چالاكیهەواڵ

گفتوگۆی نامەی “پارێزگاريكردن له مافى كەمە ئاينييەكان له نێوان دەسەڵاتى ئيسلام و مەسيحيەت و جولەكه: قودس به نموونه”

لەمیانەی تاووتوێكردنی توێژینەوەكانی ڕاوندی سێیەمی “بەرنامەی هزری ئیسلامیی”، كە سەنتەری زەهاوی بەڕێوەی دەبات، گفتوگۆی توێژینەوەی دەرچوونی بەڕێز (شەن شادمان ئەحمەد) بە ناونیشانی “پارێزگاريكردن له مافى كەمە ئاينييەكان له نێوان دەسەڵاتى ئيسلام و مەسيحيەت و جولەكه: قودس به نموونه” بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٢/ ٢/ ٢٠٢٦، لە سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی لە سلێمانی، گفتوگۆی توێژینەوەی دەرچوونی بەڕێز (شەن شادمان ئەحمەد) بە ناونیشانی “پارێزگاريكردن له مافى كەمە ئاينييەكان له نێوان دەسەڵاتى ئيسلام و مەسيحييەت و جولەكه: قودس به نموونه” بەڕێوەچوو. پاش تاوتوێكردنی تێروتەسەلی لەلایەن لیژنەوە، توێژینەوەكە پەسەند كرا.

شیاوی باسە ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوو لە بەڕێز
پ.د.نەریمان عەبدوڵا عەلی، لە زانكۆی هەڵەبجە، سەرۆکی لیژنە
پ.د.مەهدی قادر كەریم، ئەندام، لە زانكۆی سلێمانی
هەروەها پ.ی.د. زانا محەمەد ئەمین، لە زانكۆی سلێمانی، ئەندام و سەرپەرشت.

بەناوی سەنتەری زەهاوییەوە وێڕایی دەستخۆشی لە لیژنەی گفتوگۆ، پیرۆزبایی لە بەڕێز خاتوو (شەن شادمان ئەحمەد)و سەرپەرشتیاری بەڕێزی دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply