فره وێنه‌یی ئیجتیهاد له تێگه‌یشتنی به‌ها قورئانیيه‌كان

نووسینی: فه‌تحی مه‌لكاوی
له لێكۆڵینه‌وه هاوچه‌رخه‌كان ده‌رباره‌ی قورئان تێبینی به‌كارهێنانى كۆمه‌ڵێك زاراوه ده‌كرێت، زۆربه‌ی له كتێبه‌كانی پێشوو وا بڵاو نه‌بووینه، نموونه‌ی هه‌ندێك له‌و زاراوانه: به‌ها قورئانیيه‌كان، مه‌قاصیدی قورئانی، مه‌بادئیی قورئان، هه‌مه‌كیه‌كانی قورئان … هتد.
به‌كارهێنانی ئه‌و زاراوانه، له ئه‌نجامی ئیجتیهادی جۆراوجۆ و چۆنيه‌تى تێگه‌یشتن و تێگه‌ياندنى مرۆڤه‌كان بۆ یه‌كتری، له ئایه‌ته‌كانی قورئان سه‌رچاوه ده‌گرێت، ئه‌و راجیاییه به‌رده‌وام ده‌بێت به‌بێ وه‌ستان هه‌تاوه‌كو مۆڤ بوونى هه‌بێت مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌مین. ئه‌وه سروشتى قورئانه وايكردووه له‌سه‌ره‌تای دابه‌زینی بۆ سه‌ر زه‌وی، هه‌موان به تێگه‌یشتنی خۆیان ئیجتیهادی بۆ بكه‌ن، هیچ زانا‌یه‌ك به‌هۆی ئیجتیهادی خۆیه‌وه، خۆی بێ به‌ش نه‌كردووه له ئیجتیهادی زانایه‌كی ديكه، ئیجتیهادی هیچ نه‌وه‌یه‌ك نه‌بووه به سه‌رچاوه‌يه‌كى ته‌واو بۆ نه‌وه‌یه‌كی ديكه دواى خۆيى، جیاوازی له ئه‌نجامی ئیجتیهاد له زۆربه‌ی كات فره‌ییه، نه‌ك دژبه‌یه‌ك، فه‌رمانكردن به ئیجتیهاد ده‌مێنێت تا رۆژیی دوایی، به‌ڵێدان به‌نوێبوونه‌وه به درێژایی ئه‌و سه‌دانه هه‌بووه.
زانایان ئیجتیهادیان كردووه بۆ تێگه‌یشتن له قورئانی پیرۆز و به‌هاكانی، به ئامانجی به‌ده‌ست هێنانی مه‌قاصیده‌كان له هه‌موو سه‌رده‌مێك، له ژێر تیشكی ئه‌و شتانه‌ی كه پێیان وابوو قورئان پێوه‌ندی به ژیانیانه‌وه هه‌یه، كه كۆمه‌ڵێك ئاريشه و پرسيان له‌خۆ گرتووه، ئه‌و فره ئیجتیهادیيه ئاماژه بوو بۆ باڵاده‌ستی قورئان و فه‌رمانڕه‌وایی و پێویستی زانایان به به‌رده‌وامی بۆ قورئان، بۆیه ئاساییه ئه‌مڕۆ زانایان به‌جۆرێك له قورئان بگه‌ن، زانایانی پێشوو به‌و جۆره تێی نه‌گه‌یشتبن، له مقاصیدی گشتی به‌ها باڵاكانی هه‌ڵێنجان بكه‌ن، پرس و داخوازیيه تازه‌كانی سه‌رده‌می خۆیان پێ چاره‌سه‌ر بكه‌ن. ئایا تێبینی نه‌كراوه ئوممه‌تی ئیسلامی ده‌ستبه‌رداری ته‌فسیره تازه‌كان نه‌بووه به درێژایی مێژووی ئیسلامی؟
هه‌روه‌ك قورئان به‌چه‌ندین ناوی جۆراوجۆر هاتووه: وه‌ك مه‌جيد: ق، وَالْقُرْآنِ الْمَجِيدِ” (ق – 1)، حه‌كیم: يس وَالْقُرْآنِ الْحَكِيمِ (يس: 1-2)، گه‌وره : “وَلَقَدْ آتَيْنَاكَ سَبْعًا مِّنَ الْمَثَانِي وَالْقُرْآنَ الْعَظِيمَ (الحجر 87)، كه‌ریم: إِنَّهُ لَقُرْآنٌ كَرِيمٌ (الواقعة: 77)؛ كه به‌رده‌وام به‌خششی دووباره ده‌بێته‌وه بۆ كه‌سانێك به‌دوای رێنوێنین.
نوێگه‌ری و ئیجتیهاد لای ئه‌و كه‌سه‌ی قورئان ده‌خوێنێته‌وه له ئه‌نجامی تێگه‌یشتنێكی روكه‌شانه و سه‌ر پێی و به‌په‌له نایه‌ت، به‌ڵكو ئه‌نجامی ئه‌و بیكردنه‌وه‌یه كه قورئان داوای ده‌كات، بیكردنه‌وه هه‌ڵگێڕ و ه‌رگێڕی تێروانینه و به‌كارهێنانی فیكره جار له دوای جار، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو جارێك لای ئه‌و كه‌سه‌ی بیر ده‌كاته‌وه شتێكی تری بۆ ده‌ركه‌وێت كه پێشتر په‌ی پێ نه‌بردووه، یان په‌ی به شتێك ببات كه‌سی تر په‌یی پێ نه‌بردبێت. “ئیبن عاشوور” له ته‌فسیره‌كه‌ی ده‌ڵێت: بیركردنه‌وه له قورئان بریتیه بیركردنه‌وه له كۆتایی، واته له ئامانجه‌كه‌ی، بیركردنه‌وه ده‌تبات بۆ ناوخۆی، بیر له ده‌لاله‌ته‌كانی بكه‌یته‌وه، بیر له ورده‌كاری له‌سه‌ر مه‌قاصیده‌كانی بكه‌یته‌وه كه موسڵمانانی بۆ ئاراسته‌كراوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: بیركردنه‌وه بریتیيه له به‌كارهێنانی دیدی عه‌قڵی له ده‌لاله‌ته‌كانی ئه‌وه‌ی بۆی داندراوه، ئه‌وه‌ش له‌و شتانه‌یه كه به‌سه‌ر پێی نایه‌ته به‌ربیری مرۆڤ.
خوای گه‌وره له دوو ئایه‌تی به دوای یه‌كدا بیركردنه‌وه هه‌ڵێنجانی كۆكردیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیركردنه‌وه بكات به داوایه‌كی گشتی، واته بۆ هه‌موو كه‌سێك كه قورئان ده‌خوێنێت، ده‌بێ هه‌ڵێنجان بكاته ئه‌ركێكی تایبه‌تى له ئه‌هلی عیلم، هاتنی وشه‌ی هه‌ڵێنجان له دوای ئایه‌تی بیركردنه‌وه ئاماژه‌یه كه بیركردنه‌وه رێگای هه‌ڵێنجانه، یاخود بۆ هه‌ڵێنجان بیركردنه‌وه به مه‌رج گیراوه.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: أَفَلا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِنْدِ غَيْرِ اللَّهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلافاً كَثِيراً * وَإِذَا جَاءَهُمْ أَمْرٌ مِنَ الْأَمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَذَاعُوا بِهِ وَلَوْ رَدُّوهُ إِلَى الرَّسُولِ وَإِلَى أُولِي الْأَمْرِ مِنْهُمْ لَعَلِمَهُ الَّذِينَ يَسْتَنْبِطُونَهُ مِنْهُمْ (النساء:83،82) هه‌ڵێنجان بریتيیه له ده‌رهێنانی شتی داپۆشراو، ئه‌وه‌ش پێویستى به هه‌وڵدانه، ه ته‌نیا كه‌سانێك ده‌توانن كه شایسته بن، ته‌به‌ڕی له ته‌فسیره‌كه‌ی ده‌ڵێت: هه‌موو ده‌رهێنه‌رێكی شتێك كه له به‌رچاوان نه‌بێت، یان زاندراو نه‌بێ له دڵ، ئه‌وا پێی ده‌گوترێت: هه‌ڵێنجه‌ر.
كاتێك زانایان و لێكۆڵه‌ران ئیجتیهاد ده‌كه‌ن له تێگه‌یشتنی بابه‌تێكی دیاریكراو له قورئان، ئه‌و ئیجتیهاده‌یان پێشڕه‌ویان ده‌كات بۆ رێكخستن و گواستنه‌وه‌ی هه‌مووه‌كى (كلى) بۆ به‌شى (جزئى)، گشتی بۆ تایبه‌ت، ئه‌سڵ بۆ لق، هه‌ندێك له لێكۆڵه‌ران سه‌یری بابه‌تی به‌ها باڵاكان ده‌كه‌ن، له رێگای بیركردنه‌وه به‌و جۆره‌ی له قورئاندا هاتووه ده‌رباره‌ی كردگار و بوونه‌وه‌ر، بیر له به‌ڕێوبردنی كردگار ده‌كه‌نه‌وه بۆ بوونه‌وه‌ره‌كانی، خوای گه‌وره ڕه‌گه‌زی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر زه‌وی كردووه به‌سه‌رچاوه‌ی تێگه‌یشتن له بوونی خۆی، له سه‌ره‌تاوه بۆ رێڕه‌وی داهاتووی، بۆیه دیاریكردنی شوێنی به‌ها ئاسان ده‌بێت كاتێك سه‌یری ده‌كه‌ی له ژێر تیشكی سیسته‌می گشتی ئایین كه خوای گه‌وره به وه‌حی كۆتایی پێ هێناوه، سیسته‌می گشتی بۆ ئیسلام، لای موسڵمان سيسته‌كه‌مه بوونى لاوه‌كی له‌خۆی گرتووه:
سیسته‌می بیروباوه‌ڕ، كه دیدگای مرۆڤ و په‌رستش لێی سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
سیسته‌می مه‌عریفه ته‌شریع و په‌یوه‌ندیيه‌كان داده‌نێت.
سیسته‌می به‌ها دیاریكردنی پاڵنه‌ری هه‌ڵسوكه‌وت و كاركردنه.
سیسته‌می به‌ها یه‌كێكه له سیسته‌مه سه‌ره‌كیيه‌كان له‌گه‌ڵ سیسته‌مه‌كانی ديكه، له پێكهاته‌ی تێگه‌یشتن بۆ سیسته‌می گشتی ئایین. ته‌نانه‌ت هه‌وڵده‌ده‌ين ره‌گه‌زه‌كانی سیسته‌می به‌ها كورت بكه‌ینه‌وه له چه‌مكه قورئانيیه‌كان كه له چه‌ند چه‌مكێك هاتووه و په‌یوه‌ستن به به‌هاكان، پاشان بیركردنه‌وه له ده‌لاله‌تی ئه‌و چه‌مكانه له سیاقی خۆیان، دواتر هه‌وڵی گه‌یاندنی واتا گه‌وره‌كان ده‌ده‌ين، كه ده‌كرێت ده‌ربڕی ئه‌و شتانه بن، كه ئێمه ناومان ناون به‌ها باڵاكان.
ره‌گی وشه‌ی به‌ها “القیم” (659) جار هاتووه.
به‌و جۆریه:
ــ منها قامَ وأَقَام وقِيام وقائِم وقَيٌّوم وقِيَم وقَيِّم وقَوَام وتَقْويم: (160) جار
ــ واستَقِمْواستقَامُوا ومُستقيم (47) مرة
ــ وقيامة (70) جار
ــ وقوم (382) جار
ده‌كرێت كۆی واتا زمانه‌وانیه‌كانی وشه‌ی (قَوَمَ) له قورئان به‌و جۆره‌ی خواره‌وه دیاری بكه‌ین:
1ــ به‌رپرسیارێتی و چاودێری و لێپرسینه‌وه و سزا: الله لا إلهَ إلاّ هُوَ الحيُّ القيُّوم” (البقرة: 255)،”أَفَمَنْه ُوَقَائِمٌ عَلَىكُ لِّنَفْسٍ بِـمَاكَسَبَتْ (الرعد: 33)،”اللَّهُ يَحْكُمُ بَيْنَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ” (الحج: 69).
2ــ كێشانه، سوود، نرخ، چاكه‌خوازی، ئه‌و كاره‌ی هیچ به‌هاو كێش و سوودێكی تێدا نیيه أولَئِكَ الذين كَفَرُوا بآيَاتِ ربِّـهِم ولِقَائِهِ فحَبِطَتْ أعْمَالُـهُم فَلَا نُقَيمُ لَـهُم يَوْمَ القِيَامَةِ وَزْناً (الكهف:105)
3ــ به‌رده‌وامی و چاكه‌كارى: وألَّوا اسْتَقَامُوا على الطَّرِيقةِ لأَسْقَيْناهُم ماءً غَدَقاً (الجنّ: 16).
4ــ نه‌گۆڕی و جێگیری و ده‌ست پێوه‌گرتن: لا مُقَامَ لَكُم فارْجِعُوا” (الأحزاب:13)، ) يَوْمَ ظَعْنِكُم وَيَوْمَ إقَامَتِكُم” (النحل: 80)
5ــ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك: گه‌لێكن پێكه‌وه په‌یوه‌ستن، به هاوبه‌شی زه‌وی و زمان: لَقَدْ أرْسَلْنَا نُوحَاً إِلَىٰ قَوْمِهِ فَقَالَ يا قَوْمِ اعْبُدُوا اللهَ.” (الأعراف: 59)
له‌و پێنج واتایه به ڕیشه زمانه‌وانی و ده‌لاله‌ت و سیاقی، ده‌كرێت ئیجتیهاد بكه‌ین له قسه‌كردن ده‌رباره‌ی سێ به‌های به‌رز، كه هه‌موو به‌هاكانی تری تێدا هه‌ڵده‌هێنجرێت، ئه‌و سێ به‌هایه‌ش، بریتیيه له: یه‌كخواپه‌رستی، ئاوه‌دانكردنه‌وه، پاكڕاگرتنی ده‌روون، كه ده‌كرێت دیدگای جیهان له قورئان بوون بكرێته‌وه، به باڵاده‌ستی په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر گه‌ردوون و به‌ڕێوه‌بردنی، له‌سه‌ر مرۆڤ و ژیان و كۆتایی و رێنیشاندانی و رۆزی.
خوای گه‌وره باڵاده‌سته به‌سه‌ر هه‌موو كارێك، زیندوو و باڵایه، پێویستی به‌كه‌س نیيه، كامڵه، یه‌كێك له زات و سیفات و كرده‌وه‌كانی، “القيمة” لێره به واتای یه‌كخواپه‌رستیه.
خوای گه‌وره باڵاده‌سته به‌سه‌ر هه‌موو كارێك، ئاسمانه‌كان و زه‌ویی و ئه‌وه‌ی تێیدا هه‌یه موڵكی خوایه، گه‌ردوون دروستكراوی ئه‌وه، باڵاده‌سته به‌سه‌ر ئه‌و سیسته‌می گه‌ردوون و دیارده گه‌ردوونیهي‌كان به‌ڕێوه ده‌بات، هه‌ندێكی به تۆكمه‌یی خستۆته پاڵ هه‌ندێك، هه‌مووی بۆ مرۆڤ رامكردووه، خوای گه‌وره مرۆڤی تێدا نیشته‌جێكردووه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه، “القيمة” لێره به واتای ئاوه‌دانكردنه‌وه هاتووه.
خوای گه‌وره رێنمایی بۆ مرۆڤ داناوه، تا رێگاكانی ژیانی پێ دیاری بكات له‌سه‌ر ڕشته‌به‌ندیه‌ك كه دیدگا و پێوه‌ندی و كاری رووكه‌شی و ناوه‌كی و ته‌زكیه و پاكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنیاد بنێ.
یه‌كخواپه‌رستی و ده‌ركه‌وته‌كانی له به‌ده‌ستهێنانی مه‌عریفه و بونیادنانی سیسته‌می ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسيی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی مه‌عریفی دروست، ته‌زكیه و ده‌ركه‌وته‌كانی له بونیادنانی كه‌سابه‌تی تاك له‌دڵ و عه‌قڵ و بونیادنانی خێزان و كۆمه‌ڵگه و ئومه‌ت له‌سه‌ر یه‌كترناسین و سۆز و هاوكاری، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ده‌ركه‌وته ماددی و مه‌عنه‌ویه‌كانه له داڕشتنی ئه‌و ياسايانه‌ى كه رێزی مرۆڤ ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن، ئازادی و دادپه‌روه‌ری بۆ دابین ده‌كه‌ن، ئاسانكاری له ژیان ده‌كه‌ن، ئامانجی بوونی مرۆڤایه‌تی له زه‌وی به‌رزده‌كه‌نه‌وه و ده‌يچه‌سپێنن، كه بریتیيه له: په‌رستش و جێنشینی.
له پێناو هاوكاری مرۆڤ و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌وه، خوای گه‌وره ئه‌وه‌ی له ئاسمان و زه‌وی هه‌یه بۆی ڕامكردووه له زه‌وی دروستی كردوه، ئاوه‌دانی كردووه‌ته‌وه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت:
هو أنْشَأَكُم مِنَ الأَرْضِ واسْتَعْمَرَكُم فيها.” (هود: 61) پاشان جێنشینی كردووه له‌سه‌ر زه‌وی و پێداویستیه‌كانی ژیانی پێ به‌خشیووه، خوا ده‌فه‌رمووێت: ولَقَدْ مَكَّنَاكُم في الأَرْضِ وجَعَلْنَا لَكُم فيها مَعَايِش” (الأعراف: 10) بۆ ئه‌وه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زه‌وی پێ ده‌سته‌به‌ر بكات، به‌وه‌ش ده‌بینین چه‌مكی ڕامكردن و جێگیركردن و ئاواده‌كردنه‌وه چه‌مكی سه‌ره‌كین له تێگه‌یشتنی مه‌به‌ستی بوونی مرۆڤایه‌تی و ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌به‌سته ده‌چه‌سپێنێت.
به‌های یه‌كخواپه‌رستی ره‌گه‌زی سه‌ره‌كیيه له سیسته‌می گشتی بیروباوه‌ڕ و لقه مه‌عریفیه‌كانی.
به‌های ته‌زیكه بریتيیه له كاری تایبه‌تی مرۆڤایه‌تی تاك و ده‌سته جه‌معی و لقه‌كانی ده‌روونی و عه‌قڵی.
به‌های ئاوه‌دانكردنه‌وه بریتیيه له‌و وێنه گشتیيه‌ی بۆ شارستانیه‌تی مرۆڤایه‌تی و ره‌هه‌نده ماددی و سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی و لقه‌كانی ئابووری و سیاسيی.
به‌و جۆره ڕشته‌به‌ندی به‌ها باڵاكان گشتگیره به‌سه‌ر: یه‌كخواپه‌رستی و ته‌زكیه و ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی ژیانی مرۆڤایه‌تی و چالاكی و ده‌ركه‌وته‌كانی.
ئه‌و ڕشته‌به‌نده سیانه‌ییه پێشنیازی خوا لێخۆش‌بوو ته‌ها عه‌لوانی بوو، درێژه‌ی به ورده‌كاری هه‌ر سێ به‌ها نه‌دا، به‌ڵكو ته‌نها قسه‌ی له‌سه‌ر به‌های یه‌كخواپه‌رستی كرد، نووسه‌ری ئه‌و دێڕانه دیدگایه‌كی كامڵی بۆ ئه‌و ڕشتهبهندیه خسته‌ڕوو، به‌ر له چاپكردنی، به د.ته‌های نیشاندا، هه‌ندێك تێبینيی خسته‌ڕوو له‌وانه: ڕشته‌به‌ندی سێی لای ئه‌و ڕشته‌به‌ندێك بوو پێنج گۆشه‌ی هه‌بوو، ئوممه‌ت و بانگه‌وازی ئه‌و ڕشتهبهندیه زیادكردبوو، چه‌ند ڕۆژێك پێش مردنی گفتوگۆم له‌گه‌ڵی كرد، گوتم: بۆچوونم له‌و زیادكردنه ئه‌وه‌یه كه ئوممه‌ت و بانگه‌واز هه‌ندێك جار پاڵنه‌ری ئه‌و دۆخ و پێشكه‌وتنانه‌یه، له وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك، ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونانه زاڵبوون به‌سه‌ر لایه‌نگری هه‌رێمی و ناوچه‌یی و نيشتیمانی و ناسنامه لاوه‌كیيه‌كانی تر، چه‌مكی ئومه‌ت له‌ناو چوو، هه‌رچه‌نده فاكته‌رێكی گرنگ بوو له داواكاری خوا لێخوشبوو عه‌لوانی بۆ دووباره ئیعتیبار گێڕانه‌وه بۆ ئه‌و چه‌مكه، له لایه‌كی تره‌وه ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونانه كاری سیاسيی ناوچه‌یی زاڵبوو، به ئاراسته‌ی ئیسلامی، تا وای لێهات ئامانجی سه‌ره‌كی كاری ئایینی ئیسلامی له كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان بووه سیاسه‌ت، خه‌ریك بوو بانگه‌واز له‌بارببات، بۆیه پێویسته به‌ها بۆ چه‌مكی بانگه‌واز بگێڕینه‌وه، به‌و پێیه‌ی ئه‌ركێكی سه‌ره‌كی ئوممه‌تی ئیسلامیه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش من تا ئێستا قسه‌كردنم ده‌رباره‌ی به‌ها باڵاكان له قورئان له‌و سێ ده‌سته‌واژه‌یه: یه‌كخواپه‌رستی، ته‌زكیه، ئاوه‌دانكردنه‌وه، چونكه توانای له‌خۆگرتنی هه‌موو به‌ها لاوه‌كیه‌كانی تر هه‌یه، هه‌موو به‌هاكانی ديكه به‌ڕوونی له‌و سێیه ره‌نگیان داوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و سێ به‌هایه ئه‌مانه‌ته له‌سه‌ر شانی ئه‌و ئوممه‌ته‌ی كه به باشترین و دادپه‌روه‌ر و شاهید وه‌سفكراوه، بۆ گه‌یاندنی ئه‌و بانگه‌وازه به نه‌ته‌وه‌كانی ديكه، ئه‌و سێ به‌هایه و ئه‌و به‌هایانه‌ی تریش كه لێی ده‌بێته‌وه، به‌سه بۆ دروستكردنی ئومه‌تێكی به‌توانا ــ بۆ چه‌سپاندنی ئه‌و به‌هایانه تێیدايه ــ بۆ به‌جێگه‌یاندنی هه‌ڵگرتنی بانگه‌واز بۆ جیهان و پێشكه‌شكردنی سیسه‌ته‌مێك كه تێیدا مرۆڤ جێ‌نشین بێت له‌سه‌ر زه‌وی.
چه‌مكی به‌ها پێویسته په‌یوه‌ست بكرێت به كۆمه‌ڵێك چه‌مكی تر، كه هه‌ندێكی هاوبه‌شه له بازنه‌ی ده‌لاله‌تی هاوبه‌ش و نزیك له ده‌لاله‌ته‌كانی تر، جیاواز ده‌بێته له لایه‌كی ديكه، به‌ها هه‌ندێك جار مه‌بده‌ئه، حكوم به‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، هه‌ندێك جار مه‌قاصیده خوای گه‌وره دایناوه، بۆ چه‌پاندنی مه‌قاصیدی حه‌ق له‌سه‌ر دروستكراوه‌كانی، هه‌ندێك لێكۆڵه‌ر به زاراوه‌ی هه‌مووه‌كیيه ڕه‌وشتیه‌كان ” الكليات الأخلاقية” ده‌ریان بڕیوه.
بۆیه به‌كارهێنانی هه‌ر زاراوه‌یه‌ك له زاراوه‌كانی: به‌ها مه‌بادئ، مه‌قاصید، هه‌مه‌كیان، پشت به كۆنتێكست ده‌به‌ستێت، بۆ نموونه: مه‌قاصید وه‌ك به‌هایه‌ك پێویسته مرۆڤ له ژیانی سه‌ر زه‌وی به‌كاری بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌ده‌وام بێت له‌سه‌ر هیدایه‌تی خوایی، مه‌بادئ كه پێكهاتووه له كۆمه‌ڵێك به‌ها حكوم به‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤ ده‌كات و كۆنترۆڵی ده‌كات به‌گوێره‌ی داخوازیه‌كانی هیدایه‌تی خوایی، به‌ها پێوه‌ری رێكخستنی ئه‌و ڕه‌وشته مرۆڤیانه‌یه به‌گوێره‌ی مه‌قاصد و ڕه‌وشت و هه‌ڵسوكه‌وتی ڕووكه‌شانه بۆ مرۆڤ.
وه‌سفی جیهانی وه‌سفێكه په‌یوه‌سته به قورئان، قورئان كۆتا وه‌حی خواییه بۆ مرۆڤ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مرۆڤ مرۆڤه، دابه‌زێندراوه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری لێ بكرێت و بمێنێت، مرۆڤ پێویستی به شتی تر نيیه، ئه‌وانه‌ی ئیمانیان به قورئان هێناوه ئه‌وانه‌ن بانگه‌وازیان هه‌ڵگرتووه ده‌یگه‌يێنن به نه‌ته‌وه‌كانی ديكه، قورئان تایبه‌تمه‌ندی تێدا نیيه له گه‌لێك بۆ گه‌لێكی تر، له ڕه‌نگ و ڕه‌گه‌زێكی تر،
كاتێك گوتار ئاراسته‌ی ئیمانداران ده‌كات جا له هه‌ركوێ بن، بۆ ئه‌ويه دروستیان بكات، ببن به نموونه‌یه‌كی كرده‌یی بۆ جێبه‌جێكردنی هیدایه‌تی خوایی.
هه‌روه‌ها وێنه‌یان بانگه‌وازێك بێت بۆ كه‌سانی تر، ببن به پێشه‌نگ و نموونه، گومان له‌وه دانیيه ئه‌و به‌هایانه‌ی ڕشته‌به‌ندی به‌هاكان له‌خۆی گرتووه كه بریتيیه له: یه‌كخواپه‌رستی و ته‌زكیه و ئاوه‌دانی، به‌هایی جیهانین، چونكه په‌یوه‌ستن به‌و مرۆڤه‌ی خوای گه‌وره له‌سه‌ر زه‌ویی جێگیری كردوون، به‌بێ ڕه‌چاوكردنی ڕه‌گه‌ز و زمان و ئایین.
وه‌سفی به‌هایی جیهانی ده‌رهاوێشته‌ی جۆراوجۆری هه‌یه، كاتێك بانگه‌شه‌ی ئه‌و به‌ها تایبه‌ت ده‌كرێت، به‌هایه‌ك كه ده‌گونجێت بۆ ئه‌وه‌ی گشتگیر بكرێت به جیهانی بكرێت، دواتر ده‌بێته به‌هایه‌كی جیهانی، بۆ نموونه میراتی پیاوی سپی ئه‌و بانگه‌وازه بوو كه باڵاده‌ستبوو له به‌ده‌ستهێنانی به‌های شارستانیه‌تی ماددی و به‌رپرسیارێتی له فێركردنی نه‌ته‌وه‌كانی ديكه، هه‌ر ئه‌و میراته‌یه ئه‌مریكا ئێستا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، ئه‌وه‌یه ئێستا قسه له به‌های ئه‌مریكا ده‌كرێت، یه‌كێتی ئه‌وروپا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات پاسه‌وانی به‌های ئه‌وروپییه، هه‌موو وڵاتێك له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌وه‌ى بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، ده‌بینین قسه له به‌های فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ڵمانی ده‌كرێت، ئه‌و كاره تایبه‌ت نیيه به ڕۆژئاوا، یابانیيه‌كان شانازی به به‌ها یابان و سین شانازی به به‌هاى سینیه‌كان ده‌كه‌ن، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئێستا باس له به‌ها جیهانیه‌كان ده‌كات، له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ی گفتوگۆی شارستانیه‌ته‌كان تێكه‌ڵی كردووه، “پرۆژه‌ی به‌های جیهانی” لای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له بنه‌ڕه‌تدا له پرۆژه‌ی ڕاهیبێكی كاسۆلیكی سویسڕیه به‌ناوی “هانس كونگ” له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان دایمه‌زراندووه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئایینه‌كان له‌سه‌ری.
ئه‌و نووسینه له سیاقی ئه‌و پرسیاره هات، ئه‌گه‌ر پێویستی هه‌یه بۆ پێداچوونه‌وه به دیدگای نوسه‌ری ئه‌و دێڕانه، له كتێبی “ڕشته‌به‌ندی به‌ها باڵاكان” له بنه‌ماوه بۆ روونكردنه‌وه‌ی دیدگای شێخ ته‌ها عه‌لوانی بوو بۆ ئه‌و ڕشته‌به‌نده، چاپی یه‌كه‌میم پێشكه‌ش به‌و كرد، ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامی پرسیارێك بوو، كه ده‌كرێت ئیجتیهاد بكه‌ین بۆ پێشكه‌شكردنی ڕ‌شته‌به‌ندیه‌كی تر جگه له‌و ڕشتهبهندیه، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌كه به ته‌نها روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕشتهبهندیه نه‌بێت، به‌ڵكو جه‌ختكردنه‌وه بوو له‌سه‌ر توانای ئیجتیهاد بۆ پێشكه‌شكردنی ڕشته‌به‌ندی جۆراوجۆر، كه ده‌كرێت هه‌مان ئامانجی هه‌بێت، یان نزیك له‌و، ناونيشانى ئه‌و بابه‌ته له‌سه‌ر بنه‌مایه هاتووه.