چه‌ند بۆژیكێك(منطلقات)* بۆ تێگه‌یشتن له فیكری په‌روه‌رده‌یی ئیسلامی له نێوان واقیع و حه‌زدا
نووسینی: فه‌تحی مه‌لكاوی
قسه‌كردن له واقیعی فیكری په‌روه‌ره‌دیی له كۆمه‌ڵگه‌ئیسلامییه‌كان قسه‌كردنێكی فره لایه‌نه، تێگه‌یشتنی روكاره گشتیه‌كانی سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی گشتی و فه‌لسه‌فه‌كان و سیاسه‌ت و تیۆر و ستراتیژییه‌تی تێده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ك ورده‌كاری سیسته‌می په‌روه‌ره‌دیی و پێكهاته و ئاسته ئیداریی و فێكردنه‌كانیشی ده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شیده‌گرێته‌وه: سیسته‌می په‌روه‌رده و پرۆگرام و میتۆده‌كان و شێوازی فێكردن و هه‌ڵسه‌نگان.
چونكه ئێمه وا له خوێنه‌ری به‌رێز چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین كه پێوه‌ندی راسته‌وخۆی به‌و ورده‌كارییه‌وه هه‌یه، به‌و پێیه‌ی ئێمه هه‌موومان له ده‌رچوانی ناوه‌نده په‌روه‌رده‌ییه هاوچه‌رخه‌كانین، جا ئه‌وه‌ی تایبه‌ت بێت به‌خێزان، یان تایبه‌ت به قوتابخانه، یا زانكۆ، یا ده‌زگاكانی تری كۆمه‌ڵگه، ئێمه پێویستمان به‌وه نیه زۆر بچینه نێو ئه‌و ورده‌كاریانه‌ی كه رونكردنه‌وه‌كانی رۆژنامه و گۆڤاره زانستی و تێزه‌كانی زانكۆی پڕكردووه، ته‌نانه‌ت له رۆژنامه‌كانی رۆژانه‌ش ئه‌و باسانه هه‌یه. ئێمه پێویستمان به‌جێگره‌وه‌ی ئه‌وه هه‌یه، به تێروانین بۆ ژماره‌یه‌ك پرس، كه له‌وانه‌یه له لێكۆڵینه‌وه هاوچه‌رخه‌كان پشكی گونجایان به‌رنه‌كه‌وتبێت.
له بۆژیكی میتۆدی ئاوێته‌بوونی مه‌عریفی كه ئێمه له كتێبه‌كه‌مان پشتمان پێی به‌ستاوه، دان به‌وه ده‌نێنینله‌سه‌ره‌تاوه فیكری په‌روه‌رده‌یی هاوچه‌رخی ئیسلامی، كه ئێمه ویستی گه‌وره‌مان بۆی هه‌یه، له‌بری وه‌رگرتن ئامانج و پرۆگرامه‌كانی له چوار سه‌رچاوه كه قورئانی پیرۆز و سووننه‌ی نه‌به‌وه‌ی بۆ حوكمه‌كانی ئیسلام و ئاراسته‌كردنی له كاری په‌روه‌رده‌یی به له‌خۆگرتنی تێگه‌یشتنێكی مه‌قاصیدیانه‌ی هاوچه‌رخ، له‌هه‌مان كات له‌گه‌ڵ ئه‌زموونی توراسی په‌روه‌رده‌یی ئیسلامی و ئه‌زموونی مرۆڤایه‌تی هاوچه‌رخ، ئه‌و ئامانجه‌ی ئێمه هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین له‌و ویسته‌یه، ئامانجێكی تێكه‌ڵه، به‌هێزكردنی تایبه‌تمه‌ندییه فیكری و شارستانیه‌ته‌كانه بۆ ئومه‌تی ئیسلامی كۆمه‌ڵگاكانی له‌لایه‌ك، بنیاتنانی هۆشیارییان و به‌رپرسیاریه‌تیان له به‌شداری په‌روه‌رده‌یی و زانستی و شارستانی له كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی هاوچه‌رخ له لایه‌كی تر، مه‌رجی هێنانه‌دی ئه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و فكره‌ی ئێمه ویستی زۆمان بۆ په‌روه‌رده، بۆ به‌رهه‌مه‌كانیه‌تی، هه‌روه‌ها ئێمه داهێنان بكه‌ین له نه‌خشه‌كێشانی پرۆژه و پرۆگرامه‌كانی بۆ له‌خۆگرتن و تێپه‌ڕاندنی ئه‌وانه‌ی ئاماژه‌مان پێدان.
له سیاقی لێكۆڵێنه‌وه له واقیعی فیكری په‌روه‌رده‌یی باڵا له كۆمه‌ڵگه ئیسلامیه‌كان و حه‌زی ئێمه له بنیاتنانی فیكری په‌روه‌رده‌یی، به‌گونجاوی ده‌بینین باس له هه‌ندێك بۆژیك بكه‌ین كه پێویست روون بن بۆ ئه‌وه‌ی ناو واقیع و حه‌زمان.
بۆژیكی یه‌كه‌م له‌و باره‌وه بریتیه له چاكسازی له دۆخی په‌روه‌رده و فێكردن له كۆمه‌ڵگه‌كانمان كه به‌شێكه له ئامانجی چاكسازی گشتی بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه، به‌ڵكو به‌هه‌مان شێوه ئه‌وه رێگایه‌كی چاكسازییه، ئێمه له وشیاریه‌كه‌یه به‌و مشتومڕه به‌رده‌وامه‌ی، كه كاریگه‌ری هه‌یه له كۆمه‌ڵگه بۆ دیاریكردنی پێگه‌ی كۆمه‌ڵگه له په‌روه‌رده و شوێنه واری په‌روه‌رده له واقیعی گۆمه‌ڵگه، زانایانی كۆمه‌ڵناسی و سیاسه‌ت و په‌روه‌رده و بواره‌كانی تر له دواكه‌رانی چاكسازی گشتی دابه‌شبووینه بۆ دوولایه‌نی ئه‌و پرسه، كاتێك هه‌ندێك پێیان وایه به‌بێ په‌روه‌رده كۆمه‌ڵگه دروست نابێت، ئه‌مه واتای ئه‌وه‌یه كه په‌روه‌رده به پله‌یه‌كی گرنگ دێت له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌وه، كاتێك ئه‌وانه‌ی تر پێیان وایه په‌روه‌رده بریتیه له وێنه‌یه‌ك كۆمه‌ڵگا ره‌نگی تێدا داوه‌ته‌وه و رووكاره‌كانی دیاری ده‌كات، ئه‌وه واتای ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگا گرنگی خۆی هه‌یه له‌لایه‌ن په‌روه‌رده‌وه، به‌ڵام ئێمه راجیایه‌كی جه‌وهه‌ری ده‌بینین له بوونی پێوه‌ندی به‌هێز له نێوان كۆمه‌ڵگه و په‌روه‌رده، هه‌ردوو لایه‌نی ناكۆك له‌و پرسه ئه‌ندازه‌یه‌كحه‌قیان لایه له بۆچوونه‌كانیان، یه‌كێك له به‌ڵگه‌كان به‌هێزتره له‌وه‌ی تر له سیاقێكی دیاریكراو.
سیسته‌می فێكردنی گشتی له جیهانی هاوچه‌رخ جێگیر بووه به پشت به‌ستن به پابه‌ندكردنی فێكردن وه‌ك بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی له گه‌شه‌پێكدانی كۆمه‌ڵگه و دیاریكردنی رێڕه‌وه‌كانی پێشكه‌وتنی، دۆخی فێكردنی گشتی له كۆمه‌ڵ ده‌ربڕی ئه‌ندازه‌ی پێشكه‌وتن و چاكسازی كۆمه‌ڵگه‌یه، یان گه‌نده‌ڵی و داوكه‌وتنیه‌تی.
بۆژیکی دووه‌م ئێمه پێمان وایه مافی هه‌موو رۆڵه‌یه‌كی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له كۆمه‌ڵگه ئیسلامیه‌كانمانه شانازی به كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆیان بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه واتای ئه‌وه چاوبپۆشین له ئاستی ئه‌و دواكه‌وتنه‌ی كۆمه‌ڵه‌گه‌ی هاوچه‌رخمانی پێ وه‌سفكراوه.
ئه‌و دواكه‌وتنه به‌گشتی سیفه‌تێكی گشتیه، كۆمه‌ڵگه‌ی به‌گشتی پێ وه‌سف ده‌كرێت، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی به دواكه‌وتوون له نێویشیان دا كه‌رتی په‌روه‌رده‌ی پێ وه‌سفكراوه، حوكم دان به‌سیفه‌تی دواكه‌وتوویی بریتیه له حوكمی گشتی، چه‌ند جیاوازی هه‌بێت له‌و پێوه‌رانه‌ی به‌كار دێت له‌و حوكمانه، ئه‌و پێوه‌ره، پێوه‌ری به‌راوردكاری بێت له نێوان واقیعی كۆمه‌ڵگه وه‌ك ئێسته كه هه‌یه، پێویسته ئاراسته ئیسلامیه‌كان له سه‌ری بن، یان پێوه‌ری به‌راوردكاری ئه‌و واقیعه بێت به گوێره‌ی ئه‌و توانایانه‌ی كه له‌به‌رده‌ستیه‌تی بۆ چاكسازی و گه‌شه‌پێدان، یان پێوه‌ره‌كه به‌راوردكردنی واقیعی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی بێت به كۆمه‌ڵگه‌كانی تر له پێشكه‌وتنی شارستانی به‌رهه‌ردوو لایه‌نی مه‌عنه‌وی و مادی.
بۆژیکی سێیه‌م هه‌ر هه‌وڵێك بۆ چاكسازی و نوێگه‌ری و گۆڕانكاری له واقیعی كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر تێگه‌یشتنی قوڵ له‌و واقیعه بنیات ده‌ندرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئارێشه و هۆكار و پێویستی و یه‌كه‌مینه‌كانی و رێڕه‌وی گۆڕانكاری ئاڕاسته‌كانی بگرێته‌وه.
به‌بێ ئه‌و تێگه‌یشتنه قوڵه گۆڕانكاری شتێكی ئه‌سته‌مه، چونكه گۆڕانكاری سوننه‌تێكی به‌رده‌وامه، ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری به‌گوێره‌ی میتۆدێك نه‌بوو كه به‌ره‌و گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتن هه‌نگاو بنێ، زۆرجار ئه‌و جۆره گۆڕانكاریانه له ئاڕاسته‌كان كاره‌ساتی دواكه‌وتوویی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
هه‌ڵبه‌ت گرنگترین شتێك له تێگه‌یشتنی واقیع ــ كۆمه‌ڵگه‌ــ ئه‌و پێوه‌ندیه به‌هێزه‌یه له‌نێوان دۆخی هه‌بووی كۆمه‌ڵگه‌یه، داواكرا بێت، پێكهاته فیكری و ده‌رونیه‌كان كه ده‌ربڕی كه‌سایه‌تی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌ن، له‌لایه‌كی تریشه‌وه له كۆمه‌ڵگه‌كانی تر جیای ده‌كاته‌وه.
بۆژیکی چواره‌م بۆ تێگه‌یشتن له واقیعی كۆمه‌ڵگه تێبینی به‌سه‌رچوو و حكوم و وه‌سفی گشتی بن، به‌ڵكو پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌ی شیكاری ڕه‌خنه‌یی به قوڵبوونه‌وه و بوێری وه‌سف كرابێت له هه‌وڵدان بۆ تێگه‌یشتن له دۆخی كۆمه‌ڵگه له‌لایه‌ن لایه‌ن و كه‌رته جۆراوجۆره‌كانی، له‌وانه‌ش به پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌و شته‌ی كه مرۆڤ تێیدا هه‌ست به ئازادی و رێز و مافه‌كان و سروشتی پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ده‌كات كه له‌نێوان تاكه‌كان و كۆمه‌ڵه‌كان هه‌یه.
بۆژیكی چواره، ئه‌وه‌نده به‌س نیه بۆ تێگه‌یشتن له گۆمه‌ڵگا تێبینی سه‌رپێی و حوكمی وسفی گشتی بده‌ین، به‌ڵكو پێویستی به لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی قوڵ و بوێر هه‌یه كه هه‌وڵ بدات بۆ تێگه‌یشتن له لایه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵگه و كه‌رته جۆراوجۆره‌كانی، له‌وانه‌ش ئه‌وانه‌ی كه به پله‌ی یه‌كه‌م مرۆڤ هه‌ست به ئازادی و رێز و مافه‌كان و سروشتی پێوه‌ندی نێوان تاك و كۆمه‌ڵه‌كان ده‌كات، ڕشته‌به‌ندی به‌هاكان كه حوكمی هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤ سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ره‌شته‌به‌ندیه ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌ندازه‌ی به‌ده‌ستهێنانی كۆمه‌ڵگه بۆ ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی له بڕیار و بژارده‌كانی، ئه‌وه جگه له‌و دۆخه‌ی كۆمه‌ڵگه كه تایبه‌ته به ئاستی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له بواره‌كانی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و ئاسانكاری مادی و پێشكه‌وتنی شارستانی.
حاڵه‌تی كۆمه‌ڵگه له هه‌موو ئه‌وانه كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر حاڵه‌تی په‌روه‌رده‌یی بۆ كه‌سایه‌تی مرۆڤ له كۆمه‌ڵگه، كاتێك ده‌رفه‌رت له‌ده‌ست نه‌ما بۆ هیچ چاكسازیه‌كی داواكراو بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخی كۆمه‌ڵگه به‌ئامانجی گواستنه‌وه‌ی له حاڵه‌تێك بۆ حاڵه‌تێكی تری داواكراو.
بۆژیكی پێنجه‌م: پێویستی دیاریكردنی پێوه‌ندی نێوان واقیع و فیكری په‌روه‌رده‌یی ئیسلامی و سه‌رده‌م، یان ئه‌و كۆنتێكسته‌ی كه ئه‌و فیكره تێیدا گه‌شه‌ی كردووه، ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی پسپۆڕانی په‌روه‌ده‌ی ئیسلامی به‌رهه‌میان هێناوه له زه‌مه‌نی رابردوو بۆته توراسێكی فیكری په‌روه‌رده‌یی ئیسلامی، به‌ڵام ئه‌مرۆ ئیسلام په‌یامێكی جیهانیه كات و شوێنی تێپه‌ڕاندوه، بنه‌چه‌كانی ئیسلام له بنه‌مای وه‌حی خوای و فه‌رمایشتی پێغه‌مبه‌ر و بنه‌چه هاوچه‌رخه‌كانه، به‌هه‌مان شێوه حكوم و ئاراسته كردنه‌كانیشیه‌تی، به‌ڵام ئه‌و توراسه په‌روه‌رده‌ییه ئیسلامییه كه زانایانی ئومه‌ت پێشكه‌شیان كرد كه‌م و زۆر نزیك بوون له ئیسلام و حوكمه‌كانی.
كاتێك فیكری په‌روه‌رده‌یی هه‌ڵقوڵاوی بنه‌چه و حكومه‌كانی ئیسلام نه‌بوو، له‌و بنه‌چانه حكومه‌كانی وه‌رنه‌گرتبوو، به‌ڵكو له بنه‌چه‌ی پێچه‌وانه‌ی ئیسلام وه‌ریگرتبوو پێی ناگوترێت فیكری په‌روه‌رده‌یی ئیسلامی.
بۆژیكی شه‌شه‌م: فیكری په‌روه‌رده‌یی ئیسلامی كه ئێمه مه‌ستمانه بریتیه له “په‌روه‌رده‌ی ئایینی” یاخود “په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی” كه ده‌بێته ناونیشانی ماده‌یه‌كی خوێندن، كورت ده‌بێته‌وه له‌سه‌ر هه‌ندێك لایه‌نی رۆحی و ئه‌خلاق ته‌زیكیه‌ی ویژدانی تاك، یاخود پێدانی هه‌ندێك زانیاری له‌باره‌ی ئیسلام، ماده‌یه‌كی خوێندن نیه چاره‌سه‌ری فیكری په‌روه‌رده‌یی ئیسلامی بكات لای یه‌كێك له زانیانی ئیسلام له مێژووی ئیسلامی، یاخود ئه‌و فیكره‌ی كه سه‌رده‌مێك له سه‌رده‌مانی رابردوو باڵاده‌ست بوو، یاخود ناوچه‌یه‌كی جوگرافی دیاریكراو” یاخود مه‌زهه‌بێكی فیقهی، یان فیكری…ئێمه له‌سه‌ری كۆكین كه ئه‌وه توراسێكی په‌روه‌رده‌یی ئیسلامیه، ئه‌و فیكره په‌روه‌رده ئیسلامیه‌ی كه قسه‌ی له‌باره‌یه‌وه ده‌كه‌ین، بریتیه له بینای فیكری كه كه‌سایه‌تی تاك و كۆمه‌ڵایه‌تی ئێستا داده‌ڕێژێته‌وه، ئێستا و لێره له لایه‌نی ده‌روونی و عه‌قڵی بۆیه دوای بیناتنانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه چێژ له زیندوێتی و كاری و ده‌ستكه‌وتی شارستانی وه‌رده‌گرێت، ئێستا و لێره په‌روه‌رده به‌و واتایه برتیه له گۆڕانكاری له ده‌روون كه بنه‌مایه بۆ گۆڕانكاری ریشه‌یی له لایه‌نه مه‌عنه‌وی و مادیه‌كان له ژیانی تاك و كۆمه‌ڵگه و ئومه‌ت.
بۆژیكی حه‌فته‌م: هه‌ر فیكرێكی په‌روه‌رده‌یی بیرمه‌ندی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌رهه‌می هێنابێت، هه‌ڵقوڵاوی سه‌رچاوه‌ی فیكری گشتی، یان تێڕوانینی گشتیه‌تی بۆ جیهان، فیكری په‌روه‌رده‌یی ئیسلامی سه‌رچاوه‌كه‌ی له فیكری گشتییه كه تێروانینی ئیسلامیه بۆ جیهان، كه دیدگاكه گشتییه‌كه كۆمه‌ڵگای ئیسلامی ته‌به‌نی ده‌كات له بوون و ژیان و مرۆڤ، ئه‌وه‌شی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بیروباوه‌ڕ و به‌ها و سیسته‌م بنیات ده‌نێ. كاتێك كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی فیكرێكی په‌روه‌رده‌یی له تێروانینێكی تر بۆ جیهان هاورده ده‌كات، ئارێشه‌كه له بنه‌ماكه‌یه، كه ورده‌كاری فیكری په‌روه‌رده‌ی جوزئیاته‌كانییه‌تی، به‌ڵكو له تێڕوانینی فه‌لسه‌فه‌ییه كه لێی هه‌ڵقوڵاوه و مه‌رجه‌عیه‌تی فیكری حكومی ده‌كات.
ئومێد ده‌كه‌ین دریاریكردنی ئه‌و ریژیكانه له دیاریكردنی ئه‌و شتانه‌ی كه ده‌كرێت تێی بگه‌ن له واقیعی فیكری په‌روه‌رده‌یی ئیسلامی و حه‌زه‌كانی ئێمه بۆ گواسنه‌وه‌ی ئه‌و واقیعه بۆی.
* بۆژیك به واتای “منطلق”ی عه‌ره‌بی دێت