چالاكیهەواڵ

جێگری سەرۆکی سەنتەر بەشداری کۆنگرەیەکی زانستی دەکات لە ئەستەمبوڵ

جێگری سەرۆکی سەنتەر بەشداری کۆنگرەیەکی زانستی دەکات لە ئەستەمبوڵ

د.دیاری ئەحمەد قەساب جێگری سەرۆکی سەنتەری زەهاوی بەشداری کرد لە کۆنگرەی (گەشەپێدانی پڕۆسەی فێرکردن لە کۆمەڵگا ئیسلامیەکاندا) کە پەیمانگای جیهانی فیکری ئیسلامی بە هاوکاری زانکۆی (شاهیر) لە ئەستەمبوڵ سازیکردبوو.

کۆنگرەکە ڕۆژانی (۲٦ـ۲٨) ی نیسانی ۲۰۱۹ بەردەوام دەبێت و تێیدا تاوتوێی ئەو توێژینەوەو ڕاپرسیە دەکرێت کە پەیمانگای جیهانی فیکری ئیسلامی بە هاوکاری لقەکانی لە وڵاتانی جیهاندا پێی هەستاوە و ماوەی زیاتر لە شەش مانگە کاری لەسەر دەکات. شایانی باسە سەنتەری زەهاویش لەو ماوەیەدا کاری لەسەر پڕۆژەکە کردووە و هەرسێ پارێزگاکەی هەرێمی بە نموونە وەرگرتووە.

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply