دیموکراسیەت بە هەموو شێوەیەک ڕوو لە داڕمانە
نووسینی: یۆرام بیری
له‌كۆتایی سه‌ده‌ی ڕابردوودا، رۆژئاوا گیرۆده‌ی حاڵه‌تێكی به‌خته‌وه‌ری بوو، داڕمانی ئیمپراتۆریه‌تی شیوعی پاڵی به (سامۆئیل هنتنغتون- Samuel Huntington) زانای سیاسی كۆچكردوو له‌زانكۆی هارفارده‌وه نا كتێبی “شه‌پۆلی سێهه‌م: گۆڕانی دیموكراسیه‌ت له‌كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی بیست – The Third Wave: Democratization in the Late Twentieth Century ” له‌ساڵی (1991ز)دا بنووسێت، تێیدا ڕوونی كردووه‌ته‌وه كه چۆن 60 وڵاتی نوێ بوونه‌ته ئه‌ندام له (یانه‌ی پریستیگیوس- prestigious club). له‌كاتێكدا كه (فرانیس فۆكۆیاما – Francis Fukuyama) هه‌ستا به‌گۆڕینی گوتارێكی كه‌له ساڵی 1989دا نوسیبووی، هه‌مان ئه‌و ساڵه‌ی دیواری به‌رلین ڕوخا، بۆ كتێبێك به‌ناوی (كۆتایی مێژوو – The End of History) و نووسه‌ری كرده ئه‌ستێره‌یه‌كی پرشنگدار. له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، فۆكۆیاما ڕوونی كرده‌وه كه دیموكراسیه‌تی لیبراڵی لێدانی كوشنده‌ی داوه له‌تێكڕای ئایدیۆلۆژیا ڕكابه‌ره‌كانی دیكه، له‌فاشیزمه‌وه بگره تا ده‌گاته شیوعیه‌ت، پێشبینی ئه‌وه‌ی كردبوو جیهان نزیك ببێته‌وه و وڵاتان نمونه‌ی دیموكراسیه‌تی لیبراڵی په‌یڕه‌و بكه‌ن، هه‌روه‌ها پێشبینی كردبوو ململانێی جیهانی كۆتایی بێت. به‌ڵام پاش بیست ساڵ، رۆژئاوا ده‌ستیكرد به‌چوونه نێو حاڵه‌تێكی بێئومێدییه‌وه. نه‌ك به‌ته‌نها خه‌ونی نزیكبوونه‌وه پوكایه‌وه، به‌ڵكو خودی دیموكراسیه‌ته‌كانیش له لیبرالیه‌ت دوور ده‌كه‌وتنه‌وه، له‌ژماره‌ی مانگی حوزه‌یرانی گۆڤاری (فۆرین ئه‌فیرز- Foreign Affairs) پرسیارێكی ڕاسته‌وخۆی سه‌باره‌ت دیموكراسیه‌ت له‌خۆ گرتبوو كه ئایا گه‌یشتووه‌ته كۆتایی یان نا. ئایا ئێمه له‌كه‌ناری چوونه نێو قۆناغی پاش دیموكراسیه‌تداین؟ زانیارییه‌كان هیچ بوارێك بۆ دوودڵی ناهێڵنه‌وه. ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی كۆتایی (ڕێكخراوی ماڵی ئازادی – organization Freedom House) كه باره‌گاكه‌ی له نیویۆركه، وێنه‌ی لیستێكی بڵاو كردبووه‌وه: ساڵی 2017، ڕه‌وشی مافه مه‌ده‌نییه‌كان له 71 وڵات‌دا خراپبووه -ڕووبه‌ڕووی حاڵه‌تی داڕوخان بووه‌ته‌وه به‌درێژایی ماوه‌ی 12 ساڵ- وایلێهاتووه ته‌نها 39% ی دانیشتووانی جیهانی له‌ئازادی به‌هره‌مه‌ندن. له دوو ساڵی ڕابردوودا، زیاتر له ده‌رزه‌نێك كتێبی گرنگ و كاروباری دیكه له‌نێو ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا بڵاو بووه‌ته‌وه باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ڕوویداوه‌و لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، زۆرێكیان بۆ چه‌ندین هه‌فته‌له‌سه‌ره‌وه‌ی لیستی پرۆفرۆشترین بوون، هه‌ندێك له‌و كتێبانه شیكردنه‌وه‌ی مێژووییان بۆ شه‌پۆلی یه‌كه‌می داڕوخانی دیموكراسیه‌ته‌كان له‌ساڵانی سیه‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا له خۆ گرتووه، خاوه‌نه گه‌شبینه‌كانی ئه‌و كتێبانه ئومێده‌وارن كه‌بتوانین له‌و شه‌پۆله دژ به‌دیموكراسیه‌تانه تێبگه‌ین، له‌وانه‌یه بتوانین ڕێگری بكه‌ین له‌كه‌وتنی دیموكراسیه‌ته هاوچه‌رخه‌كان، ڕه‌شبینه‌كانیش هیچ ئومیدێكی له‌و شێوه‌یان نییه. به‌زه‌حمه‌ت ئه‌و كتێبانه له‌ئیسرائیل ده‌خوێندرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی نیگه‌رانییه، له‌وانه‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌وه بێت كه زۆرێكیان چیرۆكێك باس ده‌كه‌ن كه لای ئیسرائیلیه‌كان ئاشنایه، ته‌نانه‌ت با به‌ئاشكراش ناوی ئیسرائیل نه‌هاتبێت، ئه‌م كتێبانه پێش ده‌رچوونی یاسای ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كه ئه‌م هاوینه له‌ئیسرائیل ده‌رچوو چاپ كراون، بێگومان، له‌ئاینده‌دا چاپی دیكه‌شیان لێ ده‌رده‌چێت. زۆر كه‌س سه‌رسامبوون نه‌ك به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی پۆڵه‌ندا و مه‌جه‌ڕستانه‌وه به‌س، به‌ڵكو به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنه سیاسیه‌كان له به‌ریتانیا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك پێشبینی ئه‌م ئاراسته‌یان كردبوو. له به‌ناوبانگترینی ئه‌و نووسه‌رانه‌شی كه پێشبینییان كردبوو “تۆماس بیكیتی – Thomas Piketty ” كه كتێبی “سه‌رمایه له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا- Capital in the Twenty-First Century ” له‌ساڵی 2014دا بڵاوكرده‌وه، له‌م كتێبه‌دا كه له 700 لاپه‌ڕه پێكهاتووه، ئابووری فه‌ڕه‌نسا وا ده‌ناسێنێت له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه نایه‌كسانی زیادی كردووه، هۆشداری ده‌دات له لێكه‌وته‌كانی جیاوازی زۆر. تێبینی ئه‌وه‌شی كردووه كه دیموكراسیه‌ته‌كان له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و ناته‌واوییانه‌دا به‌رده‌وام بن، كه زوو یان دره‌نگ ده‌بێته هۆی یاخیبوونی جه‌ماوه‌ر. له ڕاستیدا، هێشتا به‌شێكی بچوكی دانیشتووانی ئه‌مریكا خاوه‌ن سه‌رمایه‌یه‌كی زۆرن، له‌ساڵی 2016دا، ئه‌و پێڕه‌ی كه به 1% مه‌زه‌نده ده‌كرێن نزیكه‌ی 39% سه‌رمایه‌ی نیشتمانی‌یان هه‌بووه (پێش ده ساڵ34% بووه). كه‌مترین نۆ چینی ده‌یی 23%ی سه‌رمایه‌ی نیشتمانی‌یان هه‌بووه له‌و ساڵه‌دا (5% كه‌متر له‌وه‌ی كه‌له‌ده‌ساڵی ڕابردوودا هه‌یانبووه). لیستی زانیارییه‌كان وێنه‌ی ته‌واو بێزاركاری دیكه ده‌رده‌خه‌ن. به‌جۆرێك كه حاڵه‌تی خۆكوشتن به‌ڕێژه‌ی 25% له‌ماوه‌ی بیست ساڵی ڕابردوودا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا زیادی كردووه‌و هێشتا له‌به‌رزبوونه‌وه‌شدایه. “ته‌نها له ساڵی 2016دا، نزیكه‌ی 45 هه‌زار ئه‌مریكی خۆیان كوشتووه. له‌نێو ئه‌وانه‌دا كه‌سانێك هه‌یه ته‌مه‌نیان له‌خوار 35 ساڵییه‌وه‌یه، هه‌ربۆیه خۆكوشتن به‌دووه‌م زۆرترین هۆكاری به‌ربڵاوی مردن (پاش ڕووداوی ئۆتۆمبێل) داده‌نرێت. هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی زیادی ئازار شكێنه‌كان گه‌یشتووه‌ته ئاستی په‌تا: ساڵی 2016، زیاتر له 42 هه‌زار ئه‌مریكی له‌ئه‌نجامی زیاد به‌كارهێنانی ئه‌فیون مردوون. له هه‌ر ده‌كه‌سیش چواریان دانیان به‌وه‌دا ناوه كه‌هه‌ست به‌ته‌نیایی ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش دوو هێنده‌ی ڕێژه‌ی ساڵانی هه‌شتاكانه، زانایانی ده‌روونزانی و پزیشكه‌كان زاراوه‌یه‌كی نوێیان داتاشی، ئه‌ویش “مردن له بێئومێدیدا – deaths of despair”، بۆ پۆلێنكردنی زیادبوونی ژماره‌ی مردووه‌كان به‌هۆی به‌كارهێنانی وزه‌به‌خش و ده‌رمان و كحول و خۆكوشتن له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا. به‌ڵام دیارده‌كه ته‌نها له‌ئه‌مریكا نییه، له‌به‌ریتانیا وه‌زیرێك بۆ هه‌ماهه‌نگی پرۆسه‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كێشه‌ی ته‌نیایی دانراوه. له دووری چه‌ندین ساڵی ڕووناكیز/ ته‌نانه‌ت دوای كۆتاییهاتنی ئاریشه‌ی ئابووری ئه‌م دواییه، هێشتا حاڵی كۆمه‌ڵگای ئه‌مریكی تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ترسناكه، به‌جۆرێ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان زیاتر سه‌رمایه‌یان زیاد ده‌كات، به‌ڵام ڕه‌وشی دارایی چینی ناوه‌ند به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ڕوو له داڕوخانه -به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ئاستی داهاتی له‌كاتی ئێستادا یه‌كسانه به‌وه‌ی كه سی ساڵ به‌ر له‌ئێستا هه‌بووه-. ئه‌و لێكۆڵینه‌وه مه‌یدانیانه‌شی كه له ساڵی (2004)ه‌وه ئه‌نجامدراون ده‌ریده‌خه‌ن كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌خه‌ڵكی به‌رانبه‌ر ئاینده‌ی ئابووریان هه‌ست به‌دڵه‌ڕاوكێ ده‌كه‌ن، ئه‌وانه مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه موچه‌ی خانه‌نشینییه‌كه‌یان نه‌گاته ئاستی دابینكردنی بژێویان، زۆرێك له لاوانیش هه‌ست به‌دڵه‌ڕاوكێ ده‌كه‌ن له‌وه‌ی كه نه‌توانن ئه‌و قه‌رزانه‌یان بده‌نه‌وه كه ناچارن بۆ خوێندن له زانكۆ وه‌ریبگرن، به‌ساده‌یی، زۆرێكیان ده‌ستبه‌رداری خوێندنی باڵا ده‌بن. زانایانی كۆمه‌ڵناس تێبینی ئه‌وه‌یان كرد كه له شڵه‌ژانی ئابووری و جوڵه‌ی ڕووله‌خوار گه‌وره‌تر هه‌یه، فاكته‌ری سه‌ره‌كیش له‌حاڵه‌تی نكوڵیكردندا خۆی له “هه‌ستكردن به‌دڵه‌ڕاوكێ – status anxiety “دا ده‌بینێته‌وه، ئه‌و حاڵه‌ته شه‌رمه‌زارییه‌ی كه‌به‌هۆی دابه‌زینی پله‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه له‌ئارادایه كارێكه توانای به‌رگه‌گرتنی نییه، له واقیعدا، ڕێژه‌كانی جوڵه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، كه هه‌رده‌م شانازی به‌و بیرۆكه‌یه‌وه ده‌كات كه هه‌موو مناڵێك ده‌كرێت ببێته سه‌رۆك، له‌كاتی ئێستادا كه‌متره له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا، ئه‌مه به‌ریتانیاش ده‌گرێته‌وه كه‌له‌و وڵاتانه ئه‌ژمار ده‌كرێت كه زۆربه‌ی خه‌ڵك كه‌ده‌مرن له‌هه‌مان ئه‌و چینه‌دان كه‌تێیدا له‌دایكبوون. ئه‌و كارانه‌ی له‌سه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان جێبه‌جێ ده‌بن له‌سه‌ر زۆربه‌ی وڵاتانی دیكه‌ش ده‌بێت، له‌ساڵی ڕابردوودا، زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن كه‌س له فه‌نزه‌وێلا به‌ره‌و وڵاتانی دراوسێ هه‌ڵاتوون به‌هۆی كێشه‌ی ئابووری و هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی برسێتییه‌وه. هه‌روه‌ها قه‌باره‌ی ئابووری یۆنانیش به‌ڕێژه‌ی 26% له ساڵی 2007 تا 2014 دابه‌زیووه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای هاریكارییه زۆره‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا ئابوورییه‌كه‌ی نه‌بوژاوه‌ته‌وه، به‌جۆرێ كه چاره‌كێكی دانیشتووانی یۆنان هه‌ژارترن له‌وه‌ی كه‌له‌ماوه‌ی پێش كێشه‌كه‌دا تێیدا بوون. ته‌نانه‌ت له‌و وڵاتانه‌ش كه ڕه‌وشی ئابووری تێیاندا زۆر خراپ نه‌بووه، نایه‌كسانی زیادی كردووه، زۆر چینی خه‌ڵك له‌ڕووی ئابوورییه‌وه گرفتارن، به‌تایبه‌ت دانیشوانی ناوچه لادێ نشینه‌كان و گه‌ڕه‌كه‌كانی قه‌راغ شاره‌كان و ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌پیشه‌سازی قورسییان تێدا بووه و ئێستا هیچ پێویست نین. ئه‌وانه ئه‌و هاونیشتمانیانه‌ن كه په‌یوه‌ست نین به له‌نده‌ن یاخود پاریس یان ته‌نانه‌ت وارشۆ، ئه‌وانه ئه‌وانه‌ن نیویۆرك و لۆس ئه‌نجلۆس چه‌ندین ساڵی ڕووناكی لێیانه‌وه دووره. گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌گه‌ریی (ناسیۆنالیزم) له ئه‌ڵمانیاش، ڕوونكردنه‌وه‌كانی ئه‌نگێلا مێركلی ڕاوێژكار، كه وایده‌بینێت ڕێژه‌ی نه‌رێنی له‌دایكبوون وا ده‌خوازێت قه‌باره‌ی ده‌ستی كار زیاد بكرێت، بۆ دروستكردنی بڕوای خه‌ڵكی به‌م پێویستبوونه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، لێكدانه‌وه‌كانیشی بێ ئه‌نجامبوون، له‌به‌ر هه‌مان هۆكار، ئه‌و شیكردنه‌وه ئابوورییانه‌ی كه پێویستی زۆری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بۆ ده‌ستی كاری هه‌رزان له ئه‌مریكای باشوور و ناوه‌ڕاست ده‌رده‌خه‌ن، هیچ ئه‌نجامێكی ئه‌رێنیان لێ نه‌كه‌وته‌وه. دڵه‌ڕاوكێی له‌ده‌ستدانی ناسنامه‌ی نیشتمانی هه‌ستی گه‌ڕانه‌وه بۆ نه‌ته‌وه‌گه‌ری دێنێته‌وه ئارا، كه‌پشتی به‌هه‌مه‌چه‌شنه‌یی ئۆرگانیكی به‌ستووه نه‌ك هه‌مه‌چه‌شنه‌یی لیبراڵی، ئه‌مه‌ش به‌هێزكردنی گیانی هۆزگه‌ری دێنێته ئارا و هه‌ستی ئایینی قوڵتر ده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌م ڕه‌وته ویستراوه، پارته چه‌په‌كانی ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات بڕیاریاندا پاڵپشتیكردنی فره‌یی رۆشنبیریی له‌پرۆگرامه‌كانیاندا لاببه‌ن، په‌رله‌مانی ویلایه‌تی باڤاریاش ده‌نگی بۆ ئه‌و بڕیاره‌دا كه داوا له‌هه‌موو دامه‌زراوه حكومیه‌كان ده‌كات خاچێك له‌ده‌روازه‌ی باڵه‌خانه‌كانیاندا دابنێن، له‌هه‌نگاریا، فیكتۆر ئۆربانی سه‌رۆك وه‌زیران “كۆتاییهاتنی دیموكراسیه‌تی لیبراڵی – the end of liberal democracy” ڕاگه‌یاند و جه‌ختی كرده‌وه كه وڵات له‌ئێستا به‌دواوه “دیموكراسیه‌تی مه‌سیحییه – Christian democracy”. له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانیش، مه‌ترسی هاتنی كۆچبه‌رانی هاتوو له‌سنووری باشووره‌وه ته‌نها نه‌بووه هۆی به‌هێزكردنی پێگه‌ی پارێزگاران و كۆمارییه‌كان، به‌ڵكو دیارده‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستی نێوخۆیشی زیاد كرد. وه‌نه‌بێت به‌رزبوونه‌وه‌ی بێزاری به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆچبه‌ران به‌ده‌مه‌وه هاتنێكی له‌خۆوه بوو بێت له‌لایه‌ن دانیشتووانی ڕه‌سه‌نه‌وه، به‌و ڕاده‌یه‌ی كه له‌ئه‌نجامی پرۆسه‌ی ڕێكخستن و هاندانی لایه‌نگران و پلاندانه‌ران بووه له‌لایه‌ن سه‌ركرده گه‌له‌كی و نه‌ته‌وه‌گه‌ره‌كانه‌وه له‌ئه‌مریكا و شوێنه‌كانی دیكه. لێكدانه‌وه‌یه‌كی دیكه هه‌یه بۆ ئاڵۆزییه رۆشنبیرییه‌كان له‌جیهانی دیموكراسیدا كه شایانی گرنگیپێدانه له‌لایه‌ن “رۆناڵد ئینگلهارت- Ronald Inglehart”له وتارێكدا به‌ناونیشانی “سه‌رده‌می نه‌مانی ئاسایش- The Age of Insecurity” كه‌له‌م دواییانه‌دا له رۆژنامه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه ” Foreign Affairs” بڵاوكرایه‌وه، ئینگلهارت خۆی پێش چل ساڵ هه‌ستا به‌گه‌شه‌پێدانی تێزی به‌هاكانی پاش ماده. هه‌روه‌ك نووسه‌ر ڕوونی كردووه‌ته‌وه، خه‌ڵك له‌ڕابردوودا، گه‌ڕان به شوێن پێویستییه مادییه‌كانی وه‌ك خواردن و پۆشاك و شوێنی نیشته‌جێبوون و خۆشگوزه‌رانی ئابووری به‌ڕێوه‌ی ده‌بردن، به‌ڵام له‌كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، وایان لێهات گرنگی به‌به‌های جیاواز بده‌ن، وه‌ك به‌دیهاتنی خود و، سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی ڕاده‌ربڕین و یه‌كسانی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز و باشێتی ژینگه. ئه‌وانه بوونه ئه‌و دروشمانه‌ی كه‌ده‌سته‌بژێری سیاسی نوێ به‌قه‌ناعه‌ته‌وه به‌رزیان كردبووه‌وه، به‌ڵام كێشه‌ی ئابووریی ئه‌مدواییه پاڵی به‌چه‌ندین كه‌رتی فراوانی جه‌ماوه‌ره‌وه نا كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی بنه‌ما مادیه‌كان، ئه‌مه‌ش پێكدادانی له‌نێوان ئه‌و دوو كۆمه‌ڵه به‌هایه‌دا دروست كرد. شێواندنی كه‌شی گشتی هه‌روه‌ك چۆن حاڵیان سه‌باره‌ت به‌بابه‌تی كۆچبه‌ران به‌و شێوه‌یه‌یه، سه‌ركرده لیبراڵیه‌كان له ئه‌مڕۆدا به‌شێوه‌یه‌كی میتۆدی له‌دژی هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندنی گشتی كار ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت كاتێ ئه‌و سه‌كۆیانه هه‌وڵی پارێزگاری له ڕۆڵی پێشووی خۆیان ده‌ده‌ن كه‌خۆی له به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و پاسه‌وانیكردنی له‌دیموكراسیه‌ت ده‌بینێته‌وه. ئه‌وانه‌ی له‌دژی ئه‌م هۆكارانه‌ی ڕاگه‌یاندن له‌هانداندان، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هه‌ڵده‌ستن به‌ڕاماڵینی شه‌رعییه‌ت لێی، ئه‌مه‌ش له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆ و تۆمه‌تی ئاگرینه‌وه. به‌جۆرێك كه ترامپ و هاوشێوه‌كانی به‌رده‌وام جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه له‌وه‌ی هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندن دوژمنه، هه‌تا ئێستاش ئه‌م كاره له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ده‌رگای هانداندا وه‌ستاوه، به‌ڵام له توركیا رۆژنامه‌نووسه‌كان ده‌خرێنه به‌ندیخانه‌وه، له ڕوسیا و سلۆڤانیا هه‌ندێك له رۆژنامه‌نووسه‌كان تیرۆر كران. “ستیڤ بانون-Steve Bannon” به نمونه‌یه‌كی دیاری شۆڕشگێڕی له‌مجۆره داده‌نرێت، توانی به‌بیروباوه‌ڕه ساخته‌كه‌یه‌وه ئاشوبێك دروست بكات، ته‌نها له‌نێو نه‌زانه‌كاندا نا، به‌ڵكو یه‌كێك له‌بیرمه‌نده لاوه ئیسرائیلییه‌كانیش كه بۆ رۆژنامه‌ی هارتس ده‌ینووسی فریودا. ئه‌م گه‌شه‌سه‌ندنانه ته‌نها گۆڕانكاری له‌پارته‌كاندا دروست نه‌كرد، به‌ڵكو بووه هۆی گۆڕانی سیسته‌مه‌كانیش، له‌بری ئه‌وه‌ی سیسته‌می حزبی بۆ دیموكراسیه‌تی لیبراڵی بچه‌سپێنێت، شه‌پۆلی پشتگیری له‌جۆرێكی تری حكومه‌ت به‌رز بوویه‌وه: نا لیبراڵی، سه‌ركوتكار، پۆپۆلیستی. كرۆكی حه‌زی پۆپۆلیستی له‌سه‌ر جه‌ختكردنه‌وه له پێویستبوونی گۆڕینی پارته گه‌نده‌ڵه‌كان به‌سه‌ركرده‌یه‌كی به‌هێزی ده‌گمه‌ن دامه‌زراوه، كه‌سێك نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل بكات و گوزارشت له‌ویستی بكات. به‌ڵام واقیع ده‌یسه‌لمێنێت كه ئه‌و سه‌ركرده پۆپۆلیستانه هه‌ر ئه‌وان ژاوه‌ژاوكار و جادوبازه‌كانن كه‌له‌واقیعی ژیان دابڕاون. ڕاپرسیه‌كان له‌به‌ریتانیا ده‌ریانخستووه كه‌پێش 20 ساڵ، چاره‌كێكی دانیشتوان سیسته‌می “كه‌سی به‌هێز كه‌حوكمڕانی ده‌كات به‌بێ پێویستبوونی هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان- a strong person who will rule and won’t have to deal with elections and parliament ” لایان په‌سه‌ند بووه. له‌ئه‌مڕۆشدا، 50%ی به‌ریتانیه‌كان پشتیوانی ئه‌وه ده‌كه‌ن. ساڵی 2010 ته‌نها 9%ی ئه‌مریكییه‌كان وتوویانه ده‌توانرێت كۆنگرێس له”كاته زۆر سه‌خته‌كاندا” دابخرێت، ساڵی 2017، 15% پشتیوانی داخستنی كۆنگرێسیان كردووه، له‌سه‌روی ئه‌مه‌شه‌وه، 25%ی ئه‌مریكییه‌كان وه‌ڵامیان ئه‌وه بووه كه‌پشتگیری كوده‌تای سه‌ربازی ده‌كه‌ن به‌هۆی زیادبوونی زۆر خێرای ڕێژه‌ی تاوان. مونك له‌كتێبه‌كه‌یدا ژماره‌ی هاوشێوه له‌ئه‌ڵمانیاو هیندستان وه‌ك به‌ڵگه ده‌هێنێته‌وه، ئه‌م ئاراسته‌یه به‌تایبه‌تی له‌نێو نه‌وه‌ی دووهه‌زاردا ده‌رده‌كه‌وێت: به‌گوێره‌ی پرۆسه‌یه‌كی ڕوماڵ كه زانكۆی هارفارد ئه‌نجامیداوه، ته‌نها 19%ی ئه‌مریكییه‌كان له‌بیست و سییه‌كانی ته‌مه‌نیاندا له‌ئه‌مڕۆدا بیرۆكه‌ی سیسته‌می سه‌ربازی به‌دوور ده‌زانن. پابه‌ندبوون به‌بنه‌ماكانه‌وه ته‌نانه‌ت ئیمانۆیل ماكرۆن –سه‌رۆكی تازه‌ی فه‌ڕه‌نسا- هه‌وڵی لاوازكردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌دات له‌وڵاته‌كه‌یدا، له‌ڕێگای پلانه‌كه‌یه‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كورسیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی به‌ڕێژه‌ی 30%، به‌ڕێژه‌ی هه‌مان شێوه بۆ ئه‌نجومه‌نی پیرانیش. كاتێ ترامپ له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئۆنی سه‌رۆكی كۆریای باكوور گه‌ڕایه‌وه له‌مانگی حوزه‌یراندا، گوتی –به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌رۆشیه‌كه‌ی بشارێته‌وه-“كاتێ قسه ده‌كات گه‌له‌كه‌ی دانیشتوون و گوێده‌گرن، منیش ده‌مه‌وێت گه‌له‌كه‌م هه‌مان شت بكات”. له‌كتێبه‌كه‌یدا “چۆن دیموكراسیه‌ت ده‌مرێت- How Democracies Die” هه‌ردوو سیاسه‌تمه‌دار “ستیڤن لیڤیتسكی – Steven Levitsky” و “دانیاڵ زیبلات- Daniel Ziblatt” جه‌ختیان له‌گرنگی بنه‌ما دیموكراسیه‌كانی یاریه‌كه كردوه‌ته‌وه. جێبه‌جێكرانی توندی ده‌قی یاسا، وه‌ك ئه‌وه‌ی لێكدراوه‌ته‌وه، له‌خۆیدا ناتوانێت دیموكراسیه‌ت بپارێزێت: رژێمه فاشیزم و سه‌ركوتكاره‌كانیش له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی دیموكراسیه‌وه گه‌یشتوونه‌ته ده‌سه‌ڵات. بیانو به‌وه ده‌هێننه‌وه كه بنه‌ماكان گرنگیان له‌یاساكان كه‌متر نییه، بنه‌مای سه‌ره‌كیش تییدا ئه‌وه‌یه كه‌زۆرینه له‌حكومه‌تدا پێویسته هه‌ڵوێستی كه‌مینه‌كان له‌به‌رچاو بگرێت، بنه‌مایه‌كی دیكه ئه‌وه‌یه كه شه‌رعییه‌ت دراوه‌ته بۆچوونه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، له‌سیسته‌مه‌كانی پاش دیموكراسیه‌تدا زۆرینه بۆچوونی كه‌مینه فه‌رامۆش ده‌كات و نه‌یاره سیاسیه‌كانی به‌ناپاك و دوژمن ناوده‌بات، ترامپ ئه‌مه‌ی كرد كاتێ لایه‌نگرانی له‌دژی هیلاری كلینتۆن وروژاند‌و هانیدان دروشمی “به‌ندی بكه‌ن” بڵێنه‌وه! شێواندنێكی دیكه كه‌سیسته‌مه‌كانی پاش دیموكراسیه‌ت جیا ده‌كاته‌وه ئه‌ویش گوێنه‌دانیه‌تی به‌بنه‌مای یه‌كسانی له‌به‌رانبه‌ر یاسادا. له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌م كه‌مكردنه‌وه به‌روونی ده‌ركه‌وت كاتێ یه‌كێك له‌پارێزه‌ره‌كانی ترامپ ڕایگه‌یاند ته‌نانه‌ت گه‌ر”رۆبه‌رت مۆله‌ر- Robert Mueller “ی داواكاری تایبه‌تیش بڕیاری تۆمه‌ت ئاراسته‌ی سه‌رۆك بكات له‌كێشه‌ی ده‌ستوه‌ردانی رۆسیا له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2016دا، ئه‌وا ترامپ ده‌توانێت لێبوردن بۆ خۆی ده‌ربكات. لاربوونه‌وه‌ی ئیسرائیل چاودێریكردنی ئه‌وه‌ی له‌ده ساڵی ڕابردوودا له‌وڵاتانی پاش دیموكراسیه‌تدا ڕوویداو به‌راوردكردنی به‌و ڕووداوانه‌ی ئێستا له‌ئیسرائیل ڕووده‌ده‌ن به‌سه كه: له دانانی یاسای ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌وڵه‌كانی گۆڕینی ڕێگای هه‌ڵبژاردنی دادوه‌ره‌كانی دادگای باڵا تا ڕێگه‌بده‌ن كنێست باڵاده‌ست بێت به‌سه‌ر دادگادا و هاندانی به‌رده‌وام له‌دژی هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندن و هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ زیاكردنی كاریگه‌رییان له‌رۆژنامه و هۆكاره‌كانی دیكه‌ی ڕاگه‌یاندندا، وێڕای هاندانی به‌رده‌وام له‌دژی كۆچبه‌ران و داواكارانی په‌نابه‌رێتی و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان، ئیدی له‌خاكی داگیركراودا بژین، یاخود هاونیشتمانی ئیسرائیلی بن، هه‌روه‌ها دانانی سنوورێك بۆ ئازادی كاری ڕێكخراوه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ و مافه مه‌ده‌نیه‌كانی تر و ناشیرینكردنی نه‌یاره‌كان –ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌رپرسیش بن وه‌ك سه‌رۆك ئه‌ركان یاخود سه‌رۆكی وڵات- و ناوبردنیان به‌ناپاك. گومانی تێدا نییه ئه‌وه‌ی له‌توركیا ڕوویداوه هیشتا له‌ئیسرائیل ڕووینه‌داوه، له‌وێ 160 هه‌زار نه‌یاری رژێمه‌كه له‌كاتی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی پێش دوو ساڵ زیندانی كراون، به‌پێچه‌وانه‌ی ڕوسیاوه، به‌كرێگیراوان حكومه‌ت ڕۆژنامه‌نووسه‌كان ناكوژن، به‌ڵام له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌ندێك له‌و گۆڕانكارییه وه‌رگیراوانه له‌پۆڵه‌نداو مه‌جه‌رستان به‌كرداریی له‌ئیسرائیل جێبه‌جێ ده‌كرێن، ئیسرائیل –كه‌ده‌یویست ببێته پارچه‌یه‌ك له ئه‌وروپای رۆژئاوا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا- خۆی له‌نمونه لیبراڵ دیموكراسیه‌كه لار كردووه‌ته‌وه و ڕوو له رۆژهه‌ڵات به‌ره‌و وڵاتانی “ئه‌وروپای نوێ”ی نا لیبراڵی چووه. ڕێكه‌وت نییه كه په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسیه‌كانی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاتانه‌ی دواییدا نزیكتره له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی به‌شی رۆژئاوای كیشوه‌ره‌كه. به‌مجۆره، ده‌سته‌بژیره نوێیه‌كه -ئه‌وانه‌ی له‌دژی ده‌سته‌بژێری ئه‌شكنازی یاخیبوون، به‌ڕه‌چه‌ڵه‌كی هاتوویان له ئه‌وروپای ناوه‌ڕاست و رۆژهه‌ڵاتیه‌وه- سیسته‌می سیاسی ئیسرائیلی زیاتر له‌سیسته‌می پۆڵه‌ندا ده‌چێت، وه‌ك باشترین حاڵه‌تی به‌راوردی مێژوویی. |