تازەترين چاپكراو

ئيسلام و كاريگەرى….

ئيسلام و كاريگەرى….

ئەم پەرتووكە بابەتێكی واقیعی و زەرورییە، بەتەنیا پەیوەندیی پتەوی بە فروستادەیی محەمەد و پەیامی ئیسلام و ڕێنماییەكانیەوە نییە، بەڵكوو پەیوەندیی بە واقیعی ژیان و ئێستا و ئایندەی مرۆڤایەتی و ڕۆڵی ئوممەتی ئیسلامی لە بنیاتنانی شارستانیەت و ئاڕاستەكردنیشیدا هەیە. ئەم پەرتووكە توێژینەوەیەكی مێژوویی و شیكارییە دەربارەی كاریگەریی ئیسلام و فروستادەیی محەمەد (دروودی خوای لەسەر) لەسەر شارستانیەتی مرۆڤایەتی. نووسەر هەوڵی داوە لە دە بەشدا گرنگیی ئیسلام بۆ مرۆڤایەتی لەڕابردوو و داهاتوودا بخاتەڕوو لە ڕووەكانی عەقیدە و تێڕوانینی بەنرخ و ڕێزدارانەی بۆ مرۆڤ و گێڕانەوەی ڕێز بۆ ئافرەت و هیوا بەخشی بەمرۆڤ و كۆكردنەوەی دین و دنیا بەیەكەوەو ئاوێزەكردنی ئایین و زانست و بەكارهێنانی زانست و عەقڵ و بنیاتنانی ئوممەتێك كە هەستێت بە ئەركەكانی خۆی و یەكێتیی بیروباوەڕی شارستانیی جیهانی. نووسەر تەواوی بابەتەكانی بە لۆجیكێكی قەناعەتكەرانە خستۆتەڕوو، كە خوێنەر هەست بە چێژوەرگرتن لەخوێندنەوەی دەكات.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply