خولی فەلسەفەو فەلسەفەی ئیسلامی، کە سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکری ڕێکخستبوو کۆتایی هات.
ئەمڕۆ دووشەممە (13.9.2021) خولی فەلسەفەو فەلسەفە ئیسلامی، کە سەنتەری زەهاوی بۆ کۆمەڵێک مامۆستاو ڕۆشنبیر، لە هوڵی سەنتەر ڕێکی خستبوو، کۆتایی هات.
لەو خولەدا، کە سێ مانگی خەیاندو لەلایەن پ.د سەباح بەرزنجی یەوە وترایەوە، بەووردی تیشک خسرایە سەر بابەتی فەلسەفەو فەلسەفەی ئیسلامی،
لای خۆیانەوە بەشداربوان وێڕای دەستخۆشی، هیوایان خواست سەنتەر بەردەوام بێت لەکردنەوەی ئەم جۆرە خولانە بۆ مامۆستایان.