چالاكیهەواڵ

سەنتەری زەھاوی پێشوازی لە وەفدی ڕێکخراوی فۆڕساید دەکات..

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ 2 شەممە 31 ی 5 ی 2021 سەرۆکی سەنتەری زەهاوی (پ. د. سەباح بەرزنجی) و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی پێشوازییان لە وەفدێکی ڕێکخراوی (فۆرسایت بۆ توێژینەوە و پرسە کۆمەڵگەییەکان) کرد، وەفدەکە پێکهاتبوو لە خاتوو (د. هەتاو حەمە ساڵح) سەرۆکی رێکخراو و ئەندامێتی هەریەک لە بەڕێزان (د. فاروق عومەر نیزامی و د. ئوسامە سەڵاحەددین موحەممەد و مامۆستا فاروق حسێن موحەممەد)، ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری رێکخراو،

دوای بەخیرهێنانی وەفدی میوان، هەردوولا پێناسێکی کورتیان بۆ ئامانجی سەرەکیان خۆیان کرد و پاشان سەرۆکی سەنتەر پیرۆزبایی دامەزراندنی رێکخراوەکەی لە وەفدی میوان کرد و دواتر باسوخواسی تێروتەسەل لەسەر ئەنجامدانی کارو چالاکیی زانستیی هاوبەش کراو بەڵێنی ئەوە درا کە هەماهەنگی و دیداری بەردەوام هەبێ لەپێناوی سەرخستن و گەشەپێدانی کاروانی زانست و فێرکردن و مەعریفە.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply