هەواڵ

سەنتەری زەهاوی “خولى ميتۆده‌كانى توێژينه‌وه‌ى هاوچه‌رخ” دەكاتەوە

سەنتەری زەهاوی “خولى ميتۆده‌كانى توێژينه‌وه‌ى هاوچه‌رخ” دەكاتەوە..
* ئامانج له‌م خوله‌:
1. ئاشناكردنى خوێندكارانى خوێندنى باڵا به‌ گرنگترين و نوێترين ميتۆده‌كانى توێژينه‌وه‌.
2. به‌رچاو ڕۆشنكردنى خوێندكارانى خوێندنى باڵا ده‌رباره‌ى هه‌نگاوه‌كانى توێژينه‌وه‌ى زانستى
3. فێركردنى ته‌كنيك و ڕێوشوێنى چۆنييه‌تى هه‌ڵبژاردن و دياريكردنى ناونيشانى توێژينه‌وه‌ى زانستى له‌ بواره‌ جياجياكاندا.
4. ئاشناكردنى خويندكاران به‌ سه‌رچاوه‌ى زانستى و چۆنييه‌تى به‌كارهێنان و دۆزينه‌وه‌يان.
5. ڕوونكردنه‌وه‌ى جۆره‌كانى توێژينه‌وه‌ى زانستى و چۆنييه‌تى ئاماده‌كردنيان.
6. دياريكردنى هه‌ڵه‌ باوه‌كان له‌ ئه‌نجامدانى توێژينه‌وه‌ زانستييه‌كاندا پێشنيازه‌كان بۆ ڕاستكردنه‌وه‌يان.

* مه‌رج و ڕێنماييه‌كانى به‌شداربوون:
1. خولەكە تایبەتە بە خوێندكارانى خوێندنى باڵا بێت (دبلۆم، ماسته‌ر، دكتۆرا).
2. خوله‌كه‌ له‌ ڕۆژى (7- 3- 2021) ده‌ستپێده‌كات.
3. هه‌فتانه‌ هه‌ردوو ڕۆژى (1 شه‌ممه‌ و 2 شه‌ممه‌) وانه‌كانى خوله‌كه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێن، له‌ كاژێر (3-6) ى ئێواره‌.
4. هەر به‌شداربوویەك زياتر له‌ (3) وانه‌ ئاماده‌ نه‌بێت بڕوانامه‌ى به‌شداربوونى پێنادرێت.
5. ناونوسين له‌ به‌رواري 20/2/2021 ده‌ستپێده‌كات، بۆ په‌يوه‌ندى كردن و ناونوسين په‌يوه‌ندي به‌م ژماره‌ ته‌له‌فونه‌وه‌ بكه‌ن: (07702422171).
6. نرخی به‌شداربوون تەنها (30000) دينارە.
ناوى وانه‌كان:
1. ئيتيكه‌كانى توێژه‌ر و توێژينه‌وه‌. پ. د. صه‌باح به‌رزنجى
2. ميتۆده‌كانى توێژينه‌وه‌ى زانستى. پ.ى.د. ئازاد على
3. ته‌كنيك و ڕێوشوێنى هه‌ڵبژاردنى ناونيشان و پڕۆپۆزه‌ڵى توێژينه‌وه. پ.ى.د. ئه‌حمه‌د حمه‌ غه‌ريب
4. قۆناغه‌كانى ئه‌نجامدانى توێژينه‌وه‌. پ.ى.د. دانا به‌رزنجى
5. هه‌ڵه‌ باوه‌كانى پڕۆسه‌ى توێژينه‌وه‌ى زانستى. پ.ى.د. ئيسماعيل به‌رزنجى
6. چۆنييه‌تى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه زانستييه‌‌كان و دۆزينه‌وه‌يان. پ.ى.د. حسێن موحه‌ممه‌د ئيبڕاهيم
7. ڕێنووس و خاڵبه‌نى له‌ توێژينه‌وه‌ى زانستيدا. ‌پ.ى.د. شيلان عمر
8. چۆنييه‌تى نووسين و ڕێكخستنى په‌راوێز. د. مه‌ريوان حه‌مه‌ده‌روێش

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply