مه‌قاصیدی شه‌ریعه له كاری په‌روه‌رده‌یی
د.فه‌تحی مه‌لكاوی
ئوسوڵی فیقهـ پێكهاتووه له كۆمه‌ڵێك رێسا، كه پرۆسه‌ی ههڵهێنانجی حكومه فیقهیه‌كان رێك ده‌خات، پاشان بابه‌تی مه‌قاصیدی شه‌ریعه بوو به یه‌كێك له بابه‌ته‌كانی ئوسڵ فیقهـ، له قۆناغه‌كانی دواتر وشیاری به بابه‌تی مه‌قاصید گه‌شه‌ی كرد له رێی ئیجتیهادی زانایان به‌هۆی مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ پێشهاته تازه‌كان، له سێ ده‌یه‌ی رابردوو بابه‌تی مه‌قاصید بوو به یه‌كێك له بابه‌ته به‌رچاوه‌كان، “د.ئه‌حمه‌د ره‌یسونی” به (رابوونی مه‌قاصیدی) وه‌سفی كردووه، هه‌ندێك له ده‌ركه‌وته‌كانی له فێربوونی بابه‌ته‌كانی مه‌قاصید هاتووه، به‌و سیفه‌ته‌ی بابه‌تێكی فێركاری بوو له قۆناغه‌كانی زانكۆ، یاخود وێنه‌ی مه‌قاصید له وانه‌ی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی له فێركردنی گشتی بوو.1
به‌ڵام ئه‌و گرنگیدانه به‌س نه‌بوو بۆ ئه‌و داواكردنهی “عه‌بدولمه‌جید نه‌جاڕ” ناوی نا (ڕابوونی مه‌قاصیدی) له فیقهی ئیسلامی، كه ئه‌ركه‌كه‌ی كاراكردنی مهقاصیده (دووباره هينانهوه و نووسینه و رێكخستنه‌وه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر حكومی گونجاوی له‌سه‌ر بینا بكرێت، ره‌چاوی سه‌رئه‌نجام بكرێت له‌و حكومانهی ته‌به‌نی ده‌كرێت بۆ پێكانی ئامانجه‌كان له واقیع، چاره‌سه‌ری ئارێشه‌كانی واقیعی پێ بكرێت، ئه‌مرۆ ئومه‌تی ئیسلامی زیانێكی گه‌وره‌ی لێكه‌وتووه له ئه‌نجامی پشتگوێ خستنی كاراكردنی مه‌قاصیدی شه‌ریعه له قۆناغه جیاوازه‌كان. 2
زانیمان مه‌قاصیدی شه‌ریعه گشتگیره بۆ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه ده‌بێته پاراستنی ژیری و ماڵ و ناموسی مرۆڤ، مرۆڤ لێره تاكه، كۆمه‌ڵگه‌یه، گه‌له، هه‌روه‌ك سیسته‌می سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیسته‌مه‌كانی تریش ده‌گرێته‌وه، بۆیه مه‌قاصیدی شه‌ریعه هه‌موو ئه‌و بورانه ده‌گرێته‌وه، ئێمه له‌و شوێنه ئاڕاسته‌ی قسه‌مان له كاراكردنی مه‌قاصیدی شه‌ریعه‌یه له‌بواری په‌روه‌رده و فێركردن.
زۆربه‌ی سیسته‌مه‌كانی فێركردنی گشتی و زانكۆیی له جیهان كێشه‌ی قوڵیان هه‌یه، به ئه‌ندازه‌یه‌ك چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه له ناوخۆی ئه‌و سیسته‌م و داب و نه‌ریتانه نه‌ماوه، پێویستی به ئه‌زموون و نمونه و بیری ده‌ره‌كی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه بكات.
ئه‌گه‌ر مهقاصدیی شه‌ریعه كارا بكرێت و دابڕێژرێته‌وه له سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی، به‌هۆی ئه‌زموونی ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌ستێكی باڵای ده‌بێت له چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، ده‌ستی ده‌بێت له جیهانیه‌تی ئیسلامی، به‌تایبه‌ت تایبه‌تمه‌ندی ئاوه‌دانی و جێنشینی، هه‌روه‌ها ئیسلام ره‌حمه‌ته بۆ جیهانیان.
گرنگی قسه‌كردن ده‌رباره‌ی كارا كردنی مه‌قاصیدی په‌روه‌رده‌یی له‌و تێبینیهمان هات بۆ كه‌م و كورتی له‌و چه‌مكه بڵاوه‌ی بۆ كاراكردن هه‌یه له هه‌ندێك كتێبی هاوچه‌رخ، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر تازه گرنگیدانه به چه‌مكی مه‌قاصید و ئاوڕدانه‌وه‌یه له پرسی نوێگه‌ری له خوێندنی زانسته ئایینیه‌كان، له‌گه‌ڵیشی بانگه‌وازكردن بۆ فێربوونی ئه‌و بابه‌ته و پێشكه‌شكردنی له ژماره‌یه‌ك ئاست له فۆناغهكانی گشتی و زانكۆ.
ئه‌و جۆره له كاراكردن له پێشكه‌شكردنی ماده‌یه‌كی خوێندنی تازه تێپه‌ڕ ناكات بۆ سه‌ر ماده‌كانی تر، لێره ئێمه له گرنگی ئه‌و چه‌مكه و پێویستی له پرۆگرامه‌كانی خوێندن تێپه‌ڕناكات، به‌لام له‌كۆتایی دا بریتیه له مه‌قاصید به‌و وه‌سفه‌ی بابه‌تی خوێندنه، به‌ڵام ئه‌وه ناگه‌ینێت كه كاراكردنی مه‌قاصید له هه‌موو بواره‌كانی فێركردنه، یان به‌كارهێنانیه‌تی له زانسته‌كان.
هه‌ندێك جار چه‌مكی كارا كردن زۆر پێش ئه‌و ئاسته ده‌كه‌وێت كاتێك داوا ده‌كات بگوازنه‌وه بۆ بابه‌ته جۆراوجۆره‌كان له زانسته ئایینیه‌كان، به‌تایبه‌ت ئه‌حكامی فیقهی له بواری عیبادات و موعامه‌لات و بواری هه‌ڵێنجانی حكومی فیقهی، به‌ڵگه هێناوه بۆی به‌رێگای دانپێدانان، بۆ بواری فێركردنی ئه‌و حكومه فیقهیانه له‌گه‌ڵ روونكردنه‌وه‌ی مهقاصیدهكانی ئه‌وه‌ی تێیدا شاراییتهوه له حكوم و عیله‌ت و هۆكار.
ئاشكرایه ئه‌وه چه‌مكی دووه‌مه پێویسته، مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌قاصید بكات به‌و وه‌سفه‌ی پرۆگرامێكه له فێركردن.
ئێمه پێویسته به به‌ره‌و پێشچوونی هه‌نگاوی تره له چه‌مكی كاراكردنی مه‌قاصیدی په‌روه‌رده و فێركردن، به چاوپۆشین له مه‌قاصید و مه‌به‌سته‌كانی، یان ئا ئامانجه په‌روه‌رده‌كانی، كه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان به كه‌سایه‌تی مرۆڤ هه‌یه، كه ئامانجمانه له كاری په‌روه‌رده‌یی، مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ مه‌قاصیدی زانسته‌كان كه پێویسته مرۆڤ به‌ده‌ستی بهێنێت و بینیادی ئه‌و وێنه‌یه‌ی له‌سه‌ر بكات، كه هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و مرۆڤه تێیدا ره‌نگ ده‌داته‌وه له واقیعی زانستی و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێكهاته‌ی حاڵه‌تی شارستانی بۆ كۆمه‌ڵگه كه ئێمه له‌به‌ری مه‌قاصیدی په‌روه‌رده‌یی كارا ده‌كه‌ینه‌وه.
ئێمه پێمان وایه مه‌قاصیدی په‌روه‌رده‌یی كه قسه‌ی ده‌رباره ده‌كه‌ین، بریتیه له مه‌قاصیدی قورئانی، كه پێوه‌ندی راسته‌وخۆی به پرسه پهروهردهیهكان هه‌یه كه ئێمه حكومی لێوه‌رده‌گرین، حكوم لێره ته‌نها مه‌به‌ست پێی پێشكه‌شكردنی فه‌توا نیه، كه چی دروسته و چی دروست نیه بیكه‌ین له پرسی په‌روه‌رده‌یی، به‌ڵكو مه‌به‌ست پێی دروستكردنی پێوه‌ندیه له نێوان مه‌قاصیدی قورئانی و حاڵه‌تی په‌روه‌رده‌یی له كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامیمان له هه‌موو گۆشه‌كانی ئه‌و دۆخه په‌روه‌رده‌ییه، هه‌روه‌ها چی فه‌لسفه و سیسته‌م و به‌رنامه و پرۆگرام هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی حاڵه‌تی شاره‌زایانی په‌روه‌رده‌ی پێ وه‌سف ده‌كرێت له هه‌موو ئاسته جۆراوجۆره‌كانی به‌ڕێوبردن، هه‌موو ئه‌وه‌شی ره‌نگی داوه‌ته‌وه له‌سه‌ر حاڵه‌تی مرۆڤ، كه ده‌زگا پهروهردهیهكان دروستی ده‌كه‌ن، به‌وه كاراكردنی مه‌قاصید په‌روه‌رده‌یی ده‌ستی به بیاتنانی دیدگایه‌كی په‌روه‌رده‌یی چاكسازیانه‌ی ده‌ست پێكرد، كه بریتیه له كاراكردنی ئه‌ركی په‌روه‌رده له چاكسازی و گۆڕانكاری و هه‌ڵسانه‌وه‌ی شارستانی بۆ كۆمه‌ڵگه، كه‌سێك ده‌توانێ ئه‌و دیدگایه بنیات بنێ، جگه له شاره‌زایه‌كی مه‌قاصیدی په‌روه‌رده‌یی؟!
شاره‌زایانی په‌روه‌رده و فێركردن به‌ته‌یا ئه‌وانه نین له قوتابخانه و زانكۆ و ده‌زگاكانی تری په‌روه‌رده و فێركردن كارده‌كه‌ن، هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگه گرنگی به په‌روه‌رده ده‌دات، هه‌موو تاكێك به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان یا مامۆستایه، یا قوتابیه، هه‌موو تاكێك یان كوڕه، یا باوكه، یا دایكه، كاراكردنی مه‌قاصید له‌و ئاساتانه واته گرنگی دانی هه‌موو تاكێك به په‌روه‌رده و فێركردن به شێوه‌یه‌كی پۆزه‌تیف و هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی، ئه‌و به‌رپرسیارێتیه ده‌بێته ئه‌مانه‌ت و حه‌ز و جێژوه‌رگرتن، پاڵنه‌ر ده‌بێت له‌ناوخۆی مرۆڤ به نیه‌تێكی پاك كه واجبێكی پیرۆز جێه‌جێ ده‌كات له هه‌ڵسانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه و ئومه‌ته‌كه‌ی، هه‌روه‌ك مه‌به‌ستی پێی ره‌زامه‌ندی خوا نیعمه‌تی دوارۆژه.
كاتێك جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی هه‌ست و بیروباوه‌ڕی تاك ده‌كه‌ینه‌وه له به‌رپرسیارێتی ده‌رباره‌ی كاراكردنی مه‌قاصید له فێركردن، نابێت واجبی كۆمه‌ڵگه‌مان له‌بیر بچێت كه ژینگه‌یه‌كی په‌روه‌رده و فێركردن بڕه‌خسێنن، كه بڕوایان وابێت كه فێركردن په‌یامێكی پیرۆزه، په‌روه‌رده‌كاران شایسته‌ترین كه‌سن له كۆمه‌ڵگه كه رێزی مادی و مه‌عنه‌ویان لێ بگرن، چاوه‌ڕوانكراوه كاراكردنی مه‌قاصیدی شه‌ریعه له فێركردن له كۆمه‌ڵگه به‌رژه‌وه‌ندی و سوده داواكراوه‌كانی بهێنێته دی، كه رێكخراوه له زۆر پێویسته‌كان، پێویسته‌كان، لاوه‌كیه‌كان، به‌وه‌ش كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵگه و خێزان ده‌رده‌كه‌وێت.
1ــ أحمد الريسوني. الفكر المقاصدي: قواعده وفوائده، 1999م، ص7.
2ــ عبد المجيد النجار. مراجعات في الفكر الإسلامي، 2008م، ص137-138.