ده‌كرێت میتۆد بێ لایه‌ن بێت؟
أ.د عه‌بدولره‌زاق بەلعەقەروز
گۆڕانكاری جۆری له مێژووی زانسته‌كان په‌یوه‌سته به‌و گۆڕانكاریه‌ی له میتۆد و رێگاكانی بیركردنه‌وه‌ی كرده‌یی دروست ده‌بن، هیچ رۆشنبیریه‌ك نیه له رۆشنبیریه‌كان پێناسه‌كه‌ی تایبه‌ت نه‌بێت به میتۆدێكی دیاریكراو له چوارچێوه‌كانی مه‌عریفه له رووی ره‌خنه‌گرتن و نوێگه‌رییه‌وه نه‌هاتبێت، روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و دانانه‌ش له تایبه‌تمه‌ندی رۆشنبیریه‌ك له رۆشنبیریه‌كانی له رێگه‌یمیتۆدێكی به‌رز رۆشن ده‌بێته‌وه، رۆشنبیری “حه‌دس چێژ و ویژدان و ئاشكراكردنی جوانكاری“ بزواوتی بوون و رۆشنبیری یۆنانی به‌سه‌ردا زاڵه، كه له‌گه‌ڵ میكانزمیلۆژكی ئه‌رستۆ گه‌شه‌ی كردووه،كه پارێزگاری له عه‌قڵكردوو له‌وه‌ی بكه‌وێته هه‌ڵه و لادان، له كاتێك دا ڕۆشنبیری ئیسلامی گرنگی به گه‌شه‌پێدانی زانستتی بنه‌مای عه‌قڵی ده‌دات” به ئامانجی پرۆسه‌ی به قانوونكردنی كرده‌ی ئیجتهاد، هه‌رچی رۆشنبیری مۆدێرنه داخوازیه‌كانی لۆژیكی ئه‌رستۆیی تێك‌شكان، ده‌رگایه‌كی تری به رووی رۆحیی و ئه‌زموونی رۆشنبیری ئیسلامی كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له شێوازی میتۆدێكی نوێ، یاخود گوتارێكی وه‌ك ئه‌و گوتاره‌ی باوه له‌گه‌ڵ رۆجێر بیكۆن و رنیه دیكارت و فرانسیس بیكۆن دایڕێژێته‌وه.
ئه‌و وه‌سفه به‌رده‌وامه بۆ بزووتنه‌وه‌ی زانسته‌كان جه‌ختكردنه‌وه‌یه له سه‌ر گرنگی یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ میتۆد له گه‌شه‌پێدانی مه‌عریفه و رێكخستنی هه‌ڵسوكه‌وته‌كان، میتۆد ته‌نیا چه‌ند رێگه‌یه‌كی تیۆری نیه، به‌ڵكو شێوازه له به‌رێوبردنی كار و رێكخستنه‌وه‌ی جوڵه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، واته: دیدێكی قانوون دانانه بۆ مه‌عریفه و دیاریكردنی ئاراسته بۆ كاركردن.
بۆیه میتۆد ته‌نیا هه‌ندێك رێكاری قانوونی جیاواز نیه له ئاسته به‌رزه‌كانی بیركردنه‌وه، واته: سیسته‌مێكی مه‌عریفی هه‌مه‌كی بێت، كه میتۆد به‌هێزی ده‌كات رۆڵ و سروشتی جووڵه‌ی دیاری ده‌كات، به‌ڵكو میتۆد بریتیه له سه‌ر جه‌ختكردنه‌وه له سه‌ر نمونه‌ی مه‌عریفی هه‌مه‌كی، هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌شه چه‌ندین میتۆدی سه‌ربه به سروشتی مه‌زهه‌به فكریه‌كان هه‌یه كه له منداڵدانی مه‌زهه‌به فكریه‌كان گه‌وره بووینه، ئه‌وه به‌ر له تایبه‌تمه‌ندی رێكار و سنووری لێكۆڵێنه‌وه و پێوه‌ندی به میتۆده‌كانی تر سه‌رچاوه‌ی گرتبێت.
كه‌واته مه‌زهه‌ب رۆحی میتۆده، ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ئه‌و پرسه یه‌كلا ده‌كه‌نه‌وه زۆرن، له‌وانه له كۆنتێكستی فه‌لسه‌فه‌ی رۆژئاوایی: میتۆدی ره‌خنه‌گرتن كه گه‌شه‌ی كرد لای ئیمانوێل كانت په‌یوه‌سته به رۆحی ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یره‌خنه‌یی.
په‌یوه‌ستبوونی میتۆدی دیالیكتیكی لای هێگڵ په‌یوه‌سته به رۆحی ئه‌و فه‌لسفه‌ی كه دیالیكتێك پێی دا تێده‌په‌ڕێت، هه‌رچی له كۆنتێكستی میتۆدی ئیسلامی زانستی ئوسوڵ وه‌رگیراوه له تایبه‌تمه‌ندی گرتنه‌به‌ری رێكار له مۆركێكی هه‌مه‌كی بۆ ته‌شریعی ئیسلامی، ره‌هه‌ندی زمانه‌وانی تێدایه، چونكه پێوه‌ندی نێوان یاسادانه‌ر و به‌رامبه‌ر پێوه‌ندیه‌كی گه‌یاندنی به‌رده‌وامییه، ره‌هه‌ندی به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌ی تێدایه، ره‌هه‌ندی ته‌ئویلی تێدایه، له ناوخۆی ئه‌و شێوازه ره‌هه‌ندی لۆژیكیشی تێدایه، بۆ هاوبه‌شیكردنی له‌و دیاریكراوه زمانه‌وانیانه‌ی نێوان لۆژیك و ئوسوڵ.
هه‌روه‌ك میتۆدی ئه‌زموونی به‌هێزه‌وه له كۆنتێكستی رۆشنبیری ئیسلامی باڵاده‌سته، به تێروانین بۆ بنه‌مای زانستی و هۆشیاری به‌رامبه‌ر بیرۆكه‌ی ناكۆتایی له كرده‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی.
له‌وه‌ی پێشه‌وه بۆمان روون ده‌بێته‌وه كه میتۆد بریتیه له رووكاری رۆشنبیری، میتۆد پێوه‌ندی دامه‌زراندنی له‌گه‌ڵ سیسته‌می مه‌عریفی، یاخود رۆحی رۆشنبیری هه‌یه كه ئه‌و رووكاره و سروشته به هه‌موو نیشانه گه‌وره‌كانیه‌وه دروست ده‌كات.
لێره‌وه پێویسته قسه بگوازینه‌وه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و ره‌خنانه‌ی كه دێنه سه‌ر ئه‌و داننانه‌ی تایبه‌تمه‌ندی میتۆد، كه‌سێك ره‌خنه ده‌گرێت و ده‌ڵێت: میتۆد په‌یوه‌ست نیه به مه‌زهه‌ب، یاخود دیدێكی هه‌مه‌كی، به‌ڵكو فكرێكی سروشتیه كاری رێكخستنی مه‌عریفیه، میتۆد هیچ ناسنامه‌یه‌كی له كۆنتێكستی گه‌شه‌كردنی زانسته‌كان و نوێكردنه‌وه‌ی بیرۆكه‌كان نیه، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و دڵه‌ڕاوكێ مه‌عریفیه پێویسته هه‌وڵ بده‌ین بۆ ئاستێك له هۆشیاری میتۆدی داواكراو، ئه‌ویش بوونی هۆشیارییه له نێوان دابه‌زاندنی میتۆد و به‌كارهێنانی میكانزمه‌كانی، ئامرازه‌كانی لێكۆڵینه‌وه به‌وجۆره‌ی كه له جیهانی میكانزمی مادی باوه گه‌شه ده‌كه‌ن و نوێده‌بنه‌وه، بۆیه وه‌رگرتن و داهێنان له‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌نی ئه‌و میكانزمانه‌ن پێویسته، ئه‌وه‌ش مه‌به‌سته له به‌كارهێنانی ئه‌و میتۆده، ئه‌و په‌یڕه‌كردنه ره‌گێكی قوڵی هه‌یه له مێژووی رۆشنبیری ئیسلامی، روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاره به‌و جۆره‌یه: زانسته‌كانی حیكمه‌ت و فه‌لسه‌فه كه لۆژیك میكانزمی هه‌موویانه، له زانسته ئیسلامیه‌كانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، ئه‌وه‌ش بوونی هۆشیاریی بووه به سنووره‌كانی ئه‌و زانستانه، غه‌زالی له به‌كارهێنانی لۆژیكی یۆنانی جۆرێتی ئه‌نجام داوه، ئیبن ته‌یمیه سنووری لۆژیكی یۆنانی روونكرده‌وه، رووچووه له سیسته‌می زمانه‌وانی یۆنانی. ئه‌و شڵه‌ژاوییه‌ی كه گه‌یشته لۆژیكی یۆنانی ئاراسته‌ی فه‌لسه‌فه‌ی تری بۆ زیاد كرد، گه‌شه و پێش بڕكێی به‌رهه‌م هێنا، هه‌رچی ره‌خنه‌گرتنیش بوو له جێبه‌جێكردنی میتۆد به‌بێ هه‌وڵیهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و لێكدان بوو، ئه‌و دیارده‌یه له رۆشنبیری مێژویی ئیسلامی به‌هێز نه‌بوو، به‌ڵكو زاده‌ی بزوتنه‌وه‌ی مۆدێرنه‌بوو كه كاریگه‌ری له سه‌ر ده‌سته‌بژێری رۆشنبیری هه‌بوو، كه خاوه‌نی هۆشیاریه‌كی بێ گرێ و گۆڵ نینه ده‌رباره‌ی ئیسلام وه‌ك سیسته‌مێكی مه‌عریفی و میتۆدێكی جێبه‌جێكردن، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی دابه‌زاندنی میتۆدی دیارده‌یه‌كی نوێیه، كه هۆكاره ده‌روونیه‌كانی له وه‌ستاندنی توانای عه‌قڵ له سه‌ر داهێنان و ئیجتیهاد ده‌بیندرێن.
بڕوابوون به‌وه‌ی كه میتۆده مه‌عریفه‌ی رۆژئاوا و به‌رهه‌می لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌تی زانستیه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش هه‌ندێك له‌وانه‌ی كه بره‌ویان به فه‌لسه‌فه‌ی ماركسی ده‌دا، كه زانست و میتۆدێكی پوخته‌یه.
كه‌واته بۆمان هه‌یه قسه بگۆڕین بۆ دروستكردنی جیاوازی له نێوان هۆشیاری به میتۆدێك كه سود له میكانزمه نوێكانی بیركردنه‌وه و لێكۆڵێنه‌وه و دابه‌زاندنی میتۆد وه‌رده‌گرێت، جیاوازی ناكات له نێوان كۆنتێكستێكی تایبه‌ت و كۆنتێكستێكی تر، ئه‌وه‌ی له‌و كۆنتێكسته گونجابێت هه‌ندێك جار له كۆنتێكستێكی تریش ده‌گونجێت.
ئێمه له‌و ژماره تازه‌ی گۆڤاری”نماء بۆ زانستی وه‌حی و لێكۆڵینه‌وه مرۆڤایه‌تیه‌كان” ده‌مانه‌وێت عه‌قڵی موسڵمانی هاوچه‌رخ به‌هێز بكه‌ین به بیرۆكه‌ی هه‌بوونی هۆشیاری به میتۆد وه‌ك رۆح و رێكاره‌كان و كرانه‌وه به‌سه‌ر ئه‌و میتۆدانه‌ی كه به‌رده‌ستن له رۆشنبیری رۆژئاوایی، ده‌كرێت ئێمه هۆشیاریمان به‌رامبه‌ر میتۆد به‌و جۆره داڕێژرێته‌وه:
هۆشیاری به‌رامبه‌ر میتۆد وه‌ك دیدگایه‌كی هه‌مه‌كی، یاخود وه‌ك رۆحێك كه له په‌یكه‌ری بیركردنه‌وه و رێكاره‌كانی جێبه‌جێكردن هاتوچۆ ده‌كات، به ئه‌ندازه‌ی جه‌ختكردنه‌وه‌ی بیركردنه‌وه‌ی میتۆدی له سه‌ر ئه‌و دیده به‌و ئه‌ندازه‌یه نوێده‌بێته‌وه به‌رهه‌می ده‌بێت داهێنان ده‌كات.
هۆشیاری به‌رامبه‌ر میتۆد وه‌ك سیسته‌مێكی مه‌عریفی فیكری، نه‌ك وه‌ك كاتیگۆریه پوخته ئایینیه‌كان.
گۆڕانی چه‌مكه‌كانی میتۆدی ئیمان بۆ میكانزمی بیركردنه‌وه له شیكاریكردن و پێكهاته‌كان به داخوازیه‌كی زانستی و كرده‌یی داده‌نرێت.
هه‌بوونی هۆشیاری به‌رامبه‌ر میتۆد له توراسی رۆشنبیری ئیسلامی، چونكه هه‌ولێكی رێكخراو هه‌یه ئاوڕ له‌و عه‌قڵه داهێنانه، كه خۆی ده‌گونجێنێت له‌گه‌ڵ كۆنتێكستی ئا‌له‌نگه‌ریی میتۆده تازه‌كان، هه‌روه‌ها ده‌رهێنانی وێنه‌ی میتۆد ده‌خوازێت، یاخود چۆن زانایانمان میتۆدی تازه‌یان بنیاتناوه؟ چۆن میكانزمه‌كانیان داناوه؟ به‌و پێیه‌ی بۆ بنیاتنانی زانست و كاركردنه.
بوونی هۆشیاری به‌رامبه‌ر میتۆد له میانه‌ی پێوه‌ندی ئه‌رێنی داهێنه‌رانه‌یه له‌گه‌ڵ رۆشنبیری رۆژئاوایی له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان، ئه‌و میتۆدانه ئه‌نجام یاخود به‌رهه‌میان نابێت له گه‌شه‌پێدانی زانسته‌كانمان، مادام بنه‌ماكانی راست و دروست نه‌بێت ته‌واوكاری نه‌بێت له‌گه‌ڵ بنه‌مای زانسته‌كانی تر.
هۆشیاری به‌رامبه‌ر میتۆد داواكاریه‌كی تیۆری ئه‌بستراكت نیه، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه ئێمه به كرده‌وه ده‌ری ده‌بڕین، مه‌به‌ست له میتۆد داڕشتنی رێڕه‌وی بیركردنه‌وه و روانینه، تۆكمه‌یی كاتیگۆریه‌كی میتۆدی زانستی و كرده‌ییه، ئه‌گه‌ر تۆكمه‌یی میتۆد بریتی بێت له رێگه‌ی دۆزینه‌وه‌ی زانستی و گه‌شه‌پێدانی لێكۆڵێنه‌وه، ئه‌وه تۆكمه‌یی كاركردن بریتیه له رێگه‌ی گه‌شه‌پێدانی و سه‌رۆكایه‌تی مرۆڤ.
به تێروانین بۆ ئه‌و به‌ها یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه بۆ ئارێشه‌كانی به‌رده‌م میتۆدی زانسته ئیسلامیه‌كان، ئه‌و ژماره‌ی گۆڤاری نما پڕیه‌تی لێكۆڵینه‌وه كه شیكاری ئه‌و ئارێشانه‌ی میتۆدی زانسته‌كان ده‌كات، بۆ نمونه بابه‌تێكی عبد الكريم القلالي به ناونیشانی “ده‌روازه‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی زانستی كه‌لام: به‌ره‌و دیدێكی نوێكی ته‌كامولی“، كه له میانه‌ی باس له‌گرنگی دان به گه‌شه‌پێدانی وانه‌ی”علمی كه‌لام ده‌كات، كه ده‌تواندرێت مرۆڤی موسڵمان پێویستیه شارستانیه‌كانی ئه‌مڕۆی پێ به‌ده‌ست بێهێنیت، له رووی بابه‌ته‌كان و ئه‌له‌نگه‌ریه‌كان.
د.محه‌مه‌د عه‌بدونور ده‌رگای گفتوگۆی پێوه‌ندی كردۆته‌وه له‌گه‌ڵ ده‌قی به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌ی خه‌لدونی كه كرانه‌وه‌یه‌كه بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه مه‌عریفیه تازه‌كان، له ناونیشانه‌كه‌یبه‌و جۆره هاتووه:” “ئیبن خه‌لدون و دامه‌زراندنی به‌ڵگه هێنانه‌وه له رۆشنبیری ئیسلامی، یاخود چۆن ده‌توانین ئیبن خه‌لدون بگێڕینه‌وه بۆ ئێستا؟
د.خالید زوهری له بابه‌تێكی به ناوی”ئایه ئیبن رووشد له قوتابخانه‌ی علمی كه‌لامی ئه‌شعه‌رییه؟ گفتوگۆیه بۆ دیدێكی ره‌خنه‌یی”
ئاشكردنی سنووری ئه‌و لێكۆڵێنه‌وه‌ی تر كه گفتوگۆی ده‌رباره‌ی پرسی پێوه‌ندی نێوان ئیبن روشد و مه‌زهه‌بی ئه‌شعه‌ری و بانگه‌شه‌ی یه‌كتاپه‌رسی كردن”
یوسف عه‌كراش بابه‌تێكی نووسیوه به ناونیشانی” بنه‌ما مه‌عریفی و میتۆدیه‌كان بۆ لێكۆڵێنه‌وه له زاراوه‌ی قورئانی” كه داوای كردووه هۆشیاری هه‌بێت به میتۆدی زاراوه قورئاینیه‌كان و گرتنه‌به‌ری ئه‌و رێڕه‌وه‌ی كه قورئان گرتیتیه به‌ر بۆ دروستكردنی چه‌مكه‌كان و نوێكردنه‌وه‌ی دیده‌كان.
هه‌روه‌ك لێكۆڵه‌ر جه‌ختی له‌سه‌ر داڕشتنی زاراوه‌یی كردۆته‌وه به گوێره‌ی میتۆدی قورئانی له رووی دید و میتۆده‌وه.
لێكۆڵه‌ر یاسین عه‌میمی له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی به ناوی” به‌ڵگه‌هێنانه‌وه له ده‌قی قورئانی” له‌و لێكۆڵینه‌وه باسی له گه‌شه‌پێدانی به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌ی قورئانی كردووه بۆ ئه‌و پرسانه‌ی كه پێویسته، چونكه رۆحی گوتاری قورئان ره‌چاوی جیاوازی سروشتی مرۆڤه‌كان و ئاستی تێگه‌یشتنیانی كردووه، به بۆچوونی نووسه‌ر ده‌تواندرێت له میانه‌ی تێكه‌ڵكردنی زمانه‌وانی و لۆژیكی به‌ڵگه‌كان داڕێژرێنه‌وه.
رێڕه‌وی میتۆدی ئه‌وه‌یه گوتاری سروشتی به گوتاری تازه زیاد بكه.
هه‌روه‌ها له‌و دۆسه‌یه خالید به‌شیر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی هه‌یه به ناونیشانی” سه‌رهه‌ڵدانی مه‌عریفه‌ی ئه‌نتسرپۆلۆجی له شارستانیه‌تی ئیسلامی” كه به‌شدارییه‌كه له میانه‌ی نووسراوی گه‌شتیاره‌كان و گه‌ڕان له میتۆی لێكۆڵینه‌وه له لایه‌نی ئیبستمۆلۆجی كه نووسینه‌وه‌ی مه‌عریفه‌ی ئه‌نتسرپۆلۆجیه له چوارچێوه‌ی ئه‌و قالبه باوه‌ی كه هه‌یه، ئه‌ده‌بی گه‌شتكردن نمونه‌یه‌كه له په‌یڕه‌وكردنی ئه‌نسرپۆلۆجی كه ئه‌وه‌یتر ده‌دۆزێته‌وه له بنه‌مای رۆشنبیری ده‌گات، ــ به پێی بۆچونی لێكۆڵه‌ر ـ ئیسلام رۆڵی گه‌وره‌ی زانستی له‌رووی دامه‌زراندن و ئاراسته‌كردنی هه‌یه.
هه‌رچی دكتۆر حه‌سان شه‌هیده لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی به ناونیشانی” گرفتی چه‌مك له نێوان ده‌سه‌ڵاتی مه‌عنی و سه‌رپێچی بنه‌ما”یه، نووسه‌ر باس له گرفتێكی مه‌عریفی زۆر گرنگ ده‌كات، كه جیاوازی كردنه له نێوان زاراوه‌یه‌ك ئه‌ركێكی لاوه‌كی هه‌یه له چوارچێوه‌ی زانستێك له زانسته‌كان له‌گه‌ڵ چه‌مكێك كه ده‌رده‌چێت بۆ چوارچێوه‌یه‌كی فروانتر له رووی مرۆڤایه‌تی و به‌ها و ره‌وشت.
بابه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دۆسه‌یه دابه‌ش بوون بۆ سێ بازنه گرنگیان له نێوان پرسی ده‌وڵه‌ت و گرفتی سیاسی و پرسیاری ره‌خنه‌گرتنه، د.محه‌مه‌د ئه‌مزیان له نووسینه‌كه‌ی به ناونیشانی” بنه‌مای ده‌وڵه‌ت: بواری له كۆڵناسی سیاسی ئیسلامی: ئومه‌تێك و ده‌وڵه‌تی كۆكه‌ره‌وه به‌ره‌و نزیككردنه‌وه‌ی بنه‌چه‌یی، له میانه‌ی پێوه‌ندی ئیمانی كه رۆحی ئومه‌ته، فۆڕمی سیاسی له شێوه‌یه‌ی ده‌وڵه‌تێك كه مۆركی قانوونی هه‌یه خۆی ده‌رده‌خات، ده‌رگای گفتوگۆ بۆ له چوارچێوه‌ی ئه‌و سنووره فكریانه ده‌كاته‌وه.
د.هیشام شه‌ڕاد له نووسینێكی به ناوی”پرۆژه‌ی به عه‌لمانیكردنی سیاسی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی له رۆژئاوای مه‌سیحی” له میانه‌ی كتێبی لیڤیاسانی تۆماس هۆبز.
پوخته‌كه‌ی بریتیه له دیدێكی فه‌لسه‌فی كه دامه‌زرێنه‌ری ده‌رچوونی سیاسه‌ته له ده‌سه‌ڵاتی ئایینی، كه خۆی له ده‌وڵه‌تی قانوونی عه‌لمانی ده‌بینێته‌وه.
ئه‌وه‌ش دوور نیه له‌و گرفته فه‌لسه‌فیه نوێیانه‌ی كه نووسه‌ر موراد كه‌دیوی له بابه‌تی”پرسیاری ره‌خنه‌گرتن لای كانت: له نێوان پاڵنه‌ره ئایینی و ئیبستمۆلۆژیه‌كان” خستیتیه روو، ره‌خنه‌ی له‌و فكره باوه گرتووه ده‌رباره‌ی پێگه‌ی ئایین لای كانت، لێكۆڵه‌ر پێی وایه پرسی ئایینی هه‌موو پرۆژه‌ی كانتی داگیركردووه نه‌ك پرسێكی لاوه‌كی بێت، كانت تێیدا پشووی دابێت ته‌نیا له چوارچێوه‌ی ره‌خنه له سێ چركه‌سات خۆی بینی بێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌و ژماره‌یه جگه له‌وانه‌ی ئاماژه‌ی پێكراوه خوێندنه‌وه‌ی كتێبی” پرسیاری دانان له فه‌لسه‌فه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی هاوچه‌رخ” كه كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر ئاماده‌یان كردووه.
هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك وه‌رگێڕانی زۆر گرنگی تێدایه یه‌كه‌م: “موعته‌زیله له سه‌رده‌می ئیبن رووشد” گیرۆر شه‌فارب، وه‌رگێڕانی یوسف مه‌داری.
دووه‌م: “زانست و فه‌لسه‌فه و ئایین: دیارترین قه‌یرانه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی هاوچه‌رخ” ئه‌نتا دیوب وه‌رگێڕانی عه‌بدۆ عه‌بدولقادر.
سێیه‌م: بنه‌ماكانی علمی كه‌لام مایكل كۆك، وه‌رگێڕانی محه‌مه‌د خزر.
هه‌روه‌ها ئه‌و ژماره‌یه گفتوگۆیه‌كی تێدایه له‌گه‌ڵ ته‌یب به‌رغوس ده‌رباره‌ی رووخساره‌كانی میتۆدی سوونی دیارترین پێویستیه‌كانی كامڵبوونی مه‌عریفی و نوێگه‌ری له میكانزمی زانستی و هۆشیاری بۆ پێویستی رۆحی بۆ مرۆڤی هاوچه‌رخ.