چالاكیهەواڵ

سەنتەری زەھاوی خولێکی ھزریی زانستی بەناوی «خولی ئیبن خەلەکان» بۆ زانایانی ئایینی قەزای دوکان دەکاتەوە

سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی لە قەزای دوکان خولی ئیبن خەلەکان بۆ پەرەپێدانی توانا هزری و زانستییەکانی مامۆستایانی ئایینی بەپایان گەیاند.

ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە، مێژووی ١٨، ١٩ /١٢ /٢٠٢١، سەنتەری زەهاوی خولی ئیبن خەلەکان بۆ پەرەپێدانی توانا هزری و زانستییەکانی مامۆستایانی ئایینی سنووری قەزای دوکان کردەوەو تێیدا کۆمەڵێک وانە لەلایەن مامۆستایانی زانکۆوە بۆ مامۆستایانی سنوورەکە وترایەوە.

لەو خولەدا، کە دوو ڕۆژی خەیاند، بە چروپڕی کۆمەڵێک بابەت پێشکەشکرا.

ڕۆژی یەکەم سێ وانە لەلایەن هەریەکە لە: د.یەحیا ڕێشاوی، بە ناونیشانی «مامەڵەکردنی دروست لەگەڵ سۆشیالمیدیا»، پارێزەر بەکر حمە سدیق، بە ناونیشانی «ھوشیاری یاسایی بۆ مامۆستایانی ئایینی»و، پ.د دانا عەلی بەرزنجی، بەناونیشانی «زمانی جەستەو ئەتەکێتی وتاربێژ».

ڕۆژی دووم دوو  وانە لەلایەن هەریەک لە: پ.د سەباح بەرزنجی، بە ناونیشانی «میتۆدی بنیاتنانی زانای ئایینی لەڕووی زانست و  هزرەوە»،  د. دانا فازیل، بە ناونیشانی «بنەماکانی کۆمەڵناسی پێوست بۆ مامۆستایانی ئایینی» پێشکەشکران.

شایەنی باسە خولەکە بەسەرکەوتووی کۆتایی هات و بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووان، لای خۆشیانەوە مامۆستایانی بەشداربوو ، وێڕای سوپاس و دەستخۆشی بۆ سەنتەری زەهاوی، هیوایان خواست ئەم جۆرە خولانە بەردەوامییان هەبێت.

لە ڕۆژی کۆتایی خولەکەشدا بڕوانامەی دەستخۆشی ڕيزلێنان لەلایەن (تێبینەرایەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی قەزای دوکان و ناوچەی دوکانی یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی کوردستان) ەوە بەخشرایە سەنتەری زەهاوی لەپای ئەو ماندووبوون و ئەرکەی پێشکەشی مامۆستایانی ناوچەکەیان کردووە.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply