كتێبەكان بە PDF

ڕێبەری ئاسان بۆ مەبەستەکانی شەریعەت

ناوی کتێب : ڕێبەری ئاسان بۆ مەبەستەکانی شەریعەت
ناوی نوسەر/وەرگێر: موحەمەد ھاشم کەمالی / کۆسار بەرزنجی
زنجیرە :١٩
ژمارەی لاپەرە : ٥٤
ساڵی چاپ : ٢٠١٢

ئاشکرایە کە مەبەستەکانی شەریعەت، واتە ئامانج و خواستەکانی شەریعەت، ئەم بابەتەش بابەتێکی گرنگە لە بابەتەکانی شەریعەتی ئیسلام، بەڵام لە ڕاستیدا گرنگییەکی شایستەی پێ نەدراوە. ئەم پەرتووکە پێناسێکی لەخۆ گرتووە لەمەڕ بابەتی -مەبەستەکانی شەریعەت (مقاێد الشریعە)- کە ئامانجە گەورھکانی شەریعەتی ئیسلامین، نووسەری ئەم پەرتووکەش دکتۆر موحەمەد ھاشم کەمالی؛ زانایەکە لە چەندین بواردا خاوەن پسپۆڕییە، بە ھەمان شێوەش لە بواری مەبەستەکانی شەریعەتدا. گرنگترین ئەو بابەتانەی ئەم کتێبە لەخۆی گرتوون، بریتین لە: باسی ئامانجەکانی شەریعەت: ئامانجەکانی یاسادانانی ئیسلامی و ئەو دەقانەی بوونەتە سەرچاوەی مەبەستەکانی شەریعەت، پاشان پۆلێنکردنی مەبەستەکانی شەریعەت و مێژووی مەبەستەکانی شەریعەت.

کرتە لەم بەستەرەی خوارەوە بکە بۆ داگرتن:

ڕێبەری ئاسان بۆ مەبەستەکانی شەریعەت

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply