ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ـ۷ـ۲۰۲۰ گفتوگۆی نامەی خوێندکاری دبلۆمی باڵا (جەبار قــادر مەجید) بە ناونیشانی (بەهاکانی ناوکتێبەکانی پەروەردەی ئیسلامی بۆ پۆلەکانی حەوتەم و هەشتەم و نۆیەم بەپێی پۆلێنکاری وایت) کرا.
لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوو لە بەڕێزان:
پ.د.ڕوشــدی عەلی میـرزا سەرۆکی لیژنە
پ.ی.د.شـەماڵ عەبدول محەمەد ئەندام
پ.د.کەریم شەریف قەرەچەتانی ئەندام و سەرپەرشت.
نامەکە دوای دەسکارییەکی کەم وەرگیرا.