
ئەمڕۆ دووشەممە بەرواری24-5-2021 لە شاری سلێمانی شاندێکی زانکۆی سۆران سەردانی سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکری دەکات.
لەو دیدارەدا شاندی زانکۆی سۆران کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان د.محەمەد عەلی حسێن یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانست و خوێندنی باڵا، د.هێمن عومەر خۆشناو، د.محەمەد پێنجوێنی لەلایەن پ.د.سەباح بەرزنجی سەرۆکی سەنتەر و د.حسێن محەمەد ، د.ئیسماعیل بەرزنجی، یوسف محەمەد، د.مەریوان حەمە دەروێش، ئەندامانی دەستەی کارگێڕی سەنتەرەوە پێشوازیان لێکرا.
لەو دیدارەدا باس لەهەماهەنگی و کاری هاوبەشی زانستی و ئەکادیمی لەنێوان هەردوولا دا کراو بڕیار درا لێژنەیەکی هاوبەش بۆ ئەو مەبەستە پێک بهێنرێت