كتێبەكان بە PDF
سەرۆکی سەنتەری زەهاوی چەند چالاکیەک لە وڵاتی بەریتانیا ئەنجام دەدات

سەرۆکی سەنتەری زەهاوی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا، سەردانی وڵاتی بەریتانیا دەكات و چەند كار و چالاكییەك ئەنجام دەدات.
سەرۆكی سەنتەر لە میانی سەردانەكەیدا چەند دیدارێكی ئەنجامداوە و لەو میانەیەدا سەردانی ،،خوێندنگەی باران،،ی كردوە و لە مزگەوتی برایەتیی لە شاری بێرمینگهام لە وڵاتی بەریتانیا سمینارێکی پێشکەشكردووە.
سەرۆکی سەنتەری لە دیدار و وتارەكانیدا ئاماژەی بە گەورەیی مانگی ڕەمەزان و بەها باڵاكان كرد.
لای خۆیانەوە ڕەوەندی كوردی و موسڵمانانی ئەو وڵاتە خۆشحاڵی خۆیان بە سەردان و بەسەركردنەوەكانی سەرۆكی سەنتەری زەهاوی دەربڕیی.