په‌روه‌رده‌كردن لەسەر به‌هاكان له سه‌رده‌می پۆست حه‌قیقه‌ت

نووسينى : د.فەتحى مةلكاوى
یه‌كه‌م: لێكۆڵینه‌وه له به‌هاكان له كۆمه‌ڵگای مۆدێرن
گۆڤاری (The Chronicle of Higher Education. Special Report(1)
له سه‌ره‌تای ساڵی 2017 راپۆرتێكی درێژی تایبه‌تی بڵاوكرده‌وه له لاپه‌ڕه 32 ئه‌و راپۆرته ناونیشانی (پۆست حه‌قیقه‌ت) هاتبوو، به ئاماژه دان به زاراوه‌ی “پۆست حەقيەت:
“ئه‌و زاراوه‌یه له ساڵی 2016 چۆته ناو فه‌رهه‌نگی ئۆكسفۆرد، ئه‌و وشه‌یه به وشه‌ی ساڵ دانراوه، بابه‌ته‌كانی ئه‌و راپۆته ده‌بڕی ئه‌وه‌ن كه جیهانی ئه‌مرۆ به دۆخێكی تازه دا تێده‌په‌ڕێت، كه ” راستیه بابهتییهكان كاریگه‌ریان له دروستكردنی رایگشتی كه‌متره له شوێنه‌واری سۆز و بیروباوه‌ڕی تایبه‌ت.
بابه‌ته‌كانی راپۆته‌كه شه‌ش شتیان روونكردبوویهوه كه بریتی بوو: له دۆخی فێركردن و سیاسه‌ت و راگه‌یاندن و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی درۆ، كه خه‌ڵك ده‌بێته نێچیری بانگه‌شه‌ی سیاسی و فكری و ئابووری ئامانجدار، حه‌قیقه‌ت بووه به كاڵایه‌ك له جیهانی به‌كاربه‌ر، له‌و شتانه‌ی كه ده‌خوازێت جه‌نگ دژی هه‌واڵی درۆینه و كاره‌ساتبار بوروژێنێت كه قسه‌ی لێوه ده‌كات.
تیۆری پیلانگێری له په‌راوێزه‌وه گوازرایه‌وه ناو دڵی ژیانی گشتی، پرسی درۆی دروستكراو، واته رایه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌یوه‌ستكراوه به راگه‌یاندن و سیاسه‌ت به جۆرێكه لێكجیابوونه‌وه‌ی نیه.
له باره‌ی خودی ئه‌و بابه‌ته‌ی كه رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2017 بابه‌تێكی بڵاوكرده‌وه به ناونیشانی” ئێمه ئێستا له جیهانی پۆست (حه‌قیقه‌ت)ین له‌گه‌ڵ یهكترخواردن له متمانه و لێپرسینه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌خێر كۆتایی نایه‌ت”.2
گۆڤاری كاروباری نێوڵهوتی كه په‌یمانگای شاهانه‌ی كاروباری نێوده‌وڵه‌تی به‌ریتانی “تشاثام هاو” بابه‌تێكی بڵاوكرده‌وه به‌ناونیشانی “پێوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی له بواری سیاسه‌تی “پۆست حه‌قیقه‌ت” له‌و بابه‌ته هاتوو ئه‌و رووداوانه‌ی ساڵی رابردوو(قسه‌كردن بوو له ساڵی 2016) بواری ره‌خساند بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب و راپۆرتی زۆر كه له باره‌ی سیاسه‌تی هاوچه‌رخ نووسراون، كه گۆڕانكاری رووی داوه له‌سه‌رده‌می عه‌قڵ و حه‌قیقه‌ت بۆ سه‌رده‌می وروژاندن و درۆیه. ئه‌و بابه‌ته پێداچوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كتێب بوو، كه له‌و ماوه‌ی دوایی ده‌رچووبوون له‌باره‌ی سه‌رده‌می “پۆست حه‌قیقه‌ت” نووسه‌ر له‌و بابه‌ته پێشنیار ده‌كات له‌بری گرنگی دان به تۆماركردنی ئه‌و نمونه زۆره له هه‌واڵی درۆینه، گرنگی بدرێت به‌و به‌ها شاراوانه‌ی پشت ئاراسته‌كانی وروژاندنی ره‌گه‌زپه‌رستی و سێكسی و رۆڵی راگهیاندهن و شێوازی پێوه‌ندیه‌كان له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخ.3
بابه‌تی به‌هاو پێگه‌ی له په‌روه‌رده و فێركردن پرسێكه بۆته جێگای ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی و جیهانی، هه‌روه‌ها په‌یوه‌سته به كاری په‌روه‌رده‌یی له فه‌لسه‌فه و بنه‌ما نیۆریهكان پهیڕكردنی كرده‌یی، ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تێبینی هه‌یه له گۆڕانكاری گه‌وره و به‌رده‌وام له ڕشته‌به‌ندی به‌هاو و هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌خلاقی و به‌هایی له ده‌زاگاكانی فێركردن و له كۆمه‌ڵگا به سیفه‌تێكی گشتی.
گۆڤاری جیهانی بۆ لێكۆڵینه‌وه و گه‌شه‌ی پێشكه‌وتوو لێكۆڵێنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه به‌ناونیشانی (گه‌نج و به‌ها ئه‌خلاقیه‌كان له جیهانی گۆڕاو) لێكۆڵه‌ر كابل دف ئاشكرای كردبوو، روانگه‌كانی هه‌ڵسوكه‌وتی نائه‌خلاقی و كۆمه‌ڵایه‌تی لای گه‌نجان به‌گشتی و قوتابیانی قوتابخانه به‌تایبه‌ت رۆژانه له زیادبوون دایه.4
به‌های مرۆڤ شاراوه‌ته‌وه له‌و شتانه‌ی كه له به‌ها و پره‌نسیپه رووچووهكان خۆی پێ ده‌ڕازێنێته‌وه، متمانه و هۆشیاری ده‌دات به‌خودی خۆی و فه‌رمانه‌كه‌ی له ژیان، هه‌روه‌ها سوره له‌سه‌ر به‌خشینی به‌ردوام، مرۆڤی خاوه‌ن به‌ها وه‌ك شهنگهدارێكه ڕه‌گی قایم داكوتاوه لقه‌كانی له ئاسمانه، ههرچوارفهسڵه میوه ده‌بێ، به‌بێ ئه‌و به‌هایانه مرۆڤ ده‌بێته گۆڕاو، ره‌نگاوڕه‌نگ، هیچ رووچونێكی نابێت له‌سه‌ر پره‌نسیپه‌كان، وه‌ستاویش نابێت، یاری خۆویستی و ئاره‌زوه‌كانی یاری پێ ده‌كه‌ن، بای فیتنه‌ی راگه‌یاندن له‌ریشه‌ی هه‌ڵده‌كێشن، وه‌ك پوشه به‌ده‌م باوه بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌یجوڵێنێت، كاتێك به‌های زیاتر نابێت له به‌های ئه‌و پووشه، ئه‌گه‌ر خاوه‌نی سامانێكی زۆریش بن، به‌بێ ئه‌و به‌هایانه مرۆڤ جێگیر نابێت، هه‌ر رۆژه‌ی ڕه‌نگێكه، چه‌سپاو نابێت له‌سه‌ر مه‌بده‌ئێك، هیچ هه‌ڵوێستێكی نابێت.
دووه‌م: په‌روه‌رده له‌سه‌ر به‌هاكان له كۆمه‌ڵگای ئیسلامیمان.
ئیسلام قوتابخانه‌ی مسوڵمانانه، قورئانی پیرۆز پرۆگرامی په‌روه‌رده‌ییه له‌و قوتابخانه‌یه، دابه‌زینی قورئان به‌به‌ش به‌ش به‌ردێژایی ئه‌و زمه‌نه، پرۆسه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌ییه، كه ده‌رونی خه‌ڵك جار دوای جار وه‌ریان ده‌گرت، تا ئایین به‌هه‌ردوولایه‌نی شه‌ریعه‌ت و به‌رنامه ته‌واوبوو، به‌مه‌ش نیعه‌مه‌تی خوای گه‌وره له‌سه‌ر دروستكراوه‌كانی كامڵ بوو5.
ژیانی پیغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم چالاكی فێركاری به‌رده‌وام بوو له هه‌موو كاروباره‌كانی ژیان، پێغه‌مبه‌ر مامۆستا بوو به‌ده‌قی قورئان: ﴿وَيُعَلِّمُكُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَيُعَلِّمُكُمْ مَا لَمْ تَكُونُوا تَعْلَمُونَ.﴾ (البقرة: 151)، هه‌روه‌ها مامۆستا بوو به‌ده‌قی فه‌رمووده‌ی صه‌حیح، كه ده‌فه‌رموێت: “إنَّ الله لم يبعثْني معنتاً ولا متعنتاً، ولكن بعثَني مُعلماً وميسِّراً”(6)
مامۆستا به‌و پێناسه‌یه‌ی كه هاوه‌ڵانی بۆیان كردبوو كه یه‌كێك له هاوه‌ڵان ده‌ڵێت: “ما رأيت معلِّماً قبله ولا بعده أحسن تعليماً منه.”(7) ئامانجی سه‌ره‌كی له‌و ئایینه، برتیه له فێركردنی به‌هاو ره‌وشته به‌رزه‌كان، له فه‌رمووده‌یه‌ك هاتووه: “إنما بُعثت لأتمم مكارم الأخلاق.” به‌مه‌ش به‌بێ دوو دڵی ده‌توانین بڵێین: ئیسلام ئایینی په‌روه‌رده‌كردنی به‌هاكانه.
مه‌به‌ست له په‌روه‌رده له‌و سیاقه‌ی ئێمه تێیداینه، كۆی برتیه له بنیاتنانی كه‌سایه‌تی مرۆڤ له قۆنهغهكانی ژیانی و لایه‌نه‌كانی، له پێناو زۆرترین به‌كارهێنانی ئه‌و شتانه‌ی ده‌یچه‌سپێنێت، ئه‌و پرۆسانه گه‌شه‌ی فێكردن و په‌روه‌رده‌كردن و راهێنان و فێربوون گه‌شه‌ی خودی له‌خۆ ده‌گرێت، ته‌ربیه به‌و پێیه‌ی كه وه‌سفێكی كۆمه‌ڵایه‌تیه چه‌ند پرۆسه‌یه‌ك له‌خۆی ده‌گرێت، په‌روه‌رده‌ی دایبابی و رۆشنبیركردنی كۆمه‌ڵایه‌تی و فێكردنی ئه‌كادیمی و راهێنانی پێشه‌یی و فێكردنی خودی، بۆیه به‌های په‌روه‌ده بوونی هه‌یه له‌سه‌ر جه‌م ئه‌و پرۆسانه، په‌روه‌رده برتیه له زانستنی گه‌شه‌پێدانی به‌هاكان له گشت بواره‌كان.
ئێمه بڕوامان وایه كه په‌روه‌ده‌ی به‌هاكان پێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی هه‌یه بۆ چاكسازی په‌روه‌رده‌یی له مهرجعهیهتی ئیسلامی، پێویه ده‌بێ ئێمه تێبنیی سیفه‌تی ته‌واوكاری و جێگۆڕێكێ بكه‌ین له نێوان په‌روه‌رده و به‌ها، په‌روه‌ده میكانزمێكه بۆ گه‌شه‌پێدانی به‌هاكان، به‌هاكان بریتین له شه‌پۆله‌كان بۆ په‌روه‌رده، په‌روه‌رده به‌هایه، له په‌روه‌رده به‌های په‌روه‌رده‌یی هه‌یه، په‌روه‌رده ره‌وشتی به‌هاییه.
په‌روه‌ده‌ی به‌ها، یاخود په‌روه‌رده له‌سه‌ر به‌ها، یا په‌روه‌رده‌ی به‌هایی، بریتیه له په‌روه‌رده‌ی ئه‌خلاقی و خۆ جوانكردن به ئاداب و ئه‌خلاق و ره‌وشتی به‌رزه، كه برتینه له راستگۆیی و وه‌فا و گه‌وره سه‌یركردنی به‌رامبه‌ر، ره‌وشت و ئاكاره به‌رزه‌كانی تر.
به‌ڵام ئه‌و په‌روه‌رده‌یه فراوان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌هاكانی تر بگرێته‌وه له كۆمه‌ڵگایی مرۆڤایه‌تی، كه خواڕسكن و گرێبه‌ستین. ژیانی مرۆڤ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی بنیاتنراوه چه‌ندین ئه‌رك و مافی واجب كردووه، سیسته‌می دروستكردووه، گرێبه‌ستی داناوه، ئیلتیزامی داناوه، هه‌موویان له‌سه‌ر هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی و چاودێری ده‌ستبه‌ری كۆمهڵاێهتی بنیاتنراون.
په‌روه‌رده‌ی به‌هایی به‌رده‌وام له فراوان بوونی دایه له‌پێناو چه‌سپاندنی به‌های به‌رپرسیارێتی ژیان و جێنشینی له زه‌ویی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی مادی و مه‌عنه‌وی و ئه‌وشتانه‌ی كه پێویستن له به‌های كۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤایه‌تی.
په‌روه‌رده له‌سه‌ر به‌ها ده‌كرێت له هه‌ر ده‌زگایه‌ك له ده‌زگاكان رۆڵی په‌روه‌رده‌یی خۆی ببینێت، له‌وانه‌ش خێزان، قوتابخانه، ده‌زگاكانی راگه‌یان، ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگای رۆشنبیری وه‌زشی و ئاینی، به‌بێ له‌بیركردنی به‌رپرسیارێتی تاك له خودی خۆه، هه‌ركات توانایه‌كی به‌ده‌ست هێنا له پێویستی ره‌وشتی به‌هایی و گرنگی له پێكهاته‌ی كه‌سایه‌تی و پێگه‌ی له كۆمه‌ڵگا و ژیان.
سێیه‌م: فێركردنی به‌هاكان له خێزان.
كاتێك باس له ئه‌ركی خێزان ده‌كه‌ین له په‌روه‌ده، ئێمه پێمان وایه هیچ واتایه‌ك بۆ په‌روه‌رده نامێنێته‌وه، ئه‌وكاته نه‌بێت كه به‌رجه‌سته ده‌بێت له هه‌ست و هه‌ڵسوكه‌وت و كرده‌وه‌كانیان.
له كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی شێوازی زۆر هه‌یه كه پشت به چاولێكردنی بچووك ده‌به‌ستن بۆ گه‌وره، هه‌ندێك جار چاولێكردن به رێگای هه‌ڕه‌مه‌كی رووده‌دات، بۆ نمونه منداڵان په‌روه‌رده ده‌بن له‌سه‌ر به‌هاو ئه‌خلاقێك كه تێبینی ده‌كه‌ی هی كه‌شی ئه‌و خێزانه‌یه تێیدا ژیاون، كاتێك منداڵێك هه‌ڵسوكه‌وتێكی دیاریكراوی پێچه‌وانه‌ی به‌ها باوه‌كانی ژیانی خێزانی هه‌یه، سروشتیه كه ئه‌وه ئاگادارنه‌كراوه و ئاڕاسته نه‌كراوه، هه‌ندێك هه‌ڵوێست هه‌یه دایبابان منداڵانی له‌سه‌ر به‌هایه‌كی دیاریكراو ئاراسته ده‌كه‌ن، به‌و پێیه‌ی كه ئه‌وه به‌هایه‌كی تایبه‌ت و سیفه‌تی یه‌كێك له تاكه‌كانی ئه‌و خێزانه‌یه، یان له رۆشنبیری ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌یه، كه ئه‌وه بنه‌ما و تایبه‌تمه‌ندی و ره‌وشتێكی باڵای مرۆڤایه‌تیه.
بێگومان به‌رجه‌سته‌كردنی به‌ها بهكردیی له واقیعی خێزان ده‌بێته بنه‌مای خێزان درێژكراوه‌یه، میكانزمێكی سروشتیه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هاكان وه‌ربگرێت و له‌سه‌ری رابێت، هه‌رچی به‌گوێ هه‌ڵنانه(تلقین) هه‌ندێك جار له‌وه‌یه بوه‌ستێت به‌هۆی په‌روه‌رده‌ی بها كاتێك زانست و زانیاریه‌كان ده‌خوازن په‌روه‌رده‌ی به‌ها بزانن، به‌و هیوایه‌ی له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی كات كارلێك “تفاعل” بكه‌ن.
زۆربه‌ی به‌ها مرۆیه باڵاكان یه‌كه‌م جار له‌رێگای خێزانه‌وه به‌ده‌ست دێن، خێزانی شوێنی یه‌كه‌می په‌روه‌ده‌یه له‌سه‌ر به‌ها مرۆیه‌كان، یه‌كه‌مه له لوتكه‌ی رێزی مرۆڤایه‌تیه، كه تاك هه‌ست به مرۆڤ بوونی و تاك بون و بهربرسیارێتی ده‌كات، ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تی له پێوه‌ندی ناوماڵ ده‌ست پێ ده‌كات، هه‌موو ئه‌ندامێك تێیی چاودێره، هه‌موویان به‌رپرسن له‌و چاودێریه‌ی هه‌یانه8 ئه‌و به‌هایه‌كه مرۆڤ له‌گه‌ڵی هۆشیار ده‌بێته‌وه، كه سنوور و ئه‌ده‌ب هه‌یه، مرۆڤ ده‌زانێ له كوێ ده‌ست پێ ده‌كات له كوێ كۆتایی دێت.
په‌روه‌رده‌ی خێزانی، نرخی خێزان لای تاكه‌كانی دروست ده‌كات، له گرنگی دان به پێگه‌ی دروستكردنی كۆمه‌ڵگا و به‌میرات وه‌رگرتنی به‌ها باڵاكان، ئه‌و به‌ها فهرعیانهی كه هه‌ڵیگرتوون: په‌روه‌رده‌ی خێزانه واتای په‌یمانی پته و موقه‌ده‌س چیه له نێوان هاوسه‌ران، ئارامی نێوان له خۆشه‌ویستی و سۆز چیه، ئه‌و پێوهندیهشی له نێوان دایبابان له‌گه‌ڵ منداڵان دروستی ده‌كات كه‌متر نیه له پێوه‌نده‌ی نێوان هاوسه‌ران، منداڵان، نه‌وه‌كانیان بیلبیله‌ی چاوی باوك وباپیرانیانن9 چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ دایبابان به‌هایه‌كه راسته‌وخۆ له په‌رستشی خوا هاتووه، په‌روه‌رده‌ی خێزانی شوێنی سروشتی هۆشیاكردنه‌وه‌ی به‌های خێزانیه، نێرینه‌ی و مێینه‌ی و باوكاتی دایكاتی و كوڕاتی و پوراتی ــ خوشكی باوك بێت یاخود هی دایك ــ درێژكراوه‌ی ئاسۆییه بۆ زاوا و ره‌چه‌ڵه‌ك، درێژبوونه‌وه‌ی ستوونیه له باپیران بۆ منداڵان و نه‌وه‌كان نه‌وه‌ی نه‌وه، هه‌موو ئه‌وانه تێگه‌یشتن و دیاریكردنیان ده‌خوازێت بۆ به‌های ڕایه‌ڵه و پێوه‌نی و به‌زه‌یی و نزیكی له‌خێزان، تیگه‌یشتن له حه‌زی ئه‌و پێوه‌ندیانه له رووی ماف و ئه‌ركه‌وه.
به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌ی خێزان ده‌كرێت به شێوهیهكدیزاین بكرێت وشیاری لای دایباب بنیات بنێ له رێگای فێكردنی راسته‌خۆ و نمونه هێنانه‌وه، یاری رۆڵ بینین، جگه له هه‌ڵسه‌وكه‌وتی به‌هادار له ژماریه‌ك پرسی جۆراوجۆر، له‌وانه: هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی، ره‌وشته به‌رزه‌كان، راوێژكردن گفتوگۆ، شێوازی دواندن، شێوازی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی تر، مافی دراوسێ و هتد….
به‌ڵام خێزان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كاروباری په‌روه‌رده‌ی وه‌رگرتووه بهرێگی سروشتی، بنه‌چه‌ی هه‌موو تاكێك له كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی پیاوێك یان ئافره‌تێك، بچوك یاخود گه‌وره، برتیه له خێزان، له خێزان په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌ی ده‌ست پێده‌كات، چاودێری و پێگه‌یاندن، له‌خێزان په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له پێوه‌ندی زمانه‌وانی و پێوه‌ندی نزیك و سۆز و ئینتیما بۆ كۆمه‌ڵگا ده‌ست پێ ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌روه‌ره سروشتی و پێگه‌یشتووی و ئاڵوگۆڕی ئه‌زموونی كه‌م نه‌بێت، پێویسته گه‌شه به به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌ی خێزانی و دایبابی بدرێت.
خێزان كۆتا قه‌ڵایه بۆ به‌هاكانی كۆمه‌ڵگا و ناسنامه و ئینتیمای، كاتێك باسی ڕاماڵین ده‌كه‌ین له رۆشنبیری جیهانی له‌سه‌ر ده‌زگای خێزان له داهاتوو چی ده‌مێنێته‌وه؟ كێ ده‌توانێت قه‌ره‌بووی ئه‌و شتانه بكاته‌وه كه خێزان له‌بواری په‌روه‌رده له‌سه‌ر به‌هاكان پێی هه‌ڵده‌ستێت؟
چواره‌م: فێكردنی به‌ها له قوتابخانه:
ئه‌وه له‌باره‌ی خێزان بوو، ئه‌ی له بواری فێكردنی سیسته‌می له قوتابخانه، كه به‌رپرسیاره له پێگه‌یاندنی په‌روه‌رده‌ی خێزانی له‌سه‌ر به‌هاكان و به‌هێزكردن و ته‌واوكردنی، بۆیه ده‌بینین هه‌موو سیسته‌مێكی په‌روه‌رده‌یی له جیهان ئامانج و مه‌به‌سته‌كانی په‌روه‌رده‌ی گشتی له سێ بوار له‌و ئامانجانه جیا ده‌كات ده‌كاته‌وه: بواری مه‌عریفی، كه به‌ده‌ست هێانی زانست و زانیاری تر له‌خۆی ده‌گرێت، بواری لێهاتووی كه وردی له پرسه‌ی گه‌یاندنی زمانه‌وانی و بیكردنه‌وه‌ی عه‌قڵی و ماڵه‌ی ده‌ستی له‌خۆ ده‌گرێت، بواری كاردانه‌وه كه ئاراسته‌كان و به‌هاكان له‌خۆ ده‌گرێت، به‌ڵام به‌ها رۆحی كاری په‌روه‌رده‌ییه، ئه‌و بنه‌مایه‌یه به‌رنامه و میتۆد و ئامانجه په‌روه‌رده‌یه‌كانی له‌سه‌ر بنیاتنراوه، چونكه ئامانجی په‌روه‌رده بریتیه له مرۆڤ، به‌ها سیفه‌تێكی سه‌ره‌كیه بۆ مرۆڤ، كه په‌روه‌رده كار له‌سه‌ر پێگه‌یاندنی ده‌كات، به‌ها ته‌نها پێكههاتهیهكی رووت نیه له پێكهاته‌كانی ئامانجه پهروهردهیهكان، به‌ڵكو چوارچێوه‌یه‌كه به‌ها و گرنگی و كارایی ده‌به‌خشێته ئامانجه‌كان.
فێركردنی به‌ها، یاخود په‌روه‌رده له‌سه‌ر به‌ها له قوتابخانه، به راهێنان ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و به‌هایانه‌ی كه قوتابخانه ده‌یكاته رۆشنبیریه‌كی تیۆری و په‌یڕه‌وكردنی كرده‌یی، كه هه‌موو ئاماده‌بوانی قوتابخانه تێیدا به‌شدارن، نمونه‌ی ئه‌وه بۆ هه‌موو ده‌زگایه‌ك له ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگا ده‌گوترێت، قوتابخانه چه‌ند شێواز به‌كاربهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ها بخاته چوارچێوه‌ی فێكردن، ناتوانێ، به‌ڵكو پێویستی به‌و دوو شته سه‌ره‌كیه نه‌بێت:
یه‌كه‌م: بوونی پێشه‌وا و سه‌رمه‌شقی زانستی كه نوێنه‌رایه‌تی ره‌وشتی مامۆستا ده‌كات له‌و شتانه‌ی كه ده‌یكات و ده‌یڵێت.
دووه‌م: سه‌روه‌ری رۆشنبیری فكری قوتابخانه له كاری قوتابخانه‌ی كه به‌ها ره‌وشتی و كۆمه‌ڵایه‌تی و پیشهیهكانی ده‌ركه‌وێت له ژینگه‌ی مادی و پێوه‌ندی كه‌سی و كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌روه‌ها رێگاكانی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی له قوتابخانه‌ن له لایه‌نی ئیداری و كۆمه‌ڵایه‌تی. پابه‌ندی به‌رێوبه‌ری قوتابخانه به سه‌روه‌ری رهشتهبهندی به‌هاكان و ئه‌و رۆشنبییهی قوتابخانه كه له‌سه‌ر ئه‌و به‌هایانه بینیاتنراوه فاكته‌ری گرنگه له رێكخستنی پابه‌ندی به قوتابخانه و نوێنه‌رایه‌تی كردن به‌و به‌هایانه.
له‌و ساڵانه‌ی دوایی داواكان زیادی كردووه له‌لایه‌ن شاره‌زایانی بواری په‌روه‌رده و كۆمه‌ڵگای ناوخۆی و حكومه‌ته‌كان بۆ پیویستی فێكردنی به‌هاكان له قوتابخانه گشتیه‌كان، له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌و شتانه كه پێشه‌نگی گه‌شه‌پێدانی به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌ی به‌هاكان، یان په‌روه‌رده له‌سه‌ر به‌هاكان ده‌كه‌ن. ئه‌نجامه‌كانی هه‌ندێك هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ندێك به‌رنامه بۆ په‌روه‌رده‌ی به‌هان ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه پێویسته دوو به‌شی سه‌ره‌كی له ژیانی قوتابخانه‌ی ئه‌مریكا هه‌بێت، به‌ڵام زۆرێك له هه‌وڵه‌كان بۆ بنیاتنان و جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی خوێندن پشت ده‌به‌ستن به‌ها شاراوه‌كان له ئه‌خلاقیاتی كۆمه‌ڵایه‌تی سروشتی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌های شاراوه له فێكردنی به‌ها له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و به‌رنامه‌یه بوونی هه‌یه.
روونبۆته‌وه، كه تیۆره سروشتی كۆمه‌ڵایه‌تیان بانگه‌واز ناكه‌ن بۆ پابه‌ندی ئه‌خلاقی له‌پێناو رازی كردنی مرۆڤ به پێدانی گرنگی یه‌كه‌م به به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌كان و سوكردنی له‌باره‌ی سه‌نته‌ربوونی خودی سروشتی،له‌وه‌ش گرفتێكی سه‌ره‌كی له‌دایك بوو كه په‌یوه‌سته به فێكردنی به‌هاكان له قوتابخانه، كه برتیه له نه‌بوونی بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی بۆ چه‌پاندنی راستگۆی له‌و به‌رنامه‌یه، هۆكاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و به‌هایانه تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر پرسێكی تاكه كه‌سین، به رێژه‌یی وه‌سف ده‌كرێن، ئه‌و بهنامانه ناتوانن پابه‌ندی ئه‌خلاقی بچه‌سپێنن. بۆیه لێكۆڵینه‌وه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه بۆ جێگیكردنی بنه‌مای گونجاو له خوێندنی به‌هاكان، ئه‌ساسێكی ئیمانیه، كه مهرجعهكهی ئایینی په‌روه‌ردگاره.11
گرنگی فێكردنی به‌هاكان به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌و دۆخه‌ی ئێستا جیهانی هاوچه‌رخ پێی دا تێده‌په‌ڕێت ده‌ركه‌وێت، دوو له‌و دۆخانه‌ی كه باڵاده‌ستن دوو پرس هه‌ڵده‌بژێرین:
یه‌كه‌م پێشێلكردنی ماف و ئازادیه‌كان زۆرێك له تاك و گه‌لان، كه برتیه له وێرانكردنی به‌های دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری، له ئه‌نجامی باڵابوونی به‌رژه‌وه‌ندی مادی له نێوان وڵاتان و كۆمپانیا و كۆمه‌ڵه‌كان.
پرسی دووه‌م: بریتیه له باڵادهستووبوونی درۆ و ته‌زویر له راگه‌یاندنه ته‌قلیدیه‌كان تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، تا پله‌یه كه ئه‌سته‌مه بزانی حه‌قیقه‌تی ئه‌و شتانه‌ی بڵاو ده‌كرێته‌وه له‌و تۆڕانه.
ئه‌گه‌ر فێكردن كورتكرایه‌وه له‌سه‌ر زیادكردنی زانست و زانیاری و لێهاتووی به‌بێ گرنگی دان به به‌هاكان، ئه‌و فێكردنه زۆرجار خراپه‌ی لێ به‌رهه‌م دێت، ئه‌وانه نزیكترن له شه‌یتانه زیره‌كه‌كان، تا له مرۆڤه‌كان، ده‌توانین تێبینی ئه‌وه بكه‌ین، ده‌توانین تێبینی ئه‌وه بكه‌ین نمونه‌ی ئه‌و ئه‌نجامانه له‌و گه‌نجانه‌ی كه پسپۆڕیان به‌ده‌ست هێناوه له به‌ده‌ستهێنانی لێهاتوویی جیاواز له دروستكردنی سیسته‌می ده‌بڕینی ره‌سمی و كه‌سی و هه‌ڕه‌شه‌ی كارای ئه‌و سیسته‌مانه و پێشێلكردنی تایبه‌تمه‌ندی كه‌سانی تر و هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی نهێنی كه‌سانی تر، مادی بێت، یاخود مه‌عنه‌وی و ئه‌خلاقی.
ده‌زگای تایبه‌ت به فێكردنی گریمانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه” كه توانیوه‌یه‌تی بۆچوونی ژماره‌یه‌ك پسپۆڕی تایبه‌ت به بواری فێكردن و ته‌كنه‌لۆژیا وبگرێت له هه‌موو جیهان له باره‌ی ئاراسته‌و ئه‌و ته‌حه‌دیانه‌ی كه رووبه‌رووی فێكردن و ته‌كنه‌لۆژیا ده‌بنه‌وه له ساڵی 2016، ئه‌نجامه‌كانی ده‌ریان خستووه كه له‌خۆگرتنی به‌هاكان له فێبوون گرنگی تایبه‌تی هه‌یه، ئه‌و پرسه گرنگه له‌و بواره كه بریتیه له چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی عه‌قڵه گه‌نجه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و شتانه‌ی تهنهلۆژیای پێشكه‌وتوو بۆ كۆمه‌ڵگایان ده‌سته‌به‌ر كردووه، له: ته‌قینه‌وه‌ی زانیاری، كه له هه‌واڵ و به‌رنامه به‌ده‌ستیان ده‌گات، هه‌روه‌ها هه‌ڵوێست بۆچوون و راگه‌یاندنه‌كان ….هتد12
به‌ڵام مه‌ترسی گرنگتر له زۆرێك له‌و شتانه‌ی بڵاو ده‌كرێته‌وه له بواری گرنگی فێركردنی به‌هاكان له‌و شتانه‌ی له رێگای ده‌زگاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ده‌زگاكانی فیكر و رۆشنبیری و فێكردنی جیهانی بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه داواكردنی داوای وه‌ڵامدانه‌وه‌یه بۆ حاڵه‌تی جیهانگیری كه جیهانی ئه‌مرۆ پێیدا تێده‌په‌ڕێت، هه‌روه‌ها خۆگونجاندنه له‌گه‌ڵ به‌هاكانی جیهانی هاوچه‌رخ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا قبوڵكردنی ئه‌وی تر و رێزگرتنی جیاوازی نێوان رۆشنبیریه‌كان.
روی مه‌ترسییه‌كه‌ی لێره ئه‌وه‌یه ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه كه رۆشنبیری و به‌هاكان یه‌كتریان قبوڵه، وای لێدێت بانگه‌شه‌كانی داواكردنی رێزگرتن له جیاوازی به پله‌یه‌ك مه‌ترسی دروست ده‌كات بۆ سه‌ر ناسنامه‌ی كۆمه‌ڵگا و تایبهندیه به‌هاكانی و بڵاوبوونه‌وه‌ی كاڵبوونه‌وه‌ی ئه‌خلاقی، كه له حاڵه‌تی بینی خراپه و لادان بژارده‌ی رێزگرتنی كه‌سی و شایسته‌ی قبوڵكردن و رێزگرتن هه‌ڵده‌بژێرێت.
له به‌رنامه په‌روه‌رده‌ییه‌كان هه‌یه كه په‌روه‌رده‌ی به‌هاكانی به‌تایبه‌ت داناوه، بۆیه ده‌بینین هه‌ندێك له‌وانه‌ی گرنگی ده‌ده‌ن به بابه‌تی به‌هاكان پرۆگرامی تایبه‌ت بۆ داده‌نێنن، له‌گه‌ڵ پێشنیاری مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌هاكان به رێگای جیاواز، له‌وانه یه‌كخستنی به‌هاكان له‌گه‌ڵ چالاكیه گشتیه‌كانی قوتابخانه، یان مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵی له‌چوارچێوه‌ی بابه‌ته‌كانی خوێندن، یاخود خوێندنی به‌و سیفه‌ته‌ی وانه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی خوێندنه13.
پێنجه‌م: په‌روه‌رده‌ی به‌هاكان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن.
شتێكی نامۆنیه گه‌شه‌كردن و گۆڕانكاری له واقیعی گۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی روو بدات، به تێپه‌ڕینی كات زانست و تاقیكردنه‌وه‌كان گه‌شه بكه‌ن، به‌درێژایی مێژوو ئه‌وه حاڵی مرۆڤایه‌تی بووه، به‌ڵام ره‌گه‌زه‌كانی هێز كاریگه‌ریان زیاتر له حاڵه‌تی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی و پێكهاته‌ی رووكاره‌كانی، ئه‌وه‌ش له سه‌رده‌مێك بۆ سه‌رده‌مێكی تر جیاوازه، له‌وه‌یه كارتێكه‌ری گه‌وره له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگی هاوچه‌رخ راگه‌یاندن بێت، كۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخ گه‌یشتۆته دۆخی سه‌ركه‌شی راگه‌یاندن، به ژماره‌ی میكانزمه‌كانی راگه‌یان و زۆری ده‌زگاكان و راكێشانی شته‌كانی خرایینه روو به رێژادای 7/24،14، پاشان گۆڕانكاری له راگه‌یاندنی ئاسمانی، دروستكردنی جیهانێكی گریمانه‌یی كه خه‌ڵك تێیدا ده‌ژیت، جیهانی واقیعیان له‌ده‌ستداوه، له بڵاوی هێزی كاریگه‌ری گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی تاك بۆته قوربانی ئه‌و شتانه‌ی كه راگه‌یاندن بڵاوی ده‌كاته‌وه فیكر و هه‌واڵ و مۆدیلات و شته له‌خشته به‌ره‌كان، ئه‌وشتانه هه‌موو به‌زیره‌كی و لێهاتووی ئه‌نجامدراوه، كه چۆن به‌هایه‌كی دیاریكراو ده‌چه‌پێنن، به‌هاكانی تر وێران ده‌كه‌ن، هه‌موو ئه‌وانه به رێگای پلهبهپلهیی كه رێگای ناده‌ن ئه‌و گۆرانكاریانه بكهوتنه مه‌ترسی و هه‌ست به مه‌ترسی بكه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ی دروستیان كردووه پێویست به میكانزمی پاسه‌وانی بكات.
له رووه خراپه‌كانی كه راگه‌یاندنی هاوچه‌رخ نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات، ئه‌و راگه‌یاندنه كه‌شێكی رۆشنبیری گۆڕاوی داهێناوه، زۆر خێرا ده‌گۆڕێت، ئاراسته و به‌هاكان به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون، كاریگه‌ری ده‌بێت له هه‌ست و بژارده و شێوازی ره‌وشتیان، كار له رای گشتی و ئاراسته‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و هونه‌ری ده‌كات، له‌هه‌مان كات ئه‌و راگه‌یاندنه چه‌كی هێزه سیاسی كۆمپانیای بازرگانه‌كان و ئاراسته فكریهكانه له‌گاریگه‌ری كردن له سه‌ر خه‌ڵك دروستكردنی هه‌ڵوێست و ئاراسته و به‌هاكانیان.
بۆیه پێویسته دان به‌وه دابنێین كه مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و پێوه‌ندی له كۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخ كارێكی ئاسان نیه، ئه‌وه‌یه وای كردووه كه گرنگ پێدان و دانانی به‌رنامه‌ی گونجاو پێویستیه‌كی ناچاری بێت.
بۆیه كۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخمان پێویستی به‌وه‌یه كه پێی ده‌گوترێت” په‌روه‌رده‌ی راگه‌یاندن” بازنه‌ی ئه‌و چه‌مكه فراوان كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به به‌شێك له فێكردنی تاكه‌كان له هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان و رێگاكانی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دهزاگانی راگه‌یاندن و پێوه‌ندی هاوچه‌رخ، ئاده‌یی ئه‌و ده‌زگایانه به‌درێژایی 7/24 و زۆریی فره‌یی و ئاسانی به‌ده‌ست هاتن سه‌رنج ڕاكێشییان بۆته پێویستی كه مرۆڤ فێربێت چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكات، كه‌ی به‌كاریان بهێنێت، كه‌ی وه‌ریان گرێت، چیان تێدا دابنێت؟ سه‌ركه‌شی و ئاژاوه و خێرایی راگه‌یاندن كارگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه هه‌یه كه خه‌ڵك به‌ڕێوه‌ی ده‌بات له ژیانی رۆژانه و رێكخستنی كاته‌كانیان.
لێره‌وه هه‌موو تاكێك شتیكی پێویسته له په‌روه‌رده‌ی راگه‌یاندن، كه له هه‌ستكردن به به‌رژه‌وه‌ندی تاك و خێزان و كۆمه‌ڵگه‌وه بێت، كاره‌كه له بنه‌ماوه به‌پرسیارێتی تاكه، خێزان ده‌توانێت شتێك پێكه‌ش بكات له‌و په‌روه‌رده‌ی راگه‌یاندن بۆ منداڵه‌كانی، نه‌ك ته‌نها له رێگای دانانی رێسا و رێكار‌و كۆته‌كان بێت، كه پێویسته له هه‌موو دۆخێك، به‌ڵكو له‌رێگای نمونه رابه‌ری و دروستكردن و مه‌شقكردن و ئاراسته‌كردن و به‌رچاوروونی دان،ده‌زگاكانی فێكردنی قوتابخانه و زانكۆ ده‌توانن ئاراسته‌كردنی ئه‌و به‌رنامه پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ ئه‌و په‌روه‌رده‌ی راگه‌یاندنه‌ش.
له‌وانه‌یه دیزاینی به‌رنامه‌ی ئاماده‌كردن و راهێنانی مامۆستایان بكرێت، بۆ له‌خۆگرتنی رێكخستنی چالاكی و پێشنیازه‌كان له‌باره‌ی ئاراسته‌كردنی قوتابیان و شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی حه‌كیمانه له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و تۆره‌كانی پێوه‌ندی و خۆپاراستن له مه‌ترسیه‌كانی له لایه‌ك و چۆنیه‌تی به‌كارهێنان و سود لێوه‌رگرتنی له لایه‌كی تر.
هه‌موو ئه‌وانه كاری پێویستن له دروستكردنی كه‌سایه‌تی ته‌واو و هاوسه‌نگ، هه‌روه‌ها له راهێنان له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی و جیاكردنه‌وه‌ی نێوان سودبه‌خش و زیان به‌خش و حكومی راست له‌سه‌ر فه‌رمانه‌كان و هه‌ڵسوكه‌وتی دروست به‌رامبه‌ریان.
په‌روه‌رده‌ی راگه‌یان به‌هه‌مان شێوه له‌سه‌ر هۆشیاركردنه‌وه له مه‌ترسیه‌كانی كورت نابێته‌وه، كه ئه‌مرۆ راگه‌یاندنی هاوچه‌رخ نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات، به‌ڵكو راهێنان له‌سه‌ر شێوازی به‌كارهێنانی میكانزمی راگه‌یاندنی به‌رده‌ست به‌شێوه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤ و چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی له راستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ ده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ها چاكسازی فیكره‌كان و خستنه‌رووی نمونه‌ی باش و قوڵكردنه‌وه‌ی به‌ها به‌رزه‌كان ده‌گرێته‌وه.
هه‌روه‌ك ده‌ڵێن: داگیرساندی مۆێك باشتره له بهنهفرهتكردنی تاریكی، ده‌كرێت بۆ هۆشیاری تاك و ده‌زگایی گرنگی به په‌روه‌رده‌ی راگه‌یاندن بدرێت، كه به‌شداری هه‌بێت له هۆشیاری ره‌گه‌زه‌كانی ناسنامه و ئینتیمای ئایینی و رۆشنبیری و شارستانی و به‌هێزكردنی كۆمه‌ڵگا له مه‌ترسیه‌كان كه هه‌ڕه‌شه له ناسنامه‌ی ئومه‌ت و رۆشنبیری ده‌كات.
كۆمه‌ڵێك لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆر هه‌یه باسیان له هۆكاره‌كانی داڕوخانی به‌ها ئه‌خلاقیه‌كانیان كردووه له قوتابخانه‌كانی كۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخ له هه‌موو جیهان، زۆربه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه، قوتابیان زۆربه‌ی شته‌كانیان له ده‌زگاكانی راگه‌یان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان پێ ده‌گات، ئه‌وه‌ی بڵاوده‌كرێته‌وه هۆكارێكی سه‌ره‌كیه له‌و داڕوخانه، له‌و لێكۆڵینه‌وانه لێكۆڵینه‌وه‌ی “به‌راورد له‌ڕێی رۆشنبیری” له باره‌ی هۆكاره‌كانی داڕوخانی به‌ها ئه‌خلاقیه‌كان كه كۆنگره‌ی ئه‌كادیمی په‌روه‌رده‌یی پێشكه‌ش كرا، كه په‌یمانگای رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا رێكی خستبوو 15 له ساڵی 2016 له بۆستن له ویلایه‌تی بنسلڤانیا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، سێ توێژه‌ر له توركیا و سین و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان توانیان نمونه‌یه‌ك له مامۆستایان ئه‌و سێ وڵاته وه‌ربگرن، بینینیان به‌ها ئه‌خلاقیه‌كان به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌چن و بوویته دیارده‌یه‌كی به‌رچاو له‌و سێ وڵاته، كه به‌شێوه‌ی جۆراو جۆر په‌یڕه‌وی ده‌كرێت به هه‌ڵه، له‌وانه توند و تیژی، خودسه‌نته‌ری، خیانه‌ت، ئاژاوه‌گێری، نه‌مانی ئابڕو، ئه‌و ههڵسوكهواته لای گه‌نجان و قوتابیان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردبوو.
لێكۆڵینه‌وه گه‌یشتبوونه ئه‌وه‌ی ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه لێكۆڵێنه‌وه شمولی كردبوون له‌و سێ وڵاته كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌ها ئه‌خلاقیه‌كان به‌ره‌وام له كۆمه‌ڵگاكانی قوتابخانه به‌ره‌و لاوازبوون ده‌چن، گرنگترین دوو هۆكار بۆ داروخانی ئه‌و به‌هایانه راگه‌یاندن و جیهانگیریه.
بۆ نمونه ناوه‌رۆكی توندوتیژی له به‌رنامه و مۆسیقا به‌های ئه‌خلاقی نێگه‌تیڤ ده‌گوازێته‌وه، ره‌هه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیریه‌كان بۆ جیهانگیری و نوێنه‌رایه‌تی كردنی له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ره‌نگانه‌وه‌ی هه‌ڵسوكه‌وته‌كان له به‌هه‌ده‌ردانی شوێنه‌وارێكی زۆری له‌سه‌ر به‌هاو ئه‌خلاقه‌كان. ئه‌و لێكۆڵینه‌وه ئاماژه‌ی به‌چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تر كردووه له وڵاتانی جۆراوجۆر كه ئه‌نجامه‌كانیان هاوشێوه‌یه.
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه گه‌یشتووه به‌وه‌ی كه پێویسته گرنگی به‌خێزان و قوتابخانه بدرێت بۆ گه‌شه‌پێدانی به‌ها به‌رزه‌كان له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تای منداڵی، به گرنگی دان به ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیان، چونكه گرنگی تایبه‌تی هه‌یه له پێكهێنانی داب و نه‌ریت و به‌ها ئه‌خلاقیه‌كان. هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كردووه پێویسته بخرێته چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی ئاماده‌كردنی مامۆستایان و میكانزم و مه‌شق كردنی وانه‌گوتنه‌وه و فێكردنی به‌هاكان له پۆله‌كانی قوتابخانه15.
شه‌شه‌م: په‌روه‌رده كردن له‌سه‌ر به‌ها له ده‌زگاكانی تر.
شوێنه‌واری په‌روه‌رده‌یی له خێزان و قوتابخانه تایبه‌ته به قۆناغی منداڵی و قۆناغی سه‌ره‌تایی گه‌نجێتی” شوێنه‌واری په‌روه‌رده‌یی بۆ راگه‌یاندن تایبه‌ته به‌و دوو قۆناغه و قۆناغه‌كانی تر، ئه‌مه جگه له قۆناغه‌كانی دواتر، هه‌ندێك ده‌زگا هه‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌رجه‌م قۆناغه‌كان هه‌یه، له‌وانه ده‌زگای مزگه‌وت، مزگه‌وت شوێنێكه بۆ فێربوونی ئاداب و ره‌وشته بهرهزكان و خۆجوانكردن به ئه‌خلاقه جوانه‌كان، رۆیشتن بۆ مزگه‌وت ئاداب و ئه‌خلاقی به‌رزی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌روونی هه‌یه، مرۆڤ هه‌وڵده‌دات هه‌ست به‌وه بكات میوانی خوای گه‌وره، ره‌وشتی جوان ده‌كات له ماڵی خوای گه‌وره، كاتی خۆی بهرسهردهبا به یادكردنه و بیكردنه‌وه، چێژ له‌و ئارامیه وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه په‌روه‌رده‌یه‌كی ده‌رونیه هه‌مووكات وكاره‌كانی سودی پێده‌گه‌ینێت. له مزگه‌وت نوێژكردنی به‌كۆمه‌ڵ هه‌یه كه ده‌خوازێت له‌كاتی ئاماده‌بوونی كه‌سێك نابێت وابێت له‌به‌ری هه‌ڵبێیت، له دیمه‌نی ناشیرن، یا بۆن، یا هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌شیاو. له مزگه‌وت یه‌كترناسین هه‌یه، دروستكردنی پێوه‌ندی هه‌یه، كاتێك نوێژكه‌ران له كاتی دیارنه‌بوونی كه‌سێكیان له یه‌كتر ده‌پرسن، هاوكاری خاوه‌ن پێداویستی ده‌كه‌ن، هه‌موو ئه‌وانه په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تین، پارێزگاری له رایه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌هێزبوونی ده‌كه‌ن، هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وتێكی ئه‌خلاقی گه‌وره له ئاماده‌بووانی مزگه‌وت ده‌رده‌كه‌وێت، ده‌بن به پێشه‌وا بۆ كه‌سانی تری ئاماده‌بوو.
له ده‌زگاكانی تر ده‌كرێت ئه‌و ئادابه جوانانه به‌رهه‌م بێت، له‌وانه به‌هێزكردنی ئه‌خلاقه به‌رزه‌كان، له‌وانه كۆمه‌ڵه خێرخوازیی و رۆشنبیریه‌كان یانه‌كانی وه‌رزش، پارته سیاسیه‌كان، به‌هاكان تایبه‌ت نین به یه‌ك ده‌زگا، به‌ڵك به‌هاكان له‌گه‌ڵ كاری خێرخوازی و وه‌رزشی و سیاسی ئاوێته‌ن.
په‌روه‌رده كورت ناكرێته‌وه له‌سه‌ر به‌هاو فێربون و فێكردنی منداڵان، ئه‌وه‌ی به‌هاكان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه له كۆمه‌ڵگا بریتیه به‌ته‌مه‌ن و خاوه‌ن پێگه‌ن به به‌های به‌رز وه‌سف ناكرێن. گه‌وره‌كان لێره دایكان و باوكانن، مامۆستایانی ئافره‌ت و پیاون، مامۆستایانن له زانكۆكان، دكتۆره‌كان، ئه‌ندازیاران، سیاسیه‌كان، راگه‌یاندنكاران. ئایه رۆژانه گوێبیستی ئه‌وه نابین دۆسه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌كانیان ئاشكرا ده‌بن، له راستیدا نمونه‌ی هه‌موویان هه‌یه.
ئایه هه‌موو رۆژێك گوێمان له ئاشكرابوونی چیرۆكی گه‌نده‌ڵی سه‌رۆك، یان وه‌زیر، یان به‌رپرسی گه‌وره نابیت له هه‌موو وڵاتانی جیهان؟
چیرۆكی گه‌نده‌ڵه‌یان له چوارچێوه‌ی پۆلێنكردنه دیاریكراوه‌كان دێن، دهگوتڕیت: گه‌نده‌ڵی دارایی، یاخود ئیداری، یان ئه‌خلاقی، به‌ڵام هه‌موو فۆڕمه‌كانی گه‌نده‌ڵی گه‌نده‌ڵی ئه‌خلاقیه، دزینی ماڵ و ته‌زویری بهووڵگهنامه و وه‌رگرتنی به‌رتیل خۆرهوهشتی ناپه‌سندن، په‌یڕه‌وكردنی سته‌م و هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌لایه‌ن به‌رپرسه‌وه له‌مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ران له پێوه‌ندی حكومكردن و گۆڕینه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی به‌لانانی لێهاتووی و مافه‌كان…. و گه‌نده‌ڵێ ئه‌خلاقییه. خاوه‌ن پیشه‌كانی وه‌ك دكتۆر و ئه‌ندازیار و به‌ڵێنده‌ر كاتێك گزی له كاره‌كانیان ده‌كه‌ن گه‌نده‌ڵی ئه‌خلاقییه، هه‌موو فۆڕمێك له فۆڕمه‌كانی گه‌نده‌ڵی ئه‌نجامی نه‌بوونی به‌هایه.
كاتێك ده‌ڵێین گه‌وره‌كان له خێزان پێویسته له پێگه‌ی پێشه‌وایه‌تی و رابه‌رایه‌تی بن، بۆ ئه‌وه‌ی بچوكه‌كان شوێنیان بكه‌ون له خۆجوانكردن به‌و به‌هاو ئه‌خلاقه به‌رزانه، ئێمه ده‌كرێت “به‌هه‌مان لۆژیك” بڵێین: به‌رپرس له ده‌سه‌ڵات له پێگه‌ی پێشه‌وایه‌تی، به‌هه‌مان شوێنه ده‌بێ خه‌ڵك شوێنی بكه‌وێت به‌هۆی رهوشتهجوانهكانی، به‌رپرس له ده‌زگا له پێگه‌ی پێشه‌وایه‌تی ده‌بێ فه‌رمانبه‌رانی شوێنی بكه‌ون به‌هۆی به‌ها جوانه‌كانیان، هه‌موو تاكێكی گه‌وره پێویسته هه‌ڵوێستی ئیجابی و كاریگه‌ری له‌بیر بێت، له‌وه‌یه هه‌ندێك رێڕه‌وی ژیانی له به‌رامبه‌ر هه‌ندێك كار، به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌خلاقی به‌رز كه له وه‌زیر، یان دكتۆر، یاخود مامۆستایه‌كی زانكۆ، یان شوفێرێك ده‌یبینێت له رێگا.
پرۆسه‌ی فێربوون و فێكردنی به‌هاكان، پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه له ژیانی مرۆڤ، ئامانجی ته‌مه‌ن بچوك و پێگه‌یشتووه، تا ده‌گاته پیری، بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌ران ئاراسته‌ی هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا كراوه به پیاو و ئافره‌ت و منداڵان، پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پیاوان و ئافره‌تان و منداڵان وه‌ڵامیان دایه‌وه، به‌ڵام به‌رپرسیارێتی ره‌وشتی و به‌هایی گه‌وره‌كان به‌پله‌ی یه‌كه‌م، منداڵان دوای ئه‌وان شوێنیان كه‌وتن.
والحمد لله رب العالمين
=========================
په‌راوێزه‌كان
The Chronicle of Higher Education. Special Report, January 11, 2017.
2. Enfield, Nick. We are in a post-truth world with eroding trust and accountability. It can’t end well, The Guardian, Thursday 16 Nov. 2017.
3. Crilley, Rhys. International relations in the age of ‘Post-Truth’ Politics, International Affairs, Volume 94, Issue 2, 1 March 2018, Pages 417–425.
4. Dev, Kapil. Youth and moral values in a changing society International Journal of Advanced Research and Development, Issue 4; July 2017; pp. 164-167
5. ﴿الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِيناً﴾ (المائدة: 3).
6. مسلم، أبو الحسين، مسلم بن الحجاج النيسابوري (ت261ه) صحيح مسلم، اعتنى به أبو صهيب الكرمي، الرياض: بيت الأفكار الدولية، ط1، 1998م، حديث رقم (1478)، ص592.
7. المرجع السابق، حديث رقم (537)، ص216.
8. ئیبن عومه‌ر له پێغه‌مبه‌ر گێراویه‌ته‌وه، كه پێغه‌مبه‌ر فهروموویهتی: ئاگاداربن، هه‌مووتان چاودێرن، هه‌مووتان لێپرسینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت له‌وه‌ی له‌ژێر ده‌ستتان دایه، ئه‌و كه‌سه‌ی فه‌رمانڕه‌وای خه‌ڵكه چاودێره، لێپرسینه‌وه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌گرێت، پیاو چاودێری ماڵه‌وه‌یه‌تی به‌رپرسه لێیان، ئافره‌ت چاودێری ماڵی مێرده‌كه‌یی منداڵه‌كانیه‌تی، لێپسراویشه بهرابمهریان، به‌نده چاوێری ماڵی گه‌وره‌كه‌یه‌تی لێپرساویشه به‌رامبه‌ری، ئاگاداربن هه‌مووتان برپرسیارن، هه‌مووشتان لێپرسینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی چاودێریان ده‌كه‌ن. بڕوانه:
– البخاري، محمد بن إسماعيل. صحيح البخاري (ت256ه) اعتنى به أبو صهيب الكرمي، الرياض: بيت الأفكار الدولية، ط1، 1998م، حديث رقم (893)، ص179.
9. ﴿وَالَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَاجِنَا وَذُرِّيَّاتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍ وَاجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَامًا﴾ (الفرقان: 74).
10. ﴿وَقَضَى رَبُّكَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا﴾ (الإسرا‌ء: 23).
11. Etherington, Matthew. Values Education: Why The Teaching Of Values In Schools Is Necessary, But Not Sufficient, Journal Of Research On Christian Education, 22:2, 2013, pp. 189-210.
12. https://www.goconqr.com/…/the-importance-of-teaching-value…/
13. العبد الجادر، فيصل فهد. تعزيز القيم في مناهج التعليم العام: إطار عام للتربية القيمية، الكويت: المركز العربي للبحوث التربوية لدول الخليج، 2014م. هه‌ندێك هه‌وڵی په‌روه‌رده‌یی هه‌یه تایبه‌ت به ئاوێته‌كردنی به‌هاكان و به‌رنامه‌ی فێركردنی قوتابخانه‌یی. بڕوانه، ئه‌زمون و پێشنیازه‌كانی به‌رنامه‌كانی ئاماژه‌یان پێكراوه له نمونه‌ی:
– الصمدي، خالد. إدماج القيم الإسلامية في المناهج الدراسية، الرباط: المنظمة الإسلامية للتربية والعلوم والثقافة (الإيسسكو)، 2003.
– الصمدي، خالد. القيم التربوية في المنظومة التربوية: دراسة للقيم الإسلامية وآليات تعزيزها، الرباط: المنظمة الإسلامية للتربية والعلوم والثقافة (الإيسسكو)، ط1، 2008م.
14. الرمز “7/24” ده‌لاله‌ت ده‌كات له سه‌ر ماوه‌ی زه‌مه‌نی به‌رده‌وام به‌بێ وه‌ستان، به درێژایی بیست و چوار كاتژمێر له شه‌ورۆژێك، حه‌فت رۆژ له حه‌فته‌یه‌ك.
15. The West East Institute- WEI.
16. Taneri, Pervin Oya, Gaom Jie, and Johnson, Rodger. Reasons for the Deterioration of Moral Values: Cross-Cultural Comparative Analysis, Boston, USA: The 2016 WEI International Academic Conference Proceedings, 2016, pp. 242 – 252