ره‌هه‌نده رۆشنبیری و رۆحیه‌كان

د. نادية ناصر نه‌جاب
هه‌ماهه‌نگی له نێوان ئه‌خلاق و زانستی ده‌رونزانی هه‌یه، كه‌واته ده‌روونزانی واته: لێكۆڵینه‌وه له مامه‌ڵه‌ی مرۆڤایه‌تی و جۆری هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی كه بوونی ده‌رونێكی باش ده‌سته‌به‌ری ده‌كات.
پێوه‌ندی ئه‌خلاق و زانستی ده‌روونزانی له هه‌وڵداندایه بۆ شكاندنی ئاراز و حه‌زه خودیه‌كانی، كاتێك مرۆڤ هه‌وڵی پابه‌ندی ده‌دا به پێوه‌ره ئه‌خلاقیه‌كانی كۆمه‌ڵگه،هه‌ڵسوكه‌وتكردنی بۆ خۆ پاراستنه له هه‌ر جۆره پێكدادانێك، یاخود ئازاردانێك به كه‌سانی تر.
زانستی ده‌رونزانی بریتیه خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤ له روانگه جۆراوجۆره‌كان به گوێره‌ی پسپۆڕیه‌كان.
ئامانجی زانستی ده‌رونزانی هاوكاریكردنی خه‌ڵكه له چه‌سپاندنی په‌یبردنی خود و تێگه‌یشتن لێی به شێوه‌یه‌كی دروست، چونكه زانستی ده‌روونزانی له بنه‌ڕه‌ته‌وه له فه‌لسه‌فه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، له نێوان گرنگدانه‌كانی زانستی ده‌روونزانی و پرسی راست و هه‌ڵه هه‌یه، خراپ و چاكه هه‌یه، هه‌روه‌ك زانستی ده‌روونزانی له هه‌ڵسوكه‌وت و پڕۆسه‌ی ده‌روونی تاكه‌كان ده‌كۆڵێته‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاك و كۆمه‌ڵ، ده‌كرێت ئامانجی گشتی ده‌روونزانی له تێگه‌یشتنی هه‌ڵسوكه‌وته‌كه‌كان و روونكردنه‌وه‌كانی و پێشبینیه‌كانی بێت، بۆیه هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌خلاقی بنه‌مای تیۆره‌كانی زانستی جۆراوجۆری ده‌روونزانیه، هه‌ڵه و راست له ئه‌زموونه‌كانی تاقیكردنه‌وه داهه‌یه، گشتگیر ده‌كرێت وه‌ك بنه‌مایه‌كی گشتی بۆ ئه‌خلاق و رێكاره گشتیه‌كانی هه‌ڵسوكه‌وت.
له‌و بابه‌ته كورته دا ئامانج گفتوگۆكردن و لێكۆڵینه‌وه‌ی قوڵی ده‌روونی نیه بۆ پرسه ئه‌خلاقیه‌كان و پێوه‌ندیان به زانستی ده‌رونزانی له چوارچێوه‌ی رێگای زانستی بابه‌تی و گه‌نگه‌شه‌ی په‌یوه‌ندی به فه‌لسه‌فه‌ی پۆزه‌تیفیزم، یاخود ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ریه‌تی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌زموون و داتای ئه‌نجامه‌كانی بۆ دانانی چوارچێوه‌ی تیۆری گرنگی زۆر و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه، له به‌شی زانستی ده‌روونزانی هه‌مه‌كی بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌كان پشت به رێگه‌ی زانستی و بابه‌تی بوون ده‌به‌ستێت، بوارێكی ده‌وڵه‌مه‌نده بۆ جیاوازی و فره روانین له دیدگای كه‌سه خاوه‌ن رۆشنبیریه جۆراوجۆره‌كان.
بۆ روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌له‌نگه‌ریانه‌ی رووبه‌ڕووی تیۆره‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی پۆزه‌تیڤزمی ئه‌زموونی ده‌بنه‌وه، هه‌ندێك پێیان وایه ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه ئه‌و رشته‌به‌ندیه رۆشنبیری و كه‌سیه ده‌ڕوخێنێت، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ند نمونه‌یه‌ك له واقیعی ئه‌زموونی فێركردنی فه‌لسه‌فه و زانستی ده‌روونزانی له زانكۆی “بیرزیت” ده‌خه‌مه‌ڕوو، به هه‌مان شێوه ئه‌زموونی لێكۆڵینه‌وه له هاوكاری شیكاركردنی رۆڵی داب و نه‌ریت و ئایین و رۆشنبیری له داڕشتنه‌وه‌ی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی مرۆڤ و هه‌ڵوێست و به‌ها ئه‌خلاقیه‌كانی.
ئه‌زموونی من ره‌نگیداوه‌ته‌وه له فێركردنی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌وروپی زانستی ده‌روونزانی له فه‌ڵه‌ستین، كێشه‌ی رێكخستنی نێوان ئایین و رۆشنبیری له لایه‌ك و زانسته‌كانی تر له لایه‌كی تر، زۆربه‌ی قوتابیان پێیان وایه كه فه‌لسه‌فه‌ی رۆژئاوا و زانستی ده‌روونزانی پاڵ ناده‌نه هیچ رشته‌به‌ندێكی رۆشنبیری و به‌ها ئایینیه‌كان.
قوتابیه‌كانم هه‌وڵیان ده‌دا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و فاكته‌ره گرنگ و كاریگه‌ره‌كان، كار بكه‌ن له سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌یان، هه‌ندێك له قوتابیه موسڵ‌مانه‌كان پێیان وایه قورئان هه‌موو ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ستن به چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و چاودیری مافه‌كانی مرۆڤ و ده‌رووندروستی ده‌ستبه‌ركردووه.
قوتابیه‌كانم ره‌خنه‌یه‌یان ده‌گرت له چه‌مكه رۆژئاواییه‌كانی په‌یوه‌ست به ئازادی فیكر و هه‌ڵسوكه‌وتی تاكه‌كان، له نێوان گفتوگۆكان ره‌نگدانه‌وه‌ی ناكۆكی هه‌بوو له‌گه‌ڵ تیۆره رۆژئاواییه‌كان ده‌رباره‌ی مافی خۆكوشتنی مرۆڤ، كه پێیان وابوو ئه‌و كاره ناچێته چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌وكردنی مافه‌كانی تاك، ئه‌وه كارێكه ئایین قه‌ده‌غه‌ی كردووه، به‌ڵكو ره‌خنه‌یان له تیۆره‌كه‌ی كانت هه‌بوو ده‌رباره‌ی پرسی هه‌مه‌كی ره‌وشته‌كان.
بۆ نمونه قوتابیه‌كان پێیان وابوو درۆكردن كارێكی هه‌ڵه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده هه‌بوو كه ئه‌وان ته‌سلیمی تیۆری ئه‌خلاقی كانت نه‌ده‌بوون، كه به ده‌ق هاتووه ئه‌و مه‌به‌ده‌ئه له هه‌موو باردۆخێك به‌سه‌ر كه‌سه‌كان دادێت، بۆ ئه‌مه نمونه‌یان به درۆكردنی سه‌ربازانی ئیسرائیلی هێناوه‌ته‌وه له خاڵه‌كانی پشتكنین له پێناو ده‌ستگیر نه‌كردن، پێیان وابوو ئه‌و كاره پاساوه‌كی ته‌واوه له ژێر سێبه‌ری تووڕه‌یی و داگیركاری.
فه‌لسه‌فه‌ی پۆزه‌تیڤسیزم لۆژیك و قانوونه گشتیه‌كانی له داتا ئه‌زموونیه‌كان سه‌رچاوه‌یان گرتوه، بۆ ئه‌وان ناكاته هیچ شتێك، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی پێیان وایه ئه‌و تیۆره‌ی ده‌ڵێت: خه‌ڵك له ترسی خوا كاری هه‌ڵه ناكه‌ن، بریتیه له ئه‌خلاقێكی به‌رز له تیۆری كانت ده‌رباره‌ی ئه‌خلاقی لۆژیكی ئازادی سه‌ربه‌خۆ.
بۆ نمونه بنه‌مای سه‌ره‌كی بۆ قانوونی ئه‌خلاقی له دیدگایه‌كی فه‌لسه‌فیه‌وه كاری ره‌هایه له لای كانت، گشتگیری كاری ئه‌خلاقی لای كانت پابه‌ندیه به قانوونی ئه‌خلاقی به‌بێ هیچ پاڵنه‌رێكی ده‌ره‌كی، كانت ئه‌وه روون ده‌كاته‌وه، كه ده‌ڵێت: كار بكه وه‌ك ئه‌وه‌ی تۆ ده‌ته‌وێت هه‌ڵسه‌نگاندن بكه‌ی بۆ ئه‌و حوكمه‌ی ده‌رباره‌ی كارێك ده‌ركراوه به قانوونێكی هه‌مه‌كی بۆ سروشت”
گوته‌ی” پێویسته له سه‌ر مرۆڤ درۆ نه‌كات” بووه به قانوونێكی هه‌مه‌كی، هیچ جیاكردنه‌وه‌یه‌كی تێدا نیه، ناكرێت درۆی له‌گه‌ڵ بكات، هه‌ر كه‌سێك بێت، هه‌ر دۆخێكی هه‌بێت، با نمونه‌یه‌ك له سه‌ر واقیعی ئه‌زموونی فێركردنم له فه‌ڵه‌ستین بهێنمه‌وه، قوتابیه‌كان گوتیان”سه‌ربازی ئیسرائیلی بۆ ده‌ربازبوون له ده‌ستگیركردن درۆ ده‌كه‌ن” له هه‌مان كات ئه‌و قوتابیانه له‌و بڕوایه دابوون، درۆكردن هه‌ڵه‌یه، به‌ڵام له كاتی ناچاری رێپێدراوه.
له پۆله‌كانی خوێندنی زانستی ده‌روونزانی قوتابیان قه‌نا‌عه‌تیان هه‌بوو به تیۆری ئه‌خلاق لای كۆلبرگ، ئه‌و ئه‌خلاقی به نمونه‌ی ئه‌زموونی ده‌خوێند، كه كێشه‌یه‌كی ئه‌خلاقی ده‌خسته چوارچێوه‌ی قۆناغه‌كانی حوكمی ئه‌خلاقی له‌و شته‌ی كه په‌یوه‌ندی به ده‌روون و كۆمه‌ڵگه و قانوونه‌كان هه‌بوو.
ئه‌و كه‌سه‌ی پاره‌ی كڕینی ده‌رمانی نه‌بوو بۆ خێزانه‌كه‌ی چیرۆكی هاینزی به‌كار هێنا، كۆلبرگ پرسیارێكی كرد ده‌رباره‌ی دزی ئه‌گه‌ر پێویستی كرد هاینز ده‌رمان بدزێت له‌و كاته‌ی خێزانه‌كه‌ی تووشی شێرپه‌نجه‌یه‌ك ببو ده‌یكوشت، پاره‌یه‌كی نه‌بوو ئه‌و ده‌رمانه گرانبه‌هایه‌ی پێ بكڕێت. ئه‌و پرسیاره له پیاوان و منداڵه ته‌مه‌ن جۆراوجۆره‌كان ده‌كرێت.
كۆلبرگ گه‌شه‌ی به تیۆره‌كه‌ی دا له حوكمی ئه‌خلاقی، به پشتبه‌ستن به‌و وه‌ڵامانه‌ی ده‌رباره‌ی كێشه‌كه‌ی هاینز و چۆنیه‌تی پاساوهێنانه‌وه‌كیان بۆ هه‌ڵسوكه‌وتیان هێنایه‌وه. پرسی هه‌مه‌كی ئه‌خلاق و گشتگیری له دیدگای هۆشیاری و جۆرێك له دیدگای رۆشنبیری رۆژئاوایی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، پاشان كارۆل گیلیگان هات گومانی خسته سه‌ر دروستی تیۆری گۆلبرگ، پێی وابوو ئه‌خلاقی ئافره‌ت له پێوه‌ندی به‌خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵقوڵاوه، له كتێبێكی به‌ناوی “”In a different Voice” ” كارول پێی وایه ئافره‌ت زیاتر چێژ له ره‌چاوكردنی دادپه‌روه‌ری وه‌رده‌گرێت، بۆیه ئه‌و پرسه بۆ ئافره‌تان په‌یوه‌ست نیه به رێسا و قانوونه‌كان، به‌ڵكو په‌یوسته به‌وانه‌ی و په‌یوه‌ندیان پێیتانه‌وه، ئه‌وه‌ی چه‌سپاوه كه ئایین و رۆشنبیری ته‌نیا دوو فاكته‌ر نین كه ده‌كرێت رشته‌به‌ندی به‌هاكانی لێ پێكبێت، به‌ڵكو ده‌كرێت جیاوازی جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی و كاریگه‌ری له سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شداربێت، ببێته ئه‌له‌نگه‌ری به‌رده‌م هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌یشتن به بنه‌مایه‌كی ئه‌خلاقی هه‌مه‌كی كه پشت ببه‌ستێت به میتۆدێكی زانستی بابه‌تی، قوتابیه‌كانم پێیان وابوو گرفتی ئایینز پێوه‌ندی نه بوو به رۆشنبیریان، ده‌رمانخانه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌یان ده‌رمان ده‌ده‌ن به هاینز ئه‌گه‌ر هیچ هاوكاریه‌كی خه‌ڵك، یاخود دۆسته‌كانیشی نه‌بێت.
له زانستی ده‌رووناسی كۆمه‌ڵایه‌تی له كاتی گفتووگۆ ده‌رباره‌ی پرسی كیتی جینۆفیز، یاخود “كاریگه‌ری سه‌یركردن” پێی وابوو كه قوتابیه‌كان ئه‌و پرسه به نامۆ ده‌بینن، له سه‌ر ره‌شبه‌ندی به‌ها تایبه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان جێبه‌جێ نابێت.
كیتی جینۆڤیز له شاری نیۆرك ده‌ستدرێژی كرایه سه‌ر و كوژرا، سی و هه‌شت دراوسێی هه‌بوو كه‌سیان پێوه‌ندیان به پۆلیسه‌وه نه‌كرد، تا ده‌رفه‌ت له ده‌ستچوو، ئه‌و كاره پاڵی به هه‌ندێك له زانایانی ده‌روونزانی وه‌ك جۆن دارلی و بیب لاتانیه‌وه نا، كه زنجیره‌یه‌ك تاقیكردنه‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌و پرسه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به تیۆرێك كه ده‌ڵێت: هه‌ركات ژماره‌ی ئاماده‌بووان زیادیكرد گریمانه‌ی پێشكه‌شكردنی هاوكاری كه‌م ده‌بێته‌وه، چونكه هه‌موو سه‌یركه‌رێك پشت به‌وه‌ی تر ده‌به‌ستێت، جگه له‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی په‌رش و بڵاو ده‌بێت، قوتابیه‌كان پێیان وابوو كه ئه‌و كاره له رۆشنبیری ئه‌وان له حاڵه‌تی له‌و جۆره بوونی نیه، سه‌رجه‌م دراوسێكان ده‌ستی هاوكاری درێژ ده‌كه‌ن، ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتیان.
له‌و پرسانه‌ی تری كه جێگه‌ی مشتومڕه و په‌یوه‌سته به فه‌لسه‌فه‌ی پۆزه‌تیڤیزم له زانستی ده‌روونزانی، برتیه له چاره‌سه‌ری ده‌روونی، كه زانستی دەروونزانی کلینیکی تیۆره‌كان به به‌ڵگه‌ی زۆره‌وه پاڵپشتی ئه‌زموونكردنی ده‌كه‌ن وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی تووشی شۆك بووینه. دووپرس هه‌یه پێوه‌ندی به چاره‌سه‌ری گشتی هه‌یه، یه‌كه‌م له هه‌ڵسه‌نگاندن، دووه‌م رێگه‌كانی چاره‌سه‌كردن.ره‌گه‌زه‌كانی رۆشنبیری و ئایینی له هه‌ڵسه‌نگاندن كاریگه‌ری نابێت، حوكم دان له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵسوكه‌وت پشت ده‌به‌ستێت بۆ داتا به‌ده‌ستهاتووه‌كان له ئه‌زموون و تاقیكردنه‌وه، بۆیه هه‌ندێك جار حوكمدان هه‌ڵه ده‌كات له سه‌ر پرسێك كه ئاوێته بووه، وا سه‌یری ده‌كرێت كه ئه‌وه كارێكی شازه، له بری دانان پێی و پارێزگاری لێكردنی بۆ هاتنه دیدی پێوه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
بوونی هه‌ندێك پێوه‌ری كۆمه‌ڵگه له هه‌ندێك رۆشنبیری كارێكی زیندووه بۆ ده‌روندروستی مرۆڤ.
هه‌ر ناكۆكیه‌ك له‌گه‌ڵ به‌هاكانی كۆمه‌ڵگه ده‌بێته هۆی ئاڵۆزی و دڵه‌راوكێ له‌لای تاك، بۆیه ناكرێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و چاره‌سه‌ركردن ئه‌و ره‌گه‌زانه پشتگوێ بخه‌ن، ئه‌وه‌ش به واقیعی تیۆره‌كه‌ی كۆلبرگ كه پێشتر باسمان كرد به ستراوه‌ته‌وه، له قۆناغه‌كانی گه‌شه‌ی ئه‌خلاقی به ئامانجی گشتگیكردنی ئه‌نجامه‌كانی له سه‌ر هه‌مووان، كۆلبرگ پێی وایه كه ئه‌خلاق به پێوه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تی و رشته‌به‌ندی به‌هاكان له پله‌ی دووه‌می قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردن دێت، له هه‌ندێك رۆشنبیری خه‌ڵك به رێگه‌ی هه‌ڵسوكه‌وت و پێدانی پاداشت له كۆمه‌ڵگه ده‌گۆڕێن، له هه‌مان كات وا له كرده‌وه ئه‌خلاقیه‌كانیان ده‌رواندرێت ئه‌وه به‌رئه‌نجامی فه‌رمانێكی ئاسمانیه پاڵی پێوه‌ناوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له كاتی ئه‌زموونم له فه‌ڵه‌ستین و هه‌ندێك رۆشنبیری عه‌ره‌بی تێبینی ئه‌وه‌م كرد كه خه‌ڵك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شۆك ده‌كه‌ن له چوارچێوه‌یی چه‌مێكی غه‌یبی به‌ده‌ر له سروشت، له كاتی قسه‌كردنم له‌گه‌ڵ ئافره‌ته‌كانی تووشبوو به شۆكی ده‌روونی بینیم زۆربه‌ی ئافره‌ته‌كان له‌گه‌ڵ بیركردنه‌وه‌دان له خۆكوشتن، به‌ڵام چونكه خوای گه‌وره حه‌رامی كردووه، بیروباوه‌ڕو رۆشنبیری و ئایینیان كاریگه‌ری هه‌یه له سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندن و چاره‌سه‌ری ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی تووشی شۆك بووینه. بۆنمونه ئه‌هلی ئیمان له سه‌ر گۆڕانكاریه‌كانی ژیان و تووشبوون به خۆشی، چێژ له ئارامگری ده‌روون وه‌رده‌گرن، كه پێیان وایه ئه‌وه‌ی رووده‌دات حیكمه‌تێكی تێدایه.
هه‌ندێكی تری پێی وایه ناخۆشیه‌كان به‌شێكن له ژیان، تاقیكردنه‌وه‌ی توانای مرۆڤه له سه‌ر ته‌حه‌مولكردنی، هه‌روه‌ك دڵنیان ئیمان و سروسته ئایینیه‌كان به‌شێكن له پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ر و پاكردنه‌وه‌ی ده‌روون، ئه‌وه ئیمان پاڵپیان پێوه ده‌نێت بۆ متمانه به داپه‌روه‌ری خوایی له كۆتایی دا سزادانی ئه‌وانه‌یه خراپه و تاوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ی تا ئێستاش نه‌كراوه پرسه‌كه كاته، زانستی ده‌رونزانی مۆدێرن گومان له دروستی ئه‌و بیروباوه‌ڕانه دروستده‌كات كه ئه‌هلی ئیمان له بابه‌ته غه‌یبیه‌كان پشتی پێ ده‌به‌ستن، چونكه هیچ رێگه‌یه‌كی كاریگه‌ری نیه له زانستی ده‌روونزانی مۆدێرن. ئامانجی گشتی له چاره‌سه‌ری ده‌روونی بریتیه له‌وه‌ی كه رێز بۆ خودی مرۆڤ بگه‌ڕێینه‌وه له‌و كارانه‌ی په‌یوه‌ستن به ئه‌ندازه‌ی گه‌شه‌ی ئه‌خلاقی.
له‌گه‌ڵ بوونی هه‌وڵی لێكۆڵێنه‌وه‌ی مۆدێرن له بواری ده‌روونزانی و فه‌لسه‌فه، كه گرنگی به لایه‌نه‌كانی رۆشنبیری و ئایینی ده‌دات، به‌ڵام ئه‌وه‌نده به‌س نیه، میتۆده‌كانی لێكۆڵینه‌وه له زانستی ده‌روونزانی له رۆشنبیری عه‌ره‌بی و ئیسلامی، له دیدگایه‌كی رۆژئاوایی ده‌خوێندرێت، هه‌ندێك تیۆره‌كان واتاكه‌ی لێره له سه‌ر میۆتۆدی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌یه، كاتێك له قوتابیه‌كانم ئه‌و تیرۆرانه‌یان ره‌تكرده‌وه، هیچ لێكۆڵێنه‌وه‌یه‌كی زانستی و رۆشنبیریم ده‌ست نه‌كه‌وت كه بگه‌ڕێمه‌وه بۆی بۆ ئه‌وه‌ی به‌راورد و شیكاری بكه‌م له ژێر ئه‌زموونی كه‌سیم، قوتابیه‌كانم هاندا كه ئه‌و شوێنانه دیاری بكه‌ن كه‌م و كوڕیان هه‌یه، ته‌ركیز له سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بكه‌ن، هه‌روه‌ها نه‌بوونی بواری زمانه‌كان و پلان و هاوكاری بڵاوكردنه‌وه و پێداویستیه‌كانی تر بۆ هاندانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی، هه‌ندێك كه‌م و كوڕی تر هه‌بوو له سه‌رچاوه‌ی مرۆیی له بواری زانستی ده‌روونزانی و ئه‌خلاق.