ته‌واومه‌ندی و هاوسه‌نگی شوێنكه‌وتن و داهێنان له‌هزری په‌روه‌رده‌یی ئیسلامییدا

نووسینی: فه‌تحی حه‌سه‌ن ملكاوی
ته‌واومه‌ندی (التكامل) له‌هزری په‌روه‌رده‌یی ئیسلامییدا بریتییه لهخهسڵهتێك كه‌تێیدا باس له‌لایه‌نه جیاوازه‌كانی پێكهێنه‌ری كه‌سێتی مرۆڤ به‌ڕاده‌ی پێویست له‌بابه‌ته‌كانی په‌روه‌رده ده‌كات له‌م هزره‌دا، له‌گه‌ڵ ئامراز‌و هۆكاره گونجاوه‌كان بۆ هه‌ر پێكهێنه‌رێك و هه‌موو بابه‌تێك، ئه‌مه‌ش به پشتبه‌ستن به‌وه‌ی كه‌ئه‌م پێكهێنه‌ر و بابه‌تانه په‌یوه‌نددارن به‌یه‌كه‌وه‌و كاریگه‌ریان له‌سه‌ری هه‌یه. به‌ڵام یه‌كێكیان به‌بێ ئه‌وانی دیكه‌یان ناتوانێ پێناسه‌ی كه‌سێتی مرۆڤ و ناسنامه‌كه‌ی بكات.
كه‌سێتی مرۆڤ بریتییه لهههمووهكییهكی ته‌واومه‌ند به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ئاسان نه‌بێت لێك هه‌ڵبوه‌شێته‌وه بۆ پێكهێنه‌ره‌كانی، مه‌گه‌ر ته‌نها به‌مه‌به‌ستی ئاسانكردنی لێكۆڵینه‌وه لێی ئه‌وه بكرێت. تهواومهندیش له‌چاره‌سه‌ری په‌روه‌رده‌ییدا وه‌ك پێویست به‌واتای یه‌كسانی نییه له‌چه‌ندێتی یاخود هاوشێوه‌یی لهجۆردا به‌ڵكو به‌مانای ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌و هزره په‌روه‌رده‌ییه و جێبهجێكرانهیهئامانجهكه دێنێته‌دی و پێویستییه‌كه پڕ ده‌كاته‌وه.
هاوسه‌نگی له هزریی په‌روه‌رده‌یی ئیسلامی‌دا تایبه‌تمه‌نده به‌ڕاده‌و ڕه‌هه‌نده ڕێژه‌ییه‌كانی پێكهێنه‌ری هه‌موو سیفه‌تێك له‌سیفه‌ته‌كانی كهدهمانهوێت ئه‌م فیكره دایبڕێژێته‌وه، به‌جۆرێك كه‌زیاد نه‌بێت و بگاته ئاستی زیاده‌ڕۆییی و كه‌میش نه‌بێت بچێته ڕاده‌ی كهمڕهویی، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی پێویسته لهسیفهتهكهدا لهناوهندێتی و میانڕه‌وی ده‌سته‌به‌ری بكات و ئه‌و هاوسه‌نگییه ڕێگه بدات ئه‌وه‌ی كه‌سێك له‌كه‌سێكی تر جیا ده‌كاته‌وه لهسیفهتێك لهسیفهتهكان بكه‌وێته‌گه‌ڕ، وه‌ك پسپۆڕێتی. پاشان خه‌سڵه‌تی هاوسه‌نگی وه‌ك چۆن سیفه‌تێكی ڕه‌سه‌نه له‌هه‌موو دروستكراوه‌كانی خوای گه‌وره‌دا به‌هه‌مان شێوه له‌سه‌ر سروشت و فیتره‌تی مرۆییش وه‌ستاوه.
یه‌كه‌م: شوێنكه‌وته‌یی له‌قورئانی پیرۆزدا
لێره‌دا نامانه‌وێت به‌دواداچوونی ته‌واو بۆ ده‌ربرێنی شوێنكه‌وته‌یی و ئه‌و واتایانه‌ی په‌یوه‌ندارن پێیه‌وه بكه‌ین، به‌ڵكو ته‌نها ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ین كه شوێنكه‌وته‌یی (الاتباع) ده‌بڕینێكی قورئانیی دانایانه‌یه كه‌له‌سه‌رتای دروستبوونی مرۆڤه‌وه ئاراسته‌ی كراوه، ئه‌وكاته‌ی خوای گه‌وره داوای له مرۆڤ كرد كه بۆ سه‌ر زه‌وی داببه‌زێت له‌وێ نیشته‌جێ ببێت، به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی پێدا ئه‌وه‌ی پێویستی بێت له‌ڕێنمایی فێربوون لهنیشتهجێبوونی زه‌وی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یدا بۆی بنێرێت: (قَالَ اهْبِطَا مِنْهَا جَمِيعًا بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ فَإِمَّا يَأْتِيَنَّكُم مِّنِّي هُدًى فَمَنِ اتَّبَعَ هُدَايَ فَلَا يَضِلُّ وَلَا يَشْقَىٰ) (طه: 123)، واته: (خوای گه‌وره فه‌رمووی: هه‌ردووكتان ئاده‌م و حه‌ووا له‌به‌هه‌شت ده‌رچن و دابه‌زن بۆ سه‌ر زه‌وی، ئێوه‌ی گرۆی مرۆڤ هه‌ندێكتان ئه‌بن به‌دوژمنی هه‌ندێكی ترتان، هه‌ركاتێك له‌لایه‌ن منه‌وه هیدایه‌تتان بۆ هات به‌ناردنی پێغه‌مبه‌ران و دابه‌زینی كتێبه‌كان ئه‌وا هه‌ركه‌سێك شوێن ئه‌و هیدایه‌ته‌ی من بكه‌وێت له‌دونیادا گومڕا نابێت و له‌قیامه‌تیش به‌دبه‌خت نابێت)، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر مرۆڤه شوێنكه‌وتن هیدایه‌تی خوای گه‌وره‌یه هه‌تا خۆی بپارێزێت لهگومڕا بوون له‌دونیادا، یاخود به‌دبه‌ختبوون له‌ڕۆژی دواییدا. بانگه‌شه‌كردنی مرۆڤه‌كان بۆ شوێنكه‌وتنی ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره بۆ په‌یامهێنه‌رانی ناردووه‌و ئه‌وه‌ی له‌كتێبه‌كانیدا هاتووه چه‌ندباره ئه‌بێته‌وه: ﴿اتَّبِعُوا مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُمْ وَلَا تَتَّبِعُوا مِن دُونِهِ أَوْلِيَاءَ قَلِيلًا مَّا تَذَكَّرُونَ﴾ (الأعراف: 3)، واته: (ئێوه شوێن ئه‌و قورئانه پیرۆزه بكه‌ون كه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆتان دابه‌زیووه، جگه له‌خوای گه‌وره شوێن هیچ كه‌سێكی تر مه‌كه‌ون كهبیانكهن به‌دۆست و خۆشه‌ویستی خۆتان و بیانكه‌ن به‌شه‌ریك بۆ خوای گه‌وه، كه‌مێك له‌مرۆڤه‌كان بیرده‌كه‌نه‌وه)، ڕایده‌سپێرێت شوێنكه‌وته‌ی ڕاسته‌ڕێی خوای گه‌وره ببێت و خۆی لابدات له‌هه‌ر ڕێچكه‌و ڕێباز‌و ڕێگایه‌كی دیكه: ﴿وَأَنَّ هَٰذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ وَلَا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَن سَبِيلِهِ﴾ (الأنعام 153)، واته: (ئه‌مه ڕێگای ڕاستی خوای گه‌وره‌یه شوێنی بكه‌ون، شوێن ڕێچكه‌و ڕێبازه‌كانی تر مه‌كه‌ون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه هه‌مووی ته‌فره‌قه‌و جیاوازی ئه‌خاته نێوانتانه‌وه‌و له‌تاكه ڕێگا ڕاسته‌كه‌ی خوای گه‌وره لاتان ده‌دا). هۆشداریشیان پێده‌دات له‌شوێنكه‌وتنی هه‌واو ئاره‌زووی گومڕابووان و گومڕاكهران: ﴿وَلَا تَتَّبِعُوا أَهْوَاءَ قَوْمٍ قَدْ ضَلُّوا مِن قَبْلُ وَأَضَلُّوا كَثِيرًا وَضَلُّوا عَن سَوَاءِ السَّبِيلِ﴾ (المائدة: 77)، واته: (شوێنی هه‌واو ئاره‌زووی كه‌سانێك مه‌كه‌ون كه‌پێشتر گومڕا بوون و خه‌ڵكێكی زۆریشیان گومڕا كرد و له‌ڕێگای ڕاست لایاندا). له‌قورئانی پیرۆزدا چه‌ندین ده‌ربڕین هه‌یه په‌یوه‌ندداره به‌شوێنكه‌وتن (الاتباع)ه‌وه، له‌وانه (التأسِّي)و (الاقتداء): ئه‌وانه‌ی خوازیاری فه‌زڵی خوای گه‌وره‌ن له‌ڕۆژی قیامه‌تدا ئه‌مانه پێڕێكن له‌وانه‌ی كه موحه‌ممه‌د (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) نموونه‌ی باڵا‌و ههرهباشیان بووه، پێغه‌مبه‌ریش مرۆڤ بووه هه‌مان ئه‌و دهوورهبهرو بارودۆخانه‌ی مرۆڤ هه‌یه‌تی ئه‌ویش هه‌یبووه، له‌به‌ر ئه‌وه له‌توانادا هه‌یه كه‌شوێنی بكه‌وی له‌و ڕه‌فتارو گوفتارانه‌ی كهلهژیانیدا هه‌یبووه، ئه‌و شوێنكهوتهییه له‌توانادا نه‌ده‌بوو ئه‌گه‌ر په‌یامهێنه‌ر فریشته‌یه‌ك له‌فریشته‌كان بووایه.
بڕواداران ده‌توانن شوێنكه‌وته‌ی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر بن (سه‌لامی خوای لێ بێـت) هه‌روه‌ها شوێنكه‌وته‌ی ئه‌و پهیامهێنهرانهش بوون كه‌وه‌ك ئه‌ون یان شوێنكه‌وته‌ی بڕواداران بن، خوای گه‌وره وه‌حی كرد بۆ موحه‌ممه‌د (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) كه‌شوێنكه‌وته‌ی میلله‌تی ئیبراهیم بێت (سه‌لامی خوای لێ بێت)، له‌وانه‌یه لێره‌دا مه‌به‌ست شوێنكه‌وته‌ی ئه‌صڵی ئایینه‌كه و یهكخواناسیی (ته‌وحید) بێت، نه‌ك شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی، چونكه هه‌ر په‌یامهێنه‌رێك خوای گه‌وره شه‌ریعه‌ت و به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی پێداوه، له‌شوێن پێ هه‌ڵگرتندا باسی په‌یامهێنه‌ران و ئه‌و كتێب و دانایی و په‌یامه‌ی بۆیان هاتووه كراوه، خوای گه‌وره ڕێنمایی كردوون بۆ سه‌ر ئایینی حه‌ق و ڕێگای ڕاست، پاش ئه‌وه خوای گه‌وره به‌م ده‌ربڕینه ڕێنمایی موحه‌ممه‌د (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) كردووه: ﴿أُولَٰئِكَ الَّذِينَ هَدَى اللَّهُ فَبِهُدَاهُمُ اقْتَدِهْ﴾ (الأنعام: 90)، واته: (ئا ئه‌مانه‌ن كه‌خوای گه‌وره هیدایه‌تی داون، تۆش شوێنی هیدایه‌تی ئه‌وان بكه‌وه)، به‌و مانایه‌ی: وه‌ك ئه‌وان بكه‌و شوێنییان بكه‌وه، لێره‌دا شوێنكه‌وتن به‌وه ده‌بێت كه ئه‌وكارانه ئه‌نجام بده‌یت كه‌ئه‌وان ئه‌نجامیان داوه، ئه‌و ڕێبازه بگریته به‌ر كه‌ئه‌وانی له‌سه‌ر بووه، به‌شوێن ئه‌و هیدایهتهدا بچیت كه‌خوای گه‌وره هیدایه‌تی ئه‌وانی پێداوه، جا شوێنكه‌وتنی په‌یامهێنه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) گوێڕایهڵبوونییهتی له‌و بیروباوه‌ڕانه‌ی هێناویه‌تی، ملكه‌چبوونه بۆ هه‌رچی گوتویه‌تی یان فه‌رمانی پێكردوه، به ئه‌نجام دان یان دوركه‌وتنه‌وه لێی، شوێنكه‌وتن و په‌یڕه‌وكردنی كرده‌وه‌و قسه‌كانیه‌تی، به‌و مه‌رجه‌ی هه‌موو ئه‌وانه به‌نیه‌تی شوێنكه‌وتن و به مه‌به‌ست و ئیراده‌وه بێت.
تێبینی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه‌قورئانی پیرۆز شوێنكه‌وتن (الاتباع)ی په‌یوه‌ستكردووه به‌هیدایه‌ت و ڕێگای ڕاست (الهدی و الطریق المستقیم)ه‌وه: ﴿فَمَنِ اتَّبَعَ هُدَايَ﴾ (طه: 123)، واته: هه‌ركه‌سێك شوێن هیدایه‌تم كه‌وت، له‌شوێنێكی تردا ده‌فه‌رمووێت: ﴿وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ﴾ (الأنعام: 153)، واته: ئه‌مه ڕاسته‌ڕێی منه شوێنی بكه‌ون، شوێنكه‌وتنیش له‌گه‌ڵیدا سه‌رسامبوون و شوێنپێ هه‌ڵگرتن هه‌بێت، واته مرۆڤ بكه‌وێته ژێر كاریگه‌ری جگه له‌خۆیه‌وه، هه‌مان بیروباوه‌ڕی هه‌بێت كه ئه‌ویتر هه‌یه‌تی، گوێڕایه‌ڵی قسه‌كانی بێـت، به‌ویست و ئیراده‌ی خۆی هه‌مان ئاكاری ئه‌وی هه‌بێت، له‌مه‌وه چه‌مكی شوێنكه‌وتووان (تابعین) هاتووه، ﴿وَالسَّابِقُونَ الْأَوَّلُونَ مِنَ الْمُهَاجِرِينَ وَالْأَنصَارِ وَالَّذِينَ اتَّبَعُوهُم بِإِحْسَانٍ رَّضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ﴾ (التوبة: 100)، واته: پێشه‌نگه سه‌رتاكان لهكۆچهرهكان و پشتیوانان و ئه‌وانه‌ی له‌پاش ئه‌وان هاتوون و شوێنیان كه‌وتوون به‌چاكه خوای گه‌وره لێیان ڕازی بووه‌و ئه‌وانیش به‌و نیعمه‌ت و فه‌زڵه‌ی خوای گه‌وره پێی به‌خشیوون ڕازین، شوێنكه‌وتووان (تابعین)یش ئه‌وانه كه‌شوێنی هاوه‌ڵان كه‌وتن كه‌پێش خۆیان هاتن، له‌كردارو گوفتاری ئه‌وان به‌هره‌مه‌ند بوون، له‌سه‌ر ڕێبازی ئه‌وان ڕۆشتن، ئه‌وه‌ش هۆكار بوو بۆ بڕیاردان فه‌زڵ بۆیان، هه‌موو ئه‌وانه‌ش شوێنكه‌وتنی په‌سه‌ند كراوه.
به‌ڵام قورئانی پیرۆز ئه‌وه‌شی ڕوون كردووه‌ته‌وه كه‌هه‌ندێ شوێنكه‌وتن هه‌یه له‌سه‌ر ڕێگای هیدایه‌ت و عیلم و عه‌قڵ نییه، ئه‌مجۆره شوێنكه‌وتنه وه‌ك ئه‌وانه‌ی ڕه‌تیان كرده‌وه كه‌شوێنكه‌وته‌ی ئه‌وه بن خوای گه‌وره ناردوویه‌تی بۆیان، له‌بری ئه‌وه شوێنی ئه‌وه كه‌وتن كهباوو باپیرانیانی له‌سه‌ر بوو، هه‌تا ئه‌گه‌ر باو‌و باپیرانیشیان له‌هیچ تێنه‌گه‌یشتبن و هیدایهتدراویش نه‌بووبن، نموونه‌ی ئه‌و كه‌سانه وه‌ك نموونه‌ی كه‌ڕو لاڵ وایه كه‌هیچ عهقڵێكیان نییه: ﴿وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ اتَّبِعُوا مَا أَنزَلَ اللّهُ قَالُواْ بَلْ نَتَّبِعُ مَا أَلْفَيْنَا عَلَيْهِ آبَاءنَا أَوَلَوْ كَانَ آبَاؤُهُمْ لاَ يَعْقِلُونَ شَيْئاً وَلاَ يَهْتَدُونَ. وَمَثَلُ الَّذِينَ كَفَرُواْ كَمَثَلِ الَّذِي يَنْعِقُ بِمَا لاَ يَسْمَعُ إِلاَّ دُعَاء وَنِدَاء صُمٌّ بُكْمٌ عُمْيٌ فَهُمْ لاَ يَعْقِلُونَ﴾ (البقرة: 170-171)، واته: كاتێ (به‌كافران) بڵێی: وه‌رن شوێن ئه‌و قورئانه بكه‌ون كه‌خوای گه‌وره دایبه‌زاندووه‌و واز له‌گومڕایی و نه‌زانی بێنن، ئه‌وان ئه‌ڵێن: ئێمه شوێن ئه‌وه ده‌كه‌وین كهباو و باپیرانمانی له‌سه‌ری بینییوه، (خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ) ئایا نازانن باو‌و باپیرانی ئه‌وان عه‌قڵیان به‌زۆر شت نه‌شكاوه‌و ناحاڵی بوون و له‌سه‌ر ڕێگای هیدایه‌ت نه‌بوون و له‌سه‌ر ڕێگای گومڕایی بوون، ئیدی چۆن له‌گومڕاییدا ئه‌بێ شوێنیان بكه‌ون، نموونه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی كه كافرن وه‌ك نموونه‌ی شوانێك وایه كه بانگ لهئاژهڵهكانی ئه‌كات، كه‌ئه‌وان ته‌نها ده‌بیستن و لێی تێناگه‌ن، ئه‌وانه كه‌ڕن، لاڵن، كوێرن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌قڵیان به‌هیچ شتێك ناشكێ.
نموونه‌ی شوێنكه‌وتنی وه‌ك ئه‌م حاڵه‌ته كاری هه‌ردوولا، ئه‌وانه‌ی شوێنكه‌وته‌ن و ئه‌وانه‌شی شوێنیان ده‌كه‌ون، خه‌م و ناسۆره بۆیان له‌ڕۆژی قیامه‌تدا، كه‌له‌توانایاندا نییه له‌ئاگر ده‌ربازیان ببێت: ﴿إِذْ تَبَرَّأَ الَّذِينَ اتُّبِعُواْ مِنَ الَّذِينَ اتَّبَعُواْ وَرَأَوُاْ الْعَذَابَ وَتَقَطَّعَتْ بِهِمُ الأَسْبَابُ وَقَالَ الَّذِينَ اتَّبَعُواْ لَوْ أَنَّ لَنَا كَرَّةً فَنَتَبَرَّأَ مِنْهُمْ كَمَا تَبَرَّؤُواْ مِنَّا كَذَلِكَ يُرِيهِمُ اللّهُ أَعْمَالَهُمْ حَسَرَاتٍ عَلَيْهِمْ﴾ (البقرة: 166-167)، واته: كاتێ كهدهسهڵاتدارهكان گه‌وره‌كان به‌ڕائه‌ت ئه‌كه‌ن لهشوێنكهوتووانیان و كاتێ كه هه‌ردوولایان سزای خوای گه‌وره ئه‌بینن، هه‌رچی په‌یوه‌ندی و خۆشه‌ویستی له‌دونیادا له‌نێوانیاندا هه‌بووه هه‌مووی ئه‌پچڕێ، شوێنكه‌وتووان به‌وانه‌ی كه‌ئه‌مان شوێنكه‌وته‌یان بوون ده‌ڵێن: ئای خۆزگه ئه‌گه‌ڕاینه‌وه بۆ دونیا ئه‌وكاته ئه‌وان چۆن لێره ته‌به‌ڕایان له‌ئێمه كرد ئێمه‌ش له‌دونیادا تهبهڕامان له‌وان بكردایه، به‌م شێوازه خوای گه‌وره كرده‌وه خراپه‌كانی خۆیانیان نیشان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خه‌م و خه‌فه‌تی پێ بخۆن.
دووه‌م: شوێنكه‌وتن و لاساییكردنه‌وه (التقلید) لهكهلهپووری ئیسلامییدا
له‌واتای گشتیدا شوێنكه‌وتن له‌لاساییكردنه‌وه جودا نییه، وه‌ك ئه‌وه‌ی (شاطبي) له‌كتێبی (الموافقات)دا له‌چه‌ندین جێگادا ئاماژه‌ی بۆ كردووه. هه‌روه‌ك چۆن شوێنكه‌وتن هه‌یه په‌سه‌ندو باشه و هه‌یه خراپ و سه‌ركۆنه‌كراوه وه‌ك له‌به‌كارهێنانی ده‌ربڕینی شوێنكه‌وتن (الاتباع) له‌قورئانی پیرۆزدا ڕوون بوویه‌وه، به‌هه‌مان شێوه لاساییكردنه‌وه‌ش هه‌یه په‌سه‌ندو بهباشزانراوه ئه‌گه‌رهاتوو له‌سه‌ر ڕێگای هیدایه‌ت و به‌رچاوڕوونی بوو، هه‌یه نه‌ویستراو سه‌ركۆنه‌كراوه ئه‌گه‌ر دوور له‌هیدایه‌ت و عیلم بوو. به‌ڵام (ابن عبد البر) جیاوازی ده‌كات له‌نێوان شوێنكه‌وتن (الاتباع) له‌گه‌ڵ لاساییكردنه‌وه (التقلید)دا و لاساییكردنه‌وه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه. بۆ ئه‌مه‌ش ده‌روازه‌یه‌كی ته‌رخانكردووه‌و ناویناوه: “باب فساد التقلید ونفیه، والفرق بین التقلید والاتباع”، ئه‌مه‌شی به‌وجۆره لێكداوه‌ته‌وه كه لاسایكه‌ره‌وه ئه‌گه‌ر بۆچوونی جگه له‌خۆی گوته‌وه له‌گه‌ڵ ئاگاداربوون به‌به‌ڵگه‌كانی، ئه‌وا ئه‌مه به‌لاسایكردنه‌وه دانانرێت، به‌ڵكو شوێنكه‌وتنه، خۆ ئه‌گه‌ر بۆچوونێكی گووت به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری به‌ڵگه‌كانی ببێت ئه‌مه‌یان لاسایكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوه، ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی په‌یامهێنه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) باسكردووه كه‌ده‌فه‌رمووێت: “ يذهب العلما‌ء ثم يتَّخِذُ الناس رؤوساً جهالاً، يُسألون فيُفْتُون بغير علم فيَضلّون ويُضلّون“، واته: زانایان نامێنن و خه‌ڵكی كه‌سانێكی نه‌زان ده‌كه‌نه گه‌وره‌یان كه‌به‌بێ زانیاری فه‌توا ده‌ده‌ن و گومڕا ده‌بن و خه‌ڵكیش گومڕا ده‌كه‌ن، (ابن عبد البر) سه‌باره‌ت به‌م فه‌رمووده‌یه ده‌ڵێت: “ئه‌مه هه‌مووی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی لاسایكردنه‌وه‌و پوچهڵكردنهوهیهتی بۆ هه‌ر كه‌سێك كه‌تێی بگات و پێگه‌یشتوو بێت”، دواتر ئه‌م گوته‌یه‌ی (أبي عبدالله بن خواز بنداد) ده‌هێنێته‌وه: “لاسایكردنه‌وه له‌شه‌رعدا به‌واتای گه‌ڕانه‌وه بۆ قسه‌یه‌ك كه‌ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و قسه‌یه‌ی كردووه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی نه‌بووه، ئه‌مه‌ش له‌شه‌رعدا قه‌ده‌غه‌كراوه، شوێنكه‌وتن بۆ شتێك ده‌بێت كه‌به‌ڵگه‌ی چه‌سپاوی خۆی هه‌بێت”.
گومانی تێدا نییه كهئوممهتی ئیسلام ئوممه‌تی شوێنكه‌وته‌ی ئه‌وه‌یه كهبهوهحیی خودایی و ڕێنوێنی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی هاتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كهلهسوننهتی ڕاشیدنی ڕێنویكار زانیوومانه، به‌ڵام شوێنكه‌وتنێك كه‌له‌سه‌ر عیلم و هیدایه‌ت و به‌رچاوڕوونی بێت، چونكه شوێنكه‌وته‌كه ئه‌وه به‌ڕێگه‌ی ڕاست ده‌بینێت كهڕێنمایكارانی پێش خۆی له‌سه‌ری ڕۆشتوون و ئه‌میش شوێنیان ده‌كه‌وێت.
سێیه‌م: شوێنكه‌وتن (االاتباع)و نوێكردنه‌وه (التجدید) له‌نێوان فیتره‌ت و پێویستیدا
دیارده‌ی شوێنكه‌وتن په‌یوه‌ندییه‌كی به‌تینی هه‌یه به‌په‌روه‌رده‌و و فێركردنه‌وه. چونكه خێزان له‌ژیانی مرۆڤدا دێرینترین ده‌زگای په‌روه‌رده‌و فێركردنه، له‌ڕێگه‌ی شوێنكه‌وتن و لاساییكردنه‌وه‌وه ڕۆڵی خۆی به‌جێ ده‌گه‌یه‌نێت، نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش سه‌رچاوه بوون بۆ شوێنكه‌وتن و لاساییكردنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌درێژایی مێژوو شوێنی ئه‌وانه‌ی پێش خۆیان ده‌كه‌ون له‌زۆر شت‌دا، به‌كارهێنانی زمان بابه‌تێكی شوێنكه‌وتنه، چونكه له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌و زمانه‌ی كه‌پێشتر به‌كارهاتووه له‌هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كدا، نه‌وه له‌پاش نه‌وه، گه‌لانیش به‌شێوازه‌كانی ڕه‌فتارو ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری ڕاهاتوون له‌خواردن و خواردنه‌وه‌و پۆشاك ده‌ناسرێن، ئه‌مه‌ش بهشوێنكهوتهیی و لاساییكردنه‌وه ده‌بێت، وه‌ك باوه منداڵ له‌زۆربه‌ی كاروبارهكاندا شوێنكه‌وته‌و لاساییكه‌ره‌وه‌ی دایكان و باوكانن، به‌هه‌مان شێوه له‌ئینتیمای ئایینی و مه‌زهه‌بی و زۆرێك له‌كاروباره كۆمهڵایهتییهكانش. به‌ڵام دیارده‌ی شوێنكه‌وتن و لاساییكردنه‌وه نه‌بووه‌ته ڕێگر له‌گۆڕان و گه‌شه‌كردن له‌و كاروبارانه‌دا، ههرچهندههندێك هۆكار بووبنه هۆی هێنانه ئارای جۆره ڕه‌فتارێكی نوێ، زۆری نه‌بردووه كه سه‌رله‌نوێ شوێنكهون و لاساییكردنه‌وه بۆ سه‌رده‌مانێك به‌ربڵاو بێت.
هۆكاره‌كانی گۆڕانیش ته‌نها ڕه‌فتاره ڕواڵه‌تییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناگرێته‌وه، به‌ڵكو نوێكردنه‌وه ده‌چێته نێو تێگه‌یشتن له‌ده‌قه ئایینییه‌كان و شێوازی جێبهجێكرانیان له‌واقیعی نوێی ژیانی خه‌ڵكیدا.
پێویستبوونی نوێبوونه‌وه‌ش له‌دوو حاڵه‌تدا ده‌رده‌كه‌وێت، یه‌كه‌میان كاتێ خه‌ڵكی قۆناغ به‌قۆناغ له‌حاڵه‌تی عیلمی و كرداریی ئایین به‌و جۆره‌ی كه‌بۆی دابه‌زیووه دوور ده‌كه‌وێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا شتێ لهبهلاڕێدا چوون له‌تێگه‌یشتن و جێبه‌جێكردنیدا دێته ئارا، لێره‌دا پێویستی به‌چاكسازی ئه‌وه هه‌یه كه‌خراپ بووه، له‌گه‌ڵیدا گه‌ڕانه‌وه بۆ تێگه‌یشتنی ڕه‌سه‌ن به‌وجۆره‌ی كه ئایین سه‌رله‌نوێ ده‌ستی پێكردبێتهوه. وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا هاتووه: “بدأ الاسلام غریبا، وسیعود كما بدأ غریبا، فطوبی للغرباء”، واته: ئیسلام به‌غه‌ریبی دوستی پێكردو به‌غه‌ریبیش وه‌ك كاتی هاتنی ده‌گه‌ڕێته‌وه، سه‌رئه‌نجامی باش بۆ غه‌ریبه‌كان، له‌گێڕانه‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا ئه‌م فه‌رمووده‌یه زیاده‌ی له‌گه‌ڵدایه كه‌له‌كتێبه‌كانی فه‌رمووده‌دا هاتووه: “قيل: يا رسول الله! من الغرباء؟ قال: الذين يُصلحون إذا فسد الناس“، واته: پرسیار كرا: ئه‌ی په‌یامهێنه‌ری خودا، غه‌ریبه‌كان كێن؟ فه‌رمووی: ئه‌وكه‌سانه‌ن له‌كاتێكدا خه‌ڵك خراپه ئه‌وان باشن، ئه‌و واتایه‌ی كهلهفهرموودهكهی پهیامهێنهردا ئاماژه‌ی بۆ كراوه له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی نوێبوونه‌وه‌دا یه‌كده‌گرێته‌وه كه ئه‌ویش له‌فه‌رمووده‌ی نوێكردنه‌وه (التجدید)ه ئاماژه‌ی بۆ كراوه: “ إنَّ الله يبعث لهذه الأمة على رأس كلِّ مائة سنة من يجدِّد لها دينها“، واته: خوای گه‌وره له‌سه‌ری هه‌موو سه‌د ساڵێك نوێكهرهوهیهك بۆ ئه‌م ئوومه‌ته ده‌نێرێت كه ئایینه‌كه‌ی بۆ نوێ ده‌كاته‌وه، واتای نوێكردنه‌وه له‌زمانی كه‌له‌پووری ئیسلامییدا تا سه‌ده‌ی دوازده‌یه‌می كۆچی ته‌نها ئه‌و واتایه‌ی هه‌بوو كه له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، ئیدی زانایان له‌هه‌ر سه‌د ساڵێكی مێژووی ئیسلامدا پێشنیاری ناوی نوێكه‌ره‌وه (مجدد)یان دهكردو به‌گوێره‌ی ڕاده‌ی ئیجتیهاده‌كانی له‌لقه‌كانی فیقهی ئیسلامی‌دا دیاریان ده‌كرد، یان به‌ڕێژه‌ی ئه‌و ئیعتیباره‌ی بۆ سوننه‌ی گێڕاوه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌ی توانیوویه‌تی له‌بیدعه بیسڕێته‌وه. عومه‌ری كوڕی عبد العزیز نوێكه‌ره‌وه‌ی سه‌د ساڵی یه‌كه‌م بوو، شافیعی نوێكه‌ره‌وه‌ی سه‌د ساڵی دووه‌م و به‌وجۆره، (ابن كثیر) قسه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه‌به نوێكه‌ره‌وه (مجدد) دانراون و ده‌ڵێت: “هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردووه كه ئه‌و فه‌رمووده‌یه پێشه‌واكه‌ی ئه‌وانی مه‌به‌سته، خوا ئاگادارتره، وادیاره ئه‌مه هه‌موو هه‌ڵگرانی عیلمی هه‌موو ده‌سته‌و پێڕهكان بگرێته‌وه، ئه‌وانه‌ی كاره‌كانیان له‌فه‌رمایشتی خوای گه‌وره‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت، یان ئه‌وه‌ی كه‌هه‌موو ده‌سته و پێڕی زانایان، لهموفهسیرین و فه‌رمووده‌ناسان و قورئانخوێنان و شه‌رعزانان و زمان‌ناسان و شاره‌زایانی نه‌حو و جگه له‌وانیش له‌شاره‌زایانی زانسته سوودهبهخشهكانی هاوده‌نگی بن، خودا‌ش زاناتره”.
هه‌روه‌ها ده‌ربڕینی نوێكردنه‌وه (تجدید) به‌واتای بوژاندنه‌وه (إحیا‌ء)یش هاتووه، كه‌مه‌به‌ست بوژاندنه‌وه یان زیندووكردنه‌وه‌ی سوننه‌ت و نه‌هێشتنی بیدعه‌یه، له‌فه‌رمووده‌ی پهیامهێنهریشدا زاراوه‌ی زیندووكردنه‌وه‌ی سوننه‌ت (إحیا‌ء السنة) ده‌بینین: “ من أحيا سُنَّة من سنتي قد أُمِيتَتْ بعدي كان له من الأجر مثل من عمل بها، من غير أن يَنْقُص من أجورهم شيئاً، ومن ابتدع بدعة ضلالة لا يرضاها الله ولا رسوله كان عليه من الإثم مثل آثام من عمل بها، لا يَنقُصُ ذلك من أوزار الناس شيئاً.“، واته: هه‌ر كه‌سێك سوننه‌تێك لهسوننهتهكانم زیندوو بكاته‌وه كهمرێنرابوو له‌پاش من ئه‌وا هه‌مان پاداشتی ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ هه‌یه كه‌كاری پێده‌كات، به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌پاداشتی ئه‌وان كه‌م بكات، هه‌ركه‌سیش بیدعه‌یه‌كی گومڕاكه‌ری داهێنا كهنه خوای گه‌وره پێی ڕازی بوو نه پهیامهێنهرهكهی ئه‌وا هه‌مان گوناهی ئه‌وانه‌ی بۆ هه‌یه كه‌كاریان پێكردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌مه هیچ له‌گوناهی خه‌ڵك كه‌م بكات. به‌هه‌مان شێوه زاراوه‌ی زیندووكردنه‌وه‌ی بیدعه‌ش له‌زووه‌وه ده‌بینین، ده‌گێڕنه‌وه كه عبدالله كوڕی عه‌باس (خوا لێی ڕازی بێت) وتوویه‌تی: “هیچ ساڵێك تیپهڕنهبووه خه‌ڵك بیدعه‌یه‌كی تێدا دانه‌هێنن و سوننه‌تێكی تێدا نه‌مرێنن، تا به‌وجۆره بیعه زیندوو بمێنێته‌وه‌و سووننه‌تیش بمرێنرێت”. وادیاره ئیمامی غه‌زالی كاتێ بڕیاری داوه كهناونیشانی كتێبه‌كه به‌ناوبانگه‌كه‌ی بكات به (إحیا‌ء علوم ا‌لدین) وایبینیووه كه زانسته ئایینیه‌كان له‌سه‌رده‌مه‌كه‌یدا له‌سه‌ر ڕێگای مردنه، ویستوویه‌تی كۆشش بكات بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی.
حاڵه‌تی دووه‌می نوێبوونه‌وه‌ش له‌وانه‌یه له‌شێوه‌یه‌كی نوێ‌دا بێت له‌تێگه‌یشتنی مه‌به‌ستی ده‌قی شه‌رعی به‌پێی ئه‌وه‌ی زانیاری خه‌ڵكی سه‌باره‌ت به‌بابه‌تی ئه‌و ده‌قه پێی ده‌گات، ئه‌مه‌ش له‌بابه‌ته پزیشكی و كارگێڕی و كشتوكاڵی پیشه‌سازی و ئاوه‌دانكاریی و هی دیكه ده‌بێت، هه‌روه‌ها له‌هۆكاره‌كانی فێركردن و بانگه‌وازو په‌یوه‌ندی و هی دیكه، هه‌روه‌ها له‌سیسته‌مه‌كانی په‌یوه‌ندیی نێوان كۆمه‌ڵگاكان و وڵاتان، له كه‌لوپه‌لی جه‌نگ و جۆره‌كانی جیهاد، هی دیكه‌ش له‌وانه‌ی پێشتر نه‌زانراوه. له‌وانه‌یه پێویست نه‌كات ئه‌مانه له‌شێوه‌ی حوكمی نوێ‌دا بن، به‌و ڕاده‌یه‌ی كه دابه‌زاندنی ده‌قه‌كانه كه حوكمه‌كانی ڕووداو و پێشهات و بارودۆخه نوێیه‌كانی لێ ده‌رهێنراوه.
چواره‌م: داهێنان و داهێنراو (الابداع والبدعة)
هه‌ردوو وشه‌ی داهێنان و داهێنراو (الابداع والبدعة) واتای جیایان هه‌یه له‌نێوان پیاهه‌ڵدان و سهركۆنهدا، به‌هه‌مان شێوه كه‌له‌قورئانی پیرۆزیشدا به‌كار هێنراوه، هه‌روه‌ها وه‌ك ئه‌وه‌ی له موعجهمهكانی زمان و به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن هاوه‌ڵانه‌وه بینراوه، له‌فه‌رهه‌نگی (لسان العرب)دا ده‌بینین: “بَدَعَ الشيءَ يبدَعُه بَدْعاً، وابتدعه: أنشأه وبدأه … والبِدْع: الشيء يكون أولاً… وفي التنزيل: ﴿قُلْ مَا كُنْتُ بِدْعًا مِنَ الرُّسُلِ﴾ (الأحقاف: 9): أي ما كنت أول مَنْ أُرسل، قد أُرسل قبلي رسلٌ كثير … والبدعة: الحديث وما ابتدع من الدين بعد الإكمال… قال ابن الأثير: البدعة بدعتان: بدعة هُدى وبدعة ضلال، فما كان في خلاف ما أمر الله به ورسوله صلى الله عليه وسلّم، فهو في حيِّز الذم والإنكار، وما كان واقعاً تحت عموم ما ندب الله إليه وحضَّ عليه أو رسوله فهو في حيّز المدح، وما لم يكن له مثال موجود كنوع من الجود والسخاء وفعل المعروف، فهو من الأفعال المحمودة… (ومنه) قول عمر رضي الله عنه: نعمت البدعة هذه … والبديع: المبدِع …. والبديع من أسماء الله تعالى… الكسائي: البِدْع: في الخير والشر“،
ڕه‌گی وشه‌ی ابداع (بدع)یه‌و به‌واتای شتێكی داهێناو كاری پێكرد” (بدع)یش: شتێكه یه‌كه‌مجاری بێت، خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: قُلْ مَا كُنْتُ بِدْعًا مِنَ الرُّسُلِ﴾ (الأحقاف: 9) (پێیان بڵێ من داهێنراو نیم له‌نێو پێغه‌مبه‌ران): واتهمن یه‌كه‌م نێردراو نیم، پێش منیش په‌یامهێنه‌رانی زۆر هاتوون، (البدعة): هه‌ر شتێك له‌ئاییندا داهێنراوه پاش ته‌واوبوونی.. (ابن الأثیر) ده‌ڵێت: بیدعه دوو جۆره، بیدعه‌ی ڕێنوێنی و بیدعه‌ی گومڕاكه‌ر، هه‌رچی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه بوو كه‌خوای گه‌وره‌و په‌یامهێنه‌ری خوا (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمانیان پێكردووه، ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی سه‌ركۆنه و نكوڵییهوه، ئه‌وه‌شی كه‌وته سایه‌ی گشگیری ئه‌وانه‌ی خوای گه‌وره یان پهیامهێنهرهكهی هانی ئه‌نجامدانیان داوه، ئه‌مه‌یان له‌چوارچێوه‌ی پیاههڵدراوهكانه و په‌سه‌نده، ئه‌وه‌شی نموونه‌ی هاوشێوه‌ی نه‌بوو،وه‌ك جۆرێك له به‌خشنده‌یی و ده‌ستكراوه‌یی و كاری چاك، ئه‌وا لهكردهوه به‌په‌سه‌ند زانراوهكانه، وه‌ك ئه‌و گووته‌یه‌ی عومه‌ر (خوا لێی ڕازی بێت): ئه‌مه چاكترین بیدعه‌یه، (البدیع): داهێنه‌ر، (البدیع)یش: له‌ناوه‌كانی خوای گه‌وره‌یه.. (كسائی) ده‌ڵێت: (البدع) داهێنان: له‌چاكه‌و خراپه‌دایه.…
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆربه‌ی ئه‌وه‌ی لهكهلهپووری ئیسلامییدا له‌باره‌ی بیدعه‌وه هاتووه سهركۆنهكاره، چونكه شێوه‌ی حوكمه‌كه په‌یوه‌ندیدار بووه به‌زیاد یان كه‌مكردن له‌ئایین یاخود ئایینداری. له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بیدعه به‌و واتایه جگه لهسهركۆنه هیچی تر هه‌ڵناگرێت، زۆرێك لهسهركۆنهكارانی بیعهو داهێنراو له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕه‌وته‌كانی زیاده‌ڕه‌وی و ده‌رچوون له‌بابه‌ته‌كانی عه‌قیده‌و په‌رستشدا بوون، له‌وانه‌یه ئه‌وه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته لاساییكه‌ره‌وه تونده بووبێت كه كۆمه‌ڵگای موسڵمان له‌هه‌ندێ له‌قۆناغه‌كاندا پێیه‌وه گیرۆده‌و بوو.
پێنجه‌م: پێویستی داهێنان له‌هزری یهروهردهییدا
هزری په‌روه‌رده‌یی ئیسلامی گرنگی له مه‌ركه‌زیه‌تی بونیاتنانی ژیاری كۆمه‌ڵگاكانمان و ئومه‌تی ئیسلامیماندا، رۆڵه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه بڕیارده‌رانی بواری پاروهردا هان بدات كه له‌كاری په‌روه‌رده‌ییدا ده‌رفه‌ت بۆ خوێنده‌واران بڕه‌خسێنن تا ئه‌و توانای داهێنانه‌ی خوای گه‌وره پێی به‌خشیوون هه‌یانه بیخه‌نه گه‌ڕ ئێمه له‌ڕه‌هه‌نده په‌سه‌ندو پیاههڵدراوهكهی داهێنانه‌وه ئه‌م بۆچوونه‌مان سه‌رچاوه ده‌گرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌و نوێبوونه‌وه و بوژانه‌وه زیندووكردنه‌وه‌ی كهپهیوهندداره پێیه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌رجه‌كانی داهێنان فه‌رامۆش بكه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌و حوكم و ڕێنوێنیانه‌ی كهلهوهحی خوای گه‌وره‌دا هاتووه له‌یاد بكه‌ین، له‌واتاكانی دیكه‌ی شوێنكه‌وتن و په‌یڕه‌وكردنی ڕێنمایی په‌یامهێنه‌ر زیادبوونی به‌ئاگابوون له‌پێویستی گرنگیدان به‌داهێنان له‌په‌روه‌رده‌ی هاوچه‌رخ ئه‌مه‌ش له‌ئه‌نجامی ڕه‌خنه‌ی به‌رده‌وام لهكهلهپووری مێژوویی قوتابخانه، كه‌خۆی له‌له‌به‌ركردنی كه‌له‌پووری گه‌لان و گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌وه نوێیه‌كان ده‌بینێته‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌وه‌ی پێویسته بۆ مامۆستایان بۆ خۆگونجانی كۆمه‌ڵایه‌تییان له‌گه‌ڵ ژیانی سه‌رده‌م، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئامرازێكی زه‌بتی فیكری و سیاسییه كه واده‌كات داپڵۆسێنهران زاڵ بن به‌سه‌ر داپڵۆسێنراواندا، به‌ڵام قوتابخانه لای هه‌ندێك له‌بیرمه‌ندان له‌زۆر كاتتدا شكستی هێناوه له‌وه‌ی گیانی ڕزگاربوون و به‌رزبوونه‌وه‌ی شكۆی مرۆڤ بخاته‌گه‌ڕ، ئه‌مه‌ش به‌ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕه‌فتاره داپڵۆسێنه‌رانه‌ی كه گیانی داهێنان و نووێبوونه‌وه له‌مرۆڤدا ده‌كوژێت.
په‌روه‌رده به‌رپرسیارێتییه‌كی مه‌ترسیداره، ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی زۆر مرۆڤ ده‌بێت، له‌توانایدایه گۆڕانی ئه‌رێنی یاخود نه‌رێنی دروست بكات، هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆكاری هاتنی په‌یامهێنه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت)ی هیدایه‌تده‌ر و ڕێنیشانده‌رو مامۆستا بووه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه، هه‌روه‌ك له‌قورئانی پیرۆزدا ئاماژه‌ی بۆ كردووه: (لَقَدْ مَنَّ اللَّهُ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ إِذْ بَعَثَ فِيهِمْ رَسُولًا مِّنْ أَنفُسِهِمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِهِ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ) (ال عمران: 164)، واته: به‌دڵنیایی خوای گه‌وره نیعمه‌تی خۆی ڕژاند به‌سه‌ر باوه‌ڕداراندا كاتێك كهپێغهمبهرێكی له‌نه‌فسی خۆیان بۆ ناردن كه‌ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا ده‌خوێنێته‌وه‌و پاكیان ده‌كاته‌وه‌و فێری قورئان و حیكمه‌تیان ده‌كات، له‌ئایه‌تێكی دیكه‌شدا هاتووه: (كَمَا أَرْسَلْنَا فِيكُمْ رَسُولًا مِّنكُمْ يَتْلُو عَلَيْكُمْ آيَاتِنَا وَيُزَكِّيكُمْ وَيُعَلِّمُكُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَيُعَلِّمُكُم مَّا لَمْ تَكُونُوا تَعْلَمُونَ) (البقرة: 151)، واته:پێغه‌مبه‌رێكم له‌خۆتان نارد بۆتان كه‌ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌تان به‌سه‌ردا ئه‌خوێنێته‌وه‌و فێری قورئان و حیكمه‌تتان ده‌كات و هه‌رشتێ كه‌نه‌تان زانیووه فێرتان ده‌كات، فه‌رمانكردن به‌خوێندنه‌وه‌و نووسین له‌كۆمه‌ڵگای موسڵماندا له‌ده‌ستپێكی هاتنه‌خواره‌وه‌ی وه‌حییه‌وه هۆكارێك بووه بۆ گۆڕانی بۆ كۆمه‌ڵگای عیلم و فێركردن و فێربوون به‌هه‌موو ئه‌و واتایانه‌ی كه‌ئه‌م وشه‌یه بیگرێته خۆ، به‌ڕاستی ئه‌وه‌ش داهێنان بوو له‌شێوازی ژیاندا كه پێشتر كۆمه‌ڵگاكان ئه‌وه‌یان به‌خۆوه نه‌دیبوو، به‌تایبه‌ت داهێنان بوو له‌ئاراسته‌كردنی خه‌ڵك بۆ په‌یوه‌ندی بهخالقیانهوه و ئاراسته‌كردنی ژیانیان به‌گوێره‌ی ئه‌و مه‌رجانه‌ی بۆ به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان و دوور خستنه‌وه‌ی زیان لێیان خوای گه‌وره به‌وه‌حی ڕه‌وانه‌ی ده‌كات.
كۆمه‌ڵگا ئیسلامییه‌كانیش له‌ئه‌مڕۆدا به‌ده‌ست دواكه‌وتن له‌زۆربه‌ی بواره‌كانی ژیاندا ده‌ناڵێنن، ئیدی له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌وه‌ی ئیسلام لێی داواكردووه حوكمی دواكهوتوویمان دابێت به‌سه‌ردا، یاخود بهپێوانهكاری له‌گه‌ڵ ئه‌و لێهاتوویی و توانایانه‌ی كه‌هه‌یه‌تی، یان به‌به‌راورد به‌گه‌لان و كۆمه‌ڵگاكانی دیكه. به‌جۆرێكی گومان هه‌ڵنه‌گر سه‌لمێنراوه، كه ده‌رچوون له‌م حاڵه‌ته به‌شوێنكه‌وتنی كۆششی پێشینه‌كان نابێت، پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ی زیاتر له‌دوو سه‌ده ئه‌و ئه‌زموونه كرا، ئێستا جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه پێشینه‌كان و دوایینه‌كان، جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه له‌خێرایی جوڵه‌و كۆششه‌كانی گۆڕانكاریدا، هه‌ربۆیه پێویستی به‌جۆرێكی تر له كۆشش هه‌یه، كۆششی داهێنه‌رانه كهلاساییكردنهوه نه‌بێت، له‌ئایینده‌دا بازداندروست بكات، له‌بواری جیاواز له‌وانه‌ی كه كێبڕكێ و ڕكابه‌رایه‌تی تێدا باوبووه، لای ئوممه‌تیش هێنده باڵانسی به‌هاو ڕه‌وشت هه‌یه –ئه‌گه‌ر لهواقیعهكهیدا ڕه‌نگیدابێته‌وه- كه‌توانای پێشكه‌وتن و پێشه‌نگێتی هه‌یه. هزری په‌روه‌رده‌یی دامه‌زرێنه‌ری په‌روه‌رده‌ی داهێنه‌رانه بریتییه له‌وه‌ی كهبواری به‌گه‌ڕخستنی وزه‌و تواناكان و به‌رهه‌مهێنانی له‌هه‌وڵه‌كانی هه‌ستانه‌وه‌و پێشكه‌وتنی ژیاری و ده‌ربازبوون له‌حاڵه‌تی لاوازی و دواكه‌وتن بڕه‌خسێنیت.
په‌روه‌رده‌ی داهێنه‌رانه‌ی ویستراو له‌فێربووندا ته‌نها له‌بابه‌تی فێركردنبهبێ ئه‌وانی تر خۆی نابینێته‌وه، پێویستی به‌داهێنان له‌هه‌موو بواره‌كاندا هه‌یه، له‌فێربوونی زانسته سروشتیی و جێبه‌جێكارییه‌كان و زانسته مرۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، زمان و هونه‌ره‌كان و جگه له‌وانیش. كێشه كارگێڕییه‌كانمان ئیدی لهبهڕێووهبردنی ده‌وڵه‌تدا بێت یاخود لهبهڕێوهوهبردنی دامه‌زراوه‌كاندا پێویستی به‌چاره‌سه‌ری داهێنه‌رانه هه‌یه، به‌هه‌مان شێوه كێشه ئابووری و پهروهردهیهكانمان و كێشه‌كانی دیكه‌ش. ئێمه داهێنه‌رێك نابینین كه له‌هه‌موو شتێك‌دا داهێنه‌ر بێت به‌ڵام له‌بوارێكدا داهێنه‌ر ده‌بێت، ڕه‌خساندنی بوار بۆ داهێنان له‌كاره په‌روه‌رده‌ییه‌كاندا توانا داهێنه‌ره‌كان له‌بواره جیاوازه‌كاندا ده‌رده‌خات، ئوممه‌تیش پێویستی به‌داهێنان هه‌یه له‌هه‌موو ئه‌و بوارانه‌دا، ئه‌مه‌ش ده‌ربازی ده‌كات لهشوێنكهوتهییكهسانی دیكه. كۆمه‌ڵگه‌كانمان هیچ ڕۆژێك له‌ڕۆژان كه‌سێكی بێگانه‌یان نه‌بینیووه داهێنه‌ر بێت له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا، سه‌ركه‌وتوو بووبێت له‌یارمه‌تیدانمان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌یه‌ك كههانامان بۆی بردبێت، ئه‌مه ئه‌گه‌ر ویستی ڕاسته‌قینه‌ی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری هه‌بووبێت! به‌ڵام پرۆژه‌ی هه‌ستانه‌وه‌و سه‌ركه‌وتنی شارستانی كهئوممهتی ئیسلام بونیاتی ده‌نێت له‌توانایدایه داهێنانه‌كانی ئوممه‌ته‌كانی دیكه‌ش بكاته توخمێكی ئاماده‌سازی بۆ به‌گه‌ڕخستنی وزه داهێنه‌ره‌كانی ڕۆڵه‌كانی.
په‌روه‌رده‌ی داهێنه‌رانه‌ش ته‌نها دامه‌زراوه‌كانی فێركردن ناگرێته‌وه كه خێزان و قوتابخانه‌و زانكۆیه، به‌ڵكو پێویستی به‌زیادكردنی دامه‌زراوه‌ی تر هه‌یه بۆی كهلهجۆرێكی تر بێت، ئه‌وانیش خۆیان له‌ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستییدا ده‌بینێته‌وه كه كه‌ره‌سته و پێداویستیییه‌كانی و ژینگه‌ی ده‌روونی و ماددی پێویستی داهێنان و له‌خۆگرتنی تێدا فه‌راهه‌م بێت.
شه‌شه‌م: داهێنان و پرسیاركردن
توێژینه‌وه ده‌روونییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌توانای داهێنان له‌منداڵییه‌وه ده‌ست پێده‌كات، زۆرێك له‌پرسیاره‌كانی منداڵان پرسیاری داهێنه‌رانه‌یه كه‌به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ده‌ریده‌بڕێت، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی چاودێری ئه‌و توانایه بڕه‌خسێت ئه‌وا ئومێد هه‌یه گه‌شه‌كردنی به‌رده‌وام بێت و شوێنه‌واره‌كانیشی ده‌ربكه‌ون. به‌ڵام زۆرێك له‌ڕه‌فتاری په‌روه‌رده‌یی خێزان پاشان قوتابخانه بواری پێویست ناڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌و چاودێریكردنه‌ی كه‌پێویستی به‌كات هه‌یه، هه‌روه‌ها پێویستی به به‌رنامه‌و نه‌خشه‌دانانه، چونكه خێزان به‌زۆرێك له‌كاروباری ڕۆژانه‌و بابه‌تی پێویسته‌وه سه‌رقاڵه، كات و ئارامگرتن و هه‌وڵی ده‌روونی پێویست نامێنێته‌وه كه به‌شی داهێنانه‌كانی منداڵه‌كه بكات كه زۆركات به‌گاڵته‌جاڕی منداڵ ناو ده‌برێت، به‌هه‌مان شێوه قوتابخانه‌ش كه مامۆستایان تێیدا به‌شوێن ئه‌و كارانه‌وه كه‌به‌گوێره‌ی كارنامه و بڕیاره‌كان و پرۆگرام و به‌رپرسیارێتییه هه‌مه‌جۆره‌كان بۆیان دیاری كراوه، ته‌نانه‌ت له‌قۆناغه‌كانی دواتریشدا له‌ژیانی كردارییدا خه‌ڵكی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌تایبه‌تیش به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌بردن خۆیان له‌بارگرانی پرسیاره‌كان و ئه‌و شڵه‌ژانانه‌ی له‌سیسته‌مدا لێی ده‌كه‌وێته‌وه لاده‌ده‌ن.
“وارن بیرگر”ی توێژه‌ری به‌ریتانی ئه‌مریكی پسپۆڕ له‌وه‌ی كه‌ناوی ناوه “زانستی پرسیار” (Questionology) ده‌ڵێت: “قوتابخانه‌كان به‌و ڕێگایانه فێركردن ئه‌نجام نادات كههاندهر بێت بۆ پرسیار كردن، چونكه پرسیاره‌كان به‌ڕه‌نگاری ده‌سه‌ڵات ده‌بێته‌وه و ده‌بێته هۆی دروستبوونی ناته‌واوی له‌ژێرخانی دامه‌زراوه‌كان و سیسته‌م و كاره‌كانیدا و تێیدا مامۆستایان پاڵ پێوه ده‌نێت لانی كه‌م بۆ بیركردنه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز له‌وه‌ی كه باوه… ئه‌و مامۆستایه‌شی ڕێگه ده‌دات به‌قوتابیه‌كان كه پرسیاری زیاتر بكه‌ن پێویسته له‌سه‌ری ویستی ئه‌وه‌ی هه‌بێت ده‌ست هه‌ڵبگرێت له‌وه‌ی كه ڕێككاری وه‌رزی خوێندن له‌سه‌ری پێویست كردووه… ” هه‌مان توێژه‌ری ناومان برد له‌زانای پسپۆڕی ده‌ماره‌كان جۆن كۆنیۆس” John Kounios “ه‌وه هێناویه‌تی كه‌مێشكی مرۆڤ چه‌ندین ڕێگا ده‌دۆزێته‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قورسایی عه‌قڵی، له‌و ڕێگایانه‌ش قبوڵكردنی زۆربه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ده‌وروبه‌ری ڕووهدهدا به‌بێ ئه‌وه‌ی پرسیاریان له‌باره‌وه بكات یان به‌فه‌رامۆشكردنی ئه‌و پرسیارانه، ئێمه ئه‌و كاته وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی ئامێریی فڕۆكه‌یه‌ك كاره‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ وزه‌ی عه‌قڵی به‌ده‌ست بهێنین به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كاری هه‌مه‌چه‌شن و له‌ئه‌ستۆگرتنی بارگرانییه ڕۆژانه‌كانی تری ژیانمان”!
ئێمه كاتێك له‌و ئاره‌زووه سروشتییه‌ی مرۆڤ له كه‌مكردنه‌وه‌ی پرسیاركردنی زۆر تێده‌گه‌ین، پێویستمان به‌وه‌یه كه‌به‌پێی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی كه كۆمه‌ڵگاكانمان و ئوممهتهكهمانی پێدا تێده‌په‌ڕێت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین، چونكه ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی كه به‌یارمه‌تییه ده‌ره‌كییه‌كان ده‌ژی ئیدی له‌به‌ر هۆكاری ئاسایشی بێت یان ئابووری، ئه‌گه‌ر بیرۆكه‌و شێوازی نوێی داهێنه‌رانه‌ی نه‌بێت كه وا بكات پێویستی به‌و یارمه‌تیانه نه‌مێنێت، ئه‌وا ڕۆژێك دێت كه ده‌بینێت كه‌س نییه ده‌ستی یارمه‌تی بۆ درێژ بكات، دامه‌زراوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی سه‌ركه‌وتووش له‌بازاڕی تایبه‌ت به‌خۆیدا ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام نه‌بوو له‌نوێبوونه‌وه‌و داهێنان له‌گه‌شه‌پێدانی جۆری به‌رهه‌مه‌كانی و نه‌خشه‌دانان بۆ به‌رهه‌می نوێ، ئه‌وا پێگه‌ی خۆی له‌بازاڕدا له‌ده‌ست ده‌دات. دامه‌زراوه‌ی شكستخواردووش له‌سه‌ریه‌تی یان بیرۆكه‌ی نوێ دابهێنێت بۆ چاكسازی ڕه‌وشی خۆی و گه‌شه‌پێدانی شێوازی نوێ یان به‌كه‌مترین زیانه‌وه گۆڕهپابهنهكه به‌جێ بهێڵێت.
به‌ڵام پیاوانی كار‌و كارگێڕ‌و سیاسییه‌كان هه‌موویان به‌رهه‌می ئه‌و سیسته‌مه‌ی په‌روه‌رده و فێركردنهن كه‌فه‌لسه‌فه و سیسته‌می و پرۆگرام و ڕێكاره‌كان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، ئه‌گه‌ر ویستمان سیاسی داهێنه‌رمان هه‌بێت، بازرگانی داهێنه‌رمان هه‌بێت، ئابووریناسی داهێنه‌رمان هه‌بێت، پێویسته له‌سه‌رمان له‌كاتێكی زووی قۆناغه‌كانی فێربوونه‌وه بوار بۆ گه‌شه‌كردنی خۆده‌رخستن و پرسیاركردن و ویستی گه‌ڕان و دۆزینه‌وه و داهێنان بڕه‌خسێنین، ئه‌م بوار ڕه‌خساندنه بۆ قۆناغه‌كانی دواتریش به‌رده‌وام بێت.
هه‌ندێك له پسپۆڕانی توێژینه‌وه‌كانی داهێنان وایده‌بینن كه‌په‌یوه‌ندییه‌كی به‌تین هه‌یه له‌نێوان پرۆسه‌ی پرسیاركردن و توانای داهێناندا، له‌به‌ر ئه‌وه ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی كه‌هانی مامۆستایان بدات له‌سه‌ر خستنه‌ڕووی پرسیاری قورس وا ده‌كات كه‌دواتر له‌هه‌ڵوێسته‌كانی ژیانی كردارییاندا لهدامهزراوهكانیاندا یارمه‌تیده‌ریان بێت له‌سه‌ر داڕشتنه‌وه‌ی پرسیاری پێویستی دروست بۆ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ڕێگای داهێنان. “وارن بیرگر” ده‌ڵێت: “به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌داهێنان، ئه‌وا له‌زۆربه‌ی كاتدا پشت به‌توانا و ئاره‌زوومان بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسیاره قورسه‌كان ده‌به‌ستێت، كه ده‌كرێت جڵه‌وی خه‌یاڵ به‌ربدات. سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌شی كه‌هه‌وڵی داهێنان لهدامهزراوهكانیاندا ده‌ده‌ن له‌ڕێی خستنه‌ڕووی بیرۆكه‌ی نوێی به‌رهه‌مهێنان و ئه‌و كه‌سه‌شی كه‌ده‌یه‌وێت گوزارشت لهتێڕوانینێكی نوێ بكات به‌ڕێگایه‌كی داهێنه‌رانه‌و سه‌رنج ڕاكێش، ئه‌بێت بزانن ڕێگای داهێنان بریتییه له گه‌شتی گه‌ڕان و پشكنین… و زۆر له ئه‌زموونه‌كانی داهێنان” creative breakthroughs “ه ناسراوه‌كان لهكاروبارو هونهركاندا ده‌توانین بیانگێڕینه‌وه بۆ پرسیاره‌كانی وه‌ك: بۆچی؟ یان چی ئه‌بوو ئه‌گه‌ر؟”
تێگه‌یشتنی زانایانی ده‌روونناس بۆ ئه‌و توانایه‌ی منداڵ هه‌یه‌تی له‌زیادبووندایه و، تێبینی ئه‌وه‌یان كردووه كه زۆر نابات و له‌ناوده‌چێت، به‌هۆی كاریگه‌ریی ئه‌و دامركاندن و سه‌ركوتكردنه‌ی گیرۆده‌ی بوون له‌لایه‌ن دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه تهقلیدییهكانهوه، ئیدی خێزان بێت یان قوتابخانه، یاخود نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و سیسته‌مه سیاسییه‌كان. “ئه‌م تونایانه به‌ژماره‌ی ئه‌و پرسیارانه ده‌رده‌كه‌وێت كه‌منداڵ ده‌یكات له‌گه‌ڵ جۆری پرسیاره‌كان، منداڵ له‌ته‌مه‌نی پێش چوونه قوتابخانه‌دا مكوڕه له‌سه‌ر دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ندێك پرسیار سه‌باره‌ت به‌یه‌ك بابه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی بگاته قوڵایی بابه‌ته‌كه، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه داوای لێ بكرێت بێده‌نگ ببێت، عه‌قڵی له‌حاڵه‌تێكی نموونه‌ییدایه بۆ سه‌رسوڕمان و پرسیاركردن و گه‌ڕان و گه‌شه‌كردن، به‌ڵام ژماره‌ی پرسیاره‌كان له‌فێربووندا ساڵ له‌دوای ساڵ كه‌م ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كه “په‌یمانگای پرسیاره دروسته‌كان” كردوویه‌تی ئاماژه‌ی پێده‌دات”. سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی به‌رپرسیاره له‌مه، چه‌ندین هۆكاری جۆراوجۆر هه‌یه به‌و ئه‌نجامه‌ی ده‌گه‌یه‌نن، له‌وانه ئه‌و په‌یامانه‌ی به منداڵ دهگاتلهلایهن خێزان و مامۆستایان و منداڵانی دیكه‌وه له‌پۆلی خوێندندا،ده‌یترسێنێت له‌و هه‌سته‌ی له‌لای كه‌سانی دیكه سه‌باره‌ت به‌و دروست ده‌بێت، كه ئه‌وانه نازانێت كه‌پێویست بوو بیانزانێت، مامۆستایانیش به‌ڕاشكاوی ڕایده‌گه‌یه‌نن كه كاتی پێویستیان بۆ پرسیاره زۆره‌كانی قوتابیه‌كان له‌به‌رده‌ستدا نییه، له‌سه‌ریان پێویسته ئه‌و كاته‌ی هه‌یانه بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و ئه‌ركه زۆرانه‌ی خراوه‌ته ئه‌ستۆیان سوودی لێ وه‌ربگرن”.
زۆرێك له‌گه‌ڕان بۆ ئاسانكردنی ڕێگای پرسیاركردن له‌پرۆگرامه‌كانی فێركردن و خستنه‌گه‌ڕی ئه‌وه له‌گه‌شه‌پێدانی داهێناندا له‌ڕێی سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی خاوه‌ن ناونیشانه‌وه ده‌بێت، وه‌ك: فێركردنی پێشخستن، فێركردنی نایاب، فێركردنی داهێنه‌رانه، ئه‌مانه‌و چه‌ندین ناونیشانی تر كه واده‌كه‌ن ئه‌و سیسته‌مه جیاواز بێت له‌وه‌ی كهبهسیستهمی ته‌قلیدی ناسراوه.
ئه‌وه‌ی پێشتر باسكرا سه‌باره‌ت به‌پێگه‌ی داهێنان له‌خوێندنی قوتابخانه‌دا ناكرێت وامان لێ بكات چاوپۆشی بكه‌ین له‌بوونی بۆچوونی ههمهجۆر كه‌وای نابینێت داهێنان شتێكی جودا بێت له‌بابه‌ته‌كانی قوتابخانه، به‌ڵكو به‌شێكه له‌هه‌موو بابه‌تێك، داهێنان لهماتماتیكدا ته‌نها له‌خوێندنی ماتماتیكدا دێته‌دی، پاشان فێركردنی ته‌قلیدی بابه‌تێكی زانستی گرنگ به‌قوتابیان ده‌دات كه‌ناكرێت ده‌ستبه‌رداری ببین. به‌ڵام هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه باسه‌كانی نوێگه‌ری و گه‌شه‌كردنی خوێندن به‌ڕێگه‌ی دوانه‌یی خوێندنی ته‌قلیدی و خوێندنی داهێنه‌رانه بخرێته ڕوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی دوو جه‌مسه‌ری دژ به‌یه‌ك بن، وه‌ك ئه‌وه‌ی لهدووانهیه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره‌كاندا هه‌یه. ” جێی داخه كه مێژووی خوێندن لهزۆرهی كاته‌كاندا له‌نێوان ئه‌و دوو جه‌مسه‌ره‌دا په‌سه‌ندزانی كردووه. حاڵی فێربوون چۆن بوو ئهوالهیهكێك له‌دوو جه‌مسه‌ره‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدا كه خوێندنی كارا هه‌میشه هاوسه‌نگه له‌نێوان سه‌پاندن و ئازادی‌دا، له‌نێوان ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری ڕاهاتوون و گه‌شه‌كردندا، له‌نێوان تاكیی و به‌كۆمه‌ڵدا، له‌نێوان تێۆرو پراكتیكدا، له‌نێوان جیهانی ناوه‌وه‌ی مرۆڤ و جیهانی ده‌ره‌وه‌یدا، هه‌ڵه‌یه كه پرۆسه‌ی په‌روه‌رده له‌نێوان دوو لای به‌رانبه‌ردا بێت و بچێت، چونكه رۆڵی هه‌میشه یارمه‌تیدانی قوتابخانه‌و قوتابیانه له‌دۆزینه‌وه‌ی هاوسه‌نگیدا، هیچ نموونهییهكی نموونه‌یی نییه له‌پرۆسه‌ی پهروهردهییدت كه نه‌مر بێت، به‌ڵكو بریتییه لهكۆششی به‌رده‌وامی به‌دوای یه‌كدا هاتوو له‌پێناوی هێنانه ئارای باشترین مه‌رجه‌كان بۆ خه‌ڵكانێكی ڕاسته‌قینه له‌كۆمه‌ڵگا ڕاسته‌قینه‌كاندا، به‌ڵام له‌جیهانێكی گۆڕاودا ده‌ژی به‌به‌رده‌وامی،ڕاسته ئه‌زموونی په‌روه‌رده‌یی هه‌رده‌م ئه‌زموونێكی كه‌سییه به‌ڵام ئه‌و بوارانه‌ی كه ئه‌و ئه‌زموونه تایبه‌ته پێی بریتییه له‌بابه‌تی گشتی، به‌به‌رده‌وامی له‌هه‌موو كۆمه‌ڵگاكاندا ده‌یبینین.
خۆ ئه‌گه‌ر خوێندنی ته‌قلیدی بڕێك له‌چه‌مكی شوێنكه‌وتنی له‌خۆ گرتبێت له‌وه كه سوودو باشێتیهكهی زانراوه و په‌یوه‌سته به ئوسوڵه شه‌رعییه‌كانه‌وه كه بهچهسپاو داده‌نرێن، ئه‌وا ئه‌وه‌ی له‌خوێندنی نوێبووه‌وه‌دا ده‌خوازرێت ئه‌وه‌یه كه ڕووبه‌رێك له‌داهێنان لهئامرازو نوێكردنه‌وه‌ی هۆكاره پێویسته‌كانی بۆ ژیانی هاوچه‌رخمان و ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه له‌ئاسته‌نگه‌كان و ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی پێمان ده‌دات له‌خۆ گرتبێت، لێره‌وه قسه‌كردن سه‌باره‌ت به‌هاوسه‌نگی نێوان شوێنكه‌وتن و داهێنان دێته ئارا.