چالاكیهەواڵ

سەنتەری زەھاوی یادی دە ساڵەی دامەزاندنی خۆی بەرز ڕادەگرێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٢ / ٠٨ / ٢٠٢١ سەنتەری زەھاوی لە ھۆڵی تایتانیک لە سلێمانی، بە ئامادەبوونی نوێنەری چەندین دەزگای حکومی و ناحکومی و چەندین بیرمەندو کەسایەتی و نووسەرو ڕوناکبیر ، یادی دە ساڵەی دامەزراندنی خۆی کردەوە.

شیاوی باسە سەنتەری زەھاوی بە فەرمی لە ١٠ / ٠٨ / ٢٠١١ دەستی بە کارو چالاکی کردوەو پێشتریش لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە، لە ژێر ناوی لقی کوردستانی پەیمانگای جیھانی فیکری ئیسلامیدا کاری کردوە، شیاوی باسە وێڕای جەختکردنەوە لە کارو پەیام و چالاکییەکانی سەنتەر، خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرا بە چەندین کەسایەتی و نووسەرو وەرگێڕو کەسانی ماندووی ڕێی مەعریفە، لە گفتوگۆیەکی کراوەشدا تاوتوێی کاری ڕابردوو و ئاییندەی سەنتەر لەگەڵ ئامادەبوواندا کراو ڕەخنەو پێشنیازەکانی بەشداربوون بەرز نرخێندرا.

بەرزو شکۆدار بێت یادی دەساڵەی دامەزراندنی سەنتەری زەھاوی.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply