دیمانه؛ ئێوه گرنگی ده‌ده‌ن به پرسی “بنیاتنانی فیكری” مه‌به‌ست له‌و زاراوه‌یه چیه؟
دیمانه‌ی فه‌تحی مه‌لكاوی
بنیاتنانی فیكری ده‌سته‌واژه‌یه له دوو وشه پێكهاتووه: بنیاتنان، فیكر” ئه‌و دوو وشه‌یه دوو كلیلن بۆ چالاكی مرۆیی، هه‌ر دووكیان سه‌رچاوه‌ن بۆ هه‌موو كارێك، یه‌ك له‌وانه ئاماژه‌ن بۆ كاركردن، ئاماژه‌ن بۆ ئه‌نجامی كار، فیكر بابه‌تێكه گرنگی به دروستكردن و بنیاتنانی ده‌درێت، بنیاتنان كارێكه بابه‌ته‌كه‌ی فیكره، فیكر خۆی ناچێته جه‌سته‌ی مرۆڤ به ته‌واوی، تاك له‌و كه‌سه به ته‌واوی وه‌ری ناگرێت كه ده‌یبه‌خشێت، بۆ گواستنه‌وه‌ی فیكری له موڵكهیهتی خاوه‌ن فیكر بۆ وه‌رگری فیكر، به‌ڵكو مرۆڤ بنیاتی ده‌نێت به جۆرێك خشت له دوای خشت، ئاست له دوای ئاست.
بیاتنانی فیكری “پرۆسه‌یه‌كه” تاك، یان گروپ، یا كۆمه‌ڵ پێی تێده‌په‌رێت، له پێناو به‌ده‌ستهێنانی توانایه‌كی دیاریكراو له فیكر، كه به‌رده‌وم ده‌گۆڕێ” یاخود گه‌شه ده‌كات له حاڵه‌تی فیكری، بنیاتنانی فیكری بریتیه له بنه‌ما، یاخود “پێكهاته” له‌و بۆچوون و بیروباوه‌ڕ و ئاڕاستانه‌ی كی به بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ دا گوزه‌ر ده‌كه‌ن، یاخود له به‌رئه‌نجامی به‌كارهێنانی عه‌قڵن له كاروباره‌كان، یاخود له رێگای میكانزمه جیاوازه‌كان له كه‌سانی تری وه‌رگرتووه.
بنیاتنانی فیكری “حاڵه‌ته”ی فیكریه، جیا ده‌بێته‌وه له‌وانه‌ی تر به ئه‌ندازه‌ی جیاواز و جۆری ئه‌و فیكره‌ی له بنیاتی فیكری وه‌ری گرتووه، كه ده‌كرێت حاڵه‌تی فیكری وه‌سف بێت بۆ حاڵه‌تی ئومه‌ت، یاخود كۆمه‌ڵگه، له قۆناغێك له قۆناغه‌كانی كه ئومه‌ت یا كۆمه‌ڵگه پێی دا تێپه‌ڕێون، به‌جۆرێك ناوهڕوی بینیاتی فیكری دیاری ده‌كات بۆ مهڵگهیهكی دیاریكراو به كۆمه‌ڵێك بۆچوون و هه‌ست و شێوازی هه‌ڵسوكه‌وتی هاوبه‌ش له نێوان تاكه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه، هه‌ندێك جار جیاوازن له كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تر، به‌مه‌ش كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بنیاتنانی فیكری جیاواز ده‌بێت له بنیاتنانی فیكری كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تر.
ئه‌و ئاستانه چین كه “بنیاتنانی فیكری” پێدا تێ ده‌په‌ڕێت، ئه‌وه چۆنه؟
پرۆسه‌ی بنیاتنانی فیكری به چه‌ند ئاستێكی جۆراوجۆر له‌گه‌شه و گۆڕانكاری تێده‌په‌ڕێت، ئاستی فیكری جیاوازه قۆناغه‌كانی پله‌یین، له ساده‌یی و پێكهاتووی، هه‌روه‌ك بیاتنانی فیكری له جۆریه‌تی له چوارچێوه‌ی وه‌سف و به‌رامبه‌رییه، له نێوان روونی فیكری و ئاڵۆزی، هه‌روه‌ها جێگری فیكری دڵه‌ڕاوكێی فیكری و ژاوه‌ژاوی فیكری، هه‌ژاری فیكری و ده‌وڵه‌مه‌ندی فیكری.
ئه‌و ئاستانه پله‌ی وشیاری تاك، یاخود كۆمه‌ڵی دیاری ده‌كه‌ن، ئاستی فێكردنی سیسته‌می و بێ سیسته‌می دیاری ده‌كه‌ن، جۆری ئاراسته‌ی راگه‌یاندن و بابه‌ته دیاریكراو كاریگه‌ره‌كانی تر دیاری ده‌كه‌ن.
هه‌ندێك جار كاریگه‌ره‌كان له پله‌یی و جۆریه‌تی ده‌ربڕی ئه‌و فیكرهن كه كه‌سه جۆراوجۆره‌كان به‌ده‌ستی ده‌هێنن، ئه‌و فیكره ده‌بێته ناوی كه‌سێك له كه‌سایه‌تیه ناسراوه‌كان له رۆشنبیری هاوچه‌رخ، هه‌روه‌ك حاڵی ناوه‌كانی وه‌ك” بیرمه‌ند، رۆشنبیر، زانا، بانگخواز، چاكه‌خواز، فهیلهسوسوف، كه هه‌ریه‌ك له‌وانه بنیاتی فیكریان هه‌یه له بابه‌ت و ئاست.
چۆن زیاوازی بكه‌ین له نێوان چه‌مكی فیكر و ناوه‌رۆكی فیكر؟
چه‌مكی فیكر به كاری فیكری مرۆی دیاری ده‌كرێت، كاری عه‌قڵ برتیه له وردبوونه‌وه، بیكردنه‌وه، تێفكرین، وربینی، بیكرخستنهوه، بینین، وه‌سفكردنی ئه‌و فیكرانه ئه‌نجامی پرۆسه‌كانی مرۆڤن له دروستی و هه‌ڵه، جیاوازی و تێكه‌ڵكردن، روونی و ئاڵۆزی، ناسیاوی و نه‌ناسین، سودبه‌خشن و زیانبه‌خش.
هه‌روه‌ك ئه‌و فیكرانه وه‌سف ده‌كرێن به‌و شتانه‌ی كه له ناوه‌رۆكه‌وه هه‌ڵیانگرتوون، ناوه‌ڕۆكه‌كان به گوێره‌ی بواره مه‌عریفیه جۆراوجۆره‌كان دیاری ده‌كرێن، هه‌ندێك جار فیكر سیاسی، كاتێك ناوه‌رۆكی ئه‌و فیكره بابه‌ته سیاسیه‌كان بوو، وه‌ك سیسته‌می حوكم، جۆره‌كانی ده‌سه‌ڵات، فره حیزبی، پێوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی و هاوشێوه‌كانی، هه‌ندێك جار فیكر ئابوورییه، كاتێك بابه‌ته‌كانی بریتیه له ماڵ، كه‌ل و په‌ل، جۆری بازاڕ، پرسه‌كانی به‌رهه‌مهێنان، بازاڕساز، به هه‌مان شێوه سه‌رجه‌م بواره مه‌عریفیه‌كان به‌و جۆره‌ن.
مه‌به‌ستمان چیه كاتێك ده‌ڵێین: “جیهانی فیكره‌كان”؟ چی له جیهانه‌كانی تر جیاوازیان ده‌كاته‌وه؟
وشه‌ی جیهان له زمان دا جمعه”كۆیه” مفرد”تاك”ى له پێكهاته‌ی خۆی نیه، واته به‌رده‌وام جۆره‌كانی دیاریكراوه له شته‌كان، یاخود له پرسه‌كان و بابهتهكان، له دروستكراوه مادیه‌كان ده‌گوترێت جیهانی ئاژه‌ڵان، یاخود جیهانی رووه‌كان، یاخود جیهانی مرۆڤه‌كان، جیهانه‌كان زۆرن، خوای گه‌وره په‌روه‌ردگاری جیهانیانه.
له بابه‌تی كایه مه‌عریفی و كایه‌ی چالاكی مرۆی ده‌ڵێین: جیهانی سیاسه‌ت، جیهانی ئابووری، جیهانی هونه‌ری، مرۆڤ ئاستێكی به‌رز له فیكره‌كان به‌ده‌ست ده‌هێنێت له كایه‌یه‌ك له كایه‌كانی پسپۆڕی، هه‌روه‌ك فیكره‌كان ئاستیان جیاوازه له بازنه‌ی جۆراوجۆن، هه‌ندێ خه‌ڵك گرنگی به جیهانی فیكره‌كان ده‌ده‌ن، به جۆرێك هه‌ریه‌ك لایه‌نێكی فیكری گرتووه له سیاسه‌ت و ئابووری و هونه‌ر و مێژوو، له‌و لایه‌نه‌وه زۆربه‌ی فیكره‌كه‌ی بۆخۆی و قسه‌كردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و گرنگیهكانیهتی له ژیانی.
پێگه‌ی جیهانی فیكره‌كان ده‌رده‌كه‌وێت كاتێك به‌راورد ده‌كرێت به جیهانه‌كانی تر، كاتێك خه‌ڵكانێك له “جیهانی شته‌كان” ده‌ژین زۆربه‌ی قسه‌كان و بیركردنه‌وه و گرنگیدانه‌كانی به پێداویستیه‌كانی ماڵه و جۆری سه‌یاره و ورده‌كاری خوارن و جل و به‌رگه، ده‌بینی جۆری سێیه‌م گرنگی به‌وه‌یه كێ هات، كێ رۆیشت، كێ گوتی، كێ نه‌یگوت، كێ ده‌وڵه‌مه‌نده، كێ هه‌ژاره، كێ بۆ ئه‌وه، كێ بۆ ئه‌و نیه، كێ شایسته‌یه كێ شایسته نیه، ئه‌و جۆره كه‌سه رووچووه له “جیهانی كه‌سه‌كان” و زۆربه‌ی گرنگی دانهكانیهتی.
جیهانێكی تر هه‌یه ده‌بینین جیهانی تاكه‌كانه، كه به گرنگیدانهكانیان جیا ده‌بنه‌وه به ئه‌ندازه‌ی گرنگی پێدانیان له‌وانه‌ی تر، ئه‌گه‌ر جیهانی فیكره‌كان و كه‌سه‌كان و شته‌كان بریتی بیت له ژیانی دونیا، ئێمه ده‌بینین خه‌ڵكانێكی تر بیر له كاروباری دونیا ناكه‌نه‌وه به‌و ئه‌ندازه‌ی بیر له كاروباری دوارۆژ ده‌كه‌نه‌وه، بیكردنهوهیان له‌و كارانه‌یه كه له دونیا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ئه‌نجامی ئه‌و كارانه له دوارۆژه، له‌و جیهانانه”جیهانی به‌ها” كه هه‌ندێك كه‌س پێی سه‌رقاڵه، كه حه‌زی تاك بریتیه له‌و پێوه‌رانه‌ی كه حوكم له سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی خه‌ڵك ده‌ده‌ن، ئه‌و چی دروسته و چی دروست نیه دیاری ده‌كات، چی حه‌رامه، چی حه‌ڵاڵه، چی به‌سوده و چی زیانبه‌خشه.
ئه‌وه‌ی گرنگه له بیرمان بێت كه جیاوازی له نێوان له بواری گرنگیدان و سه‌رقاڵ بوونیان له‌و جیهانه نابێ له واقیعی ژیان به‌شێویه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه و لایه‌نگری ره‌ها بێت، هه‌موو تاكێك به‌شێكی هه‌یه له‌و جیهانانه، كه‌م و زیاد ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و جیهانانه جێی دیاریكراوبن، خه‌ڵك تێی ده‌چێت، هه‌ندێك به‌ناوی دا گوزه‌ر ده‌كات ده‌چێته جیهانێكی تره‌وه، هه‌ندێك بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی پێی داده‌ڕوات، هه‌یه زۆر به‌خێرایی به‌و جیهانانه دا گوزه‌ر ده‌كات.
به‌و جیاوازیانه له ئه‌ندازه‌ی گرنگی دانی هه‌موو كه‌سێك به جیهانێكی دیاریكراو ده‌گوترێت: كه‌سێك له جیهانی فیكره‌كان ده‌ژیت، كه‌سێكی تر له جیهانی شته‌كان ده‌ژیت، كه‌سێكی له جیهانی كه‌سه‌كان ده‌ژیت، له‌وه‌یه ئه‌و جیاوازییه سودبه‌خش بێت له جیهانه‌كان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی مرۆڤ بۆ خودی خۆی نزیكی، یاخود دووری له جیهانی فیكره‌كان، به جۆرێك كاركردن له بواری فیكر گه‌وره‌ترین كاره.
ئه‌مڕۆ پێگه‌ی ئومه‌تی ئیسلامی له كوێی “جیهانی فیكره‌كان”؟
ئاساییه سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك په‌یوه‌ست به دۆخێك و جۆری سه‌رچاوه‌گرتنی، به‌ڵام ئومه‌تی ئیسلامی له سه‌ره‌تای پێهاتنی له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر دۆخی سه‌رهه‌ڵدانی تێپه‌ڕاند و په‌یوستی به‌هێزی به بیروباوه‌ڕ و فیكره‌كان ده‌ركه‌وت، دوای چه‌ند ده‌یه‌كی كه‌م ده‌بنین ئومه‌تی ئیسلامی پێكهاتووه له تیر‌و هۆز و رۆشنبیریه‌كان كه له ده‌وری بیروباوه‌ڕو فیكره دامه‌زرێنه‌ره‌كه كۆبووینه‌وه، ده‌بینین ده‌سه‌ڵاتی كرده‌یی هه‌یه ده‌گوازرێته‌وه له ره‌گه‌زێك بۆ ره‌گه‌زێكی تر، پایته‌خته‌كه‌ی له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تره، ئاشكرایه كه بنه‌مای فیكری بۆ بنیاتنانی ئومه‌تی ئیسلامی بریتیه له پارێزگاریكردنه له سه‌ر بوون و به‌رده‌وامی خۆی به درێژایی چه‌ندین سه‌ده.
ئومه‌تی ئیسلامی له مێژووی خۆی به‌چه‌ندین قۆناغی پێشكه‌وتن و دهواكهوتن له ئیجتیهاد و نوێگه‌ری فیكری تێپه‌ڕیوه، بۆ ده‌بینین هه‌وڵه‌كانی چاكسازی فیكری ئیسلامی به درێژایی سه‌رده‌مه‌كان نه‌وه‌ستاوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و مێژووه خاڵی نه‌بووه له لادانی فیكری، كه ئومه‌تی ئیسلامی پێی سه‌رقاڵ بووه، به‌شێك له تاقه فیكری و كردهیهكانی به فیڕۆداوه، به‌ڵام ئومه‌تی ئیسلامی له كۆی گشتی بیروباوه‌ڕو فیكره‌كانی لای نه‌داوه، فیكری وه‌حی خوای و سوونه‌تی پێغه‌مبه‌ر به‌رده‌وام بوونی هه‌بووه، تا ئێستاش ئاماده‌یی هه‌یه له پارێزگاری له ئومه‌ت و توانای پاراستنی هه‌یه له‌وه‌ی كۆببنه‌وه له‌سه‌ر گومڕایی.
ئه‌مرۆ ئومه‌تی ئیسلامی پێویستی به هه‌وڵی چاكسازی هه‌یه له هه‌موو بواره‌كانی ژیانی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵام چاكسازی فیكری وه‌ك مونتهڵهقێك ده‌مێنێته‌وه بۆ چاكسازی له‌و لایه‌نانه و لایه‌نه‌كانی تر، چاكسازی سیاسی پێویستی به فیكری سیاسیه، چاكسازی ئابووری پێویستی به فیكری ئابووریه هتد.
لێره مه‌به‌ست چاكسازی فیكری بیریه له قۆستنه‌وه‌ی هه‌ل و ئه‌و ئهلهنگهریانهی رووبه‌ڕووی ئومه‌تی ئیسلامی ده‌بنه‌وه، له ژێر تیشكی ئه‌و سه‌رچاوه‌كانی فیكری مرۆڤ و ئه‌زموونی مرۆیی هاوچه‌رخ گونجاندن و به‌كارهێنی له ژێر تیشكی ئه‌و مهقاسیدانهی كه بووه به سه‌رچاوه له وه‌حی خوایی و سوونه‌تی پێغه‌مبه‌ر.
سه‌رچاوه‌كانی بنیاتنانی فیكری ئیسلامی چین؟ مهرجعهیهت هه‌یه بۆ ئه‌و سه‌رچاوانه؟
ده‌كرێت سه‌رچاوه‌كانی بنیاتنانی فیكری ئیسلامی له سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی شه‌ریعه‌ت بكرێن، كه زانستی ئوسڵ فیقه دیاریكردوون، كه بریتیه له: قورئان و سوونه، ئیجتیهاد، كه بریتیه له قیاس و ئیجماع، كه ئه‌و سه‌رچاوانه كۆده‌نگیان له‌سه‌ر له هه‌ڵسه‌نگاندنی فیكره‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ندێك راجیایی له چه‌مكی قیاس و ئیجماع، هه‌روه‌ها هه‌ندێ به‌ڵگه‌ی تر هه‌یه كه زانایان په‌نای بۆ ده‌به‌ن، هه‌ندێك به سه‌رچاوه‌ی لاوه‌كیان داناون، هه‌ندێك به سهرچاوهگهلێكیان داناون كه راجیان له‌سه‌ره، هه‌موو ئه‌وانه‌ش ڕێسای خۆیان هه‌یه زانیانی بواری ئوسڵ دیاری‌یان كردوون، له‌وانه: عورف، ئیستحسان، مهسڵحهی مورسله، سهدزهرائیع هتد.
ئه‌وه‌ی ئێمه لێره ده‌یڵێین: راجیایی نیه كه قورئان و سوونه‌ی سه‌حیح دوو سه‌رچاوه‌ن بۆ فیكری ئیسلامی، كه سێ جۆر له‌خۆ ده‌گرێت له تێگه‌یشتن و وردبوونه‌وه، كه بریتیه له: تێگه‌یشتنی ده‌ق، تێگه‌یشتنی واقیع، كه به‌ست پێی بۆ ده‌قه و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌گرێت له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتنی دابه‌زاندنی ده‌ق بۆ سه‌ر واقیع.
به درێژایی سه‌رده‌مه‌كان زانایانی ئومه‌تی ئیسلامی په‌یڕه‌ویان له پرۆسه‌ی دابه‌زاندنی ده‌ق كردووه بۆ سه‌ر واقیع، ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یان كۆكردۆته‌وه له زانستی جۆراوجۆر له مه‌زهه‌به فیقهیه جۆراوجۆره‌كان و هه‌وڵی ته‌فسیر و شه‌رحی حه‌دیس، كۆكردنه‌وه‌ی مێژوو و زانستی كه‌لامی فیرقهكان، ئه‌زموونی دادگا و ئاراسته‌ی سۆفیگه‌ری و فه‌لسه‌فه و زانستی فهلكناسی و پزیشكی و زانسته‌كانی تری ماده و جێبه‌جێكردنی و ئه‌زموونی بهرێبردنی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی و هتد… ئومه‌تی ئیسلامی توراسێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و ئیجتهادی گه‌شه‌كرد و پێشكه‌وتووی هه‌یه له‌گه‌ڵ دۆخ و شوێن و حاڵه‌ته‌كان مامه‌ڵه‌ی كردووه، به‌و جۆره توراس سه‌رچاوه‌ی سێ یه كه ئومه‌تی له سه‌ر ئیجتیهاد و بیروبۆچوونی له‌سه‌ر بنیات بندرێت.
سه‌رچاوه‌ی چواره‌م هه‌یه كه زۆربه‌ی جار په‌یوه‌سته به كاروباری مادی مه‌ده‌نی و ئیداری هه‌روه‌ك ئومه‌تی ئیسلامی هی تاك، یاخود ده‌زگا، یا كۆمه‌ڵگه بێت، واقیعی ئومه‌تی ئیسلامی له ئاوێته بوون و مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ گه‌لانی تر پاش نه‌كه‌وتووه، بۆیه بۆ ئومه‌تی ئیسلامی نه‌نگی نیه كاتێك ئه‌زموونی نه‌ته‌وه‌كانی تر وه‌رده‌گرێت، كه سود و په‌ندی تێدا بێت، بۆیه ده‌بینین ئه‌زموونی مرۆیی هاوچه‌رخ سه‌رچاوه‌یه‌كه له سه‌رچاوه‌كانی وه‌رگرتنی فیكر له زۆر كاروباری ژیان و پرسه‌كانی ژیان.
كاتێك توراسی ئیسلامی سه‌رچاوه‌یه‌ك ده‌خوازێت به‌كاری بهێنین و سودی لێوه‌ربگرن، ئه‌و له خودی خۆی سه‌رچاوه نیه، راست و هه‌ڵه‌ی تێدایه، هه‌ندێكی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بارودۆخی سه‌رده‌م و شوێن بووه، هه‌ندێكی پێوه‌ندی به دۆخی ئێستاوه نیه، به هه‌مان شێوه‌ش له ئه‌زموونی مرۆڤی هاوچه‌رخ، هه‌یه ده‌خوازێت ئاگاداری بی و سودی لێوه‌ربگیرێت، به‌ڵام سیفه‌تی مهرعجیهتی باڵای نابێت.
پشت ده‌به‌سترێت به توراسی ئیسلامی و ئه‌زموونی مرۆڤی هاوچه‌رخ له لایه‌نی ئیجتیهادی هاوچه‌رخ هه‌ندێك جار به‌هۆی ئه‌و ئهلهنگهریانهیه، هه‌ندێك جار هه‌ل و توانایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قورئان و فه‌رمووده‌ی سه‌حیحی پێغه‌مبه‌ر دوو سه‌رچاوه‌ی باڵان، هه‌ر یه‌ك له توراسی ئیسلامی و ئه‌زموونی مرۆیی دوو سه‌رچاوه‌ی گرنگ و پێویستن، به‌ڵام له ژێر سه‌رچاوه‌یی قورئان و سوونه‌تی پێغه‌مبه‌رن.
چۆن روبه‌ڕی ئه‌و فیكرانه ببینهوهكه پێی وایه ئیسلامی دژی عه‌قڵه، هه‌روه‌ها بیكردنه‌وه له گۆشه‌یه‌كی ئیسلامی كه كۆت له سه‌ر فیكر داده‌نێ؟ ئه‌و گومانه چه‌ند پێوه‌ندی به مێژووی ئایینی رۆژئاوا هه‌یه؟
جێی ئاماژه پێكرده ئیسلام ئازادی بیكردنه‌وه‌ی ره‌ها كردوه به جۆرێك نابیندرێت له ئایین یاخود مه‌زهه‌بێكی تر، یا رۆشنبیریه‌كی تر به‌و جۆره بووبێت، قورئانی پیرۆز ئه‌و راستیه‌ی سه‌لماندووه، له هه‌موو بوارێك له بواره‌كانی بیكردنه‌وه‌ی مرۆیی، له‌وانه‌ش به كارهێنانی عه‌قڵ له پرسی خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌رایه‌تی و گه‌ڕانه‌وه بۆ لای خوا، له پرسی سیاسه‌ت و حوكم و پێوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی و پرسی ئابووری و به‌رێوبردن و كاروباری كۆمه‌ڵگه و خێزان، ده‌بین پشكی شێر به به‌كارهێنانی عه‌قڵ كه‌وتوو به هه‌موو ئامرازه‌كانی پهیبكردن له ڕوانین، بینین، بیركردنه‌وه، وردبوونه‌وه، بیركه‌وتنه‌وه، په‌ندوه‌رگرتن، شێوازه‌كانی بیركردنه‌وه‌ی تاك و گفتوگۆی دووكه‌سی، ئه‌و كۆنگره‌ی كه پێوه‌ندی به بابه‌تێك هه‌یه، گفتوگۆ موناقه‌شه، ده‌بین ئاماژه‌ی ئاراسته‌كردنی ناووه‌كی ئاراسته‌كردنی راسته‌وخۆ هه‌یه به چیرۆك و په‌ند وه‌گرتن له رابردوو و پلاندانان بۆ داهاتوو، ده‌بینین له ئارام گرتن له سه‌ر ناخۆشی فێربوون به چاكه بۆی حیسابه، له هه‌موو ئه‌وانه بانگه‌وازه بۆ به‌كارهێنانی عه‌قڵ و بنیاتنانی فیكری و گه‌شه‌ی مه‌عریفی و زیادكردنی زانست له هه‌موو بواره‌كان.
كاتێك ئومه‌ت ئه‌گه‌ر له رابردوو كه‌مته‌رخه‌م بووبێت، یاخود ئه‌مرۆ كه‌مته‌رخه‌م بووبێت له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌وه‌ی قورئان داوای ده‌كات له پایه‌كانی بیكردنه‌وه و ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ به‌ر ئه‌نجامی گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتن به پایه‌كانی مه‌ده‌نیه‌ت و شارستانیه‌ت، ئه‌وا كه‌م وكوڕهیهكه پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وه گرفتێكه له ناو مسوڵمانانی ئه‌مرۆ نه‌ك له ئیسلام.
راسته ئه‌مرۆ جیهانی ئیسلامی قه‌تاعه‌ت به‌و شتانه ناكات كه ئێمه له ده‌قه‌كانی ئیسلام باسی ده‌كه‌ین و پارێزگاری لێ ده‌كه‌ین و وه‌ڵامی ئه‌وانه ده‌ده‌ینه كه تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن، چونكه به‌ڵگه‌كانیان له‌و شتانه‌ی گومانیان هه‌یه ده‌رباره‌ی ئیسلام له واقیعی دواكه‌وتووی ئیسلام سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه به‌س بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌نه شاهید، به‌ڵام ئێمه ده‌بینین ئه‌وه‌ی هه‌یه له كۆمه‌ڵگه‌كانی دینداری به ئایینی مه‌سیحیه، نابینین تۆمه‌ته‌كه بۆ ئایینی مه‌سحی نیه كه بوبێته هۆی دواكه‌وتنی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه.
ئه‌وه‌ی گرنگه بریتیه له‌و پرسه بریتیه له خێرایی له هه‌ڵساندنه‌وه‌ی واقیعی ئیسلامی بۆ ئه‌وه‌ی بچێته ئاستێكی به‌رز، كه ئیسلام ده‌یه‌وێت، بۆیه ده‌بینین وه‌ڵامێكی رازیكه‌ر نیه بۆ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی به‌ره‌و رووی ئیسلام ده‌كرێنه‌وه، به‌ڵكو ئه‌وانه له داهاتوو ده‌بنه ده‌رگا گه‌لێك خه‌ڵك پۆل پۆل دێنه ناو ئیسلام.
ده‌بینین ته‌فسیری دواكه‌وتووی ئیسلام له سێ فاكته‌ر سه‌رچاوه‌ی گرتووه: فاكته‌ری یه‌كه‌م كه ئێستا بوونی هه‌یه، ئه‌و دۆخه دواكهوتووهیه كه كۆمه‌ڵگه‌ی مسوڵمانانی ئه‌مرۆی پێ وه‌سفكراوه، فاكته‌ری دووه‌م: فاكته‌ری مێژووییه، كه ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ رۆژئاوا و په‌یوه‌ندی به مه‌سیحیه‌ت، مه‌سیحیه‌ت هاوپه‌یمان بوو له‌گه‌ڵ هێز و پادشاكان هۆكاربوون بۆ سانسۆر خستنه سه‌ر بیركردنه‌وه و دژایه‌تی پێشكه‌وتنی زانستی، هه‌روه‌ك مێژووی رۆژئاوا به روون و راشكاوی شایه‌تی ئه‌وه ده‌دات، بزوتنه‌وه هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان له كه‌نیسه و چاكسازی ئایینی ده‌رچه‌یه‌ك بوون بۆ ڕاپه‌ڕین و ڕۆشنگه‌ری ئه‌ورووپی، پاشان به‌سه‌ر هه‌موو ئایین به‌گشتی و ئیسلام به تایبه‌ت، وه‌ك حوكم به‌سه‌ر مه‌سیحیه‌ت.
فاكته‌ری سێیه‌م په‌یوه‌سته به داهاتوو، كه مه‌ترسی هه‌یه كه كۆتایی به حاڵه‌تی موسڵمانانی پابه‌ند به حوكمه‌كانی ئیسلام و ئاراسته‌كردنی ده‌بێت، هێزێكی شاراوه پاڵی ده‌نێت به‌ره‌و به‌رزبوون و باشترین بوون، ئه‌و ترسه‌یه كه شاره‌زایان و زانیان ئاگاداری هێزی شاراوه‌ی ئایینی ئیسلامن، له‌و بڕوایه دان كه ئه‌و هێزه ده‌بێ كاری خۆی بكات ئه‌گه‌ر دوای ماوه‌یه‌كی تربێت.
كه‌واته گرنگترین ئه‌و پرس و بابه‌تانه‌ی كه “بنیاتنانی فیكری” له ژیانی ئومه‌تی هاوچه‌رخی له سه‌ر بنیات ده‌ندرێت چیه؟
ئه‌و پرسیاره ده‌مانباته‌وه بۆ پێویستی بنیاتنانی دیدگایه‌كی هه‌مه‌كی بۆ كۆمه‌ڵێك نه‌خشه‌ی بنیاتنانی فیكری كه سه‌رچاوه‌كانی ئه‌و بنیاتنانه و بابه‌ت و میكانزم و رێگاكانی پێوانه و هه‌ڵسه‌نگاندن و نه‌خشه‌كانی تری وه‌ك نه‌خشه‌ی مێژووی فیكره‌كان و جوگرافیای فكر كۆده‌كاته‌وه.
نه‌خشه‌ی بابه‌ته‌كانی”بنیاتنانی فیكری” بۆ نمونه بابه‌ته‌كانی ده‌ست به بنیاتنانی فیكری لای هه‌موو تاكێكی ئومه‌ت و ناونانی به سه‌رچاوه‌كانی بنیاتنانی ئومه‌ت بریتیه له: زمان و ئایین و مێژوو، پاشان ئاسته جۆراوجۆره هاوچه‌رخه‌كانی له‌و فیكره‌ی حاڵه‌تی ئومه‌ت روون ده‌كه‌نه‌وه، هه‌ڵوێستی ئاسته‌كان له پرسه وروژێنه‌ره‌كانی رۆژگار ده‌باره‌ی ژیانی هاوچه‌رخ له سه‌ر ئاستی ناوخۆی و ناوچه‌ی و جیهانی، تایبه‌ت به پێگه‌ی ئومه‌ت له جیهان و دیدگای بۆ خودی خۆی و ئه‌وه‌ی تر، كه گه‌نگه‌شه توند دهكاتهوهدهربارهی ناسنامه و لایه‌نگری و گه‌شه و جۆری مرۆیی و جیهانگیری و نشتیمانی.
هه‌رچی ئه‌و بژارده‌ی كه هه‌وڵی راسته‌وخۆ ده‌دات بۆ چاكسازی له واقیعی ئومه‌ت، له‌سه‌ریه‌تی گرنگی به‌و بابه‌تانه‌ی تر بدات كه ده‌ربڕی دیدگای فیكرییه بۆ چاكسازی، به تایبه‌ت ده‌روازه‌كانی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و تیۆره‌كان و ده‌روازه‌كانی گۆڕانكاری و رێگاكان و ئاسۆكانی و ئه‌زموونی هه‌ڵسانه‌وه‌ی ژیاری و كۆڵه‌گه‌كانی چاكسازی فیكری هه‌ڵسانه‌وه.
پرسی بنیاتنانی فیكری هۆشیاری گشتی ده‌خوازێت له سه‌ر ئاستی تاك تاك و گروپه‌كانی ئومه‌ت، به شێوه‌یه‌ك ئومه‌ت ده‌توانێ هه‌وڵی ئه‌و بنیاتنانی ئه‌و هۆشیارییه بدرێت له رێگه‌ی فێركردنی مه‌نهه‌جی و راگه‌یاندنی ئاڕهستهكهر، به هه‌مان شێوه پرسی هۆشیاری گشتی ده‌خوازێت پرسه‌كان وه‌ربگرێت بۆ به‌رچاوڕونی داهاتوو و پلانی به‌رنامه‌داڕێژراوی بۆ دابندرێت، راهێنانی تایبه‌ت، تاقیكردنه‌وه‌ی تۆكمه بۆ وزه‌ی مرۆیی، كه توانای پێشه‌نگی و سه‌ركرایه‌تی هه‌بێت بۆ چاكسازی.
چی ده‌رباره‌ی ئه‌و ئهلهنگاریانه ده‌ڵێی كه ده‌بنه به‌ربه‌ست له به‌رده‌م “بنیاتنانی فیكری” به‌تایبه‌ت له سه‌ر ئاستی ئومه‌ت؟
كاتێك بنیاتنانی فیكری سیفه‌تێكه بۆ ئه‌و ناسنامه‌ی كه تاك به‌ده‌ستی ده‌هێنێت، خۆی ده‌داته لای ئومه‌ته‌كه‌ی، نه‌بوونی هۆشیاری به تایبه‌تمه‌ندی ناسنامه و لایه‌نگری ده‌بێته به‌ربه‌ست له‌سه‌ر سوربوون له سه‌ر بنیاتنانی فیكری تایبه‌ت به ئومه‌ت.هه‌ندێك جار نه‌بوونی هۆشیاری تایبه‌ته به تاك، گرفته‌كه لای ئه‌و ده‌وه‌ستێت، هه‌ندێك جار سیفه‌ته‌كه بۆ واقیعی كۆمه‌ڵگه‌یه به جۆرێك كه پرۆگرامی په‌روه‌رده و بنیاتنانی خێزان له ده‌ستی ده‌دات، به‌رنامه‌ی فێركردنی گشتی له ده‌ست ده‌دات، ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه یاسا و قانوونه‌كان كاكردن به شێوه‌یه‌كی ئاڵۆز ده‌بێت، ناكۆكی له سه‌رچاوه‌كانی فیكری ده‌بێت، كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌وێته ئاژاوه‌ی فیكری له‌و جۆره حاڵه‌ته قۆناغه‌كانی گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌بێت، كه ملكه‌چ نابێت بۆ یه‌ك ئاراسته و لایه‌ك، له لایه‌كی تره‌وه یاخود ئاڕاسته‌ی گۆڕانكاری كورت ده‌بێته‌وه له‌سه‌ر پاشخانه فیكری و رۆشنبیریه‌كانی كۆمه‌ڵگه.
سروشتیه حاڵه‌تی فیكری كۆمه‌ڵگه به جێگیری نه‌مێنێته‌وه له‌گه‌ڵ زه‌مه‌ن له رێگای نه‌وه‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت، رووداوه‌كان و كۆڕانكاریهكان كه روو ده‌ده‌ن له واقیع پێویستی به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی فیكری تازه هه‌یه، كاتێك حاڵه‌ته فیكریهكه ده‌سته‌وه‌ستان ده‌بێت له گه‌شه‌كردنی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دۆخه تازه‌كان و گۆڕانكاریه بهردهوهمهكان، هه‌ندێك جار كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌وێته حاڵه‌تی چه‌قبه‌ستوی فیكری كه ده‌بێته رێگر له پێوه‌ندی بنیاتنانی فیكری، ئاشكرایه له ژیانی گه‌لان و نه‌ته‌وه‌كان بیرمه‌ندانی ناوازه ده‌رده‌كه‌ون شاره‌زایی زۆریان هه‌یه له بنیاتنانی فیكری كه له سه‌رده‌مه‌كانی تر دووباره نابنه‌وه، هه‌ندێ جار ئه‌و بیرمه‌نده كاریگه‌ری قوڵی ده‌بێت له سه‌ر دروستبوونی قوتابخانه‌ی فیكری له سه‌ر فیكره‌كانی، درێژ ده‌بێته‌وه بۆ پانتایه‌كی زۆر فراوان له ئومه‌تی ئیسلامی، دوای نه‌مانی ئه‌و بیرمه‌نده بنیاتنه‌ره فیكره‌كانی له تووشی وه‌ستان ده‌بن، له بنیاتنان نوێ نابنه‌وه، هه‌ندێك جار ئه‌و چه‌قبه‌ستوویه ده‌بێته به‌ربه‌ست له سه‌ر كراوه‌نه‌وه به سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی تری فیكر، هه‌ندێك جار ده‌بێته ئاشكركردنی گرفته‌كان له بنیاتنانی فیكری، یاخود ده‌بێته هۆی نه‌بوونی توانا له مامه‌ڵه‌كردن له پرسه تازه‌كان كه ئه‌و بیرمه‌نده توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نیه.
چه‌قبه‌ستووی و نه‌توانینی فیكری نه‌بوونی هۆشیاری به گرنگی نوێگه‌ری فیكری ده‌بێته به‌ربه‌ستی به‌رده‌وام له پرۆسه‌ی بنیاتنانی فیكری.
بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی “بنیاتنانی فیكری” و پێوه‌ندی نێوان نه‌وه‌كان به‌رده‌وام بێت، ئومه‌ت پێویستی به‌وه‌یه خۆی بپارێزێت له پێشه‌نگی یه‌ك له دوای یه‌كی فیكری، هه‌ر قۆناغێك پێشه‌نگی فیكری لێ ده‌رنه‌كه‌وت ئه‌و ئومه‌ته فیكری نوێ ده‌بێته‌وه تێگه‌یشتنی بۆ توراسی ئایینی و رۆشنبیری ده‌بێت، نوێگه‌ری و ئیجتیهاد دوو مه‌رج ده‌خوازن بۆ به‌رده‌وامی “بنیاتنانی فیكری” ئازادی: دۆخێكی كۆمه‌ڵگه له بار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی نوێگه‌ران و بیرمه‌ندان كاربكه‌ن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی فه‌وزا و چه‌قبه‌ستووی فیكری، یاخود پاشه‌كشه، هه‌ندێك جار ناچاریان ده‌كات بۆ ده‌روونی و جه‌سته‌یی رووبه‌ڕووی ئه‌و ئهلهنگهریانه بووه‌ستن.
ره‌چاوكردن و گرنگی دا پاڵنه‌ری داهێنانی فیكرین، یارمه‌تی ده‌دات له پرۆسه‌ی بنیاتنانی فیكری، له به‌رامبه‌ردا نه‌بوونی ئه‌و ده‌زگایانه، یاخود ده‌سته‌وه‌ستانی له ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی داواكراو و دۆخی گونجاو ده‌بێته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی “بنیاتنانی فیكری” له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی رێزمان بۆ گرنگی بوونی ئه‌و ده‌زگا فیكریانه ئه‌وه ناكاته ئه‌وه‌ی ئێمه بێ‌ئاگا بین له حه‌قیقه‌تی ئه‌وه‌ی كه داهێنانی تاك سه‌ره‌كیه له پێشه‌نگی فیكری، سه‌مایه‌ی مادی مرۆڤایه‌تی بووه به سه‌رمایه‌ی مادی فیكری له ده‌زگاكان و كۆمه‌ڵگه‌كان.
به‌های فیكره‌كان ده‌رناكه‌ون ئه‌گه‌ر به شاراوه‌یی لای خاوه‌نه‌كانیان بمێنێته‌وه، به‌ڵام كاتێك ده‌رده‌كه‌ون كه بڵاو ده‌كرێنه‌وه، ده‌بنه ره‌گه‌زێكی گرنگ له رۆشنبیری گشتی بۆ كۆمه‌ڵگه، یاخود ده‌بنه رای گشتی له سیاسه‌ت، یان په‌یڕه‌وێكی دیاریكراو له به‌ركاربردن، گواستنه‌وه‌ی فیكره‌كان له تاكێكی بنیاتنه‌ر بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌رگر، له بزوتنه‌وه‌ی ئه‌و فیكرانه بۆ ئاراسته‌ی كار و كاریگه‌ربوون، بریتیه له ده‌بڕی به‌های فیكر و كاراییه‌كه‌ی، بڵاوبوونه‌وه‌ی فیكره‌كان به‌گشتی له چه‌ندین رێگاوه‌ن، له‌وانه‌ی گه‌شه‌ی خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فێكردن و پێوه‌ندی و بانگه‌شه، به‌ڵام له‌وانه شێوازی زۆر لێ‌كردن هه‌یه، كه ئه‌وه له بازنه‌یه‌كی ته‌نگ، یاخود فراوان، هه‌ندێك له كۆمه‌ڵگه‌كان گرتووتیانه به‌ر له هه‌ندێك قۆناغی ژیانیان، وه‌ك پرۆسه‌ی شوشتنه‌وه‌ی مێشك، بهرنامهڕێژكردنی مێشك و جه‌نگی فیكری، ئه‌وانه شێوازگهلێكن له “بنیاتنانی فیكری” له ئاراسته‌یه‌كی دیاریكراو شێوازی چه‌وساندنه‌وه‌ی و فیكری و دروستكردنی به‌ربه‌ستن به ئاراسته‌یه‌كی تر.
له كۆتایی دا ئه‌و كه‌م و كوڕیه له دیاریكردنی رێساكانی داده‌نرێت بۆ قبوڵكردن و ره‌تكردنه‌وه‌ی فیكره‌كان، هه‌ندێك جار به‌ربه‌ستن له به‌رده‌م گه‌شه‌كردنی”بنیاتنانی فیكری” به‌تایبه‌ت كاتێك په‌یوه‌ست ده‌بێته‌وه به رێساكانی ده‌رنه‌چوون له داب و نه‌ریت، یاخود ئه‌و كاتیگۆریانهی كه هیچ شتێك به‌ده‌ست نایه‌ن له‌وه‌ی مه‌رجه‌عیه‌ت له حوكم و قبوڵ و ڕه‌تكردنه‌وه به‌خشیویه‌تی، پشتبه‌ستنی ده‌زگایه‌كی دیاریكراو، یاخود كه‌سێك بۆ پێكهێنانی ئه‌و مه‌رجه‌عیه‌ته، هه‌ندێك جار بریتیه له بێبه‌شكردنی خه‌ڵك له به‌های ئه‌و فیكرانه كه له رێگایه‌كی تر سه‌رچاوه‌ی گرتووه جگه له‌و ده‌زگایه، یاخود ئه‌و كه‌سه، هه‌ندێك جار ته‌واو پێچه‌وانه‌یه، هه‌ندێك خه‌ڵك ئه‌و فیكره باشانه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، چونكه له‌و ده‌زگایه، یاخود ئه‌و كه‌سه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
له كۆتایی دا ئێمه نكۆڵی له‌وه ناكه‌ین پرسی ئادازی فیكری ئاوێته‌یه له‌گه‌ڵ زۆرێك له ورده‌كاری و بۆچونه‌كانی كه ده‌ربڕی ئه‌و فیكرهن، رێسای گه‌وره بریتیه له چه‌سپاندنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بۆ شه‌ریعه‌ت ده‌رباره‌ی مافی تاك و ئومه‌ت و مافی مرۆڤایه‌تی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تێگه‌یشتن له‌و رێسایتانه و دابه‌زاندنی بۆ سه‌ر واقیع جێی گه‌نگه‌شه‌ی نێوان مه‌زهه‌به فیكریه‌كان، مرۆڤ له هه‌مووشتێك زیاتر گه‌نگه‌شه‌ی ده‌كات.
چۆن ده‌ڕوانه دۆخی ناوه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه و تاقیگه‌ی فیكره‌كان له جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی، پێوه‌ندی ئه‌و دۆخه چیه حاڵه‌تی هه‌وڵی پێشكه‌وتن و هه‌ستانه‌وه؟
كۆمه‌ڵگه هاوچه‌رخه‌كان به دروستكردنی ده‌زگای لێكۆلێنه‌وه جیا ده‌كرێته‌وه، ئه‌وه‌ش تایبه‌ته به به‌رهه‌مهێنانی فیكره‌كان گه‌شه‌پێدان داڕشتنه‌وه‌یان، هه‌ندێك جار جێبه‌جێكردنیان له سه‌ر چه‌ند نمونه‌یه‌كی ئه‌زموونی، ئه‌و دهزاگیانه ناوی جۆراوجۆریان ههندگڕتووه، وه‌ك: ناوه‌ند، یا په‌یمانگه، یا كۆمه‌ڵه، یا كۆڕبه‌ند ھتد… ئاشكرایه ئه‌و ده‌زگایانه فیكر به‌رهه‌م ده‌هێننن بۆ جێگیركردنی ئاراسته ئامانجداره‌كان له هاوكاری كردن به‌هۆی فیكره‌وه بۆ گرتنه به‌ری بڕیاری گونجاو، تا ئه‌و ده‌زگایانه جێگیر بن له هه‌ڵسان به ئه‌ركه‌كانی تایبه‌ت به‌خۆیان، هه‌روه‌ها ده‌سته‌به‌ركردنی لایه‌نی ئامانجدار له پاڵپشتی مادی و پێدانی ئازادی له چالاكی پێویست له كۆبوونه‌وه و كۆنگره و بڵاوكراوه‌كانیان، كه لێكۆڵه‌ران و شاره‌زایان پسپۆڕانی تایبه‌ت به بابه‌تی لێكۆڵینه‌وه به‌شدارن له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگاكان، به‌هه‌مان شێوه له ناو ده‌وڵه‌ت و ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌و ده‌زگایانه كاری سه‌ره‌كیان لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی هه‌یه، یاخود ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوان كراون، هه‌روه‌ها دیاریكردنی نه‌خشه‌ڕێگای داهاتووه به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرێت، یاخود ده‌گونجێت بكرێت، یاخود پێویسته كه بكرێت!.
شایه‌نی باسه هه‌ندێك ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ره‌وه لقیان له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی هه‌یه، بانگه‌شه‌ی دڵه‌ڕاوكێی ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌ڕوونی له زۆربه‌ی ناوه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیاره، كه سروشتی كار و ئامانجیان ئاشكرا ناكه‌ن، به‌ڵكو په‌یڕه‌وی له یاریكردن به رایگشتی و راگه‌یاندن ده‌كه‌ن، پێشنیاز ده‌ده‌ن به سیاسی و سه‌ركرده حزبیه‌كان و خاوه‌ن دارایی و ئابووری بۆ پاڵشتی ئه‌و ئاراسته سیاسیه، یاخود فیكری و بازرگانیانه‌ی ململانێیانه له سه‌ر حیسابی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.
به داخه‌وه تا ئێستا زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی په‌ی به گرنگی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی نشتیمانی نابه‌ن بۆ بواره تایبه‌تیه‌كان، نازان چۆن سود له بونیان وه‌ربگرن بۆ دابینكردنی رێسای مه‌عریفی بۆ دروستكردنی بڕیاره‌كان و گرتنه به‌ری هه‌ڵوێست له بواری ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری هتد….
ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین هه‌ژاریه‌كی به‌رچاو هه‌یه له ژماره‌ی ناوه‌نده‌كانی تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه و جۆریه‌تی و ئاستی بهرهێنان و كاریگه‌ریان له ژیانی گشتی، كۆمه‌ڵگه‌كانمان پێویستیان به سیسته‌می ده‌زگایی هه‌یه بۆ گه‌یاندنی تواناكان، كه به نه‌مان و گۆڕینی به‌رپرسه‌كانیان كۆتاییان پێ نه‌یه‌ت، هه‌ركاتێك به‌رپرسێك هات سه‌ر له نوێ ده‌ست بهكاربكاتهوه بڕیار و هه‌ڵوێسته‌كانی مۆركی كه‌سی به‌سه‌ره‌وه بێت، حیساب بۆ ئه‌و بنه‌مایانه نه‌كات له ناوه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه هه‌یه.
زۆربه‌ی جار ئه‌نجامی ناوه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ره‌كی پشت به ئه‌زموونی راوێژكارانی ده‌ره‌كی ده‌به‌ستێت، ئاسان نیه بیر له سه‌ركه‌وتنی هه‌وڵی هه‌ڵسانه و پێشكه‌وتن بده‌ین به‌بێ داتا و شیكاری بابه‌تی بۆ ئه‌و واقیعه‌ی كه هه‌یه، له‌گه‌ڵ دیاریكردنی ئاڕاسته‌كانی گۆڕانكاری و فاكته‌ره كاریگه‌ره‌كانی، بۆیه پێشبینی كردن بۆ داهاتوو پێویستی به ده‌سته‌به‌كردنی پێداویستیه‌كانی دروستكردنی، مامه‌ڵه‌كردنی باش له‌گه‌ڵ گریمانه‌كانی ده‌كرێت، ئاسان نیه ده‌سته‌به‌كردنی داتا و شیكاریه‌كان به‌بێ بوونی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه و ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی ته‌واو بۆ لێكۆڵینه‌وه و دانانی توانای پێویست بۆ گه‌یشتن به‌و شتانه‌ی كه ده‌كرێت بگه‌ی به ئه‌نجامه‌كانی، پاشان پشت به‌و ئه‌نجامانه ببه‌سترێت بۆ گرتنه‌به‌ری بڕیاره گونجاوه‌كان.