چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ری ته‌كنه‌لۆژیا بكه‌ین؟
ئه‌و منداڵانه‌ی دوای ساڵی 2011 له دایكبوون و ئه‌و منداڵانه‌ی هێشتا له دایك نه‌بوون، به‌منداڵی نه‌وه‌ی ته‌كنه لۆژیا ده‌ناسرێن، ئه‌وان ئه‌و منداڵانه‌ن كه چاویان به‌سه‌ر شاشه‌كان داكردۆتهوه، هه‌ر له منداڵیه‌وه پێش ئه‌وه‌ی فێری خوێندنه‌وه بن، زۆر به‌باشی فێری به‌كارهێنانی ئامێره‌كان بووینه، زاراوه‌ی نه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا ده‌درێته پاڵ مارك ماكرندلی ئوستراڵی لێكۆڵه‌ری بواری كۆمه‌ڵناسی، ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌و نه‌وه‌ی دوای نه‌وه‌یz له دایك بوو، ساڵی له دایكبوونیان 2000، واته: مه‌به‌ست لێی دوای ساڵی 2010 تا ساڵی 2025 ئه‌و نه‌وه‌یه، به نه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا ده‌ناسرێت.(1)
مارك ده‌ڵێت: شاره‌زایانی پێشووی بواری دیمۆگرافی جیاوازیان كردووه له نێوان نه‌وه‌كان، به‌گوێره‌ی ناوه‌ڕاستی قۆناغی نێوان له دایكبوونی دایك و باوك و له‌دایكبوونی منداڵه‌كانیان به ئه‌ندازه‌ی 20ــ 25 ساڵ، به‌ڵام ته‌كنه‌لۆژیا به‌شداری هه‌یه له گۆڕانكاری خێرا له به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك لۆژیكیبه، كه ئه‌و سنووره‌ی نێوان نه‌وه‌كان بكاته 15ساڵ(2) . زۆرێك حه‌زده‌كه‌ن نیشانه‌كانی ئه‌و نه‌وه‌یه بزانن، هه‌روه‌ها باوكانیان و كۆمپانیا بازرگانیهكانیشیان بناسن، منداڵانی ئه‌و نه‌وه‌یه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌كارهێنه‌ری ته‌كنه‌لۆژیان، نیسشانهكانی نه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا چین و چۆن ماڵمهمهڵیان له‌گه‌ڵ بكه‌ین؟
ژیان له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیا
ئیما هازان له ئاژانسی “ Hotwire” بۆ گه‌یاندن ده‌ڵێت: ده‌كرێت له ئه‌نجامی رێگای زۆر به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا هه‌ر نه‌وه‌یه‌ك له هه‌ر شتێك به‌باشی بناسیت، ئه‌و شته په‌یوه‌ست به‌فێركردن بێت، یان خواردن، یان ته‌كنه‌لۆژیا بێت، ئه‌و نه‌وه‌یه هه‌ندێك داب و نه‌ریت و نیشانه‌ی هه‌یه له‌سه‌ره‌تاوه گه‌شه ده‌كات، ئه‌وه‌ش كارێكی زۆر مه‌ترسیداره، ته‌ئكیدكردنه‌وه‌یه كه زۆربه‌یان له دروستكه‌ری بڕیارن، یان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كاریگه‌ریان هه‌یه له دروستكردنی بڕیاڕ، ده‌رباره‌ی ئه‌و ئه‌و نیشانه‌یه جیف فرۆم نووسی “التسويق للجيل Z“ ده‌ڵێت: كاتێك منداڵبووم په‌رێشان بوم به‌هۆی زۆری نقوڵ و شهرۆكرۆكه، به‌ڵام ئه‌وانه نیگه‌رانن به‌هۆی زۆری ته‌كنه‌لۆژیا(3).
ئه‌وه‌ش بۆ گه‌وره‌یی گه‌شه‌ی عه‌قڵی مرۆڤایه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه،هه‌زاران ساڵه كۆمه‌ڵێك ئه‌له‌نگاری كه جیهان رووبه‌ڕویان بۆته‌وه، ئه‌و ئه‌زموونانه‌ی كه لایان ده‌بات، پێی ده‌گوترێت:“ده‌وڵه‌تی مێشك“، ئه‌وه‌یه مايكل مرزينيتش مامۆستای زانستی ده‌مار له زانكۆی كالیفۆرنیا ده‌ڵێ: چۆنیه‌تی كاریگه‌ربونی مێشك به ته‌كنه‌لۆژیا له عه‌قڵمان تا ئێستا دیاریكراو نیه، له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و هه‌موو ناونیشانه كاریگهرهیدهیخوێنینهوه، چۆن گۆگڵ گێلمان ده‌كات، مۆبایلی زیره‌ك دهمانگۆڕیت بۆ زۆمبی، فه‌یسبووك ده‌مانكات به نه‌رجسی، به‌ڵام ئه‌و جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ندێك ره‌هه‌ندی تر ده‌كاته‌وه كه تا ئێستا روون نه‌كراوه‌ته‌وه، ته‌كنه‌لۆژیا لێهاتوویهكانمان لاده‌بات، ئه‌گه‌ر عه‌قڵمان ئازاد كرد له داواكاریه بچوك و ساده‌كان هه‌لمان بۆ ده‌ڕه‌خسنێت ته‌ركیز له‌سه‌ر داواكاری گه‌وره‌تر بكه‌ین(4).
ئالوده نین:
هاونشتیمانیانی ژماره‌یی رێڕه‌وی وان ده‌گرنه به‌ر ــ ئه‌وانه نه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیایی داهاتوون ــ ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ پێمان وایه ئالووده بوون به ته‌كنه‌لۆژیا، له داهاتوو په‌ره به‌گه‌شه‌پێدانی به‌كارهێنانی ده‌ده‌ن له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، وه‌ك چۆن ئه‌مرۆ ئامێره‌كانی مۆسیقا‌و رابواردنهكانی تر به‌كار ده‌هێنین، كریستوفر ج. فیرجسون مامۆستای ده‌روونزانی له زانكۆی ستیتسون ده‌ڵێ: به‌وجۆه تێكه‌ڵبوونێك نیه له نێوان ئالوده‌بوون به ماده‌ی بێهۆشكه‌ر و به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا، كه ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه ژیانمان باشتر بكات.
رۆڵی باوكان ته‌نیا ئه‌وه ده‌بێت جه‌خت له‌سه‌ر هاوسه‌نگی راگرتنی كات بكه‌نه‌وه، كه منداڵه‌كه‌ی چه‌ند له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیا سه‌رقاڵه، چه‌ند له‌گه‌ڵ چالاكیه‌كانی تر، وه‌ك به‌سه‌ربردنی كات له یاریه‌كان، ئه‌وه‌ش بۆ پارێزگاری كردنه له مه‌ترسیه‌كان(5).
ئاوێته‌بوونی رووكه‌شانه
فرۆم جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، جیهانی منداڵان به هه‌موو سادهیهكهوه له‌گه‌ڵ ماده و ژماره‌كان یه‌ك ده‌گرێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك نه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا دهبێتێه نێچیری نه‌بوونی ئارامگرتن، كاتێك وه‌ڵامی پێداویستیه‌كانیان به‌خێرایی نادرێته‌وه، كه ئه‌وان چاوه‌ڕوانیان ده‌كرد، هه‌روه‌ها توانای ته‌ركیزیان كه‌م ده‌بێته‌وه، به‌رده‌وام ده‌بن له گوێ پێنه‌دان، ئه‌گه‌ر به‌رێكردن له شه‌قامێك پێویستی به رۆیشتنێكی نوێ بوو، كه ده‌بوو له‌سه‌ره‌خۆ بڕوات، ناتوانن ماوه‌ی پێنج ده‌قه به‌و جۆره بڕۆن.
فرۆم ده‌ڵێت: ئه‌و نه‌وه‌یه نه‌وه‌یه‌كی كاریگه‌ره به‌شێوه‌یه‌كی رووكه‌ش تێپه‌ڕێ ده‌بێت، زوو سه‌رسام ده‌بێت، یاخود ــ به‌پێچه‌وانه‌وه ــ هه‌نگاو داوێت بۆ هه‌ڵگه‌رانه‌وه له‌سه‌ر گاریگه‌ری ئینته‌رنێت، ئه‌و كاته زۆره‌ی له به‌رامبه‌ر شاشه‌كان ده‌یباته سه‌ر به‌تایبه‌ت ئه‌وان له ئامێزی دایك و باوكانێك گه‌وره‌بووینه به‌شی زۆری كاته‌كانیان به به‌رده‌وامی له به‌رامبه‌ر تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تین به جۆرێك گرنگی پێوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیان نه‌زانیوه، لێی دوورن.
ئه‌وه هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر كراوه به‌گوێره‌ی پسپۆڕان ئه‌و رێگایه‌ی چاوپۆشی لێكراوه له‌و نه‌وه‌یه له به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هازان ده‌ڵێت: روكردنی رۆله‌كانی نه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا له به‌كارهێنانی ئه‌گه‌ر پێی بگوترێت ماده‌ی بێهۆشكهریش ئه‌وا هه‌موو كات كارێكی سه‌لبی نیه، هه‌روه‌ك به‌كارهێنانی هه‌ندێك زانیاری به‌كاردێت، هه‌ندێك خۆشگوزه‌رانی، ئه‌وان لێهاتووی تر به‌خێرایی به‌ده‌ست ده‌هێنێنن، پێشتر وێنه‌ی نه‌بووه، دیاترینیان توانایی له‌سه‌ر چاسه‌ری كێشه‌كان فره ئامانجی، بیكردنه‌وه‌ی خێرا، پرۆفیسۆر جونیلیس مامۆستای ئابووری جیهانی له كۆلێژی كرانفیلد بۆ به‌رێوبردن ده‌ڵێت: نه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا زۆرترین نه‌وه‌ی فێربوونن، ته‌نانه‌ت خوێندنی ماستره رێسایه‌كه لای زۆرێك له‌وانه (6).
منداڵانی تاقانه
به‌و پێیه‌ی زۆرێك له منداڵانی نه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا باوكیان گه‌وره‌یه، ویستی ژماره‌یه‌كی كه‌می منداڵیان هه‌یه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه له‌وانه‌یه زۆربه‌ی نه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا منداڵی تاقانه بن، ئه‌وه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر رووخساری باوكانی ــ نه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا ده‌بێت ــ له‌كاتێك په‌روه‌رده‌ی زۆربه‌ی نه‌وه كۆنه‌كان به‌و رێگایه بوو” ئه‌وكاره بكه كه من پێت ده‌ڵێم” منداڵانی نه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا زۆربه‌یان ئازادترن ویستی گفتوگۆی كاره‌كانیان زیاتره، بۆیه ئاگاداری منداڵه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه له‌و هۆكارانه‌ی كه ئاماده‌یی وه‌ڵامی زیاتری تێدایه.
دان یه‌كێكه له منداڵانی نه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا پێی وایه ئه‌و نه‌وه‌یه هاوسۆزی زۆرتره، تێگه‌یشتنی قوڵتره بۆ جیهان، بۆیه منداڵانی نه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا، پانتایهكییان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی ده‌یانه‌وێت تێیدا به‌ده‌ستی بهێنن، دان ده‌ڵێت: باوكانی نه‌وه‌ی تهكتنهلۆژیا جیاوازی ناكه‌ن له نێوان منداڵانی ئه‌و نه‌وه‌یه له جۆریه‌تی گفتوگۆ، دان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه” له هزری منداڵان ئه‌وه نه‌چه‌سپاوه جیاوازی هه‌یه له نێوان كچان و كوڕان، ئه‌و رسته‌یه نه‌بستراوه، كچان جوانن و كوڕان به‌هێز، ئه‌وه جیاوازیه‌كی زۆر گرنگه(7).
منداڵیه‌كی كورت
له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی مام ناوه‌ن بۆ ته‌مه‌نی 100 ساڵی، ساڵه‌كان زیاد ده‌كه‌ن له ناویان مرۆڤ پێگه‌یشتوو، به‌رده‌وام بووه له كاركردن، ئه‌وه واتای ئه‌وه نیه ساڵه‌كانی منداڵی كورته و زیاتر گرنگه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش باوكان وا راهاتوون منداڵانیان كه بالغ بوون فێربوونی لێهاتووییان كه‌م ده‌بێته‌وه، وه‌ك مه‌له‌وانی مۆسیقا، تۆپی پێ، ئه‌وه جگه له فێربوونی خوێندنی قوتابخانه، كه له‌سه‌ره‌تی ته‌مه‌ن ده‌ست پێ ده‌كات ده‌گاته سێ ساڵ له هه‌ندێك وڵات، رۆژانه چه‌ند كاتژمێرێك ده‌خوێنن، له ئه‌نجام ئه‌و ساڵانه منداڵیان ده‌دزرێت، ئه‌و منداڵانه ده‌گه‌نه ته‌مه‌نی بالغ بوون به‌بێ گوێبیستنی راسته‌قینه‌ی قۆناغی پێشوویان، هه‌ندێك جار تووشی مه‌ترسی شڵه‌ژاوی و كه‌ئابه ده‌بن، تا ده‌گاته دڵه‌ڕاوكێی زۆر (8)
هه‌ندێك جار دڵه راوێكی زۆر:
به گوێره‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌ناوی “تێگه‌یشتن له نه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا” كه له‌سه‌ر هه‌شت هه‌زار باوك ئه‌نجام درابوو، منداڵه‌كانیان ته‌مه‌نیان له نێوان 4 بۆ 9 ساڵ بوو، رێژه‌ی 31% له‌و باوكانه پێیان وابوو ته‌كنه‌لۆژیا كاریگه‌ری زۆری هه‌یه له‌سه‌ر منداڵه‌كانی له یاریكردن و پشووه‌كان، یان ئاژه‌ڵان، 27% پێیان وابوو ئه‌وان داوای بۆچوونی منداڵه‌كانیان ده‌كات به‌ر له كڕینی ئامێری ته‌له‌فیزۆن، یان ئایپات، یان مۆبایلی نوێ(9).
له‌كاتێكدا پسپۆڕانی بواری ده‌روونزانی پێیان وایه پێوه‌ندی له نێوان به‌كارهێنانی تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و هه‌ستكردن به دڵه‌ڕاوكێ و نائارامی و كه‌ئابه پێوه‌ندیه‌كی گشتیه، ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه هه‌موو ئه‌و شوێنهرانه كۆك نین، هه‌ندێك لێكۆڵینه‌وه ده‌ریان خستووه كاریگه‌ری پۆزه‌تیڤ هه‌یه له به‌كارهێنانی ئه‌و تۆڕانه، وه‌ك متمانه به‌خود، دروستكردنی دۆستایه‌تی به‌هێز به‌گشتی، به‌گشتی قیاسكردنی ئه‌و كاریگه‌ریه به‌شێوه‌یه‌كی ورد قورسه، ده‌خوازێت كۆمه‌ڵێك رێسا هه‌بێت ته‌كنه‌لۆژیا به‌كار نایه‌ت بۆ ئه‌گه‌ری ناسینی ئه‌ندازه‌ی جیاوازی له كۆمه‌ڵێك كه ته‌كنه‌لۆژیا به‌كاردێنن، ئه‌و كاره نزیكه له ئه‌سته‌م(10).
ده‌وڵه‌مه‌ندتر
به‌گوێره‌ی مارك كریندل له حه‌فته‌یه‌ك 2.5 منداڵ له نه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا له هه‌موو جیهان له‌دایك ده‌بن، به پشتبه‌ستن به‌و قسه‌یه دان شوبل به‌ڕێوبه‌ری لێكۆڵینه‌وه له كۆمپانیایی “Future Workplace ” له ته‌موزی ساڵی 2014 نزیكه‌ی 21 ملیۆن منداڵی ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی خوار ته‌مه‌نی چوار ساڵ هه‌یه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له ساڵی 2050 گه‌وره‌كه‌یان ته‌مه‌نی ده‌گاته 40 ساڵ، پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌یان بگاته نزیكه‌ی ملیارێ كه‌س، له كاتێكدا نه‌وه‌یz (ئه‌وانه‌ی له نێوان ساڵی 1995 و 2005 له دایك بوون) 1.8 میارن له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان، به‌گوێره‌ی كۆمپانیای ژمێریاری “ Grant Thornton ” نه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا ده‌وڵه‌مه‌نتر و ته‌مه‌ندرێژترن(11).
میاره‌ها دۆلار سه‌رف ده‌كه‌ن:
نه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا به‌شدارن له ئاراسته‌كردنی زۆرێك له بڕیاره‌كانی كرێن، زۆرێك له چاودێران جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی نه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا ده‌كه‌نه‌وه له بڕیاره‌كانی كڕین له‌لای باوكانی نه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا به‌هۆی بوونی پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی نێوانیان، كه گه‌یشتۆته ئه‌ندازه‌یه‌كی به‌رز، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی زۆربه‌ی نه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا پێی وایه سه‌ركه‌وتنی باوكایه‌تی بۆ منداڵه‌كانی گرنگی دانی زیاتره به سه‌ركه‌وتن له‌كاره‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌ك پێیان وایه باوكانی سه‌ركه‌وتوو له‌و نه‌وه‌یه له 40% زیاتر نیه.
ئه‌وه‌ی فرۆم ته‌ئكیدی لێ ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه، كه خێزان دیموكراسی تر بووه له رابردوو، زۆربه‌ی گه‌نجانی نه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا حه‌زیان به دۆخی جیاوازه، بۆ ئه‌وه‌ی باوك یا دایكی یه‌ك منداڵ بن، ئه‌وه‌یه وا له منداڵانی نه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا كردووه ببن به‌خود په‌سند و چاوه‌ڕوانی تێربوونی خێرایی پێداویستیه‌كان بن، ئه‌وه‌ش رووكارێكی دیاروجیاوازی نه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیاییه.
كۆمپانیا بازرگانیه‌كان سود له‌و پێوه‌ندیه جیاوازه وه‌رده‌گرن له نێوان دوو نه‌وه، بۆ بازاڕكردنی به‌رهه‌مه‌كانیان به‌تایبه‌ت كه قه‌باره‌ی فرۆشراوه‌كانیان ده‌ركه‌وتوو، كه ئه‌و منداڵانه كاتێك له‌گه‌ڵ باوكیانن ته‌نها یاریه‌كان بۆ خۆیان ناكڕن، ئه‌وه‌یه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا 18 ملیار دۆلار له ساڵێكدا بۆ باوك و هاوڕێكان و كه‌سانی تری خێزانه‌كانیان ده‌كڕن، به‌و جۆره هه‌ندێك كۆمپانیای پێشه‌نگ له‌سه‌ره‌تاوه نه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا ده‌كه‌نه ئامانج، چونكه ئه‌وه واته گه‌یشتن به نه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا.
نه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا تاكه ره‌گه‌زن له ژیان خۆشحاڵن و دڵهراوكێشیان هه‌یه، خاون چه‌ند حه‌زن، بۆیه ده‌كرێت متمانه به پێشنیازه‌كانیان بكرێت، به‌گرنگی له داواكانیان بڕواندرێت، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت خاوه‌ن به‌ڵگه بن، هه‌روه‌ها زیانیاری زیاتریان هه‌بێت له ته‌كنه‌لۆژیا به به‌راورد به نه‌وه‌كانی تر(12).
چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی تهنهلۆژیا بكرێت؟
خۆداماڵینی ته‌واو له باوكایه‌تی خۆسه‌پێنه‌ر: نه‌ك له‌به‌ر پله‌ی ترس لێیان، گوتنی “نا” شتێك نیه، بگوترێن له نێوان كاتێك و كاتێكی تر، به‌ڵام زۆر نه‌گوترێت.
به‌شداریان پێ بكه‌ن له چالاكیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان: وه‌ك به‌شداری یانه‌كانی وه‌رزشی و چالاكی رۆشنبیری، ئامێره ته‌كنه‌لۆژیه‌كان دووریان ده‌خاته له به‌ده‌ستهێنانی كۆمه‌ڵایه‌تی بوون و به‌ریه‌ك كه‌وتن له‌گه‌ڵ هاوشێوه‌كانی له فه‌زای گشتی.
پێوه‌ندی خێزانی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ به‌هێز بكه، له ده‌ره‌وه‌ی سنووری ته‌كنه‌لۆژیا: به‌شداری پێ بكه له بڕیاره‌كانی خێزانی.
خۆت بپارێزه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی: پێش ئه‌وه‌ی رێگایان بدرێت بچنه ناو تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی گرنگه به‌رچاوڕونی ته‌واویان به باشی و خراپیه‌كانی هه‌بیت، منداڵه‌كه‌ت با به‌ته‌واوی به‌رچاو روون بیت به‌رامبه‌ریان.
هه‌ندێك رێسا دانێ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ شاشه‌كان: یان ئامێره‌كان پێش دهستهبهردكردنی یان رێگادان به مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كردنی.
ئاگادار به: له ئێستا و داهاتوو زۆر زانیاریاری به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ منداڵ له رێگای ئینته‌ر نیت، بۆیه گرنگه باوكان وشیاریان هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان چ زانیاریه‌ك به‌كار ده‌هێنن، ناوه‌رۆكی ئه‌و زانیاریانه چین منداڵ به‌كاری ده‌هێنن.
دڵیان پشتگوێ مه‌خه‌ن: له زۆر شوێن ته‌كنه‌لۆژیا به‌رده‌سته له‌به‌ر ده‌می منداڵه‌كان، پاڵپشتی بیكردنهوهیان ده‌كات وهۆشیان فراوان ده‌كات، بۆیه له‌ماڵه‌وه ته‌ركیزت له‌سه‌ر كاركردن بێت له‌سه‌ر دڵیان.
هاوسۆزی: زۆربه‌ی پێوه‌ندی منداڵه‌كانت له‌رێگای ئینته‌رنیته، بۆیه هاوڵده هاوكاریان بیت، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌رم و نیانتر و وشیارتربن، زیاتر گه‌شه به توانای هاوسۆزیان بده‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی تر.
پارێزگاری به‌رده‌وام بكه له‌سه‌ر پێوه‌ندی كه‌سی له نێوانتان: ئه‌و رێگه‌یه هه‌رگیز كۆن نابێت بۆ پێوه‌ندیه‌كی باش له‌گه‌ڵیان.
له كۆتاییدا، وه‌ك هه‌موو نه‌وه‌یه‌ك هه‌وڵده پێشه‌نگێكی باش بیت بۆ منداڵه‌كان(13).
سه‌رچاوه‌كان:
1Los hijos que aún no tienes serán conocidos como-generación-Alfa
2Jóvenes de la generación Z opinan sobre los ‘millennials’
3Los hijos que aún no tienes serán conocidos como-generación-Alfa
4Understanding Generation Alpha
6Los hijos que aún no tienes serán conocidos como-generación-Alfa
7سه‌رچاوه‌ی پێشوو
9Forget millennials, Gen Alpha is here (mostly)
10Understanding Generation Alpha
11The Complete Guide To Generation Alpha,
12سه‌رچاوه‌ی پێشوو
13Raising Generation Alpha – How Can Parents Keep Up?