چالاكیهەواڵ

خولی تەواوکاریی هزریی بەپایان گەیشت

لە شاری سلێمانی ڕۆژی سێ شەممە لە هۆڵی زەهاوی خولی تەواوکاریی هزریی، کە سەنتەری زەهاوی بۆ کۆمەڵێک فێرخواز کردبوویەوە، بەپایان گەیشت.

ڕۆژی سێ شەممە بەرواری١٢/ ٨/ ٢٠٢٥، سەنتەری زەهاوی لە شاری سلێمانی لە هۆڵی زەهاوی بە سەركەوتوویی كۆتایی بە خولی تەواوکاریی هزریی هێنا، كە بۆ کۆمەڵێک فێرخوازی لاو کردبوویەوە .

لە مەراسیمێكدا كە بۆ ئاهەنگیی كۆتایی خولەكە ڕێكخرابوو، هەریەک لە د.صەباح بەرزنجی سەرۆکی سەنتەر و د.مەریوان حمەدەروێش بەڕێوەبەری خولەکە و م.هاوژین عومەر ئامادەبوون و ووتەیان پێشکەشکرد.
شایەنی باسە، لای خۆیانەوە بەشداربووانی خولەکە سوپاسی سەنتەری زەهاوییان کرد و هیوایان کە ئەم جۆرە خولانە بەردەوامییان هەبێت.
لە کۆتاییدا بەشداربووانی خولەکە بڕوانامەی بەشداریکردن و دیارییان لەلایەن سەنتەری زەهاوییەوە پێ بەخشرا.
جێی ئاماژەیە، خولەکە دوو هەفتەی خایاند و چەندین مامۆستا و پسپۆڕی زانکۆ وانەیان تێدا ووتەوە. ئامانج لێی پێگەیاندنی بواری هزریی ڕۆشنبیریی لاوان بوو، خولەكە درێژەپێدەری ئەو چالاكی و خول و وۆرکشۆپە زانستی و فیکرییانە بوو، كە سەنتەری زەهاوی ساڵانە لە ناوچە جیاجیاکان دەیانکاتەوە.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply