كتێبەكان بە PDF

گرفتی دیکتاتۆریەت و گەندەڵی لە ھزر و مێژووی سیاسی ئیسلامیدا

ناوی کتێب : گرفتی دیکتاتۆریەت و گەندەڵی لە ھزر و مێژووی سیاسی ئیسلامیدا
ناوی نوسەر/ وەرگێر: د. عەبدولحەمید ئەبو سولەیمان / تۆفیق کەریم
زنجیرە : ١١
ژمارەی لاپەرە : ٤٨
ساڵی چاپ : ٢٠١٠
لەم نووسینەدا نووسەر کۆمەڵێک مەسەلەی گرنگ و نوێی ورووژاندووە, کە کەمتر زانایانی ئیسلامی لەسەریان وەستاون. بە دیدێکی ڕەخنەگرانەوە ئاوڕ لە مێژووی ئیسلامی دەداتەوە، بۆچوونێکی داھێنراوانەشی ھەیە بۆ ئایندەی میللەتی ئیسلامی. سەبارەت بە حاڵی دواکەوتوویی جیھانی ئیسلامی و چۆنێتیی قوتاربوون لێی، ڕێچکەیەکی تازە پێشنیاز دەکات. ھەروەھا لەسەر دەسەڵاتی میللەت و گەڕانەوەی زاڵبوونی ویستی گەل بەسەر حکومەت و دەسەڵاتی ڕاپەڕاندندا، ھەڵێنجانی تایبەتی کردووە.
سەبارەت بە حاڵی دواکەوتوویی جیھانی ئیسلامی و چۆنێتیی قوتاربوون لێی، رێچکەیەکی تازە پێشنیاز دەکات. ھەروەھا لەسەر دەسەڵاتی میللەت وگەڕانەوەی زاڵبوونی ویستی گەل بەسەر حکومەت و دەسەڵاتی ڕاپەڕاندندا، ھەڵێنجانی تایبەتی کردووە. تەنانەت لەسەر ئەو تەمەنەی کە بۆ تاکی کۆمەڵگە باشە تیایدا بەشداریی ھەڵبژاردن بکات، مامۆستا قسەی جیاواز و بەجێی خۆی ھەیە، ھەروەھا باسێکی گرنگیشی ورووژاندووە سەبارەت بە زەروورەتی جیاکردنەوەی ڕۆڵ و بوارەکان وخۆبەراوردکردن بە پێغەمبەری ئیسلام .

کرتە لەو بەستەرەی خوارەوە بکە بۆ داگرتن:

گرفتی دیكتاتۆریەت و گەندەڵی لە ةزر و مێژووی سیاسی ئیسلامیدا

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply