گۆڕانكارییە فیكریەكان لە جیهانی ئیسلامی‌دا
ئەم په‌رتوكه باس له‌و كه‌سایه‌تی و نوسراو‌و و بزوتنه‌وه فیكرییانه ده‌كات كه له هه‌ردوو سه‌ده‌ی (10 بۆ 12ی كۆچی – 16 بۆ 18ی زاینی) كاریگه‌رییان هه‌بووه له‌سه‌ر هزری مسوڵمانان و گۆڕانكارییان دروستكردووه، ئەگەرچی نەتوانراوە وردەكاری ئەو سەردەمانە و زانایان و پەڕتووكەكان و دامەزراوە و بزووتنەوە فیكرییەكان وەكو خۆی بەرجەستە بكرێ و ئەوەش كارێكی ئاسان نیە، بەڵام لانیكەم، هه‌وڵ دراوه بۆ دەرخستنی هەندێك مرواری ئەو سەردەمە، ئەم پرۆژەیە ئەو بۆچوونە پوچەڵ ده‌كاته‌وه كە پێی وایه فیكری ئیسلامیی له‌و دوو سه‌ده‌یه‌دا گەیشتبووە قۆناغێكی وەستاو و ڕووخاو. بەشێوەیەك، چاوەڕێی هیچ جۆرە نوێبوونەوەیەكی بەسوودی لێنه‌ده‌كرا. به دانانی بەردی بناغەی ئەم پرۆژه‌یە دەرگایەك واڵا ده‌بێت بۆ زانایان و دامەزراوەكان بۆ گەڕان و لێكۆڵینەوە لەم بوارەدا و ئەمەش خزمەتێكە بۆ گەلانی مسوڵمان و كه‌لتوور و شارستانیەتەكەیان.