دیدگای قورئان بۆ په‌روه‌رده

عه‌بدلحه‌مید ئه‌حمه‌د ئه‌بوو سولێمان
به‌گشتی بانگخوازان و پێشه‌وایان دایكان و باوكان هاوڕان پێویسته زانیاری‌یان هه‌بێت ده‌رباره‌ی چه‌مكه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و چه‌مكه‌كانی په‌یوه‌ست به سروشتی مرۆڤایه‌تی له بواره‌كانی ئابووری و ده‌روونانسی و كۆمه‌ڵناسی.
ئاشكرایه ئه‌و به‌رچاوڕوونیه، به‌رچاوڕونیه‌كی پسپۆڕی نیه له‌و بوارانه، به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌و به‌رچاوڕونیه به‌راورد بێت له نێوان بواره‌كان بۆ ئامانج و مه‌به‌ستی بوژیك(منطلق)ه فه‌لسه‌فیه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی به ئه‌ندازه‌ی پێویست به‌ها و ره‌وشت و هه‌ڵسوكه‌وته ئیسلامیه‌كان له تاك و كۆمه‌ڵ بچێنین، تا ئه‌وه‌ی بكرێت تاك و گروپی موسڵمان به ئه‌ندازه‌ی توانا له سیسته‌م و یاساكانیان به‌كاریان بهێنێنن بۆ خزمه‌تكردن و به‌رجه‌سته‌كردنی دیدگا و ئامانجی تایبه‌تی ئیسلامی.
ده‌زانین دیدگای گه‌ردوونی قورئانی، ده‌ربڕ و پابه‌ندیه به به‌ها و سروشتیه مرۆییه‌كان، كه رۆحیه‌تی برایه‌تی و دادپه‌روه‌ری هاوكاری و سۆز و یه‌كسانی تێدایه له نێوان هه‌موو مرۆڤه‌كان له‌و شتانه‌ی خوای گه‌وره له مرۆڤ ئافراندونیه‌تی، له‌و گه‌ردوونه شتێكی هه‌ڕه‌مه‌كی نیه، هه‌موو شته‌كانی خوا دروستی كردوون جێنیشینی خوای گه‌وره‌ن، یه‌كتر ته‌واو ده‌كه‌ن، هیچیان وێنه‌ی ئه‌وه‌ی تر نیه، جیاوازی هه‌یه له تواناكان، هه‌مووی یه‌كتر ته‌واوكردنه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستیه‌كانی ژیانی مرۆڤایه‌تی، كه‌واته به‌بێ ئه‌وه ژیان نابێت، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی یه‌كسانییه له سامانی سروشتی، هه‌روها پێچه‌وانه‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی گونجاوه بۆ هه‌موو تاكه‌كان، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی ناتوانن له كاركردن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن، چونكه ئه‌و تاكانه به‌شكیان هه‌یه له سامانی سروشتی، كه بریتیه له سه‌رچاوكانی وه‌ك نه‌وت كانزاكانی تری ژێر زه‌وی.
بۆیه له ده‌قی قورئانی جیاوازی له نێوان دوو جۆر پێداویستی ده‌ستبه‌ركراو ده‌كات له كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی:
یه‌كه‌م: ئه‌و شتانه‌ی به مامه‌ڵه‌ی مرۆڤایه‌تی په‌یوه‌ست ده‌كرێت له هاوكاری، زه‌كات دان كه له كۆتایی دا به شێوه‌یه‌كی گشتی رێژه‌ی سه‌دا دوو و نیوه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووت: ( وفي أموالهم حق معلوم للسائل والمحروم).
دووه‌م: دووه‌م: هه‌موو هاونشتیمانیه‌ك مافی له سامانی سروشتی هه‌یه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: ( وفي أموالهم حق للسائل والمحروم) ئه‌و مافه شتگوێخراوه خۆی لێ نه‌زان كراوه، پشت ده‌به‌ستێت به ئه‌ندازه‌ی سامانی نشتیمان و ئه‌ندازه‌ی خاوه‌ن پێداویستی.
ئه‌وه‌ی گرنگه ئێمه له بیرمان بێت ده‌ستبه‌ری تاكه‌كانی كۆمه‌ڵه، ئه‌وه‌ش نه منه‌ته، نه خێره، به‌بێ ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستیه‌كانی كۆمه‌ڵگه تاك بوونی نیه، ساده‌ترین وێنه ئه‌وه روون بكاته‌وه، چه‌ند تاك كاریكردووه و به‌شدار بووه له پێشكه‌شكردنی تیكه‌یه‌ك بۆ ژیان بۆ هه‌موو تاكێك، هه‌روه‌ك كۆمه‌ڵ بوونی نابێت ئه‌گه‌ر تاك نه‌بێت و به‌هه‌وڵ و ماندوبون و لێهاتووی خۆی كار نه‌كات.
كرۆكی رۆشنبیری بۆ بانگخوازان و پێشه‌وایانی ئومه‌ت و دایك و باوك:
هه‌روه‌ك له پێشه‌وه باسمان كرد جیاوازی هه‌یه له نێوان په‌ی بردن به چه‌مكه‌كان و ئه‌و بوارانه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی حوكمی كۆمه‌ڵگه ده‌كات، حوكمی ره‌وشت و هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، له مامه‌ڵه كردن ئاڕاسته‌ی پسپۆڕی ده‌كات بۆ لێكۆڵینه‌وه له ورده‌كاری پێداویستی و قانوونه‌كان، ئه‌و مامه‌ڵه‌ی واقیعی مادی و مه‌عنه‌ویان رێك ده‌خات، له‌و شته‌ی په‌یوه‌ست ده‌بێت به به‌هاكانی كۆمه‌ڵگه و فه‌لسه‌فه و مه‌قاصید و مانای ژیان.
چه‌ند ده‌روازه‌یه‌ك بۆ زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان:
مه‌به‌ست له ده‌روازه‌كانی زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ بانگخوازان و دایكان و باوكان مه‌عریفه‌ی پیشه‌یی و پسپۆڕی نیه، بۆ ئه‌و بابه‌تانه كه‌سانی پیشه‌یی و خاوه‌ن پسپۆڕی و ئه‌كادیمی و لێكۆڵه‌ر و ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی هه‌یه.
ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وامی ده‌ه‌ن به لێكۆڵینه‌وه و گه‌شه‌ی زانستی، توانیوانه له‌گه‌ڵ دۆخه گۆڕاوه‌كان بڕۆن به‌و توانایانه‌ی له‌به‌رده‌ستیان هه‌یه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه بریتیه له رۆشنبیری گشتی به به‌راورد به دیدگای گه‌ردوونی و به‌ها و چه‌مكه‌كانی، كه حوكم به‌سه‌ر دیدگای كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ن، ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه به‌سه‌ر ئاراسته‌كردنی هه‌ڵسوكه‌وتی تاكه‌كان.
ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ئابووری:
سه‌ره‌تا ده‌ست به‌و بواره ده‌كه‌یت له به‌ر گرنگی له واقیعی ژیان و ئاسان تێگه‌یشتنی ره‌هه‌نده‌كانی كه هاوكار ده‌بێت بۆ تێگه‌یشتن له كۆی بواره‌كان و سروشتی ده‌روازه‌كانی تر بۆ رۆشنبیری بانگخوازان و پێشه‌وایان ئامانجی په‌روه‌رده‌یی دایكان و باوكان.
ئاشكرایه واقیعی رۆشنبیری كۆمه‌ڵگه مسوڵمانه هاوچه‌رخه‌كان دوای داڕوخانی شارستانیه‌ته‌كه‌یان بیروباوه‌ڕ و چه‌مكه‌كانیان گه‌ردی گرت، ئه‌وه‌ش سه‌ری كێشا بۆ مادی و بوون به نێچیری داگیركه‌ری رۆژئاوایی.
موسڵمانان له رووی فیكری و مه‌عنه‌وی و رۆشنبیری بوون به نێچیری شوێنه‌كه‌وته‌ی رۆشنبیری زۆرینه و به‌دواكه‌وتنی كوێرانه‌ی چه‌مك و به‌هاكانی رۆژئاوا، بۆ ماوه‌ی سێ سه‌ده له سه‌ده‌رده‌می سوڵتانی عوسمانی به‌سه‌رده‌می محمه‌دی عه‌لی فه‌رمانڕه‌وای میسڕ تا ئه‌مرۆ رۆژ له دوای رۆژ لاوازی و دواكه‌وتووی زیاد ده‌كات.
له بواری ئابووری شوێن سیسته‌می سه‌رمایه‌داری رۆژئاوایی كه‌وتووین، به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌ی ببه‌ین به دیدگای گه‌ردوونی پشت ئه‌و سیسته‌مه و هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی، په‌یمان به هۆكاره‌كانی شكستی نه‌برده له ئه‌نجامی چاولێكردنمان بۆ رۆژئاوا، په‌یمان به جیاوازی دیدگای گه‌ردوونیمان و جێنشینیمان نه‌برد له زه‌وی.
وه‌ك ده‌زانین دیدگای رۆژئاوایی دیدگایه‌كی مادی دوور له به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كانه، یاسای جه‌نگه‌ڵ فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كات، ده‌ستبه‌رداگرتنه له نێوان یه‌كتری، هه‌موو یه‌كتر وردوخاش ده‌خات، ئه‌وه‌ی تر ده‌كات به نێچیرخۆی، ئه‌وه مێژووی رۆژئاوایه تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه.
كۆی گه‌لانی رۆژئاوایی مادین، به‌شێكی زۆری لائه‌دریین (ئه‌گنۆستیك)ن به‌و واتایه‌ی ئه‌وان مولحید نین، ده‌زانن ئه‌و گه‌ردوونه هێزێكی له پشت هه‌یه، به‌ڵام په‌ی به نهێنیه‌كانی نابه‌ن، ئه‌و ئیمانداره نین، چونكه مه‌سیحه‌ت كاریگه‌ری نیه له سه‌ر چه‌مك و پێداویستیه‌كانی ژیانیان، ناشتوانێت بڕوا به‌خه‌ڵك بهێنێت.
بۆیه هه‌موو ویست و ئاره‌زوویان ده‌یانه‌وێت گه‌وره‌ترین چێژ وه‌رگرن له ژیانیان، ئه‌وان گه‌لانێكن ژیانیان ژیانێكی ئاژه‌ڵانه‌یه، هه‌ر شتێك به‌ره‌و روویان بێت راوی ده‌كه‌ن، له بواری خۆی حوكمی به‌سه‌ره‌وه ده‌كه‌ن.
هه‌مووشت بریتیه له سه‌نه‌دی موڵكیه‌ت،
له‌و چه‌مكه‌ش سه‌ركه‌وتوو بوون، له به‌ر هۆكارگه‌لێكی مێژووی، له یه‌كه‌م جه‌نگی هه‌ردوو قاڕه‌ی ئه‌مریكا و قاڕه‌ی ئوستوڕالیا، چونكه ئه‌و زه‌ویانه به‌ربڵاون، ئه‌وان گه‌له‌كانیان وێران كردن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربازان و مافیاكانی خۆیان ده‌ستیان به‌سه‌ر دابگرن.
له لایه‌ك تر جه‌نگی كۆڵۆنیالیزم ده‌ستی به‌سه‌ر گه‌لانی قاڕه‌كانی ئاسایا و ئه‌فریقیا داگرت كه خاوه‌نی شارستانیه‌تی پێشوو بوون، وزه‌ی ئه‌و گه‌لانه‌یان قۆسته‌وه بۆ خزمه‌تی خۆیان له خزمه‌تی جه‌نگه‌كانیان به‌كاریان له جێی خۆیان، سامانی گه‌لانی ئه‌و قاڕانه‌یان به تاڵان برد بۆ خزمه‌تی گه‌لانی خۆیان، كه سه‌رچاوه‌ی ماده‌ی خاو بوو، به هه‌رزانترین نرخ، كاڵاكانی خۆیان به‌سه‌ر دا ساغ ده‌كرنه‌وه به گرانتریین نرخ، ئه‌وه‌ش بووه هۆی به‌رهه‌مێنانی لاوازی و دواكه‌وتووی زیاتر.
له كاتێك دیدگای رۆحی قورئانی پێچه‌وانه و دژی ئه‌و دیدگا ئاژه‌ڵیه رۆژئاوایه‌یه، هه‌روه‌ك ده‌كرێت گه‌لانی ئیسلامی ئه‌و دیدگایه ته‌به‌نی بكه‌ن و توانای خۆیانی بۆ به‌خنه گه‌ڕ.
دیدگای گه‌ردوونی روحی و جێنیشینی قورئانی، دیدگایه‌كه بنه‌ماكه‌ی دادپه‌روه‌ری و برایه‌تی و جێنیشینی مرۆڤه بۆ به‌رێوبردنی ئومه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو مرۆڤ و پاراستنی كه‌ڕامه‌ت و هاوكاری دروستكردنی سۆز و به‌زه‌یی و ره‌حم و ئاشتی له نێوان هه‌موو مرۆڤه‌كان، چونكه:
ــ له یه‌ك نه‌فسن، خوای گه‌وره خێزانه‌كه‌ش‌ی له‌و نه‌فسه دروستكردووه.
ـــ گه‌ل و هۆزه‌كان (لتعارفوا إن أكرمكم عند الله أتقاكم)
ــ جیوازی زمانه‌كانتان و ره‌نگه‌كانتان (وَمِنْ آيَاتِهِ خَلْقُ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضِ وَاخْتِلافُ أَلْسِنَتِكُمْ وَأَلْوَانِكُمْ إِنَّ فِي ذَلِكَ لآيَاتٍ لِّلْعَالِمِينَ) (الروم:22)
ــ جیاوازی له بیروباوه‌ڕو حه‌زه‌كانتان (لا ينهاكم الله عن الذين لم يقاتلوكم في الدين ولم يخرجوكم من دياركم أن تبروهم وتقسطوا إليهم إن الله يحب المقسطين (
ــ بانگه‌واز و گفتوگۆ (ادْعُ إِلَى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُمْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنْ ضَلَّ عَنْ سَبِيلِهِ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ)
چاكه‌كاری له‌گه‌ڵ دایك و باوك وچاكه‌كردن له‌گه‌ڵ دراوسێ خزمی نزیك
ـــ ئاشتی نه‌بوونی دوژمنكاری (فَمَنِ اعْتَدَى عَلَيْكُمْ فَاعْتَدُواْ عَلَيْهِ بِمِثْلِ مَا اعْتَدَى عَلَيْكُمْ وَاتَّقُواْ اللّهَ وَاعْلَمُواْ أَنَّ اللّهَ مَعَ الْمُتَّقِينَ ) سورة البقرة194
)وقاتلوا في سبيل الله الذين يقاتلونكم ولا تعتدوا إن الله لا يحب المعتدين) سورة البقرة .190
ئه‌وه‌ی له پێشوو رابرد پوختی ده‌كه‌ینه‌وه، به ته‌نیا ده‌ستوه‌ردان له بیروباوڕی ئومه‌ت ئامانج نیه.
سه‌رچاوه‌كانی سروشت مافی ئومه‌تن، بۆ به‌ده‌ست هێنانی ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه بۆ هه‌موو تاكه‌كانی ئومه‌ت.
جێنیشنی بریتیه له كاركردن و به‌ڕێوبردنێكی جوانی ژیان و وه‌زه و سه‌رچاوه‌كانی، كه خوای گه‌وره له زه‌وی داناوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی بژیوی تاك و كۆمه‌ڵ به دادپه‌روه‌ری و كاركردن به وردی (ئه‌گه‌ر به چاكه به‌كارهات ئه‌وا چاكه‌ی له دوا ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌خراپه به‌كارهات خراپه‌ی له دوا ده‌بێت)خوای گه‌وره سته‌م له كه‌س ناكات.
به‌بێ په‌یبردن به سروشتی دیدگای گه‌ردوونی و جێگیری و هه‌وڵی له زه‌ویی به گوێره‌ی به‌ها و ئامانجه‌كانی، گه‌ل ده‌مینێته‌وه به‌ڵام ئامانجی نیه له ژیان، هه‌موو ئامانجی ته‌نیا كۆكردنه‌وه‌ی ماده‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی شارستانیه‌ته‌كانی تری پێ وێران بكات، هه‌روه‌ها هه‌ژاری و نه‌خۆشی و برسێتی بڵاو بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌ها و ره‌وشت و هه‌ڵسو كه‌وت به‌هۆی گزی و درۆ و تاڵانی و خراپه و سته‌مكاری داده‌ڕوخێت، به‌و تێگه‌یشتنه له پێوه‌ندی ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی رۆشنبیریه‌ك زاڵ ده‌بێت بریتیه له شێواوی، به‌تایبه‌تیش ره‌وشت و هه‌ڵسوكه‌وت دروستكردنی سیسته‌مێك بۆ چه‌سپاندنی دیدگایان له ژیانیان.
ده‌روازه‌یه‌ك بۆ زانسته سیاسیه‌كان:
ئه‌و ده‌روازه‌یه تیشك ده‌خاته سه‌ر پێشوو كه موسڵمان به گشتی كرێكار و بانگخواز و پێشه‌وا و دایك و باوك په‌یان به جیاكردنه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تی زانستی و به‌كارهێنانی له كاری گرنگ بردبوو، چونكه رۆژئاوا هه‌وڵی زۆری زانستی ده‌دا، بۆ به‌ده‌ستهێنانی مه‌عریفه‌یه‌ك كه گه‌شه به تواناكانی بدات، بۆ به‌ده‌ستهێنانی باشترین رێگای كشتوكاڵی و دۆزینه‌وه‌ی سامانی ژێر زه‌ویی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن.
به هه‌مان شیوه له ژیانی كه میكانزمه‌كانی به‌ڕێوبردنی سیاسی هه‌یه بۆ چه‌سپاندنی رێكه‌وتن و سه‌قامگیری سیاسی له ڕێی هه‌ڵبژاردن جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان، كه به “دیموكراسی” ناسراوه، له ڕووی زۆری و كه‌می بڕیار ده‌دات چی راسته و چی هه‌ڵه‌یه، به گوێره‌ی بیروڕا و ئه‌و شته‌ی پێیان وایه به‌رژه‌وه‌ندیان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات ، به‌بێ زۆر لێكردنی توند له كه‌مینه‌كان به هه‌موو جۆره‌كانی، ئه‌وه‌ش ناخوازێت شۆڕ‌شیان پارێزگاری بێت له ماف و بوونی سه‌ره‌كیان.
له كاتێك دیدگای گه‌ردوونی جێنشینی رێگر نیه له سودگه‌یاندن بۆ گه‌شه‌پێدانی وزه‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی پێویستیه‌كان، ته‌نیا ئه‌وه‌نده هه‌یه به‌گه‌ڕخستنیان بۆ چه‌سپاندنی به‌هاكانی ئیسلامه، كه بریتیه له دادپه‌روه‌ری و بریایه‌تی و ده‌ستبه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیه.
دیدگای ئیسلامی گه‌ردوونی و به‌هاكانی ئه‌گه‌رچی به‌وجۆره‌یه كه مرۆڤ له سه‌ری دروستبووه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (فَأَلْهَمَهَا فُجُورَهَا وَتَقْوَاهَا*قَدْ أَفْلَحَ مَنْ زَكَّاهَا*وَقَدْ خَابَ مَنْ دَسَّاهَا) په‌ی به‌وه ده‌بردرێت كه ئه‌وه به‌های چاكن، به‌ڵام وه‌ك رۆژئاوا نیه به دوای به‌شێكی چێژی ژیان بكه‌وێت له‌گه‌ڵ سروشتی دوژمنكارانه‌ی بێته‌وه له ده‌سته‌مۆكردن و دوژمنكاری بێت.
له ئیسلام چه‌مكی ژیانی سیاسی بریتیه له چه‌مكی راوێژ “شورا” به جۆرێك پاڵنه‌رێكی خواڕسكی رۆحیه، پابه‌ندیه به‌وه‌ی كه داڕندراوه له هه‌موو جێژ و به ده‌ستخستنێكی حه‌رام.
هه‌ر كات رێگای دا هه‌موو شتێكی حه‌رامی ده‌ستكه‌وێت ئه‌وه “دیموكراسیه” نه‌ك “شورا” چونكه شورا له سیاسه‌ت كه‌س پابه‌ند ناكات به به‌رنامه‌ی حزبی سیاسی، گه‌ر له پرسه‌كان ده‌ستاوده‌ستی نه‌كرد له ئه‌نجومه‌نی شورا.
تێگه‌یشتنی دروست بۆ جیاوازی نێوان “دیموكراسی” و “شورا” بریتیه له كارێكی گرنگ بۆ سه‌لامه‌تی ژیانی سیاسی بۆ گه‌لانی موسڵمان.
پرۆگرامی زانسته‌كانی ده‌روونزانی و كۆمه‌ڵناسی و په‌روه‌رده‌ی پراكتیكی.
ئاشكرایه زانستی په‌روه‌رده كرۆكی به‌رنامه‌ی گۆڕانكاری چاكسازی ریشه‌ییه له كۆمه‌ڵگه، چونكه منداڵ بریتیه له‌و تۆوه‌ی و جۆریه‌تیه‌تی ئه‌و تۆیه به‌رهه‌می ده‌بێت”سێبه‌ر راست نابێت، ئه‌گه‌ر داره‌كه خوار بێت” زانستی په‌روه‌رده به ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر پشت به چه‌مكه‌كانی زانستی ده‌رونزانی و كۆمه‌ڵناسی ده‌به‌ستێت، بۆ داڕشتنی پڕۆگرامی په‌روه‌رده‌یی بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ منداڵ له ژێر تیشكی ئه‌و به‌هاو چه‌مك و مه‌قاسیدانه‌یه كه له ئاڕاسته‌كردنه‌كی هه‌وڵه‌كان بۆ بنیاتنانی ده‌ستگاكانی كۆمه‌ڵگه و سیسته‌م و سیاسه‌ته‌كانیه‌تی.
بۆیه بنیادی میتۆدی په‌روه‌رده‌ی له بواری پراكتیكی پشت ده‌به‌ستێت به تێگه‌یشتن له ده‌روونی مرۆڤایه‌تی و توانای پێوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كه له ده‌روون به‌رجه‌سته ده‌بێت له واقیعی هه‌ڵسوكه‌وت و پێوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕه‌نگ ده‌داته‌وه.
كرۆكی به‌خششه‌كانی زانستی ده‌رونزانی و كۆمه‌ڵناسی بریتیه له ناسینی چۆنیه‌تی ئاڕاسته‌كانی گوتار بۆ منداڵ و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵی بۆ ئه‌وه‌ی له واقیعی ژیان بیروباوه‌ڕو چه‌مكه‌كانی كۆمه‌ڵگه به شێوه‌یه‌كی كرده‌یی به‌رجه‌سته ببێت له‌لایی.
1ــ قۆ:ناغی منداڵی
ئه‌و قۆناغه بریتیه له سه‌ره‌تای له دایكبوون تا ده‌گاته ته‌مه‌نی حه‌فت ساڵی، كه به گرنگترین قۆناغه‌كانی ته‌مه‌نی مرۆڤایه‌تی داده‌ندرێت، چونكه له‌و قۆناغه منداڵ بوون و ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ری خۆی ده‌ناسێت.
رێگای مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ منداڵ ته‌نیا پشت نابه‌ستێت به چه‌مكی رووت، به‌ڵكو كاریگه‌ر ده‌بێت به بینین و بیستن و هه‌سته‌كانی، بۆ ئه‌وه‌ی منداڵێكی هۆشیار و ئیجابی بێت له تێگه‌یشتنی بۆ چه‌مكه‌كانی هۆشیاری و نا هۆشیاری له ده‌روونی خۆی و تێگه‌یشتن بۆ ئه‌وانه‌ی تر و پێوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی.
بۆ نمونه: گرنگه منداڵ هۆشیاری لابێت له‌سه‌ر خۆشویستی خوای گه‌وره: ( والذين آمنوا أشد حباً لله) چه‌مكی هۆشیاری پێك دێت، كاتێك دایك و باوك و په‌روه‌رده‌كار سوره له‌سه‌ر نیعه‌مه‌ت چاكه و یارمه‌تی خۆی كه پێك دێت له‌وانه: (خوای گه‌وره رێزی لێناوین، پێی به‌خشیوین، رۆزی داوین، نه‌رم و نیانه له‌گه‌ڵمان)
ئه‌گه‌رچی به‌و گوتاره منداڵ په‌ی به ماهیه‌تی خوای گه‌وره نابێت، به‌ڵام هۆشیاریه‌كی لا دروست ده‌بێت له سه‌ر خۆشویستنی خوای گه‌وره، قۆناغه‌كانی دواتری له‌سه‌ر دروست ده‌كات.
2ــ قۆناغی جیاكردنه‌وه:
له‌و قۆناعه هه‌وڵ بدرێت پێشوه‌خته كار له‌سه‌ر چه‌سپاندنی چه‌مك هه‌ڵسكه‌وت و ره‌وشته دروسته‌كان بكرێت له پێناو ره‌زامه‌ندی دایك و باوك و رێزگرتنی كه‌سانی نزیك، جگه له‌وانه‌ش له رێگای گوتاری هاندان كه پاڵ به منداڵ وه‌ده‌نێت ئه‌وه‌ی ببێته جێگای گومانباشی دایك و باوك بۆ هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی، كه قۆناغێكه ده‌گاته ئامانجه‌كانی له‌و سه‌رده‌مه و داخوازیه مه‌عریفی و پیشه‌یه‌كانی له قۆناغی نێوان بیست و پێنج و سی ساڵی.
3ــ قۆناغی هه‌رزه‌كاری
له‌و قۆناغه قۆناغی سه‌ربه‌خۆییه، قۆناغێكه پێویستی به دروستكردنی خود و هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتیه، ئه‌گه‌ر رانه‌هێندرێت مرۆڤ به منداڵی ده‌مێنێته‌وه.
له‌و قۆناغه وه‌ك قۆناغه‌كانی پێشوو پێوه‌ندی دایك و باوك په‌روه‌رده كه‌ر پێوه‌ندیه‌كی ئه‌رێنی و گفتوگۆكردنه بۆ دروستكردنی پێوه‌ندیه‌كی ئه‌رێنی قه‌ناعه‌ت پێهێنان، نه‌ك سته‌م كردن و شكانه‌وه، چاودێری كردنی به‌رده‌وام و پاراستنی له هاورێیه‌تی خه‌ڵكی خراپ.
سته‌مكردن زۆر لێ‌كردن جگه له هه‌ڵگه‌ڕانه و شكانه‌وه و نه‌رێنی و كۆمه‌ڵێك سیفاتی ناشیرن ملكه‌چی و ئینتیهازی ملكه‌چی بۆ هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك به‌سه‌ریه‌وه بێت به حه‌ق و ناحه‌ق، یاخود له كاتی پێویستی شتێك یان حه‌زێكی زوو ملكه‌چ ده‌بێت.
4ــ قۆناغی پێگه‌یشتن:
لێره‌وه منداڵ ده‌بینێت ده‌گاته قۆناغی پێگه‌یشتووی، چونكه كرده‌وه‌كانی كاریگه‌ری و سه‌ر ئه‌نجامی ده‌بێت، شتی راست و حه‌قیقی ده‌بێنێت، به‌بێ زیاده‌ڕه‌وی.
لێره‌وه منداڵ په‌ی به‌شت ده‌بات و پێ ده‌گات، به وریایه‌وه مامه‌ڵه ده‌كا له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری، ئه‌وه به‌رهه‌می گوتارێكی ده‌سه‌ڵاتداری نیه، كه تاك ده‌كاته نیگه‌تیف و ترسنۆك ته‌نانه‌ت له خوای په‌روه‌داگریش به نێگه‌تیفی ده‌ترسێت.
به‌و سه‌رچاوه‌یی ئیمان و بیروباوه‌ڕ و ره‌وشته‌كانی ئه‌و سور ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌نجام نه‌دانی هه‌ڵه و تاوان ده‌گه‌ڕیتوه، په‌شیمان ده‌بێته‌وه، هه‌موو نه‌وه‌كانی ئاده‌م هه‌ڵه ده‌كه‌ن، باشترین هه‌ڵه‌كارێك ئه‌وانه‌ن په‌شیمان ده‌بنه‌وه، چونكه كامڵی هه‌ر بۆخوای گه‌وره‌یه.
5ــ قۆناغی گه‌نجی:
له‌و قۆناغه تاك پێ ده‌گات شایسته‌ی ئه‌وه ده‌بێت له‌رووی كردار و گوفتار، ده‌بێته خاوه‌ن حه‌ز و خوالیا و سه‌رزه‌نشت كردن و بێ هیوابوون.
ئه‌وه‌ی گرنگه به شێوه‌یه‌كی زانستی و كرده‌یی په‌یی به‌و قۆناغانه ببه‌ین كه منداڵ پێی دا ده‌ڕوات و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ین.
6ــ قۆناغی پێگه‌یشتن:
له‌و قۆناغه خێزان پێك ده‌هێنا تواناكانی گه‌شه ده‌كات، دایك و باوك پاڵپشتی مادی و مه‌عنه‌وین، بۆ كوڕ و كچ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو رۆڵی باوك و دایكی ببینین.
شته له پێشنیه‌كان:
ئه‌وه‌ی له پێشوو باسمان كرد، روون ده‌بێته‌وه، كه پێویسته بیرمه‌ندان و په‌روه‌رده‌كاران بانگخوازان پێشه‌وایان دایكان و باوكان هه‌وڵی چاكسازی رۆشنبری بده‌ن، رۆشنبیری په‌روه‌رده‌یی بڵاوبكه‌نه‌وه، گرنگی زۆر به خولی شیاندنی په‌روه‌رده‌یی بده‌ن، له رێی ئامێره هاوچه‌رخه‌كان كۆڕی گشتی، گرنگی زۆر به هه‌ڵسانه‌وه و چاكسازی دروستكردنی ئومه‌تێكی دادپه‌روه‌ر و ئاشتیخواز بده‌ن، ئه‌وه‌ش له پێناو رزگاركردنی مرۆڤایه‌تیه به‌گشتی.
وبالله التوفيق والسداد والرجاء وعظيم الأجر وحسن المآب، إنه على كل شي‌ء قدير.