هەواڵ
سەرۆکی سەنتەری زەهاوی پلەی زانستی(پڕۆفیسۆر) بەدەست دەهێنێت
سەرۆکی سەنتەری زەهاوی پلەی زانستی(پڕۆفیسۆر) بەدەست دەهێنێت
بە فەرمانی زانکۆیی ژمارە (۷ / ۱۰ / ۳۰٦۰)ی زانکۆی سلێمانی کە لە (۲٦ ـ ۲ ـ ۲۰۲۰) دەرچووە، پلەی زانستی بەڕێز (د.سەباح بەرزنجی) بەرزکرایەوە بۆ (پڕۆفیسۆر) و فەرمانەکە ئاڕاستەی کۆلیجی زانستە ئیسلامیەکانی زانکۆی ناوبراو کراوە، بەناوی دەستەی کارگێڕیی سەنتەری زەهاویەوە پیرۆزبایی لە بەڕێزیان دەکەین و دەستخۆشی لە زانکۆی سلێمانی و وەزارەتی خوێندنی باڵاش دەکەین.