پرسیاری ناسنامه
د. عه‌بدولوه‌هاب لمه‌سیری
بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی له پرسی ناسنامه تێگه‌ین، پێویسته په‌ی به‌وه ببه‌ین كه ئێمه بابه‌تیانه له واقیع پێمان ناگات، كه په‌یوه‌ست به نێگهیتیڤی رووماڵكردن و تۆماركردن هه‌یه، وه‌ك ئاماژه‌م پێكرد عه‌قڵی مرۆڤایه‌تی، عه‌قڵێكه له دایك ده‌بێته‌وه، ده‌مێنێته‌وه، گه‌وره ده‌كرێت، په‌راوێزده‌خرێت، زیاد ده‌كرێت، كه‌م ده‌كرێت، پرۆسه‌ی هێشتنه‌وه‌ی ته‌واو ده‌كرێت.
دوورخستنه‌وه و گه‌وره‌كردن و په‌راوێزخستن و زیادكردن و كه‌مكردن به گوێره‌ی نمونه‌ی په‌یبردنه، كه ناسنامه‌ی مرۆڤ له كرۆكه‌وه دیدی بۆ گه‌ردوون پێك دێت.
ناسنامه‌ی گه‌ل به درێژایی سه‌دان ساڵ له میانه‌ی ئاوێته‌بوون له‌گه‌ڵ سروشت و ژینگه‌ی جوگرافی و نه‌وه‌كانی و گه‌له‌كانی تر پێكهاتووه.
چونكه ئه‌ندامانی ئه‌و گه‌له ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و واقیعه نین، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌یه، به‌ڵكو ئاوێته بووینه له‌گه‌ڵ ئه‌و واقیعه (عه‌قڵی له دایكبوویان ده‌مێنێته‌وه دوور ده‌كه‌وێته‌وه، گه‌وره ده‌بێت، په‌راوێزده‌خرێت)، ناسنامه‌یان پێكدێت له میانه‌ی پهیبردنیان به ده‌وروبه‌ریان، لێره‌وه له میانه‌ی ئاگاداریی و پاشخان و بیره‌وه‌ریان ته‌نیا ره‌نگدانه‌وه‌ی ساده‌ی ژینگه‌یان نیه.
لێره‌وه ناسنامه تاكیه‌تی و پێكهاته‌ی خۆی به ده‌ست ده‌هێنێت، كه ناتواندرێت بگێڕدرێته‌وه بۆ قانوونێك، یاخود شێوه‌یه‌كی مادی.
به‌ڵام وا باوه زۆربه‌ی له دیدێكی مادی ده‌رده‌چێت كه پێی ده‌ڵێن”پرۆسه” وه‌ك زۆربه‌ی لێكۆڵه‌ره رۆژئاواییه‌كان له چوارچێوه‌ی نمونه‌یه‌كی مادی لێكۆڵینه‌وه له ناسنامه ده‌كه‌ن، به‌كارهێنانی نمونه‌ی مادی واته: به كارهێنانی پێنج هه‌سته‌كه، واته لێكۆڵینه‌وه له دیارده‌ی مرۆیی هه‌روه‌ك لێكۆڵینه‌وه له دیارده سروشتیه‌كان.
ئه‌و جۆره میتۆده ده‌بێته هۆی جێبه‌جێبوونی ناسنامه به ته‌واوی، چونكه له میانه‌ی واقیع مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێوه‌ره مادیه‌كان ده‌كات، ئه‌وه‌ش پێوهرگهلیكن به سروشتی خۆیان ده‌سته‌وه‌ستانن له رووماڵكردنی ناسنامه‌ی هه‌موو پێكهاته و تاكه‌كانی.
ئه‌و میتۆده بووه هۆی پێناسه‌ی مرۆڤ به‌و پێیه‌ی”مرۆڤی سروشتی”یه، واته مرۆڤێكه كۆمه‌ڵێك مۆركی گشتی هه‌یه شارستانیه‌ت بۆی زیاد كردووه، كه له بنه‌ڕه‌ته‌وه نه‌یبووه، به‌وه‌ش ناسنامه ده‌گۆڕێت بۆ شتێكی زیادكراو ، ته‌نیا جوانكارییه‌كه، به‌و جۆره پرۆژه‌ی مرۆی بریتیه له گه‌ڕانه‌وه بۆ مرۆڤی سروشتی كه جوانكارییه زیاد كراوه‌كان تێپه‌ڕێنێت.
ئه‌و بیرۆكه‌یه خۆی به بیری بزووتنه‌وه‌ی رۆشنگه‌ری رۆژئاوای ناوزهكردووه (كه ئێمه به عه‌قڵانیه‌تی مادی وه‌سفی) ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ك ناوی له خۆی نا بیری جیهانگیری، جیهانگیری له كرۆك دا گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئه‌و مرۆڤه سروشتیه، كه سنوور، یا ناسنامه، یا تایبه‌تمه‌ندی ناناسێت، هیچ پهیبردنێك یاخود زیادبوونی به‌های ئه‌خلاقی و مه‌عنه‌وی وه‌ك رێزگرتن، په‌یوه‌ستن بوون به نشتیمان و قوربانیدانی نیه.
بۆیه ده‌بینین گوتاری جیهانگیری كه قسه له باره‌ی ئازادی گواستنه‌وه‌ی كه‌ل و په‌ل و سه‌رمایه و كۆمپانیاكانی نێوان قاڕه و سنووری وڵاتان ده‌كات، هیچ باسێكی نیه له باره‌ی رۆشنبیری و ناسنامه جۆراوجۆره‌كان، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه مرۆڤ سروشتیه خودی مرۆڤ، مرۆڤێكی ئابووریه، بۆیه هه‌موو داواكاری و به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی له چوارچێوه‌ی سه‌قفێكی مادیه، ئه‌و ناكۆكیانه‌ی له نێوان وڵاتان هه‌یه ناكۆكیه‌كی ئابووری گشتیه، ده‌كرێت لێكتێگه‌یشتن له باره‌یان و چاره‌سه‌ریان له چوارچێوه‌ی مادی هه‌بێت.
له به‌ر ئه‌نجامی ئه‌و تێگه‌یشتنه مادییه هاوچه‌رخه ده‌بینین په‌یبردنی رۆژئاوایی (ئه‌و په‌یبردنه‌ی كه باڵاده‌سته له جیهانی عه‌ره‌بی) بۆ ناسنامه له نێوان دوو خاڵی مادی دژبه‌یه‌كه، خاڵی یه‌كه‌م خاڵێكی تونده له سه‌ر دوالیزمی (من به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی تره)، هه‌روه‌ك هه‌ندێك كات نازیه‌كان و سه‌هیۆنیه‌كان و هه‌ندێك سه‌له‌فی و قه‌ومی ره‌گه‌زپه‌رست و هه‌ندێك بانگخوازانی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب ئه‌و كاره‌یان كرد، هه‌رچى دوالیزمه‌یه خاڵێكی توند نيه هه‌روه‌ك ئێستا له چوارچێوه‌ی سیسته‌می جیهانی نوێ سنوور و ناسنامه‌كانی تێدا ده‌توێته‌وه.
من پێشنیار ده‌كه‌م وا له ناسنامه بڕوانین وێنه‌یه‌كی مه‌جازیه نه‌ك جه‌وهه‌رێكی نه‌گۆڕ، بیرۆكه‌یه‌كی مرۆڤایه‌تی هاوبه‌ش پێشنیاز ده‌كه‌م له بری بیرۆكه‌ی یه‌ك مرۆڤایه‌تی كه رۆژئاوا خستۆتیه روو.
مرۆڤایه‌تی هاوبه‌ش به‌ره‌و ئه‌وه‌یه هه‌موو له ناو یه‌ك ئه‌گه‌رن، ئه‌وه‌ش ده‌بێت له ناو كات و شوێن بن، ئه‌وه‌ش له كاتی چه‌سپاندی به‌شه‌كان و ناسنامه‌یه‌كی دیاریكراو به‌ده‌ست دهێت!
ئه‌گه‌ری مرۆڤایه‌تی شاراوه كاتێك مرۆڤێكی چینی له شوێنێكی “چین” جێگربوو، مرۆڤێكی چینی مرۆڤایه‌تیه‌كی چینی به‌رهه‌م ده‌هێنێت، ئه‌گه‌ر له كات و شوێنی رۆژئاواییه‌كان جێگیر بوو مرۆڤێكی رۆژئاوایی و مرۆڤایتیهكی رۆژئاوایی به‌رهه‌م ده‌هێنێت، جێگیربوونی ئه‌و كارێكی ئه‌سته‌م نیه، مرۆڤ ته‌نیا بوونه‌وه‌ره ده‌توانێت سه‌رووی مرۆڤبوونی بكه‌وێت، ده‌شتوانێت بچێته خوار مرۆڤبوونیهوه.
پێوه‌ندیه‌ك له نێوان ناسنامه و داهێنان هه‌یه، ئه‌و مرۆڤه‌ی هیچ ناسنامه‌یه‌كی نیه ناتوانێت داهێنان بكات، مرۆڤ ناتوانێت داهێنان بكات، ئه‌وكاته نه‌بێت كه به چاویلكه‌ی خۆی سه‌یری جیهان ده‌كات، نه‌ك به چاویلكه‌ی ئه‌وانه‌ی تر، ئه‌گه‌ر به چاویلكه‌ی ئه‌وانه‌ی تر سه‌یری جیهان بكات ناسنامه‌ی خۆی له ده‌ست ده‌دات، عه‌قڵی له گوێی ده‌بێت، ئه‌وانه دووباره ده‌كاته‌وه كه ئه‌وانه‌ی تر ده‌یڵێن، ده‌بێته شوێنكه‌وته‌ی ئه‌وانه‌ی تر، هه‌موو ئاواتی ئه‌وه‌یه چاو له‌وان بكات، یاخود خۆی به‌وان بلكێنێت، داهێنان له چوارچێوه‌ی ئه‌وان بكات، به جۆرێك داهێانهكانی له چوارچێوه‌ی پێكهاته‌ی شارستانی ئه‌وانه‌ی تر بێت، هه‌روه‌ك ئه‌وه روویداوه، له زۆربه‌ی زانایانی عه‌ره‌ب كۆچییان كردووه بۆ رۆژئاوا، چونه‌ته چوارچێوه‌ی ئه‌وان.
لۆرد ماكولی نووسه‌ر و سیاسی ئینگلیزی په‌ی به‌وه بردووه، له 2ی فبرایری 1835 له وتارێك له په‌رله‌مانی ئینگلیزی گوتی: هه‌موو هندستان گه‌ڕاوم، هیچ كه‌سێكم نه‌بینی دزی بكات، یاخود ده‌ست به‌سه‌ر ماڵێك دابگرێت ئه‌و وڵاته‌م به وڵاتێكی زۆر خۆشگوزه‌ران بینی، خه‌ڵكه‌كه‌ی توانیویانه چێژ له به‌ها به‌رزه‌كان وه‌ربگرن، پله‌یه‌كی به‌رزی خۆشگوزه‌رانیان هه‌بێت، تا ئه‌و ئه‌ندازه‌ی من پێم وایه ئه‌و ئومه‌ته شكست ناخوات، ته‌نیا به شكاندنی كۆڵگهكهی پشتیان نه‌بێت، ئه‌ویش توراسی رۆحی و رۆشنبیریانه.
بۆیه من پێشنیازده‌كه‌م سیسته‌مێكی فێركردنی تازه‌یان بۆ بێنن، بۆ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سیسته‌می كۆنیان بۆ بگرێته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕوایه بۆ هندیه‌كان بچێنێن، هه‌مووشتێكی بێگانه و ئینگلیز شتێكی جوان و زۆرباشتره له‌و شته ناوخۆییه‌كان، ئه‌وا رێزگرتن بۆ خۆیان و رۆشنبیری خۆیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، ئه‌وكات وایان لێ دێت وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت، ده‌بنه ئومه‌تێك به‌ته‌واوی زاڵ ده‌بین به‌سه‌ریان!!.
ئه‌وه پیلانێكی شه‌یتانی بوو تا ئێستا كۆڵۆنیالیزمی رۆژئاوایی له دژمان به‌كاری ده‌هێنێت، بۆیه پێویسته پاریزگاری له ناسنامه‌مان بكه‌ین، كاری بۆ بكه‌ین له رێگه‌ی كاره داهێنه‌ره‌كانمان هه‌ستی خۆمانی پێ ده‌ربڕین كه له ژینگه‌ی خۆمان ده‌رچووه و بۆ خۆمان ده‌گه‌رێته‌وه، بۆ نمونه ئایه ده‌كرێت گه‌شه به شارێك بده‌ین ته‌نیا سه‌یاره‌ی تایبه‌تی تێدا لێبخوردرێت، ده‌توانین گه‌شه به سییسته‌مێكی گواستنه‌وه‌ی گشتی باش بده‌ین، ئوتومبێله‌كان به غازی سروشتی كاربكه‌ن، به‌وه‌ش به‌سه‌ر هه‌موو گازه پیسه‌كان زاڵ ده‌بین، كه تێچووی زۆری هه‌یه له لایه‌نی ته‌ندروستی و ئابووری؟ بۆچی گه‌شه به ته‌كنه‌لۆژیای وزه‌ی خۆر و بارانبارین ناده‌ین له‌و ناوچه ناسراوانه‌ی كه رووبه‌ڕووی كه‌م ئاوی ده‌بنه‌وه؟ به ئه‌ندازه‌یه‌ك ده‌ڵێن: جه‌نگی داهاتوو جه‌نگی ئاوه؟ بۆچی ته‌ركیز له‌سه‌ر ته‌كنه‌لۆژیای پاكردنه‌وه‌ی ئاو و ده‌ربازبوون له گرفته‌كانی ناكه‌ین؟ بۆچی گه‌شه به چه‌مكه نوێكانی به‌رێوبردن ناده‌ین، پیاوێكی به ته‌مه‌ن كۆمه‌ڵێك گه‌نجی زیره‌كی له ده‌وروبه‌ره، به‌رێوبه‌ر ته‌نیا فهرماندهرناكات و رێگری ناكات، به‌ڵكو سود له راوێژكاره‌كانی وه‌رده‌گیرێت، به جۆرێك كۆمه‌ڵێك بۆ شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی كۆده‌نگی ته‌نیا شڵه‌ژاوی لێ دروست ده‌بێت؟ به‌رێوبه‌ر لێره ئه‌ركی رێكخستنه.
یابانیایهكان ئه‌وكاره‌یان ده‌كرد ئابووریان له سه‌ر دوو ئاست گرنگی پێ ده‌دا، ئابووریه‌كی پێشكه‌وتوو هه‌بوو، كه سودیان له هه‌موو داهێنانێكی زانستی و ته‌كنه‌لۆژی وه‌رده‌گرت، به‌ڵام ئاستێكی تر هه‌بوو، ده‌كرێت ناوی بنێنین ئابووری گه‌ل.
بۆ نمونه كۆمپانیای سۆنی كۆتا شتێك كه ته‌كنه‌لۆژیا پێی گه‌یشتبوو به‌كاری ده‌هێنا، به‌ڵام هه‌ندێك كاری تر هه‌بوو ده‌كرێت ده‌ستكه‌وتی كاری ده‌ستی بن، بۆ خه‌ڵكانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كانی یابان، جوتیاره‌كان له ماڵه‌وه ئاماده‌یان ده‌كرد.
هه‌ندێك پێیان وایه ده‌ستگرتن به ناسنامه ده‌بێته هۆی جه‌نگ و كۆمه‌ڵكوژی، ئه‌وه‌ش زێدهڕهویهكی نا مه‌قبوڵه.
هه‌ردوو جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌م به ناوی ناسنامه، یاخود به ناوی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لان ته‌واو بوو؟
چی ده‌ڵێن ده‌رباره‌ی جه‌نگی ڤێتنام و عێراق و ئه‌فغانستان و جه‌نگی سارد؟ ئایه پێكهاته‌ی داگیركاری رۆژئاوایی كه ته‌ڕ و وشكی پێكه‌وه سووتاند، ملیاره‌ها كه‌سی ناوبرد سامانی گه‌لانی تاڵان كرد، ئایه ئه‌مه ده‌ربڕی ناسنامه‌ی رۆژئاواییه، یاخود ده‌ربڕی تموح و چاوبرسێتی چینی فه‌رمانڕه‌وایه؟
كاراكردنی ناسنامه شتێكی سه‌ره‌كیه له پرۆسه‌ی هه‌ڵسانه‌وه‌ی شارستانی، ناسنامه‌مان پێك هاتوو ــ وه‌ك رابردو ــ له رێگه‌ی مێژوومان، تا بووه به ئێمه و ئێمه‌ش بووینه به‌و.
ناكرێت پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدان له میانه‌ی به‌رنامه‌ی ئابووری و سیاسی گشتی بێت، مرۆڤه‌كان له چوارچێووه‌ی گشتی ناخولێنه‌وه، به‌ڵكو له چوارچێوه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌خولێنه‌وه، كه پێویستیه‌كان ناسراوه، گرنگی به ئاراسته و ویست و ناخۆشیان ده‌درێت.
له‌و بڕوایه‌دام ده‌ركه‌وتنی ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت سیسته‌می نوێی جیهانی و بیری به‌كاربردنی مه‌ترسیدار، گرنگی پرسی ناسنامه و پێویستی ده‌ستپێوه‌گرتن زیاتر ده‌كات.
ده‌ركه‌وتنی ناسنامه له سه‌ده‌ی بیسته‌م پرسێكه ده‌لاله‌تی خۆی هه‌یه، بریتیه له پارێزگاری مرۆڤ دژی پرۆسه‌كانی به‌زۆر پاڵنان و دژی جیهانگیری كه پێكهاته‌یه‌كی ده‌ره‌كیه له سه‌ره‌تای ئه‌و سه‌ده‌یه، ئێستاش بووه به باڵاده‌ست.
له واقیع دا ناسنامه شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كیه له شێوه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه به مه‌رجێك نه‌گۆرێت بۆ”گیتۆ” كه مرۆڤ چووه ناوی نه‌ته‌وایه‌تی بێته ده‌ره‌وه.
ئه‌وه‌ش واتای ئه‌وه نیه ده‌ستگرتنمان به ناسنماهی عه‌ره‌بی ئیسلامیمان له‌وانه‌ی تر جیامان ده‌كاته‌وه، مافی ره‌هامان پێ ده‌دات وه‌ك له ئه‌ڵمانیای نازی و پێهاته‌ی داگیركاری رۆژئاوایی هه‌یه.
ناسنامه‌ی عه‌ره‌بی ئیسلامی بریتیه له كۆمه‌ڵێك سیمای مرۆڤایه‌تی جۆراوجۆر، كه گروپه مرۆیه‌كانی تری پێ ناسراوه، به‌ڵام جۆرێكی دیاریكراوی نیه به رێكخستنێكی دیاریكراو ناسنامه‌ی عه‌ره‌بی بداته تاكه‌كانی.
بۆ نمونه له ده‌وڵه‌تی ئیسلامی چه‌ند ناسنامه‌یه‌كی جۆراوجۆر هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش شتێكی كێشه له‌سه‌ر نیه.
ده‌كرێت كه‌سێك له خوراسان بۆ میسڕ بێت پێشوازی پێ لێبكرێت، به هه‌مان شێوه خه‌ڵكی مه‌غریب، كه له میسڕ بۆته نشتیمانیان به‌بێ هیچ گرفتێك نیشته‌جێن.
ده‌كرێت هونه‌ری ئیسلامی گه‌وره‌ترین به‌ڵگه بێت له سه‌ر فره‌یی و جۆراوجۆری به پله‌یه‌ك، كه هه‌ندێك مێژوونووسی رۆژئاوایی بوونی هونه‌ری ئیسلامی به‌هۆی جۆراوجۆری ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، له واقیع دا هونه‌ری ئیسلامی هندی هه‌یه، ئیسلامی عه‌ره‌بی هه‌یه، كه رۆڵی دابه‌ش ده‌بێت بۆ ئیسلامی میسڕی (فاتمی و ئه‌یووبی و مه‌ملوكی) و ئیسلامی دیمه‌شقی.
ئیسلام فره‌یی قبوڵ كردووه له چوارچێوه‌یه‌كی گشتگیری یه‌كگرتوو، یه‌كگرتوویی پارچه‌یی نیه، به‌ڵكو هاوبه‌شییه، كه جۆرێكه له فره‌یی رێگه به گروپی ئایینی و مه‌زهه‌بی جۆراوجۆر ده‌دات داهێنان بكه‌ن، وه‌ك داهێنانی كورده‌كان، داهێنانی عه‌ره‌بی مه‌سیحی و جوو.
ئه‌و جۆره نمونه‌یه بۆ ناسنامه تا سه‌رده‌مانێكی نزیك له رۆژئاوا رهتكرابۆوه، چونكه پێناسه‌ی رۆژئاوایی بۆ ناسنامه پێناسه‌یه‌كی پارچه‌ییه، پێی وایه ناسنامه پێكهاته‌یه‌كی ته‌واو یه‌كگرتووه وه‌ك گژوگیا، یاخود ئاژه‌ڵ، یاخود پێهاته‌ی جه‌سته‌یی ناكرێت به‌شه‌كانی لێك بكرێته‌وه، به مانه‌وه ده‌نووسێت.
بیرمه كه له شه‌سته‌كان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بووم، به‌رده‌وام پرسیارییان لێ ده‌كردم، عه‌ره‌بی، یا میسڕی، یا موسڵمانی، ئاماژه بوو به‌وه‌ی كه ئه‌وه به تێكه‌ڵكردنی ناسنامه داده‌نرێت، له‌به‌ر هه‌ندێ خاڵێكی نه‌رێنیه، منیش ئاماژه‌م به جۆن میلتۆنی شاعیری ئینگلیزی ده‌دا كه له سه‌رده‌می رێنیساس ژیاوه، به لاتینی و ئینگلیزی ده‌ینووسی، له یه‌ك كات خۆی به ئینگلیزی و ئه‌وروپی و مه‌سیحی ده‌زانی، بۆ نمونه كاتێك ده‌چووه ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ هاورێكانی به لاتینی قسه‌ی ده‌كرد
مێژووه‌كانی ئه‌ده‌ب به‌ڵگه‌ن له سه‌ر گه‌وره‌یی رێنیساسی رۆژئاوایی، من پێم ده‌گوتن من ده‌مه‌نهوری عه‌ره‌بی موسڵمانم، له سه‌ره‌تا و كۆتایش مر‌ۆڤم، مرۆڤبوونم گشتیهكی هاوبه‌شه، ناكۆكی نیه له‌گه‌ڵ لایه‌ندارییه جۆراوجۆره‌كانم، دیدی رۆژئاوایی مۆدێرن دیدێكی مادیی بێده‌نگه، وا له مرۆڤ ده‌كات خاوه‌نی ناسنامه بێت له سه‌ر زه‌مینی نه‌ته‌وه‌یی خۆی و بواری زیندوی خۆی ده‌كاته شوێنی چاره‌سه‌ر و سه‌رچاوه‌ی خودی خۆی، بۆیه ناكرێت ده‌ست به حوكمه‌كانی خۆی بكاته‌وه، پاشان ئه‌و دیده به‌هێز له سه‌ر واقیع فه‌رزبكات.
كه بیرۆكه‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ندام ده‌ركه‌وت هه‌موو ئه‌و چه‌مكه ره‌گه‌زپه‌رستیانه سه‌ریان كێشا بۆ به زاندنی سنووری دیمۆگراقی و ئایینی و دانیشتوانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه كه سنووره‌كانیان هاوشێوه بوو، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی به‌سه‌ر زۆربه‌ی كه‌مایه‌تیه‌كان زاڵبوون، شۆڕشی فه‌ره‌نسی به‌سه‌ر زۆرینه‌ی كه‌مایه‌تیه‌كان زاڵبوو، هه‌روه‌ها به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك زاری وه‌ك ئۆزبه‌گستانی و بهریتون زاڵ بوون، ئه‌وه له كۆنه‌وه سیفه‌تی ئه‌وروپا بووه.
من بۆ ئه‌وه ده‌چم كه گرنگترین كاراكردن بۆ ناسنامه له مێژووی عه‌ره‌بی هاوچه‌رخ، بریتیه له راپه‌ڕینی ئیسرائیلی كه ئیسرائیلیه‌كان هێنایه سه‌ر زه‌ویه‌ك كه قورسه سه‌ربازی”ئیسرائیلی” كه به لێهاتووی مامه‌ڵه بكات، سه‌هیۆنیه‌ت هیچ چاره‌سه‌رێكی بۆ ئه‌و تێكهوتنه نه‌بوو ته‌نیا به ده‌وره‌دانی راپه‌ڕین نه‌بێت، بۆ تێكشكاندنی، لێره‌وه رێكه‌وتنی ئۆسلۆ ده‌ستی پێكرد.
هه‌ندێك هه‌وڵی تر هه‌بوو بۆ كاراكردنی ناسنامه وه‌ك ئه‌و كاره‌ی كه د.حامد موسڵی به چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو هه‌ڵسا كه له كاراكردنی ناسنامه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو، وه‌ك دروستكردنی دار له گه‌ڵای خورما، هه‌ندێك هه‌وڵی تر هه‌بوو وه‌ك هه‌وڵه‌كانی عهبدولحهیم ئیبراهیم و راسم به‌دران بۆ گه‌شه‌پێدانی ته‌لارسازی ئیسلامی تازه. هه‌روه‌ك ده‌كرێت دهزگاكانمان كارابكه‌ین وه‌ك خێزان و دراوسێ به جۆرێك كه ده‌كرێت به‌رێوبردنی كۆمه‌ڵگه‌مان به رێگه‌یه‌كی مرۆڤانه بێت.
والله أعلم.