تازەترين چاپكراوهەواڵ

کتێبی هێڵەگشتیەکانی میتۆدی ئیسلامی

زۆرن ئەو نووسین و بیروڕایانەی لەبارەی بابەتە دوو جەمسەریەکانەوە ئەدوێن، بابەتەکانی ئیجتیهاد و جوانییەکانی ژیان و ڕەوایەتیپێدانیان، یاخود حەرامکردن و قەدەغەکردنیان، بەڵام کەمن ئەو توێژینەوە و خوێندنەوانەی کە بە پشتبەستن بە لۆژیک و بیری درووست لەسەر ئەم بابەتانە دەدوێن، ئەم کتێبەی دکتۆر محەممەد عەمارە، یەکێکە لەو نووسینە کەمانە، کە خوێنەر ناخاتە ناو جەنگە بێسوودەکانەوە، دەیان پەڕاوت پێ ناخوێنێتەوە و گومانەکان زیاتر بکات، نووسەر خۆی پاراستووە لە وردەکاریی ناپێویست، پوختەی کرۆک و پاراویی زمان لەم کتێبەدا وا دەکات ئەنجامێکی ڕازیکەرانە دەربارەی بابەتەکە بخاتە دەست خوێنەری خۆیەوە.

ئەم کتێبە یاریکردن نییە بە زمان، بەڵکو ئاشکراکردنی ئەو یارییانەیە کە بە ناوی حەقیقەتەوە خراونەتە ناو پەڕاوەکانی مێژوو، دواتریش بەرگی پیرۆزییان بە بەردا کراوە، دواجاریش ڕەنگە چەندین تاوان و کێشە و جیاکاریی لەنێوان موسوڵماناندا بەهۆی ئەم نووسینە بێ بناغانەوە درووست بووبێت.

 

بابەتەکانی میوزیک، وێنەکێشان، ئاهەنگ و خۆشیدەربڕین و جوانییەکانی ژیان لە دیدگای ئاینی ئیسلامەوە، لەو بابەتانەن کە ئەم کتێبە بەوردی لەسەریان وەستاوە.

هەروەها دەربارەی ئەو میتۆد و ڕێبازە دەدوێت کە دەکرێت ئاینی ئیسلام بەهۆیەوە بکەوێتەوە سەر ڕێڕەوێکی دەوڵەتداریی درووست و گەشەیەکی حەزاری و دونیایی باشتر لەوەی ڕۆژئاوا دەستەبەر بکات.

ئەم کتێبە لەلایەن کۆسار بەرزنجی بەڕاسپاردەی سەنتەری زەهاوی وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply