
ڕۆژی چوارشەممە، ڕێككەوتی ٠٩/ ٠٩/ ٢٠٢٦، لە دووەمین ڕۆژی هەفتەی پێغەمبەرناسییدا، سیمینارێك بە ناونیشانی (خوێندنەوەکی شیکاریی بۆ قەسیدەی بوردە) لە سلێمانی لە هۆڵی سەنتەر، لەلایەن بەڕێز (پ.د.سەباح بەرزنجی )یەوە پێشكەشكرا. تێیدا بەڕێزیان شیکارێكی ورد و تێروتەسەلیان بۆ قەسیدەکەوە و كاریگەریی بەسەر ئەدەبیاتی ئیسلامییەوە، تایبەت بە عیرفان و پێغەمبەرناسیی و دەربڕینی سۆزی دەروون بۆ خۆشەویستیی پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر)، كە لەناو گەلی کوردی موسڵمانیشدا بایەخی گەورە پێ دراوە، هەروەها ئاماژەی بە پێكهاتە و ڕەهەند و لایەنەکانی قەسیدەکە و ڕەنگدانەوەكانی و بنچینە جیاوازەکانی خوێندنەوەی بە گشتیی كرد، پاشان جەختی كردەوە لە ناوازەیی ئەو قەسیدەیە و پێویستیی گرنكیدان بە مانا و مەبەستە عیرفاییەكانی.
لە کۆتاییدا بەشداربووان بە پرسیار و بەشداری و تێچێنەکانیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کرد و وێڕای دەستخۆشیی، هیوای بەردەوامیی گرنگیدانیان بەو بابەتە گرنگە خواست.
شیاوی باسە، هەفتەی پێغەمبەرناسیی لە لایەن سەنتەری زەهاوییەوە تەرخانكراوە بۆ ئاوڕدانەوە و تیشكخستنەسەر گەورەیی پێغەمبەری ئازیزمان و سبەینێ ڕۆژی سێیەمیەتی و بەڕێز مامۆستا بەكر حەمە سدیق سیمیناری تێدا پێشكەش دەكات.



