ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی له توراسی ئیسلامی

ن: د. فتحى حسن ملكاوى
ئه‌و گوته‌یه ڕاست نیيه، كه ده‌ڵێت: ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی زاراوه‌یه‌كی تازه‌یه، له دوو سه‌ده‌یی دوایی ده‌ركه‌وت، هه‌روه‌ك هه‌ندێك نووسه‌ری رۆژنامه‌نووس و به‌رنامه‌كانی راگه‌یاندن ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ن، فیكره‌ی چه‌سپاندنی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی ئاسانه له دروستكردنی بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی و پێكهێنانی ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت به ده‌قه فه‌لسه‌فیه‌كانی سه‌ره‌تا، له ده‌قی زانایان و شه‌رعناسانی وه‌ك عامری، ئیبن ته‌مییه و ئیبن قه‌یم دواتر به ئیبن خه‌لدون تێده‌په‌رێت، به محه‌مه‌د عه‌بده و عه‌بدوره‌زاق سه‌نهوری كۆتایی دێت.
ئه‌وه ئه‌بو نه‌سڕی فاڕابیه كتێبێك ده‌نووسێت له باره‌ی سیاسه‌تی مه‌ده‌نی و قسه له باره‌ی شار ده‌كات وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی، دروستكردنی شار و كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌سه‌ر شێوه‌یه‌كی ژیان یه‌كه‌م پله‌ی كه‌ماڵاته، فاڕابی ده‌ڵێت: مرۆڤ له‌و جۆرانه‌یه، كه شته پێویسته‌كانی به‌گردبوونه‌وه‌ی زۆر له یه‌ك شوێنی نیشته‌جێ ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت، كۆبوونه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان له شوێنێك، هه‌ندێك زۆرن، هه‌ندێك مام ناوه‌ندین، هه‌ندێك بچووكن، گروپه گه‌وره‌كان پێكهاتوون له چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌ك كۆبوونه‌ته‌وه و هاوكاری یه‌كترن، مام ناوه‌ندی بریتیيه له ئومه‌ت، بۆچووكه‌كان شارێك له‌خۆیان ده‌گرێت، ئه‌و سێیه كۆمه‌ڵی ته‌واون، شار یه‌كه‌م پله‌ی ته‌واوكاریيه‌كانه، به‌ڵام هه‌رچی ئه‌وانه‌ن كه لادێكان، یان گه‌ڕه‌كێك و كۆڵانێك، یا چه‌ند خانوێك له‌خۆیان ده‌گرێت ئه‌وه گروپی نا ته‌واون، هه‌یان كه‌م و كوڕی زیاتره، نیشته‌جێبوون له‌خانوێك به‌شێك له كۆڵانێك، كۆڵان به‌شێكه له گه‌ڕه‌ك، گه‌ڕه‌ك به‌شێكه له‌شار، كۆبوونه‌وه له گه‌ڕه‌كه‌كان و له لادێكان هه‌ردووكیان له پێناو شاره، ئه‌وه‌نده هه‌یه جیاوازی نێوان به‌شه‌كانی شار، ئه‌وه‌یه گه‌ڕه‌كان به‌شكن له‌شار، مه‌دینه به‌شێكه له ئومه‌ت، ئومه‌ت دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر چه‌ند شارێك.
گردبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ نیشته‌جێبوون له شار له‌ژێر سایه‌ی یه‌ك سه‌رۆك كه كاروباریان به‌ڕێوه ببات، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ سیفه‌ت گه‌وره‌یی و چاكه و به‌خته‌وه‌ری، مه‌رجی شاری به‌خته‌وه‌ره، ئه‌گه‌ر ئه‌و گردبوونه‌وه‌یه له‌شار نه‌ها‌ته‌دی له به‌ر ئه‌وه‌یه هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و پله‌یه، یاخود خۆیان له سه‌رۆكایه‌تی بێ به‌شكردووه به‌هۆی شتێكی لابه‌لا، فاڕابی ده‌ڵێت: ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه به‌ڕێوه‌يان ده‌به‌ن، ئه‌و سه‌رۆكه له‌و كه‌سه گه‌وره‌و بژارده و به‌خته‌وه‌رانه‌یه.
ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئومه‌تێك بن، ئه‌وه ئومه‌تێكی گه‌وره‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وان خه‌ڵكانێك بن كۆبووبنه‌وه له یه‌ك شوێن ئه‌و شوێنه هه‌موویانی له ژێر یه‌ك سه‌رۆكایه‌تی له‌خۆگرتبێت، ئه‌وه بریتيیه له مدینه فازیڵه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان له یه‌ك شوێن نه‌بوون، به‌ڵكو له‌چه‌ند شوێنێكی جیاواز بوون، خه‌ڵكه‌كه‌ی كه‌سی تر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كردن، كه‌سانێكی گه‌وره‌ی نامۆبوون به‌و شوێنه، ناكۆكیان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، یا ئه‌وه‌یه ئه‌وان رێك نه‌كه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌و شاره ده‌كرێت تێیدا كۆبووبنه‌وه، یاخود له‌و شاره كۆبووینه‌وه، به‌ڵام تووشی نه‌خۆشی و ناخۆشی و وشه‌كه ساڵی بووینه، ناچار به‌رۆیشتن و بڵاوه‌پێكردن بووینه‌وه.
سه‌ر‌كرده له شار ئه‌ركی به‌ڕێوبردن و كاروباری خه‌ڵكه‌كه‌یه‌تی، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موو به‌شه‌كانی شار پێكه‌وه ببه‌ستێته‌وه كۆیان كاته‌وه له‌سه‌ر رۆحی پێكه‌وه بوون و هاوكاری و خۆپارێزی له خراپه.
بۆ خه‌ڵكی شاری فازیڵه به مه‌رج گیراوه كه ده‌بێت زانیاریان به بنه‌ماكانی ژیانی شار هه‌بێت، په‌یڕه‌وی له‌و بنه‌مایانه بكه‌ن و فێری بن، فاڕابی ده‌ڵێت: به‌ڕێوه‌به‌ری شار پادشایه، كاری ئه‌و پێكه‌وه گرێدانی به‌شه‌كانی شاره، به‌شێوه‌یه‌ك رێكیان ده‌خات، هاوكاری یه‌ك بن بۆ نه‌هێشتنی خراپه و به‌ده‌ستهێنانی چاكه، سه‌یری هه‌موو ئه‌و شتانه بكه‌ن ئاسمان به‌خشیویه‌تی، ئه‌وه‌ی سوود به‌خشه، به‌جۆرێك له جۆره‌كان ده‌بێته مایه‌ی گه‌یشتن به‌به‌خته‌وه‌ری وه‌ریبگرن و زیاده‌ی بخه‌نه سه‌ر، ئه‌وه‌ی زیان به‌خشه هه‌وڵ بده‌ن بیكه‌نه سوودبه‌خش، به‌كورتی هه‌وڵ بده‌ن هه‌موو خراپه‌كان به‌تاڵ بكه‌نه‌وه، چاكه‌كان بهێنن.
هه‌موو كه‌سێك له خه‌ڵكی مه‌دینه فازیڵه، پێویستی به روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و بنه‌مایانه و پله‌كانی هه‌یه له به‌خته‌وه‌ری و سه‌رۆكایه‌تی یه‌كه‌م، كه بۆ مه‌دینه فازیڵه و پله‌كانی سه‌رۆكایه‌تیه‌تی، پاشان ئه‌و كرده‌وه دیاریكاوانه، ئه‌گه‌ر بكرێت ده‌گه‌ن به به‌خته‌وه‌ری، ته‌نها فێركردنی ئه‌و كارانه نه‌بێت جگه، خه‌ڵكی دیمنه فازیڵه به‌كاره‌كانی ده‌ناسرێن.
هه‌ندێك جار خه‌ڵك له‌شار گردبووینه‌وه، به‌ڵام مه‌دینه فازیڵه نیيه، به‌ڵكو شارێكه، زانست هیچ پشكێكی تێيدا نيیه، نه‌زانی سیفه‌تی ئه‌و شاره‌یه، له‌سه‌ر چاكه كۆنابنه‌وه، به‌ڵكو له‌سه‌ر خراپه و ده‌رچوون له چاكه كۆبووینه‌وه، ئه‌و خه‌ڵكه به‌ره‌و باشتر و به‌هێزتر هه‌نگاو نانێت، به‌ڵكو به‌ره‌و لادان نزیك ده‌بێته‌وه، له‌و شاره نه‌زانه و گومڕایه، خه‌ڵكانێكی تێدایه زیانیان هه‌یه سوودیان نيیه، هه‌ندێكیان ئاژه‌ڵین، ناتوان وه‌ك شاری كۆبنه‌وه به‌ره‌و پێش بچن، ئه‌وان به سروشتیان شارنشین نین.
فارابی ده‌ڵێت: مه‌دینه فازیله دژه‌كه‌ی شاری نه‌زانه، شاری فاسقه، شاری گومڕایه، كه‌سی خراپ له مه‌دینه فازیڵه وه‌ك گوژاڵك و دڕك وایه له‌نێو گژوگیایه. پاشان ئه‌وانه‌ی سروشتێكی ئاژه‌ڵیان هه‌یه، مه‌ده‌نی نین، ناتوانن له‌گه‌ڵ خه‌ڵك كۆببنه‌وه، به‌ڵكو سروشتیان سروشتی ئاژه‌ڵه، هه‌ندێك وه‌ك ئاژه‌ڵی دڕنده‌ن.
ئه‌بوو حه‌سه‌نی عامری (381هـ) چه‌ند ده‌قێكی له فه‌یله‌سوفانی یونان نه‌قڵ كردووه، له‌وانه ده‌قێكی نه‌قڵ كردووه له ئه‌رستۆتاڵیس ده‌ڵیت: گواستنه‌وه بۆ هاوبه‌شی مه‌ده‌نیه‌ت پێویستیه، ده‌ڵێت: بۆیه ده‌ڵێین: مرۆڤ به سروشتی خۆی مه‌ده‌نیه، ئه‌وه‌ی ناكرێت ئه‌و هاوبه‌شييه بۆ كه‌سی خراپ بێت، له شوێنكی تر هه‌ر له ئه‌رستۆتاڵیسی نه‌قڵ كردوه ده‌ڵێت: ژیان به‌رزه، كه مامه‌ڵه‌ی ته‌واو ده‌كات، ناكرێت ئه‌و مامه‌ڵه‌یه ته‌نیا بێت، پاساویشی به‌وه هێناوه‌ته‌وه كه ئه‌و گردبوونه‌وه‌یه بۆ ده‌ستكاریكردنی كاره تایبه‌تیه گشتیيه‌كانه، ئه‌وه‌ش ته‌نها به‌هاوبه‌شی ته‌واو ده‌بێت، هاوبه‌شی ته‌واو بریتيیه له مه‌ده‌نیه‌ت.
كۆبوونه‌وه پێویستی به رێكخستن و به‌ڕێوه‌بردنێك هه‌يه، كه هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی تێیدا جیاواز بێت، مافی گوێڕایه‌ڵی و شوێنكه‌وتن و پابه‌ندی واجب ده‌كات، ئه‌بو حامیدی غه‌زالی (550هـ) ده‌ڵێت: دونیا و ئه‌مین بوون له نه‌فس و ماڵ ته‌نها به ده‌سه‌ڵاتدارێك رێك ده‌خرێت، كه گوێی ڕایه‌ڵی بكرێت، به‌كورتی مرۆڤی ژیر ململانێ و موناقه‌شه ناكات له‌سه‌ر دروستبوونی جیاوازی چینه‌كان، كه له‌سه‌ر چ هه‌واو ئاره‌زوێكن، جیاوازی بۆچوون خاڵی بوو هیچ بۆچوونێكی تێدا نه‌بوو گوێی بۆ بگیرێت و ناكۆكه‌كان كۆبكاته‌وه، له كۆتایی دا به‌هیلاك ده‌چن، ئه‌و نه‌خۆشیه هیچ چاره‌سه‌رێكی نيیه، ته‌نیا به ده‌سه‌ڵاتدارێكی به‌هێز نه‌بێت ناكۆكه‌كان كۆبكاته‌وه، بۆیه رونبوویه‌وه كه ده‌سه‌ڵاتدار پێویسته له سیسته‌می دین و دونیا، ئایین پێویسته بۆ به‌خته‌وه‌ری و سه‌ركه‌وتنی دوارۆژ، هه‌ر ئه‌وه‌ش ئامانجی پێغه‌مبه‌ران بووه، ئه‌وه بزانه دانانی ئیمام له شته پێویسته‌كانی شه‌رع بووه، كه هیچ رێگایه‌ك نیيه بۆ پشتگوێ خستنی.
هه‌ر له‌و سیاقه ئیبن ته‌یمیه (728هــ) ده‌ڵێت: به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤه‌كان له دونیا و دوارۆژ ته‌واو نابێت، به كۆكردنه‌وه و سه‌رخستن و هاوكاری یه‌كتری نه‌بێت، هاوكاری و سه‌رخستنی یه‌كتر بۆ ڕاكێشانی به‌رژه‌وه‌ندیيه‌كان، سه‌رخستن بۆ دوورخستنه‌وه‌ی زیانه‌كان، بۆیه ده‌گوترێت: مرۆڤ به سروشتی خۆی مه‌ده‌نیه، ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه پێویسته هه‌ندێك كار هه‌یه ئه‌نجامی بده‌ن، تا به‌رژه‌وه‌ندیيه‌كانیان رابكێشێت، هه‌ندێك كاریش هه‌یه ئه‌نجامی بده‌ن تا زیانه‌كان دووربخه‌نه‌وه، به‌وه‌ش گوێڕایه‌ڵ ده‌بن به‌و مه‌قاصیدانه، رێگرتن له‌و خراپانه، هه‌موو مرۆڤێك پێویسته گوێڕایه‌ڵی و دووركه‌وتنه‌ی هه‌بێت، ئه‌وانه‌ی كه ئه‌هلی كتێبه ئاسمانيیه‌كان و خاوه‌ن ئایین نيیه، گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانڕه‌واكانیان ده‌كه‌ن له‌و شتانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی دونیایانی تێدایه، هه‌ندێك جار راستی ده‌پێكن، هه‌ندێك جار هه‌ڵه‌ن.
به‌هه‌مان شێوه ئیبن قه‌یمی جه‌وزی (751هــ) ده‌ڵێت: ئه‌مه بۆ هه‌موو كه‌سێك به‌ده‌ست دێت، مرۆڤ به سروشتی خۆی مه‌ده‌نیه، پێویسته له‌گه‌ڵ خه‌ڵك بژیت، خه‌ڵك ویست و ته‌سه‌وڕی هه‌یه، داوایان لێ ده‌كرێت هاوڕایان بن له‌سه‌ر ئه‌و ویست و ئه‌و ته‌سه‌وڕاتانه.
هه‌رچی ئیبن خه‌لدون (808هــ) فیكره‌یه‌ك داده‌ڕێژێت له ناونیشانی به‌شێك ده‌ڵێت: نوێبوونه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان پێویسته، فه‌یله‌سوفان ئه‌وه‌یان گوتووه، كه مرۆڤ به‌سروشتی خۆی مه‌ده‌نیه، واته پێویسته كۆبننه‌وه له ئاوه‌دانی بۆ چاكردنی ژیان، كه ئه‌مه‌ش ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌گرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و گردبوونه‌وه‌یه دروستبوو وه‌ك پێشتر بڕیارمان لێی دابوو، به‌وه جیهان ئاوه‌دان ده‌بێته‌وه، پێویسته كه‌سێك هه‌بێت دابه‌شیان بكات، ئه‌و كه‌سه‌شی دابه‌شیان ده‌كات ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت به‌سه‌ریان و باڵاده‌ست بێت، ئه‌وه‌ش واتای پادشایه‌تی ده‌گه‌ینێت، مه‌ده‌نیه‌ت لای ئیبن خه‌لدون حاڵه‌تێكی جیاوازه حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ی شارستانیه‌ته له ده‌وارنشین، كه ده‌وارنشینه‌كان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن، ناخۆشی ده‌وارنیشان پێش خۆشی شارستانیه، ده‌بینین مه‌ده‌نیه‌ت ئامانجی ده‌وارنیشیانه.
له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی سه‌ده‌ی نۆزده له‌و سه‌رده‌مه‌ی جیاوازی زۆر هه‌بوو له نێوان واقیعی شارستانی كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژئاوا له لایه‌ك و كۆمه‌ڵگه ئیسلاميیه‌كان له لایه‌كی تر، كه‌وتبوونه ژێر ده‌ستی داگیركاری رۆژئاوایی، له‌لایه‌كی تریش شیخ محه‌مه‌د عه‌بده دێت پێوه‌ندی ئایینی و مه‌ده‌نی له ئیسلام روون ده‌كاته‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ده‌سه‌ڵاتداری حاكم ده‌سه‌ڵاتێكی مه‌ده‌نیه، ئه‌و كه‌سه‌ی وه‌ريده‌گرێت وه‌ك ئه‌ركێكی ئایینی وه‌ریده‌گرێت، به مۆركێكی مه‌ده‌نی، نه‌ك وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی ئایینی، ئه‌و زانایانه‌ی شاره‌زای ئایینن هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی ئایینیان نيیه له‌سه‌ر كه‌س، ته‌نیا رێنیشان دان و فه‌توادان نه‌بیت، هه‌رچی فه‌رمانڕه‌وایه به ویستی ئومه‌ت هه‌ڵده‌بژێردرێت، به‌یعه‌تیان له‌گه‌ردنی دایه.
كتێبی “لإسلام بين العلم والمدنية” له شه‌ش به‌ش پێكهاتووه، بابه‌تێكی تێدایه به‌ناوی بنه‌ماكانی ئیسلام، نووسه‌ر ئه‌سڵی پێنجه‌می ده‌رباره‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئایینیه، قسه ده‌رباری كرۆكی ده‌سه‌ڵاتی ئایینی ده‌كات، كه له بنه‌ماوه هێناویه‌تی، ئیسلام ئه‌و بنه‌مایه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و شوێنه‌واری نه‌هێشت، له ئیسلامدا شتێك نه‌بوو به ناوی ده‌سه‌ڵاتی ئایینی، به‌ڵام ئیسلام ئایین و شه‌رعه، كۆمه‌ڵێك سنووری داناوه، كۆمه‌ڵێك مافی دیاریكردووه، حیكه‌مه‌تی دانانی حكومه‌كان ته‌واونابێت به‌بێ بوونی هێز، بۆ پاراستنی كۆمه‌ڵگه ئه‌و هێزه نابێت فه‌وزا بێت، پێویسته كه‌سێك ده‌سه‌ڵاتدار و خه‌لیفه بێت، خه‌لیفه لای مسوڵمانان مه‌عسوم نیيه، ئه‌گه‌ر له رێگای راست لای دا راستی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر پشتی له قورئان و فه‌رمووده كرد له‌كاركردن، پێویسته به‌كه‌سێكی تری بگۆڕن، ئومه‌ت، یان ئه‌وانه‌ی له جێی ئومه‌تن ئه‌وان خه‌لیفه داده‌نێنن، ئومه‌ت خاوه‌نی مافه له‌و كه‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر دابده‌ن، ئومه‌ت ده‌توانێ لایان دات، هه‌ركات زانی به‌رژوه‌ندی له مانه‌وه‌یان نيیه، ئومه‌ت فه‌رمانڕه‌وایه له هه‌موو رووێك.
پاشان ده‌ڵێت: بۆیه ده‌ڵێم: هیچ كات ئیسلام به‌ربه‌ست نه‌بووه له‌به‌رده‌م مه‌ده‌نیه‌ت، به‌ڵام پاڵفته و پاكی ده‌كاته‌وه به زیانه‌كانی، بۆیه مه‌ده‌نیه‌ت دواتر ده‌زانێ به‌هێزترین یارمه‌تی ده‌ری كێ بووه، كه‌سه‌كانی خۆی ده‌ناسێته‌وه.
له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م محه‌مه‌د فه‌رید وه‌جدی (1878-1954) له كتێبی “تطبيق الديانة الإسلامية على نواميس المدنية.” به فه‌ڕه‌نسی بڵاوی كرده‌وه كه رووی له گه‌نجانی ئه‌وروپایه ئه‌و گومانانه لاده‌دات له عه‌قڵیان له نێوان ئیسلام و مه‌ده‌نیه‌ت هه‌یه، له لایه‌ك ئه‌و گومانه‌یه كه رۆژهه‌ڵاتناسه‌كان به هێزیان كردووه، له‌لایه‌كی تر باس له دواكه‌وتووی جیهانی ئیسلامی ده‌كات له كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده، پاشان ئه‌و كتێبه وه‌رگێڕدرا به‌زمانی عه‌ره‌بی بڵاوكرایه‌وه، ئه‌و كتێبه پڕه له وشه و ده‌سته‌واژه‌ی په‌یوه‌ست به‌مه‌ده‌نیه‌ت “ڕێساكانی مه‌ده‌نیه‌ت، ژیانی مه‌ده‌نی، كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، شه‌ریعه‌تی مه‌ده‌نی، سه‌ر‌كرده‌ی مه‌ده‌نی كاریگه‌ری مه‌ده‌نیه‌ت له‌سه‌ر ده‌روونی مرۆڤایه‌تی، داواكاری مه‌ده‌نی، رۆحی مه‌ده‌نیه‌تی ڕاسته‌قینه.
ئه‌و مه‌ده‌نیه‌ته‌ی قسه‌ی ده‌رباره ده‌كات، بریتیيه له به‌ده‌ستهێنانی زانست ده‌رباره‌ی سروشت و ژینگه و مادده و به‌كارهێنانی ئه‌و زانسته بۆ ئاسانكاری ژیان، مه‌ده‌نیه‌ت كاركردنه به‌زانست و سوودوه‌رگرتن لێی و هه‌وڵدان بۆ ده‌ستخستنی رۆزی و كۆكردنه‌وه‌ی سامان و به‌كارهێنانی بۆ خۆشگوزه‌رانی ژیان، مه‌ده‌نیه‌ت گرنگیدانه به‌جه‌سته و سووربوونه له‌سه‌ر ته‌ندروستی و هێز و پاكی، مه‌ده‌نیه‌ت بریتیيه له ئاوه‌دانكردنه‌وه، مه‌ده‌نیه‌ت دانانی قانوونی رێكخستنی ده‌سه‌ڵاتدار و گه‌له، رێكخستنی تاك و كۆمه‌ڵه‌كانه، مه‌ده‌نیه‌ت دانانی بنه‌ماكانی ئابووریه له كشتوكاڵ و بازرگانى و پیشه‌سازی، ده‌رهێنانی سامانی سه‌رزه‌وی و ژێر زه‌وییه، مه‌ده‌نیه‌ت به‌ره‌وپێشبردنی ماددی و مه‌عنه‌ویه، به‌رزكردنه‌وه‌ی مرۆڤه له دڕنده‌یی بۆ مه‌ده‌نیه‌ت، مه‌ده‌نیه‌ت و توانای عه‌قڵی و هێزی بیركردنه‌وه‌یه، مه‌ده‌نیه‌ت ده‌ركردنی كۆمه‌ڵگه‌یه له ئه‌فسانه و وه‌هم، مه‌ده‌نیه‌ت دین و دونیایه، زانست و كاركردنه، ئه‌خلاق و ئاوه‌دانيیه.
مه‌ده‌نيیه‌ت ئیسلام بوو كه عه‌ره‌بی گواسته‌وه له زبری ونه‌زانی هه‌مه‌جیه‌ت و فه‌وزا، مه‌ده‌نیه‌تی ئیسلام بوو له جیهان دانی نا به پێویستی جیاوازی و پێكه‌وه‌ژیانی جیاوازه‌كان، به‌رپاكردنی دادپه‌روه‌ری له نێوان به‌شه‌ڕهاتووه‌كان، له نێوان ناكۆكه‌كان، هه‌ر له‌سه‌ره‌تایی كتێبه‌كه‌ی نووسه‌ر جه‌ختی له ئامانجه‌كه‌ی كردۆته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو له‌گه‌ڵ كتێبه‌كه‌ی ئاوێته بووه، ده‌ڵێت: به پێویستمان زانی چه‌ند قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئیسلام بكه‌ین، وه‌ك پێشه‌كی پێویست، بۆ ئه‌وه‌ی بیرۆكه گشتیيه‌كه‌ی له‌سه‌ر دروست ببێت ده‌رباره‌ی دۆخی مرۆڤ و ئه‌ركه‌كانی ژیانی و كارلێكه‌كانی سروشتی سیسته‌مه‌كان و ناكۆكیان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات له دێر زه‌مانه‌وه تا ئێستا، ئه‌و ناكۆكیانه‌ی له كۆنه‌وه له نێوان ئایین و زانست هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌مان ببێته سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌زده‌كه‌ن له‌و بابه‌تانه بگه‌ن، بتوانن به باشی ئیسلام و رۆحی مه‌ده‌نیه‌تی راسته‌قینه ببینن، مه‌ده‌نیه‌ت ته‌نیا به ئیسلام، یان به‌هه‌ندێك ده‌قی ئیسلامی، ده‌بێ خوێنه‌رانی به‌رێز چاوپۆشیمان لێ بكه‌ن، به‌هۆی زۆری هێنانه‌وه‌ی قسه‌ی زانایانی ئه‌وروپا، من له به‌ڵگه هێنانه‌وه‌م مه‌به‌ستم پێ راستی ئایین نیيه، به‌ڵام مه‌به‌ستمه كه ئه‌و ڕێسایانه بهێنه كه بوونه هۆی دروستكردنی مه‌ده‌نیه‌ت له سهده‌كانی كۆتایی و ئه‌وروپایان رزگاركرد له تاریكی به‌ره‌و رووناكی، به‌رامبه‌ر ئیسلام وه‌ك تیشكی خۆره له ده‌ریایه‌ك.
وه‌جدی تێبینی ئه‌وه‌ی كردووه: كه مه‌ده‌نیه‌تی مسوڵمانان له جه‌زیره‌ی عه‌ره‌بی سه‌ری هه‌ڵدا، له ماوه‌یه‌كی كورت به‌ره‌و وڵاتانی رۆژهه‌ڵات هه‌نگاوی نا، جگه له ئایینی ئیسلام هیچ هۆكارێكی تری نه‌بوو، هه‌ر مرۆڤێك به‌دواچوونی مێژووی و زانستی ئاوه‌دانی بكات، ده‌توانێ به‌ڵگه بهێنێته‌وه كه مه‌ده‌نیه‌تی ئیسلامی خێراترین مه‌ده‌نیه‌ت بووه بڵاوبوویته‌وه، زۆرترین ناوچه‌ی گرتۆته‌وه، به‌هێزترینیان بووه، زۆرترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر شوێنكه‌وتووانی هه‌بووه، كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو رێگاكانی به‌خته‌وه‌ری بووه، كه زانست و كاركردنه، ئه‌وانه هه‌ندێك كارن به‌س چاوێك بخشێنیت به مێژووی مسوڵمانان ده‌بینی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێستا گوزه‌رێكی بچووك به‌ناو گه‌لانی ئیسلامی بگێڕێین پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ده‌بینین، باپیرانمان له‌سه‌ری بوون. ده‌بینی ئێستا به‌رهه‌م داڕوخان و پاشه‌كشه‌ین، ده‌ستكراوه به ره‌شكردنه‌وه شته گرنگه‌كانمان یه‌ك له‌دوای یه‌ك، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌موو ره‌گه‌زێك له ره‌گه‌زه‌كانی پێكهاته‌مان ئیسلام داوامان لێ ده‌كات پارێزگاری لێ بكه‌ین، به‌و جۆره‌ی مرۆڤ پارێزگاری له دڵی خۆی ده‌كات.
ئایه ئه‌وه نابێته به‌ڕاست دانانی فه‌یله‌سوفه تونده‌ڕه‌وه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه، كه ده‌ڵێن: ئایینه‌كان مرۆڤیان به‌ستاوه‌ته‌وه رێگرن له پێشكه‌وتن، رێگرن له‌وه‌ی ده‌رونی مرۆڤایه‌تی بگاته پڵه‌ی كامڵی؟ نه‌خێر ئه‌گه‌ر كه‌مێك سه‌یری عه‌ره‌ب بكه‌ین له سه‌رده‌می پێش ئیسلام و پاشان مه‌ده‌نیه‌ت و شارستانیه‌تیان و پێشكه‌وتنی به‌هاكانیان، كه پێشتر وێنه‌ی نه‌بووه، ده‌بێته به‌ڵگه كه ئه‌و قسه‌ی پێشوو درۆیه‌كی روونه. كه‌واته ئه‌و شوێنه‌وارانه راستی قسه‌ی داپه‌روه‌رانه ده‌چه‌سپێنن، هه‌ر ڕێسایه‌ك كه نه‌ته‌وه‌كان به‌ره‌و پێش ده‌بات و به‌رزیان ده‌كاته‌وه له‌سه‌رده‌مێك له‌سه‌رده‌كه‌مان، خاڵی نيیه له هه‌ندێك ڤایرۆس كه رێگری له پێشكه‌وتنیان ده‌كات له داهاتوو، پێچه‌وانه‌ی رابردوویان ده‌بێت، نه‌خێر ئه‌و كتێبه یه‌كپارچه به‌رگریه له ئیسلام و هه‌وڵێكی زۆری داوه له ره‌خنه‌گرتن له واقیعی مسوڵمانان و داوكه‌وتوویان له‌تێگه‌یشتن له ئیسلام و بنه‌ماكان و سه‌رچاوه‌كه‌ی كه قورئان و ژیانی پێغه‌مبه‌ر و سوونه‌ته‌كه‌یه‌تی، به متمانه‌وه: هه‌موو پێشكه‌وتنێك له جیهان و هه‌موو هه‌نگاوێكی عه‌قڵه گه‌وره‌كان ده‌یهاوێن له رێگای كامڵبوون نزیك بوونه‌وه‌یه له ئیسلام، له كۆتایی دا رۆژێك دێت هه‌موو عه‌قڵه گه‌وره‌كانی مرۆڤایه‌تی كۆده‌بنه‌وه كه ئیسلام یاسایه‌كی گشتیيه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو دونیا، زامنی هه‌ردوو ژیانه.
وه‌جدی به‌و دوایه له‌و كتێبه ده‌ركه‌وت ، ته‌نانه‌ت دوای ئه‌وه به يه‌كێك له توندترین ئه‌و كتێبانه داندرا كه به‌رگری له فیكری مه‌ده‌نیه‌تی ئیسلامی ده‌كات، ته‌كیدیش له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی ریشه‌یی و مێژووی نێوان ئیسلام و مه‌ده‌نیه‌ت ده‌كاته‌وه.
به‌و دواییه فه‌همی جه‌دعان هه‌ڵسا به پێداچوونه‌وه‌ی كتێبه‌كانی وه‌جدی ده‌ركه‌وت گۆڕانكاری له‌و حه‌ماسه‌ت و متمانه‌ی وه‌جدی دروستبووه، زیاتر هاوسه‌نگه له جیاوازی نێوان شارستانیه‌تی ئیسلامی و رۆ ژئاوایی و سروشتی ئه‌و پێوه‌ندیيه‌كی مسوڵمانان هه‌یانبووه له‌گه‌ڵ شارستانیه‌تی رۆژئاوایی، ئه‌وه شتانه وه‌رده‌گرن كه پێویستیان پێی هه‌یه بۆ دروستكردنی مه‌ده‌نیه‌تی ئیسلامی.
له رۆژئاوا زانایان و فه‌یله‌سوفان هاوكاری شارستانیه‌تی رۆژئاوان بۆ ده‌ربازبوون له كه‌م و كوڕیيه‌كان، به‌ها رۆحی و به‌ها به‌رزه‌كانیان زیادكردووه، ده‌یپارێزن له خێرا له ناوچوون، كه ئه‌وه مسوڵمانان له پێشتربوون ئه‌و كاره بكه‌ن، ده‌ستبگرن به كرۆكی زانستی ناو ئه‌و شارستانیه‌ته و ته‌واوكردنی داخوازیه‌كانی بۆ به‌ره‌وپێشچوون، چونكه ئه‌وان له‌و بواره مێژوویان هه‌یه.
له مێژووی ئه‌و دوایه پیاوێكی یاسایی به‌ناوبانگی وه‌ك عه‌بدوره‌زاق سه‌نهوری باس له پێوه‌ندی نێوان ئیسلام و مه‌ده‌نیه‌ت ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌كی بیرخه‌ره‌وه‌ی حه‌ماسه‌تی محه‌مه‌د عه‌بده و محه‌مه‌د فه‌رید وه‌جدیه، كاتێك ده‌ڵێت: ئیسلام ئایین و مه‌ده‌نیه‌ته، مه‌ده‌نیه‌تی ئیسلامی پوخته‌تره له مه‌ده‌نیه‌تی ئه‌ورووپی، پێوه‌ندیی ئیسلامی بریتیيه له مه‌ده‌نیه‌تی ئیسلامی بنه‌ماكانی مه‌ده‌نیه‌تی ئیسلامی شه‌ریعه‌تی ئیسلامیيه، ئومه‌تی ئێمه خاوه‌ن مه‌ده‌نیه‌تيیه‌كی ره‌سه‌نه، ئومه‌تێكی منداڵانه نيیه، كه پۆشاكی مه‌ده‌نیه‌ته‌كه‌ی پێكهاتووه له پارچه قوماشه فڕێدراوه‌كانی به‌رگدوران.