حه‌قیقه‌تی درۆینه
د.عه‌بدولوه‌هاب لمه‌سیری
“حەقيقەتى درۆيينە “ زاراوەيەكى رۆژئاواييە، ئاژە دەكات بۆ هەندێك حەقيقەتى شێواو، بەڵام كامڵ نيە، واتە: حەقيقەتى درۆينەن، حەقيقەتى بهشهكین، بۆيە دەكرێت بەكار بهێنرێن بۆ چەسپاندنى هەر تێزێك، چەند شێواويش بێت، هەروەها بۆ پاساوهێنانەوەى هەر هەڵسوكەوتێكيش بێت، هەرچەندە ستەم كارانەش بێت.
لەوەيە نزيكترين دەستەواژە بۆ ئەو دەستەواژەيە، دەستەواژەى “ولا تَقْرَبُوا الصَّلاةَ “ى جوزئى بێت، وەك ئەوەیئەو فەرمانكردنە، فەرمانكردنێكى خوايى بێت، ئەو دەستەواژەيە تەواو نيە” لا تَقْرَبُوا الصَّلاةَ وَأَنْتُمْ سُكَارَى” وا باوە ئەو نمونەيە بۆ دياردەى “حەقيقەتى درۆينە” دەهێندرێتەوە، مێژووی سه‌هیۆنی باس له تیتۆسی سه‌ركرده‌ی رۆمانی ده‌كات به خۆ و به سوپاكهیهی هاتن جوویان تێكشاند و په‌رش و بڵاوی كردن، پاشان جووه‌كان ئامارێك ده‌هێنن ده‌ڵێت: ژماره‌ی جووه‌كان سێ، یا چوار ملیۆن كه‌س ده‌بوون له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و بابل، (به‌ڵكو ژماره‌یان به گوێڕه‌ی خه‌مڵێنراوه‌كان ده‌گه‌یشته حه‌وت ملیۆن) به‌ر له‌وه‌ی هه‌یكه‌له‌كه تێك بده‌ن، له‌كاتێكدا دوای تێكدانی هه‌یكه‌له‌كه ژماره‌یان له ملیۆنه‌ك تێنه‌ده‌په‌ڕی، پاشان ده‌ستی به كه‌م كردنه‌وه كرد، تیتۆسی سه‌ركرده‌ی رۆمانی به‌رپرسه له په‌رش و بڵاوی جووه‌كان، ئه‌و ناچاری كردوون له”نشتمانی نه‌ته‌وه‌یی”خۆیان ئاواره‌بن، ئه‌گه‌ر سه‌یری ئاماره‌كان بكه‌ین كه سه‌هیۆنیه‌كان هێناویانه، ده‌بینین ئه‌وه حه‌قیقه‌ته، نه شێوێنراوه، به‌ڵام دواتر له‌وه خراپتر، داڕنینی بوو له سیاقی مێژوویی و فه‌رزكردنی واتای سه‌هیۆنی له‌سه‌ری.
ئێمه ئه‌گه‌ر سه‌یری ئاماره‌كانی تایبه‌ت به ژماره‌ی جوو بكه‌ین به‌ر له تێكدانی هه‌یكه‌له‌كه، ده‌بینین یه‌ك ملیۆن جوو له فه‌ڵه‌ستین هه‌یه له كاتێك دا نزیكی شه‌ش ملیۆن له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و بابل هه‌یه، واته جووه‌كان له فه‌ڵه‌ستین كۆچیان كرد” نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تیتۆس له سه‌ری فهڕزكردوون، به‌ڵكو هۆكاره‌كان پێكهاتبوو له چه‌ند هۆكارێك/واته: لێك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یان (كۆچكردنی به‌زۆر)، لێك ههڵهوهشانهوهبوو، به‌ڵكو بڵاوه‌یان لێكردبوو، له به‌ر زۆر هۆكار جیاوازی نه‌بوو له بڵاوبوونه‌وه‌ی كه‌مینه و گروپه تائیفی وئایینیهكانی تر، گرنگتریان گه‌ڕان بوو به دوای رۆزی، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت فه‌ڵه‌ستین به درێژایی مێژوو دانیشتوانی ده‌ركردووه، به‌هۆی هه‌ژاری سه‌رچاوه سروشتیه‌كانی.
له نمونه‌ی داڕمانی له سه‌ر راستی درۆینه.
كاره‌ساتی خێزانی تیۆدۆر هرتزل.
له‌و دواییه رۆژنامه‌كانی ئیسرائیل و ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی جوو ، هه‌واڵێكیان ده‌رباری گواستنه‌وه‌ی روفاتی تیۆدۆر نورمانی ـــ ته‌نیا نه‌وه‌ی تیۆدۆر هرتزل ـــ بۆ ئیسرائیل بڵاوكرده‌وه، هه‌واڵه‌كه باسكرا به‌بێ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی راستیه‌كانی تێدا باس بكرێت، ئه‌وه‌ش ته‌نیا له به‌ر ئه‌وه‌ی نۆڕمان بكه‌ن به ره‌مزی جووی گه‌ڕاوه بۆ زه‌وی به‌ڵێندراو و ده‌وڵه‌تی جوو ، ته‌نانه‌ت دوای مردینیشی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئاشكرایه خودی هرتزل كارێكی گوماناوییه، كاتێك حاخامی ریفۆرمخواز ئاماده‌ی گرێبه‌ستی بوو، بۆی ده‌ركه‌وت به‌رامبه‌ری كه‌سێكی جوو نیه، هرتزل خه‌ته نه‌كرابوو، وه‌ك شه‌ریعه‌تی جوو داوای ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌سووك سه‌یركردنی بۆ جوو و جوواتی نه ده‌شارده‌وه.
بۆ ئه‌وه ره‌نگدانه‌وه‌ی له سه‌ر تاكه‌كانی خێزانه‌كانی هه‌بوو، كچه گه‌وره‌كه‌ی بۆلین(1890 ـ 1930) له رووی عه‌قڵیه‌وه كامڵ نه‌بوو، له مێرده‌كه‌ی جیابۆوه، به‌دوای پیاوانه‌وه بوو، ههروههائالودهی ماده‌ی هۆشبه‌ربوو.
هانزی برای (1891ـ 1930) به درێژایی ژیانی خه‌ته‌نه نه‌كرا، تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی و تێكشكانی توند بوو، پاشان بووه مه‌سیحی له رۆژی مردنی خوشكه‌ی خۆی كوشت، كچه بچووكه‌كه‌ی سه‌ردانی زۆربه‌ی دكتۆره‌كانی ده‌كرد تا له 1936 كۆچی دوایی كرد.
نورمانی كچی، تاكه نه‌وه‌ی بوو له ئینگلته‌ڕا ناوی له نیومان گۆڕی (ناوێكه بۆنی جوواتی لێدێت)بۆ نوومان (ناوێكه بۆنی ئهنجلۆساكسۆنی) لێدێت، ئه‌فسه‌ر بوو له سوپای ئینگلیزی. دوای ئه‌وه‌ی وازی له خزمه‌ت هێنا بووه راوێژكاری نێرده‌ی به‌ریتانیا له واشنتۆن، له 1946 خۆی كوشت، له رووباری كوبری خۆی خسته خواره‌وه دوای ئه‌وه‌ی زانی باوكی له سه‌ربازگه‌ی“تيريسآينشتات Theresieinstadt“ له چیكۆسلۆفاكیا له ناوچووه.
ئه‌و خۆكوشتنه حاخاكامهكانی جوڵاندن سه‌ره‌تا ره‌تیان كرده‌وه تاكه‌كانی خێزانێ هرتزل له قودس بنێژرێن (چونكه شه‌ریعه‌تی جوو خۆشتنی حه‌رام كردووه) پاشان كاره‌كه‌یان به بیانووی نه‌خۆشی ده‌روونی چاره‌سه‌ركرد” به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقییان له‌سه‌ر لادان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌ورووداوه له رۆژنامه‌كانی جوو وه‌ك جۆرێك له رێزگرتن و دانان به چاكه باس ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ زیادكردنی شانۆیی په‌یوه‌ست به بێهێوایی نه‌وه‌ی هرتزل و خۆكوشتنی دوای ئه‌وه‌ی زانی باوكی له فڕنیهكی غازی نازی سوتێنراوه، ئه‌وه‌ش به‌رده‌وام به‌شداره له قوڵكردنه‌وه‌ی سوتاندنی نازی و مافی ئیسرائیل له وجوود دا، به‌ڵام ئه‌و گێرانه‌وه‌یه به‌شێكی گرنگی راستیه‌كانی پشتگوێخستووه، قه‌ده‌غه‌ی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه راست بێت، وه‌ك ده‌ركه‌وێت حه‌قیقه‌تێكی درۆینه‌ی لۆژیكیه.
باسی سه‌ربازگه‌ی“تيريسآينشتات Thereseinstadt“نه‌كراوه، كه دایك و باوكی نۆرمان خۆیان تێدا كوشت، ئه‌و سه‌ربازگه‌یه خاپوور نه‌كراوه، به‌ڵكو “سه‌ربازگه‌یه‌كی نمونه‌یی” بوو، نازیه‌كان له شێوه‌ی”جیتوات” دایانمه‌زراند بوو، كه شێوه‌ی ناوچه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی وه‌رگرتووه، به ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆرگه‌وره سه‌ربه‌خۆی هه‌بوو، له یه‌كێك له شاره‌كان كه جووی تێدا نه‌بوو، پاشان ده‌یان هه‌زار جوو گوازرایه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه.
به ناوبانگترین ئه‌و ناوچانه جیتۆ وارسۆ، لودز و ریجا له پۆڵندا كه شوێنی نیشته‌جێبوونی“ تيريسآينشتات” نمونه‌یی بوو له بوهیمیا.
ده‌گوترێت ئامانجی نازی له دامه‌زراندنی ئه‌و شوێنه نمونه‌ییه بۆ نیشته جێبوون ته‌نیا بۆ بڵاوكردنه‌وه بوو له راگه‌یاندنی جیهانی به‌و پێیه‌ی كه نمونه‌ی بێت”له ژیانی جوو سه‌ر له نوێ له ژێر پارێزگاری رایخی سێیه‌م” .
نازیه‌كان “تيريسآينشتات” كرد به شوێنی نیشته‌جێبوونی نمونه‌یی له نێوان 1941 و 1945، نزیكه‌ی 150000 جوو له جووه‌كانی ناوه‌ڕاست و رۆژئاوا له گه‌نجان، یان به‌ته‌مه‌ن، یاخود جووه‌كانی زیجاتی تێكه‌ڵ كۆچیان بۆی كرد.
نزیكه‌ی 25%یان له‌و سه‌ربازگه‌یه به هۆی بارودۆخی جه‌نگ مردن، نزیكه‌ی 88.196 كه گوازرابوونه‌وه بۆ سه‌ربازه‌گه‌ی ده‌ستگیركردن.
شایه‌نی باسه سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی جوو له چیكۆسلۆفاكیا پاڵپشتی پیلانی دروستكردنی سه‌ربازگه‌ی نموونه‌یی و جیتواتی كۆمه‌ڵه‌ی جوویان ده‌كرد به‌و پێیه‌ی له دیدێكی سه‌ربه‌خۆی جوو سه‌رچاوه‌ی گرتبوو، وه‌ك گه‌لێكی دوورخراوه و كه‌سایه‌تیه‌كی نه‌ته‌وه‌یی سه‌به‌رخۆ، بۆیه ئه‌و سه‌ربازگه نمونه‌یه ده‌ستگاكانی سه‌ربه‌خۆ و تایبه‌ت به‌و بوون (دراوی تایبه‌ت، ئامرازی تایبه‌تی گواستنه‌وه‌ی، ده‌زگای پۆسته. ده‌زگای خۆشگوزه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی) هه‌بوو؟
به‌ڕێوبردنی “ تيريس آينشتات” بۆ نیشته‌جێبوون له رێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی گه‌وره‌كان بوو، سه‌ركرده‌كانی جووی له‌خۆ گرتبوو، یه‌كێك له جووه گه‌وره‌كان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ڵمانی دیاریكرد.
شوێنی نیشته‌جێبوونه‌كان ئازادی زۆریان هه‌بوو، سیسته‌می فێركردن و سیته‌می پۆسته‌ی سه‌ربه‌خۆ و كتێبخانه‌یان ناسنامه‌ی رۆشنبیریان هه‌بوو، بۆیه پارێزگاری سیته‌می دابه‌شكردنی كار و جێكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی نوێ و ره‌چاوكردنی ته‌ندروستی پیرو منداڵ و سه‌رپه‌رشتی چالاكی رۆشنبیری له ئه‌ستۆی ئه‌نجومه‌نی گه‌وره‌كانیان بوو.
هه‌روه‌ك ئه‌و شوێنه‌ی نیشته‌جێبوون سیسته‌می دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆ بوو(تيريس آينشتات خاوه‌نی ئۆتۆنۆمی) بوو، ده‌سه‌ڵاتدارانی نازی رێگه‌یان بهخاچی سوور ده‌دات سه‌ردانی ئه‌و نشینگه‌یه بكه‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی گه‌وران كۆببنه‌وه.
ئه‌و نشینگه‌یه پرسێكی گرنگ ده‌وروژێنێت لای ژماره‌یه‌ك له‌و جوانه‌ی كه له رێگه‌ی فڕنی غاز له ناوبران، ئینسكلۆپیدایی جووه‌كان (جودايكا) باس له چوار نشینگه‌ی نمونه‌ی ده‌كات، كه دۆخێكی تایبه‌تیان، به‌تایبه‌ت به‌هۆی دۆخی جه‌نگ مردن، هه‌روه‌ك باس له‌وه ده‌كات له‌مانگی چواری 1945 گه‌یشته تيريس آينشتات 14000 زیندانی تر له سه‌ربازگه‌ی گیراوه‌كانی تر هه‌بوو، په‌تایه‌ك له ناو نشینگهكان بڵاوبوویه‌وه، هه‌زاران كۆچپێكراوی نوێ گیانیان له‌ده‌ست، نیشته‌جێبوانی ئه‌و نشینگانه به‌رده‌وام تووشی ئه‌و په‌تایه ده‌بوون تا دوای رووخانی ده‌سه‌ڵاتی نازی.
ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌تایه هه‌زارانی كردبێته قوربانی دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگ، ئایه ئه‌وه پرسی ئه‌و ژماره‌ی به فڕینی غاز له ناوبراون ناخاته ژێر پرسیار؟ به‌ڵام ئه‌ده‌بیاتی جوو ئه‌و راستیه باس ناكات، له بری ئه‌وه بره‌و به راستیه‌كی درۆینه ده‌دات، كه راستیه‌كی به‌شه‌كی تێدابێت.
والله أعلم.