
ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێككەوتی ١٠/ ٠٩/ ٢٠٢٦، لە سێیەمین و كۆتاڕۆژی هەفتەی پێغەمبەرناسییدا، كە سەنتەری زەهاوی لە سلێمانی لە هۆڵی سەنتەر سازیكردووە، سیمینارێك بە ناونیشانی (پێداچوونەوەی شێوازی نووسینەوەی سیرەتنامەی پێغەمبەر -دروودی خوای لەسەر-)، لەلایەن بەڕێز (مامۆستا بەکر حەمە سدیق عارف)ـەوە پێشكەشكرا. تێیدا بەڕێزیان تێزێكی نوێ و تێڕوانینێكی تازەیان بۆ شێوازی نووسینەوەی سیرەتنامەی پێغەمبەر -دروودی خوای لەسەر- خستەڕوو و تیشكی خستەسەر گرنگیی و بایەخ و پێگەی و پانتایی قورئانی پیرۆز لە گێڕانەوەی ژیاننامەو ڕووداوەكانی سیرەی پێغەمبەر -دروودی خوای لەسەر-، هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی دابەزاندنی ئایەتەكانی قورئان بەپێی قۆناغەكانی سیرەت و داڕشتنەوەی پێكهاتە و ڕەهەند و لایەنەکانی سیرەت و ڕەنگدانەوەكانی و بنچینە جیاوازەکانی خوێندنەوەی بە شێوەیەك كە یارمەتیدەر بێت بۆ تێگەیشتنی زیاتر لە ژیاننامەی پێشەوامان محەمەد (دروودی خوای لەسەر).
لە کۆتاییدا بەشداربووان بە پرسیار و بەشداری و تێچێنەکانیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کرد و وێڕای دەستخۆشیی، هیوای بەردەوامیی گرنگیدانیان بەو بابەتە گرنگە خواست.
شیاوی باسە، هەفتەی پێغەمبەرناسیی لە لایەن سەنتەری زەهاوییەوە تەرخانكرابوو بۆ ئاوڕدانەوە و تیشكخستنەسەر گەورەیی پێغەمبەری ئازیزمان; تێیدا چەند چالاكییەك و سێ سیمینار پێشكەكرا.



