ، بە سەرپەشتی د.فاروق عەبدوڵڵا کەریم بە سەرکەوتوویی بەپایان گەیشت.
بە ناوی سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و گشتیی سەنتەری زەهاوییەوە چەپکە گوڵی پیرۆزباییان پێشکەش دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین.