مۆدێرنه‌ی جیاكراوه له “به‌ها” و “خودای شاراوه”
د.عبدالوهاب المسيرى
مۆدێرنتهته وا پێناسه‌كراوه، دوای ئهماژهیهكی كورت بریتیه له توانای مرۆڤه بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی به‌هاكانی (ئه‌وه پێناسه‌یه‌كه بۆ مرۆڤی مۆدێرن و مۆدێرنه‌ته، له‌كتێبێك به‌رچاوم كه‌وت باس له “شكستی” عه‌ره‌ب ده‌كات له په‌یوه‌ستبوون به‌و جیهانه جوان و سه‌رنج راكێشه).
زۆربه‌ی بیرمه‌ندان پێیان وایه مۆدێرنه‌تی ئه‌و مرۆڤه تازه‌یه تواناكانی شاراوه‌یه، كه به‌خێرایی ده‌توانێت گۆڕانكاری بكات، ده‌توانێت له ژینگه‌یه‌ك بژیت هه‌موو شته‌كانی تێدا ده‌گۆڕێت (له‌وانه‌ش سروشتی مرۆڤایه‌تی)، به‌گوێره‌ی گه‌ڕی ماده و دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و ژینگه و سه‌رده‌می مێژوویی.
هه‌روه‌ك مۆدێرنه‌ته وا پێناسه‌كراوه، پێوه‌ندی گه‌ردوونیهprimordial وه‌ك: (نزیكایه‌تی، هۆز، ئومه‌ت) به شێوه‌یه‌ك هه‌موو شتێك ملكه‌چی دانووستان ده‌كات (ده‌گۆرێت بۆ ماده‌یه‌كی به‌كارهاتوو) هه‌موو ئه‌وانه/ واته له شیكاری كۆتایی و كۆتایی كاره‌كه هیچ شتێك نیه له ده‌ره‌وه‌ی روشتی مرۆڤایه‌تی توانای جێگیربوونی هه‌بێت، بۆیه هیچ مرۆڤایه‌تیه‌كی هاوبه‌ش نیه، چونكه ئه‌گه‌ر سروشتی مرۆڤایه‌تی بگۆڕێت به گۆڕانی زه‌مه‌ن و كات و بارودۆخ، ئه‌وه به شێوه‌یه‌ك ده‌گۆڕێت، جیاوازبێت له شوێنێكی تر، له سه‌رده‌مێكی مێژوویی بۆ سه‌رده‌مێكی تر، له كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تر، فره‌یی ناوه‌نده‌كان دیدگا و ویستی گه‌یشتن به ئامانجه‌كان و پێشبینیه‌كان و باڵاده‌ستی رێژه‌یی ره‌هان، یاخود گشتگیر، له‌و شتانه‌ن هه‌موو بنه‌مایه‌ك بۆ گفتوگۆی مرۆڤایه‌تی و مرۆڤایه‌تی هاوبه‌ش تێكده‌ده‌ن، هه‌موو كۆمه‌ڵێكی مرۆڤایه‌تی له ناو كات و شوێنی خۆی په‌یڕه‌وی ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت پۆستمۆدێرنه‌كان به چیرۆكه بچووكه‌كان هه‌موو شتێك ده‌كه‌وێت، واته: هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك، هه‌موو تاكێك له چوارچێوه‌ی دیدی تایبه‌ت ده‌خولێته‌وه (چیرۆكه بچووكه‌كان)، چونكه هیچ چیرۆكێكی گه‌وره ده‌ست ناكه‌وێت، واته: له چوارچێوه‌ی مرۆڤایه‌تی گشتی، چیرۆكه‌كان هه‌مووی رێك ده‌خات.
ئه‌و گریمانه فه‌لسه‌فیه له رۆژئاوا به‌ربڵاوه، ده‌ستی به گرتنه‌به‌ری رێگه كردووه بۆ ئێمه، وه‌ك زۆربه‌ی به‌رهه‌مه شارستانیه‌ته‌كانی تر و میكانزمی بیكردنه‌وه، كه هه‌ندێك جار په‌ی به ده‌لاله‌ته‌كانی نابه‌ین.
گومان له‌وه دانیه، كه گۆڕانكاری كاری دیاترین نیشانه‌ی بوونی مرۆڤایه‌تیه، به‌ڵام ئایه هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی مرۆڤایه‌تی ده‌گۆڕێت؟ ئایه هه‌موو مه‌عریفه‌یه‌ك رێژه‌ییه؟ ئایه ناكرێت بیرۆكه‌ی ویژدان لای سوقرات بگێڕدرێته‌وه بۆ بنه‌ما مێژوویه‌كه‌ی، یاخود كۆمه‌ڵایه‌تی و جوگرافی، كه ئێمه‌ی موسڵمان زۆربه‌ی مرۆڤایه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه بڕوامان پێیه‌تی، بۆیه ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیانه‌ی له ده‌وروبه‌رمان ڕووده‌ده‌ن به‌كه‌م سه‌یركردنمان زیاتر ده‌كات.
ناكرێت جوانكاری كاره هونه‌رییه‌كان ره‌تبكرێته‌وه بۆ ئه‌و ماده‌یه‌ی لێی پێكهاتووه، یاخود بۆ دانانی هونه‌رمه‌ندانی مێژوویی، یاخود كۆمه‌ڵایه‌تی، یا چینایه‌تی، ئێمه له‌و سه‌رده‌مه تا ئێستا چێژ له كاره‌كانی مرۆڤی ئه‌شكه‌وت، كاره‌كانی ئیسخلیۆس و سۆفوكلیس و داستانه‌كانی رۆژئاوا له فیله‌ندا و ئینگلته‌ڕا و شانۆكانی شكسبیر و تابلۆكانی ڤان كۆخ و ڕینوار وه‌رده‌گرین.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی ویژدان بنه‌مایه‌كی مێژوویی مادی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی جوانكاریش دهرووری ماده‌یه، به‌ڵام هه‌ردووكیان ماده‌یان تێپه‌ڕاندووه، سه‌ربه‌خۆییان وه‌ده‌ست هێناوه، به تێپه‌ڕینی كات به‌هایه‌كی جیهانی نهگۆڕانیان وه‌ده‌ستهێناوه، به دیارده‌ی مرۆڤه‌وه لكاوه، مرۆڤایه‌تیمان هاوبه‌شه، تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر خاوه‌ن نه‌گۆڕییه، كاتێك مرۆڤ هه‌وڵده‌دات وێنه و ده‌روونی خۆی داڕێژێته‌وه، ئایه ده‌یانه‌وێت وێنه‌ی خوایی دووباره بكه‌نه‌وه، یاخود وێنه‌ی مه‌یمون؟ ئایه ئه‌و مرۆڤانه قبوڵ ده‌كه‌ین كه هه‌وڵی چه‌سپاندانی نمونه‌ی باڵا ده‌ده‌ن؟ قبوڵكردنمان بۆ ئه‌وانه‌ی كه رێڕه‌وی مه‌یمونی باڵا ده‌ده‌ن؟ كاتێك كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیمان به‌ڕێوه ده‌به‌ین، ئایه ئێمه ئازادین له هه‌موو باره ئه‌خلاقی یا مرۆییه‌كان؟ ئایه پلانمان بۆ بهدارستانكردنی گۆی زه‌وی كارێكی قبوڵكراوه، ئایه پلانمان بۆ وێرانكردنی حه‌وت جار، یان ده‌جار هه‌یه؟ ئایه وێرانكردنی وه‌ك به دارستانكردنی كارێكی ته‌واو مه‌قبوڵه؟
به‌ڵكو بۆمان هه‌یه له توانای ئه‌گه‌ری دروستكردنی شارستانیه‌تی مرۆڤایه‌تی له چوارچێوه‌ی رێژه‌یی ره‌ها، یاخود له چوارچێوه‌ی گشتگیر بپرسین، به گوێره‌ی زۆربه‌ی پێناسه قبوڵكراوهكانی شارستانیه‌تی مرۆڤایه‌تی، واته: ده‌ركه‌وتنی مرۆڤی پله‌یی و جیابوونه‌وه‌ی له حاڵه‌ت، یاخود سروشتی ماده‌ی ئاژه‌ڵی، چۆن ده‌توانن ئه‌و دۆخه مرۆڤایه‌تیه بناسین، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاماژانهمان له لانه‌بێت كه هاوڕان له سه‌ری؟ شارستانیه‌تی مرۆڤایه‌تی ــ وه‌ك ده‌زانین ــ به‌رهه‌می هه‌وڵی كۆمه‌ڵایه‌تیه كه هه‌موو مرۆڤایه‌تی كۆششی بۆ كردووه، بۆیه داوا ده‌كات مرۆڤ وه‌ك یه‌ك بژین، به‌ڵام ئه‌وه چۆن ده‌بێت وه‌ك یه‌ك بژین به‌بێ ئه‌وه به‌هایه‌ك هه‌بێت پشتی پێ ببه‌ستین بۆ حكوم دان له سه‌ر خۆمان ئه‌وانه‌ی تر، به‌هایه‌ك كه بكرێت په‌نای بۆ بكه‌ین، ئه‌گه‌ر جیاواز بووین، ئه‌گه‌ر بینیمان مرۆڤه‌كان وه‌ك مێش، یاخود گیانداره چوارپێكان، یاخود وه‌ك مه‌یمون مامه‌ڵه‌یان كرد! به‌هایه‌ك بێت كه بتوانین مرۆڤ به مرۆڤ ناوببه‌ین مهیمونویش به مه‌یمون ناو ببه‌ین، له‌گه‌ڵ گشتگیری و ناڕوونی چه‌مكی مرۆڤ و مه‌یمون، ئایه ده‌كرێت جیاوازی بكه‌ین له نێوان ئه‌و شته‌ی مرۆییه و ئه‌وشته‌ی مرۆیی نیه؟ به بێ گریمانه‌ی بوونی سروشتی مرۆیی و مرۆڤایه‌تی هاوبه‌ش؟ ئه‌و بڕوایه به گۆڕانكاری وه‌ك رههایهك و تاكه دڵنیایی و ئامانج و مه‌به‌ست، گۆڕانكاری كامڵی به‌رده‌وام و هه‌میشه‌ییه به‌بێ ئامانج یا مه‌به‌ست، یا كۆتایی، هه‌ندێ جار ده‌بێته سه‌ركێشان بۆ هیچ، یاخود له‌وه‌یه ببێته هۆی وێرانكردنی مرۆڤ و گه‌ردوون، ئه‌گه‌ر گۆڕانكارییه‌كه له ناو سنورێك نه‌بێت، ئه‌گه‌ر رۆح و عه‌قڵی نه‌بوو، ئه‌گه‌ر گریمانه‌ی مرۆڤ سه‌نته‌ری نه‌كرێت له گه‌ردوون و به‌و پێیه‌ی كه مرۆڤ خودی مه‌به‌سته‌كه‌یه، ئامانج له بوونمان له‌و گه‌ردوونه بریتیه له ئه‌گه‌ری چه‌پاندنی مرۆڤایه‌تیمان كه سنووره‌كانی ماده‌ی گۆڕاوی تێپه‌ڕاندووه.
به دیدی من بوونی نكۆڵكی كردنی سروشتی مرۆیی نه‌گۆڕه، مرۆڤایه‌تی هاوبه‌شه، قسه‌كردن له سروشتی مرۆیی جۆرێكه له جۆره‌كانی میتافیزیكا، یاخود ـ essentializatingواته لێكۆڵینه‌وه له جه‌وهه‌ر، بریتیه له هه‌وڵێكی هۆشیارانه بۆ راكرتن له میتافیزیك و ئیمان هێنان به ئه‌و دیوی ماده، به‌ڵام ههولێكیشه له‌وه‌یه ناوشیارانه بێت بۆ راكردن له بیرۆكه‌ی سنوور و به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی.
ئه‌گه‌ر سروشتی مرۆڤایه‌تی به ئه‌ندازه‌یه‌كی گونجاو جێگیر و به‌رده‌وام بوو ده‌كرێت پێوه‌ری ئه‌خلاقی تێیدا له دایك بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری ره‌ها و گشتگیر بوو، ئه‌وا سه‌ر ده‌كێشێت بۆ دواكه‌وتنی هه‌ر پێوه‌رێك، بۆیه هه‌موو كارێك ده‌بێته رێژه‌یی، له‌گه‌ڵ ئه‌و رێژه‌یی بوونه هه‌ر پێوه‌رێكی مه‌عریفی، یاخود ئیستاتیكی، یاخود ئه‌خلاقی، جیاوازی له نێوا یه‌ك و ئه‌وه‌ی تر، وه‌ك جیاوازی نێوان ئیمان هێنان به خوا و ئیمان به ده‌فره فڕیوهكانه(الأطباق الطائرة).
جۆری یه‌كه‌م له بڕواهێنان ئه‌گه‌ر ئیمانێكی راسته‌قینه بێت، پێویسته ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت بۆ كرده‌وه‌ی باڵا، ئه‌وه سنووردانانی خوده، هه‌وڵێكه بۆ چه‌سپاندنی ئه‌و سنووره له‌سه‌ری.
په‌یبردنی مرۆڤ كه سروشتێكی مرۆیی هه‌یه، جۆرێك له نه‌گۆڕی تێدایه، هه‌روه‌ها جه‌وهه‌رێكی مرۆڤایه‌تی هه‌یه ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌و سروشته بگۆرێت بۆ خاڵی بنه‌مای فه‌لسه‌فه‌ی نه‌گۆڕ و سیسته‌می ئه‌خلاقی سه‌رچاوه‌ی لێوه ده‌گرێت، به جۆرێك هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ئه‌و سروشته به ده‌ستی ده‌هێنێت ده‌بێته چاكه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه ده‌بێته خراپه.
جۆری دووه‌می ئیمان بریتیه له پرۆسه‌ی به تاڵكردنهوه بۆ پڕبوونی ده‌روونی و شڵه‌ژاوی ناوخۆیی له خۆ ده‌گرێت بۆ هه‌ڵگیراوه‌كان، ئه‌وه جۆرێكه له جۆره‌كانی به ده‌ستهێنانی خود، وه‌ك میتافبیزیكا ده‌گونجێت به‌بێ باره ئه‌خلاقیه‌كانی مرۆڤی ئابووری و براگماتی ته‌به‌نی ده‌كات” بڕوای ته‌نیا به ماده هه‌یه، به ئه‌ركێكی گرانی ده‌زانێت له ماده به‌رزتربێت و تێی په‌ڕێنێت.
هه‌ڵوێستی فه‌لسه‌فی”مرۆڤگه‌رایی” كه مرۆڤ ده‌كاته سه‌نته‌ری گه‌ردوون، پێویسته سه‌ربكێشێت بۆ جۆرێك له جۆره‌كانی ئیمان به شتێك كه پێنج هه‌سته‌كه و جیهانی ماده تێپه‌ڕێنێت، كاتێك سروشتی مرۆڤایه‌تی جۆرێك نه‌گۆڕیی و په‌یوه‌ستی هه‌بێت، له كۆتاییدا به‌رزتر ده‌بێت له واقیعی گۆڕاو و تێی ده‌په‌ڕێنێت، ئه‌و نه‌گۆڕی و په‌یوه‌ستبوونه گه‌واهیده‌رن له سه‌ر بوونی شتێك له مرۆڤ كه جیایه له ماده، ملكه‌چی قانوونه یهكلاراوه ده‌ستكرده‌كانه.
هه‌ر بۆیه مرۆڤگهرایهكی مادی ئیلحادی(واته: ئیمان به مرۆڤ له‌گه‌ڵ نكۆڵی كردن له بوونی میتافیزك) وه‌ك ئه‌و حاڵه‌ی له‌گه‌ڵ مرۆڤگه‌رایی ماركسیه‌ت، یاخود لیبڕالیه‌ت له رۆژئاوا، ناكرێت له‌گه‌ڵ خۆی رێكه‌وێت، پێویسته بگۆڕێت بۆ ئیمان هێنان به میتافیزك، یاخود هیچگه‌رایی ته‌واو، چونكه بیرمه‌ندی مرۆڤگه‌رایی كاتێك رووبه‌ڕووی دیارده‌ی مرۆڤی باڵای جیاواز ده‌بێته‌وه كه ماركیسیزم و مرۆڤگه‌رایی لیبڕالی و بوونی فه‌رزیان كردووه، ئه‌وه یاخود به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر شتێگی گه‌وره‌تر له مرۆڤگه‌رایی له ده‌ره‌وه‌ی ماده و ئیمان هێنان به میتافیزیك، یاخود ده‌یگێڕێته‌وه بۆ ماده‌ی گشتی، ده‌بێته هیچگهراییهك لای ئه‌و یه‌كسانه به كاروباره‌كان.
هه‌روه‌ك له پێشه‌وه باسم كرد، له شارستانیه‌تی مۆدێرنه‌ی رۆژئاوایی هه‌وڵێك هه‌یه بۆ نكۆڵی كردن له سروشتی نه‌گۆڕی مرۆڤایه‌تی، به‌ڵام من پێم وایه ئه‌و نكۆڵی كردنه به ته‌نیا له سه‌ر ئاستی هۆشیاری و دیارده كۆتایی دێت، زۆرێك له بیرمه‌ندان و زۆرینه‌ی مرۆڤی ئاسایی ئه‌و چه‌مكه سروشتیه مۆڤایهتیه پێشنیاز ده‌كه‌ن كه جۆرێك له نه‌گۆڕی و به‌رده‌وامی تێدایه وه‌ك ئامرازێكی شیكاری به شێوه‌یه‌كی ناوشیارانه شاردرایتهوه.
ئه‌و دیارده‌یه پێی گوتراوه”خوای شاراوه: به ئینگلیزیhidden God) ) زاراوه‌یه‌كه نزیكه له زاراوه‌ی “ویژدان” به‌ڵام هاوواتایه له‌گه‌ڵی.
ویژدان واته شتێكی نامادی بوونی هه‌یه، له ناوه‌وه‌ی مرۆڤ شاراوه‌یه، به‌ره‌و چاكه پاڵی پێوه ده‌نێت، ئه‌گه‌ر خۆی به‌ره‌و چاكه‌ش نه‌چێت وه‌ك ئه‌وه‌ی به ویژدانی دادێت، ئه‌و هه‌ست به تاوان ده‌كات، له بوونی خۆی نكۆڵی له ره‌هه‌ندێكی سه‌ره‌كی ده‌كات.
ویژدان كاری، كاری خودای شاراوه‌یه، كارێكی مادی نیه، ناتواندرێت بیگێڕیه‌وه بۆ سروشت/ماده، به‌ڵكو پاڵ ده‌داته ره‌گه‌زێك له ره‌گه‌زه‌كانی مرۆڤ(پریسكه‌ی خوایی و بیری ره‌بانی ئه‌و بیره‌یه مرۆڤ ده‌رباز ده‌كات له بیری ره‌گه‌زگه‌رایی و ویستی تێكه‌ڵكردن به ماده) ره‌گه‌زێكه ناتواندرێت تهفسیرێكی مادی بۆ بكرێت، بۆیه هیچ چاره‌یه‌ك نیه بۆ ئه‌وه‌ی ناوی نهنێنین “روحانی”.
به‌ڵام له هزری ئێمه په‌یوه‌سته به رشتهبهندێكی ئه‌خڵاقی دیاریكراو، كه مرۆڤ له میانه‌یه‌وه چاكه و خراپه‌ی پێ ده‌ناسێته‌وه، هه‌رچی چه‌مكی “خوای شاراوه‌یه” له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هاوبه‌شی ویژدانه له زۆربه‌ی روكارهكانی، به‌ڵام ئاماژه به‌وه‌یه كه مرۆڤ هه‌ندێك جار بڕوادار نیه به‌رامبه‌ر هیچ رشتهبهندێكی ئه‌خلاقی، یاخود مه‌عریفی، یاخود ئایینی، به‌لكو به شێوه‌یه‌كی هۆشیارانه و راشكاوانه دژی هه‌موو به‌هاكانه به‌بێ جیاوازی، هه‌ندێك جار بڕوای به نمونه‌یه‌كی مادی ئیلحادی هه‌یه، واگومان ده‌بات كه به‌ته‌واوی هه‌ڵیهێنجاوه، تا بووبه به به‌شێك قبوڵی دابه‌شكردن نه‌كات”جزءاً لا يتجزأ” له دیدگا و بوونی. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئابڕوی ئه‌و مرۆڤه ده‌بات، له دۆخێكی دیاریكراو له كرداره‌كانی و قسه‌كانی به شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ و ناوشیارانه له بوونی شتێك له قوڵایه‌كانی ناخی پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و چوارچێوه مادیه‌ی پێشنیازی كردووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وێنه‌ی ئه‌و مرۆڤه هه‌ندێك جار به ناچاری په‌نا ناباته به‌ر هه‌ڵبژاردنی رشتهبهندێكی ئه‌خلاقی جێگره‌وه.
ده‌كرێت بڵێین: “خوای شاراوه” له واقیعدا بۆ مرۆڤی مادی به ناوشیاری گه‌ڕانه به‌دوای موقه‌دده‌س، دوای ئه‌وه‌ی پێی وابوو كه خوای كوشت، جیهانێكی كاتی له شوێنی دامه‌زراند، هیچ قوددسیهتێك نیه، هیچ حهرامكراوێك و رێگریه‌كی تێدا نیه.
ده‌كرێت بگوترێ: فه‌لسه‌فه‌ی مرۆڤگه‌رایی له رۆژئاوا به ده‌رچوونی له چه‌مكی سروشتی مرۆیی و مرۆڤ سه‌نته‌ری له گه‌ردوون و جهختهكردنهوهی له سه‌ر به‌ها ئه‌خلاقیه ره‌هاكان و توانای مرۆڤ له سه‌ر تێپه‌ڕاندنی واقیعی سروشتی/مادی و خودی سروشتی/ ماده، بریتیه له ده‌بڕی “خوای شاراوه” و گه‌ڕانی ناوشیاری مرۆڤ بۆ موقه‌دده‌س، ئه‌و به‌هایه و ئه‌و توانایه هیچ بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی مادیان نیه.
هه‌موو فه‌لسه‌فه‌كان له چوارچێوه‌یه‌كی مادی ده‌خولێنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه پاڵده‌دات به نمونه‌یه‌كی له دایكبوو و جه‌خت له سه‌ر كارایی عه‌قڵی مرۆڤ و بوونی بیرۆكه‌ی فیتڕی تێیدا و سه‌ربه‌خۆیی هه‌بێت له سروشت/ماده، بۆیه بڕواهێنان به دوالیزمی مرۆڤگه‌رایی و سروشتی/ مادی، كه بریتیه له ده‌ربڕین له خوای شاراوه.
ده‌كرێت بگوترێت: قسه‌كردن له “حه‌تمیه‌تی میتافیزیكی” قسه‌كردن بیت له خوای شاراوه، تێبینیكراوه مرۆڤ هه‌رچه‌نده گه‌یشتبێته ئیلحاد و مادی، ئه‌وكاته ماده‌ی گۆڕاو وه‌ك چوارچێوه‌یه‌كی مه‌رجه‌عی په‌سه‌ند ناكات، به‌ڵكو له سه‌نته‌رێك بۆ جیهان، له چوارچێوه‌یه‌ك له زه‌ویه‌كی نه‌گۆڕ كه له‌سه‌ری وه‌ستاوه له ههمیهكیان”كلیات” كه به‌شه‌كان تێده‌په‌ڕێنێت، ده‌كۆڵێته‌وه.
نیتشه په‌یی به‌وه بردبوو كه ده‌سته‌واژه‌ی”خوای شاراوه” زاراوه‌ی “سێبه‌ری خوای” بۆ هه‌ڵبژێرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی بۆ بكات.
فه‌یله‌سوفانی پۆست‌مۆدێرن په‌یان به‌وه بردبوو، بۆیه پرۆژه‌كه‌یان ته‌نیا له هێرشكردنه سه‌ر میتافیزیكیا كورت نه‌كردبۆوه، به‌ڵكو له وردوخاشكردنی خودی بیرۆكه‌ی حه‌قیقه‌ت خۆی ده‌بینیه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی تا له لادانی ”سێبه‌ری خوا” و وردوخاشكردنی میتافیزیكیا به بێ گه‌ڕانه‌وه ته‌واو بكات.
“خوای نادیار” له ده‌سته‌واژه‌كانی جۆن سیتوارت میل (بیرمه‌ندی لیبرالی عه‌لمانی كه نكۆڵی له بوونی كردگاردهكات) شاراوه‌یه، كاتێك گوتی: سوكراتێكی توڕه‌بم باشتره له‌وه‌ی به‌رازێكی رازی بم.
ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه گریمانه‌ی دوالیزمی بوونی مرۆڤایه‌تیه، كه له نێوان دۆخی سوكراتێكی تووڕه و بهرازیهكی رازیی، سه‌رچاوه‌ی دۆخی به‌رازێكی رازی چه‌مكێكی ته‌واوه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی سوكراتی مرۆڤ چیه؟ بۆچی مرۆڤی حاڵه‌ت سوكراتی به‌رزتره به هه‌موو ئه‌و قورساییه ئه‌خلاقی و دڵه‌ڕاوكێ و توورهیهیی هه‌یه‌تی له سه‌ر دۆخی به‌رازی به‌هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی هێناویه‌تی له چێژیی به‌رهه‌ست و ره‌زامه‌ندی جه‌سته‌یی له دیدگایه‌كی مادی رووت، هیچ جیاوازیه‌ك نیه له نێوان سوكرات و به‌رازی، به‌راز زیاتر مادی و شتبوونه له سوكرات، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به‌رازی به ته‌واوی رازی بێیت.
میل هه‌وڵی داوه پاساوی هه‌ڵبژاردنی له سه‌ر بنه‌مایه‌كی عاقڵانی بێت، ده‌ڵێت: ئه‌و فه‌زڵی سوكراتی داوه به‌سه‌ر به‌راز، چونكه سوركرات له یه‌ك كاتدا حه‌قیقه‌تی خودی خۆی و به‌راز ده‌زانێ، به‌ڵام به‌راز هیچ شتێك ده‌رباره‌ی سوكرات نازانێت، واته سوكرات فره ره‌هه‌نده، ئازاده، توانای هه‌ڵبژاردنی هه‌یه.
ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارد كه‌سوكرات بێت، به پێچه‌وانه‌ی به‌راز، كه خۆی به‌رامبه‌ر به‌رازێك بینیوه، به‌و جۆره مایه‌وه، به‌بێ هه‌ڵبژاردنی له لایه‌ك، به‌ڵام پێوه‌ره‌كانی وه‌ك ئازادی و توانی هه‌ڵبژاردن و لێكدان پێوهرگهلێكن پاڵده‌ده‌ن لای ئیمان به بوونی شتێكی نامادی، شتێكی تێپه‌ڕ (شتێكی موقه‌دده‌س) مرۆڤ له دۆخی به‌رازێكی رازی یاخود قوڕێكی مادی رزگارده‌كات، ناكرێت مرۆڤی سوكراتی په‌ی به بهرازیهتی به‌راز نه‌بات، ئه‌گه‌ر له ناوخۆی شتێك هه‌بوو ئه‌و به‌رازه مادییه عیناده واقیعیه بهشتبووهی تێنه‌په‌ڕاندبوو.
با واز له جیهانی فه‌یله‌سوفان و بیرمه‌ندان و ئه‌دیبان بێنین، نمونه‌یه‌كی تر بینینه‌وه له سه‌ر توانای ته‌فسیری گوته‌ی: “خوای نادیار” كه له ژیانی رۆژانه‌ی مرۆڤ وه‌رگیراوه، كه له رشته‌به‌ندی عه‌لمانیه‌ت و مۆدێرنه‌ی جیاكراوه له به‌هایه‌ك كراوه‌ته‌وه دووبه‌ش له ژیانی گشتی و ژیانی تایبه‌تی، عه‌لمانیه‌ت هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات رێنمایی ژیانی گشتی بكات و له چوارچێوه‌ی نمونه‌یه‌كی سروشتی/مادی رێكی بخات.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تێبینی ده‌كرێت هه‌ندێك له ئه‌ندامانی بژارده‌ی فه‌رمانڕه‌وا له رۆژئاوا تووشی كاری ئیباحی، یاخود نا ئه‌خلاقی بوون له ژیانی تایبه‌تیان خه‌ڵك به‌وه به‌ڵگه ده‌هێننه‌وه ( كه گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌كات ئه‌وانه ژیانی تایبه‌تن و پێوه‌ندیان به ژیانی گشتیه‌وه نیه) ئه‌و جیاوازیه به روونی ده‌كرد له‌گه‌ڵ ئابڕوچوونه جۆراوجۆره‌كانی هه‌ندێك له ئه‌ندامانی بژارده‌ی خێزانی پادشاكان، یاخود ئه‌ندامانی وه‌زاره‌تی جۆن میجور (منداڵی ناشه‌رعی ــ خۆشه‌ویستی ــ لادانی سێكسی) كه ده‌خوازێت ده‌ست بگیرێت به پره‌نسیپه ئه‌خلاقیه‌كان.
نمونه‌ی باوك له كۆمه‌ڵگه نمونه‌ی ئه‌و كرده‌وانه ره‌ت ناكاته‌وه به كردارێكی نائه‌خلاقیان دانانێت، به‌هۆی رێژه‌یی بوونی ئه‌خلاقی، بۆیه نه‌بوونی پێوه‌ر و به‌ڵگه له‌سه‌ر ژماره‌ی منداڵی ناشه‌رعی و لادانی سێكسی، سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ش هه‌ركه‌سێك دژی ئه‌و كارانه بووه‌ستێت به كه‌سێكی بیرته‌سك تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ناوه‌وه‌ی مرۆڤ شتێك هه‌یه (له‌گه‌ڵ به‌عه‌لمانیكردنی رێنیشاندان و ئاساییكردنه‌وه‌ی) وایان لێ ده‌كات به‌ڵگه بهێننه‌وه به ئه‌ندامانی نوخبه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مان به‌ها ته‌به‌نی بكه‌ن، كه خودی خۆیان له ژیانی رۆژانه‌یان به‌رگری لێ ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر حه‌زبكات پارێزگاری له‌و نوخبه‌یه و ره‌مزه‌كانی له چوارچێوه‌ی موقه‌دده‌س بكرێت، حه‌ز نه‌كه‌ن قوددسیهتی لێ داماڵدرێت.
بۆیه ئه‌و ئابرووچونه ئه‌خلاقیانه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و نوخبه‌یه ده‌بوو پاڵنه‌ری خۆپارێزی خهڵكییان لابێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئابڕوچوونی تایبه‌تی بوو، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی هه‌ندێك خه‌ڵك داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی موڵكیهت بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خێزانی پادشا هه‌مان به‌های باوی له‌كۆمه‌ڵگه په‌یڕه‌و ده‌كرد.
هه‌مان دیارده له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكی هه‌بوو، نمونه‌ی باو نمونه‌یه‌كی به ته‌واوی عه‌لمانی گشتگیری مادی بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌بینین مرۆڤه‌كان رێگه‌یه‌كیان گرتۆته به‌ر پێچه‌وانه‌ی نمونه‌ی باڵایه كه هه‌مووان لایه‌نگریان خۆیان بۆ ده‌رده‌بڕی.
لێره دوالیزمێك هه‌یه: چاكه و خراپه، موقه‌دده‌س و موددهنهس، ره‌ها و رێژه‌یی.
پێوه‌ندیه‌كی گه‌ردوونی نه‌گۆڕی ناته‌واو هه‌یه پێویسته لێی دابڕنرێت و ملكه‌چی دانووستان و له جێی پێوه‌ندی گرێبه‌ستی دابنرێت، به‌ڵام ئه‌و پێوه‌ندیه گه‌ردوونیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام جه‌ختی له سه‌ر ده‌كرێته‌وه بۆیه ئێمه وا ده‌زانین ئه‌مریكیه‌كان وه‌ك مرۆڤ گه‌وره‌ترن له به‌ها باوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكی ئه‌وه جه‌ختكردنه‌وه له‌وه‌ی كه روونی ده‌كاته‌وه ره‌گه‌زی ره‌بانی له مرۆڤ ناتواندرێت له ناوببرێت.
ده‌كرێت بگوترێت: ئه‌و ره‌گه‌زه رهبانیه به مرۆڤه‌وه نووساوه و له‌گه‌ڵی رسكاوه، كه شێوه‌یه‌كه له شێوه‌كانی”خوای شاراوه” كه نموزه‌جی عه‌لمانی و مۆدێرنه‌ی له به‌ها داڕنراو به‌ته‌واوی رێگری چه‌سپاندنی ده‌كات.