په‌روه‌رده‌ی فیكری و دروستكردنی داهاتوو

نووسینی: فه‌تحي حه‌سن مه‌لكاوي
بواری په‌روه‌رده و فێركردن بوارێكی فراوانه، له ڕووی ئه‌وانه‌ی گرنگی پێ ده‌ده‌ن، مایه‌ی گرنگی پێدانی هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه، له سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كانی به‌رپرسیارێتی گرنگی پێده‌ده‌ن، مرۆڤ له گۆشه نیگای ئیسلامیه‌وه له دۆخی فێربوون دایه، ناوه‌ستێت، په‌روه‌رده بوارێكی فراوانه، به هه‌مان شێوه بواره‌كانی جۆراوجۆرن، په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی و رۆحی، عه‌ڵقی و هونه‌ری، كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری هه‌یه، هه‌روه‌ها بواره‌كانی تریش هه‌یه په‌روه‌رده بیانگرێته‌وه، هه‌موو ئه‌وانه جۆره‌كانی په‌رورده‌ن، یاخود له بواره‌كانی په‌روه‌رده پشكی گرنگی دانی كه‌سی سه‌ره‌كیان هه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێك له‌و بوارانه پێویستیان به گرنگیدانی زیاتر هه‌یه، ئه‌ویش په‌روه‌رده‌ی فیكریه.
ئه‌گه‌ر ئاماژه‌یه‌ك هه‌بووبێت بۆ پێویستی ئازادی بیركردنه‌وه و گه‌شه پێدان له لێهاتووی و گشتگیری و جۆره‌كانی، زۆركه‌م هه‌وڵ و به‌رنامه و چالاكی ده‌بینین له بواری په‌روه‌رده‌ی فیكری كه هاوتای گرنگیه‌كه‌ی بووبێت، زۆر كه‌م رێگه‌یه‌كی گونجاو ده‌بینین كه ئه‌و شته هه‌ڵسه‌نگێنێت بۆ چه‌سپاندنی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش په‌روه‌رده‌ی فیكری گه‌شه به سه‌رجه‌م جۆره په‌روه‌رده‌كانی تر ده‌دات.
ئه‌گه‌ر وشیاری ده‌رباره‌ی گرنگی په‌روه‌رده‌ی فیكری سنوورداربێت، وه‌ك بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ین، وه‌ك تێبینیمان كردووه هه‌وڵی به‌رنامه بۆ داڕێژراو و بوونی پلان و جێبه‌جێكردن و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و په‌روه‌رده‌یه به هه‌مان شێوه سنوورداره، هۆكاری ئه‌وه چیه؟ ئایه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه بابه‌ته‌كه زۆر بابه‌تێكی ساده‌یه، پێویستی به به‌رنامه و پلان و هه‌ڵسه‌نگاندن نیه؟! یاخود په‌روه‌رده‌ی فیكری شتێكی به ده‌رنیه له سروشت و گه‌شه‌ی پرۆسه‌ی باڵابوون له‌و به ده‌ستهێنانه به پله‌یی به‌بێ ئه‌وه‌ی وشیاری پێی هه‌بێت، یاخود له به‌ر هۆكارێك، یا كۆمه‌ڵێك هۆكاری تره؟
پێمان وایه لێكۆڵینه‌وه له دۆخی په‌روه‌رده‌ی فیكری له كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسلامی كارێكی پێویسته، به‌تایبه‌ت كاتێك ئه‌و لێكۆڵینه‌وه له كۆنتێكستی ئه‌و هه‌وڵانه بێت، كه پێویستن له به‌ر هه‌ڵسانه‌وه‌ی شارستانیه‌تی ئیسلامی له كۆمه‌ڵگه‌كان. پێمانوایه ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌بێت ئامانجی داهاتوو بێت، ئه‌وه‌ش له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر قسه‌كردنێك ده‌رباره‌ی په‌رورده قسه‌كردنه له گۆڕانكاری و گه‌شه و پێشكه‌وتن، ئه‌وه‌ش واته: قسه‌كردن به‌ره‌و داهاتوو، په‌روه‌رده‌ی فیكری بریتیه له ئاماده‌سازی و ئاراسته‌كردن بۆ بنیاتنانی ره‌هه‌ندی فیكری له كه‌سایه‌تی مرۆڤ، له رووی میتۆد و به‌رهه‌م له پێناو بنیاتنانی نه‌وه‌كانی ئۆمه‌تی ئیسلامی له سه‌ر بیكردنه‌وه‌یه‌ك كه رێگه‌كه‌ی به‌ره‌و هه‌ڵسانه‌وه‌ی شارستانی بێت، ئه‌ویش بیكردنه‌وه‌یه بۆ گۆڕانكاری واقیعی كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و دۆخێكی باشتر، بیكردنه‌وه له رێڕه‌وی گه‌شه‌ی شارستانی بۆ ئومه‌تی ئیسلامی و بیركردنه‌وه له داهاتوو گه‌شه‌ی تاك و داهاتووی ژیانی دونیایه‌تی و ده‌ربازبوونیه‌تی له دوارۆژ، ئه‌وكاته گرنگی بیكردنه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر ره‌گه‌زه‌كانی بیركردنه‌وه بۆ داهاتووی كۆمه‌ڵگه و ئومه‌ت بێت.
پرسیار لێره ئه‌وه‌یه: بیكردنه‌وه له داهاتووی كۆمه‌ڵگه و گه‌ل چۆن ده‌بێت؟
هه‌وڵدان بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره، ده‌كرێت بڵێین: هه‌موو تاكێك له كۆمه‌ڵگه له پێگه‌ی خۆی له‌و بیركردنه‌وه‌یه دایه، تاك به‌رپرسیارێتی هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام هه‌ر كه‌سه‌و به ئه‌ندازه‌یه‌ك، به‌گوێره‌ی ئه‌و پایانه‌ی له پله‌به‌ندی په‌رپرسیارێتی هه‌یه، هه‌ركات پله‌كه به‌رزتر بوو، به‌رپرسیارێتی زياتر ده‌بێت، به هه‌مان شێوه هه‌موو جۆره‌كانی به‌رژه‌وه‌ندی داواكراو جێبه‌جێ بكرێت له هه‌موو پله‌كان، واقیعی بوونی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه و راده‌ی پێویستی هه‌ندێك جار له به‌ڕێوبردنی كاروباره مه‌ده‌نیه‌كانی په‌یوه‌ست به كشتوكاڵ، یاخود پیشه‌سازی، یا بازرگانییه، هه‌ندێك جار له به‌ڕێوبردنی كاروباری په‌روه‌رده و فێركردن و ئاراسته‌كردن و راگه‌یاندنه، هه‌ندێك جار له پاراستنی مافه‌كانی خه‌ڵكه ئه‌وه‌ش به چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌رییه له نێوان ناكۆكه‌كان، به نه‌هێشتنی سته‌م و گه‌نده‌ڵی ده‌بێت، هه‌ندێك جار به رێكخستنی ئه‌و هێزانه‌یه كه پارێزگاری له كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ن و له كۆمه‌ڵگه ده‌پارێزن، هه‌ندێك جار كۆشش و هه‌وڵدانه له پێناوی خوای گه‌وره و به‌رزكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی ئومه‌تی ئیسلامی، كه به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی ئومه‌تی به هێزه، به باڵاده‌ستی و گوته‌ی به‌هێز به بیستراو و بینراو و بۆچوونی به‌هێز حیساب بۆكراوه.
چه‌سپاندنی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندی و پێویستیه‌كان حه‌زێكه بیری مرۆڤی چاكسازی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رقاڵ كردووه، بیر له هه‌موو بارودۆخێك ده‌كاته‌وه، به هه‌موو توانای خۆی هه‌وڵ ده‌دات، له رۆژی دواتری خۆی رازی نه‌بێت، ئه‌گه‌ر له دوێنێی باشتر نه‌بێت، به‌یانی ئه‌مرۆی به‌یانی خۆی نیه به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی به‌یانی ئومه‌ته‌كه‌یه‌تی، به‌خته‌وه‌ری خۆی به‌خته‌وه‌ری ئومه‌ته‌كه‌یه‌تی، هه‌ر كه‌سێك په‌رپرسیارێتی وه‌رگرت مافی خوا و مافی خه‌ڵكی پێشێلكرد” زۆرجار چاره‌نووسی ئه‌وه‌یه له دونیا به باشه باس ناكرێت، له قیامه‌تیش زۆربه‌ی جار بێبه‌ش بوونه له به‌هه‌شت، ئه‌وه‌ش له به‌ر فه‌رمایشتی پێغه‌مبه‌ر، كه ده‌فه‌رموێت” هه‌ر به‌نده‌یه‌ك خوای گه‌وره به‌رپرسیارێتێكی پێ به‌خشی، هه‌ندێك جار به ئامۆژگاری سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، ئه‌گه‌ر جێبه‌جێی نه‌كرد ناچێته به‌هه‌شته‌وه.
داهاتوو لای موسڵمان درێژ بۆته‌وه بۆ ژیانی خۆی و منداڵ و نه‌وه‌كانی، ئاواته‌خوازه ئه‌و داهاتووه باشتر بێت، هه‌روه‌ها درێژبۆته‌وه بۆ ژیانی خه‌ڵكیش به‌و هیوایه‌ی ئه‌و شته‌یان ده‌ستكه‌وێت كه پێویستیانه، هه‌روه‌ها دوای مردنیش ده‌گرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژی دوایی بگه‌نه پاداشتی چاكه‌كانیان، مێژووی موسڵمانان پڕه له كه‌سایه‌تی گرنگی گه‌وره‌ی داوه به داهاتووی دوور و نزیك، ئه‌وه‌ش بیركردنه‌وه‌یه له كاره‌كانی داهاتوو و چاره‌نووسیان، حیسابی كاره‌كانی به‌ره‌و سه‌رئه‌نجامێكی باش ده‌بات.
شاتبی ده‌ڵێت: رووانین له سه‌رئه‌نجامی كاره‌كان كارێكی به‌جێ و مه‌به‌ستێكی شه‌رعیه، كاره‌كان جێی ره‌زامه‌ندی بێت، یاخود سه‌رپێچی بێت، موجته‌هید حوكم له سه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك له كرده‌وه‌كانی كه‌سی پێگه‌یشتوو نادات، به ئه‌نجام دانی، یان ئه‌نجام نه‌دانی، به‌بێ ئه‌وه‌ی بڕوانێت له سه‌رئه‌نجامی ئه‌و كاره‌ی، كه شه‌رعیه و به‌رژه‌وه‌ندی به دواوه‌یه، یاخود بۆ دوورخستنه‌وه‌ی خراپه‌یه‌كه، به‌ڵگه‌ش له سه‌ر دروستی چه‌ند كارێكه:
یه‌كه‌م: ته‌كلیفه شه‌رعیه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی به‌نده‌كانه، به‌رژه‌وه‌ندی به‌نده‌كان، یا دونیاییه، یاخود قیامه‌تیه، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رئه‌نجامی كاری ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌ركی له سه‌رشانه له ئاخیره‌ت، بۆ ئه‌وه‌یه له ئه‌هلی به‌هه‌شت بێت، نه‌ك ئه‌هلی جه‌هه‌نم، هه‌رچی دونیاییه، كاره‌كانی به گوێره‌ی چه‌ند پێشه‌كیه‌كه، ئه‌وانیش هۆكاریان”سبب” هه‌یه بۆ به‌رهۆیه‌كان”مسببات”، كه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی خوای گه‌وره‌یه، به‌رهۆیه‌كان “مسببات” بریتین له سه‌رئه‌نجامی هۆكاره‌كان، به‌و پێیه‌ی بوونی هۆكار داواكراوه، كه بریتیه له روانینیان له چاره‌نووسی كاره‌كان.
بیكردنه‌وه له چه‌پاندنی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك ئه‌وه‌نده نیه بیر له خزمه‌تكردنی ده‌ستبه‌جێ بكرێته‌وه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی پێویستی پێیه‌تی، به‌ڵكو هه‌وڵدانه بۆ بیكردنه‌وه له‌و خزمه‌تگوزارییه به‌رده‌سته‌ی بۆ ئه‌وانه‌ی پێویستیان پێی ده‌بێت له ماوه‌ی نزیك و دوور.
له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر بیركردنه‌وه‌ی موسڵمانان رووی له دروستكردنی ده‌زگا بوو، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت دوای مردنی ئه‌و كه‌سه‌ی كه دروستی كردوه‌ه، تا ئه‌و به‌رده‌وامییه داهاتی به‌رده‌وام ده‌ستبه‌ر بكات بۆ به‌رده‌وامی خزمه‌تگوزاری ئه‌و ده‌زگایانه، كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی سودی زۆری له‌و ده‌زگا به‌رده‌وام و جێگیرانه بینی بۆ خزمه‌تگوازری، ئه‌گه‌ر بنه‌مای حوكمڕانی له خراپترین دۆخیش بوایه، كاریگه‌ری نه‌بووه له سه‌ریان.
ده‌زگا وه‌قفیه‌كانی مزگه‌وت و قوتابخانه و كتێبخانه و نه‌خۆشخانه و شوێنی مانه‌وه و جیهادی له پێناو خوای گه‌وره و خزمه‌تگوزاری خواردن و خواردنه‌وه و پاك و خاوێنی له‌خۆی گرتبوو، به ئه‌ندازه‌یه‌ك بوو گوشتی باڵنده كۆچه‌ریه‌كانی له خۆی گرتبوو، زۆر خزمه‌تگوزاری له شێوه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی تری له‌خۆی گرتبوو، ئه‌گه‌ر كه‌سێك سه‌یری سیسته‌می وه‌قف و یاسا فیقهیه‌كانی بكات نمونه‌یه‌كی به‌رز بووه له نمونه‌ی بیكردنه‌وه له داهاتوو له واقیعی موسڵمانان، نمونه بووه له گۆڕینی بیكردنه‌وه له پێشكه‌شكردنی خێروچاكه له دۆخی كه‌سی بۆ دۆخێك كه كه‌سه‌كه ده‌ست به‌جێ وه‌ریده‌گرت بۆ بیكردنه‌وه له دروستكردنی ده‌زگای وه‌قفی كه خزمه‌تگوزاریه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بوو به درێژایی داهاتوو.
جۆرێكی له بیكردنه‌وه ده‌چێته بواری قسه‌كردن له بیكردنه‌وه‌ی داهاتوو، ئه‌ویش ناونراوه بیركردنه‌وه ستراتیژی، كه جۆرێكی تره، له جۆره‌كانی بیكردنه‌وه‌ی گشتی، كه كۆمه‌ڵێك توانای له‌خۆ گرتووه”داهاتوو، داهێنان، نوێكردنه‌وه، ره‌خنه، پێشبینی” بۆ گه‌یشتن به بیرۆكه‌ی نوێ، بیكردنه‌وه‌ی ستراتیژی گرنگیه‌كه‌ی له بوونی وه‌رگیراوه وه‌ك بیشه‌سازی داهاتوو، هه‌ركه‌سێك ده‌سته‌وه‌ستان بێت له پێشبینی داهاتوو، شایسته‌ی ژیان نیه، پێوه‌ندی نێوان سه‌رمایه‌ی فیكری و بیركردنه‌وه‌ی ستراتیژی پێوه‌ندیه‌كی زۆر به‌هێزه، چونكه بیرمه‌نده ستراتیژیه‌كان به‌رپرسیارێتی بیركردنه‌وه‌ی ستراتیژیان له سه‌ر شانه، كه به‌شێكه له سه‌رمایه‌ی فیكری، هه‌موو بیرمه‌ندێكی ستراتیژی به سه‌رمایه‌ی فیكری داده‌نرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ش شتێكی زۆر پێویست نیه، كه هه‌موو خاوه‌ن سه‌رمایه‌كی فیكری بیرمه‌ندێكی ستراتیژی بێت.
ئه‌گه‌ر بیركردنه‌وه‌ی ستراتیژی یه‌كێك له ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كانی ناوه‌نده‌كانی لێكۆڵینوه‌ی ستراتیژی و یه‌كخستنی فیكره‌كان، به مه‌به‌ستی تێگه‌یشتن له واقیع و ئارێشه و ئاراسته‌كانی جوڵه‌ی، پلانی ستراتیژی بریتیه له‌و پێشنیازیانه‌ی كه له‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی ئه‌و ناوه‌ندانه پێی هه‌ڵده‌ستن، كاتێك نه‌خشه‌ی گۆڕانكاریه‌ك كه ئه‌گه‌ری كردنی هه‌بێت، یان بویسترێت داده‌ندرێت و چاره‌سه‌ر و به‌رنامه و بڕیاره‌كانیش له‌خۆی ده‌گرێت.
پرۆگرامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه له داهاتوو و پلانی دروستكردنی گه‌شه، ئاماده سازی بۆ به‌رهه‌مهێنان له هه‌له‌كانه‌وه دێت، هه‌روه‌ها خۆپاراستن له مه‌ترسیه‌كانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، ئه‌وه‌ش له زانسته‌كانی كه‌ش و باردۆخه‌كان و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و په‌تایه، له ئاراسته‌كانی ئابووری و پیشه‌سازییه، هه‌روه‌ها له پیلاندانان له رووداوه سیاسیه‌كان و پێوه‌ندی نێوده‌وڵی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری ئامرازه‌كانی سه‌رچاوه ده‌گرێت، هه‌روه‌ها به‌شێكی ئه‌و گه‌شه‌كردنه له ده‌ركه‌وتنی زمان و رۆشنبیری و گه‌شه‌ی فیكره‌وه پووكانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی تر سه‌رچاوه ده‌گرێت، هه‌موو ئه‌وانه په‌روه‌رده‌ی فیكری و ئاراسته‌ی ستراتیژی به‌ره‌و داهاتوو به پێویستیه‌كی سه‌ره‌كی ده‌زانن، بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له شوێنی باش دابن له‌و داهاتووه.
ئه‌گه‌ر پرۆگرامی په‌روه‌رده و فێركردن له كۆمه‌ڵگه‌مان بابه‌تی په‌روه‌رده‌ی فیكری به شایسته و ئه‌ركی سه‌ركی نه‌زانن ئه‌سته بتوانین پێشبینی داهاتووێكی پڕشنگدار بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه بكه‌ین.